په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠١٤

''بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'' لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری چێک نمایش دەکرێ.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کورکی لە چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری لە وڵاتی کۆماری چیک نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی شەوکەت ئەمین کورکی و مەممەد ئەکتاش و لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی کە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٤ی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە ئامادەی نمایش بووە و لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری لە وڵاتی چیک نمایش دەکرێت.


ئەم فیلمە ٩٣ خولەکە کوردییە کە نوێترین بەرھەمی شەوکەت ئەمین کورکییە لە سێ سانسی جیاوازدا، لەوانە: کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ڕۆژی ٦ی تەمموزی ٢٠١٤ لە ھۆڵی کۆنگرێس، کاتژمێر ٣٠/٤ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تەمموزی ٢٠١٤ لە ڕۆیچمۆند و ھەروەھا کاتژمێر ١٠ی پێش نێوەڕۆی ڕۆژی ١٢ی تەمموزی ٢٠١٤ لە سینەما ''بی'' لە میانەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری نمایش دەکرێت.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری گرینگترین فیستیڤاڵی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە خولی چل و نۆیەمینی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٤ تا ١٢ی تەمموزی ٢٠١٤ لە شاری کاڕڵۆوی واری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت.


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای میتۆس فیلمی ئەڵمانیی بەرھەم ھاتووە و لە ئامادەکردنی ئەم فیلمەدا چەندین کۆمپانیا، دەزگای حکومی، ڕێکخراوە و ناوەندیی ھونەری کوردی و نێودەوڵەتیی ھاوکارییان کردووە، لەوانە: بەشی سینەمای دھۆک و پارێزگاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان، بەڕڵین مێدین بۆرد لە ئەڵمانیا، پۆست رێپابلیک لە ئەڵمانیا، ڤیژن سود ئیست لە ئەڵمانیا، ئەنستیتۆی سینەمای دۆحە لە قەتەر و ھەروەھا تەلەڤیزیۆنی کوردستان تی ڤی لە ھەرێمی کوردستان.


سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە لە نووسینی ھاوبەشی شەوکەت ئەمین کورکی و مەممەد ئەکتاشە پێشتر خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرینی ئاسیا ـ پەسیفیک لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبیرگی سویدی و ھەروەھا خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور بەدەستھێناوە.


ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:


دەرهێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی
بەرهەمهێنەر: مەمەد ئەکتاش
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی
ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی
مونتاژ: ئیبراهیم سەعیدی
دەنگهەڵگر: یوهانس کاسشێک و شەهرام ئەحمەدیان
دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک)
دیزاینی هونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە
یاریدەدەری دووەمی دەرهێنەر: ساڵح عارف
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی
ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: بەنگین عەلی
هاوکاری بەرهەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی

ئەکتەرەکان:


حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، هوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاهیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند، عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێهدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیهاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرهات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت هەروری، هاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، هەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، هەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دهۆکی، ئومێد بەهجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.

بۆ زانیاریی پتر:

http://www.kviff.com/en/films/film-detail/4549-memories-on-stone/#aboutMovieAnchorAddressJS
http://vimeo.com/88167458


بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک