په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٩\٢٠١٥

''بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'' فیلمی ھەڵبژاردەی عێراق بە ئۆسکاری ٢٠١٦ ناسێندرا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" وەکو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ٨٨ەمین خولی رێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠١٦ ناسێندرا.

دوای نمایشیی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەم فیلمە کوردییە لە لایەن لێژنەی کەلتووری وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەری عێراق و ھەروەھا وەزیری فەرھەنگی ئەم وڵاتە، بۆ ناساندن بە ھەشتاو ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا دەستنیشانکرا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕڵۆڤی ڤاری" لە چیک، لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆرۆئاسیا" لە کازاخستان، لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە بیستەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کەڵکەتە" لە ھیندستان، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" لە کۆریای باشوور، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "توسیس" لە سویسڕا، لە بەشی "ئاسۆکان" لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترۆمسۆ" لە نۆروێژ، لە سی و ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆتێنبێرگ" لە سوید، لە ٣٠ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سانتا باربارا'' لە ئەمەریکا، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کلیلوەند" لە ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دێت ماتێر'' لە ھۆڵەندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆحە" لە قەتەر، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھۆنگ کۆنگ" لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدڵ ئێست نۆو" لە ئیتالیا، لە پازدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیبۆڕن" لە ئەمەریکا، لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ" لە تورکیا، لە بەشی "سپۆتلایت" لە سی و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" لە ئەڵمانیا، لە سی و حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا، لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" لە نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" لە ئیسپانیا و ھەروەھا چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" و ھەروەھا ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، لە رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە وڵاتی فەڕەنسا و ھەروەھا بە شێوەی گشتیی لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی سویسڕا، لەوانە: سینەماکانی شارەکانی زووریخ، بێرن، بادن، باسل، ھور، سورسێ، تۆسیس و چەندین شاری دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان چۆتە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فیلمە کوردییە ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی تەندیسی "مرواریی ڕەش" بۆ باشترین فیلمی جیھانی عەڕەبی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەبووزەبی" لە ئیماڕات، خەڵاتی "باشترین دەرھێنان" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" لە مەکەدوونیا، خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان" لە ھەشتەمین خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی سەرەکیی "باشترین فیلم" و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی دەرھێنەران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی سینەما" لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" لە پورتوگال، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاشتی لە زەوی" لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" لە ئەمەریکا.

سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی "شەوکەت ئەمین" و "مەممەد ئەکتاش" پێشتریش خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گوتێبیرگ" لە سوید و ھەروەھا خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە شازدەیەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پوسان" لە کۆریای باشوور بەدەستھێناوە.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:


دەرھێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی.
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی.
بەرھەمھێنەر: مەمەد ئەکتاش.
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی.
ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی.
مونتاژ: ئیبراھیم سەعیدی.
دەنگھەڵگر: یوھانس کاسشێک و شەھرام ئەحمەدیان.
دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش.
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک).
دیزاینی ھونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە.
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر.
یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە.
یاریدەدەری دووەمی دەرھێنەر: ساڵح عارف.
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی.
ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ.
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری.
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول.
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر.
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل.
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان: بەنگین عەلی.
ھاوکاری بەرھەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی.
ئەکتەرەکان: حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی، ھوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاھیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند، عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێھدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیھاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرھات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت ھەروری، ھاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، ھەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، ھەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دھۆکی، ئومێد بەھجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.

تریلێریی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد":

 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک