بیره‌وه‌رییه‌کانی
پێشمه‌رگه‌یه‌ک.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
- به‌شی چواره‌م
-
هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ
ناوچه پاش گه‌مارۆ.
پاش گه‌مارۆ یه‌ک رۆژه‌که‌و و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ئۆردووگای چناره و هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌و مه‌ئمووریه‌ته‌ی واحدی شناسایی، کومیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی جنوبی
کوردستان بڕیاری دا هێزێکی زۆر، پێکهاتو له‌هاوڕێیانی گوردانه‌کانی
شاهۆ سه‌ر به‌ناوچه‌ی کامیاران، گوردانی ئارێز سه‌ر به‌ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ
و گوردانی شوان سه‌ر به‌ناوچه‌ی سنه‌و گوردانی کاک فواد سه‌ر به‌ناوچه‌ی
مه‌ریوان بۆ درێژه‌ی چالاکییه‌کان بنێرێته‌وه‌بۆ ناوچه‌داگیرکراوه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م کاروانه‌گه‌وره‌یه‌ده‌بوا سنووری
نێوان ئێران و عێراقمان ببڕیایه‌ت و خۆمان بگه‌یاندایه‌ته‌ناوچه‌ی مه‌ریوان،
دواتر هه‌ر واحد و گوردان به‌ره‌و شوێنی چالاکی خۆی بڕۆیشتایه‌ت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌رێگا و کاتی رۆیشتن دیاری کرا، ئه‌و هێزه‌گه‌وره‌یه‌به‌هه‌مو
که‌ره‌سه‌یه‌که‌وه‌خۆی ته‌یار کرد.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له‌سنووری حاجی ئۆمه‌ران له نزیک پیرانشاره‌وه‌چه‌ند
سه‌د که‌س کاروانچی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دابین
کردنی بژێوی ژیانیان که‌خه‌ریکی کاروانچێتی بوون له‌سه‌ر سنووره‌کان،
خۆیان گه‌یاندبوه‌باشووری کوردستان، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقه‌وه‌سنووره‌کان
به‌سترابوون به‌چه‌شنێک که‌که‌س به‌سه‌ڵته‌زه‌لامیش نه‌یده‌توانی هاتوو
چوو بکات نه‌خوازه‌ڵا به‌هێستر و ئه‌سپه‌وه، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌کاروانچییه‌له‌باشوور
له‌نزیک سنووره‌کان به‌بێ ده‌ره‌تان و بێ که‌س ده‌مێننه‌وه، مه‌ترسی
ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بوو که‌ئه‌رته‌شی عێراق پێیان بزانێت و هێرش بکاته‌سه‌ریان
و ده‌ست به‌سه‌ریان بکات، ئه‌و کات ده‌ستی به‌سه‌ر‌که‌لوو په‌له‌کانیانا
وه‌ک ده‌ست که‌وت ده‌گرت و خۆشیانی وه‌ک دیل که‌له‌شه‌ڕی نێوان ئێران
عێراق دا گیراون به‌ڕێ ئه‌کرد بۆ گرتوو خانه‌کانیان، دواتر چاره‌نووسی
ئه‌و خه‌ڵکه‌چی به‌سه‌ر ئه‌هات نادیار بوو، یه‌کێک له‌حیزبه‌کوردیه‌کانی
رۆژهه‌ڵات به‌و ماجه‌رایه‌ئه‌زانێت، ئه‌زانن که‌ئه‌وا خه‌ڵکانێکی زۆر
کاروان چی له‌سه‌ر سنوور گیریان کردوه، ده‌ستیان به‌ئاسمان ناگات و
لاقیشیان له‌عه‌رز بڕاوه، به‌ره‌و ئێران ناتوانن بڕۆن له‌ترسی مین و
هێزه‌کانی هه‌ر دوولای شه‌ڕ، چونکه هه‌ر دوولا به‌خه‌ستی سه‌ر قاڵی شه‌ڕ
بوون له‌و ناوچانه‌و له‌وریاییه‌کی ته‌واو دا بوون و رێگاکانیان له‌ترسی
هێرشی یه‌کتری گرتبوو.
کاتێک ئه‌و حیزبه‌که‌به‌به‌سه‌رهاتی گیرۆده‌بوون و لێقه‌ومانی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکه‌ئه‌زانێت ده‌سته‌یه‌ک له‌کادره‌کانی خۆی ئه‌نێرێت بۆ
ناویان، زۆر به‌داخه‌وه‌له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له بیری سه‌ر په‌نایه‌ک دا
بێت بۆیان و مشوورێکیان بخوات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک له‌و
بارودۆخه، هه‌موویان به‌ناوی یارمه‌تی بۆ شۆڕش گومریک ئه‌کات و پاشان
به‌جێیان دێڵن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ئاماده‌بوون هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانیان بده‌ن
ته‌نیا له‌مه‌ترسی گرفتار بوون به‌ده‌ستی ئه‌رته‌شی عێراق بپارێزرێن،
رازی بوون به‌وه‌ی له‌مه‌ترسی مین وئه‌رته‌شی عێراق رزگاریان بکه‌یت و
بگه‌یه‌ندرێنه‌خاکی ئێران جا ئه‌و کات ئه‌رته‌ش و هێزه‌کانی ئێرانی
بیان گرتنایه‌ت زۆر نیگه‌ران نه‌بوون ، وه‌ک خۆیان ئه‌یانوت، ئه‌گه‌ر
هێزه‌کانی ئێرانی بمانگرن چه‌ند خاسییه‌کی هه‌یه، یه‌که‌م بنه‌ماڵه‌کانمان
دڵنیا ئه‌بن که‌زیندووین و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، دووهه‌م هێزه‌کانی ئێرانی
ئه‌زانن ئێمه‌ته‌نیا کاسبکارین و هیچ مه‌ترسییه‌کمان بۆ سه‌ریان نیه‌ڕه‌نگه‌هه‌ر
کامه‌مان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌گرتوخانه‌ی ئێران دا بمێنینه‌وه به‌ڵام
سه‌ر ئه‌نجام ئازاد ئه‌بین و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ناو ژیانی خۆمان.
سه‌رۆک جاشێکی باشووری کوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌عه‌شیره‌تێکی گه‌وره‌ی
له‌گه‌ل ده‌بێت و دڵسۆزی زۆری بۆ رژێمی به‌عس کردبو تۆزکاڵێک له‌ناو
هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراقدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت.
ئه‌م کاروانچییه‌لێقه‌وماوانه‌رۆژێک بۆ ده‌رباز بوونی خۆیان په‌نا ده‌به‌ن
به‌و سه‌رۆک جاشه‌و به‌سه‌رهاتی خۆیانیان بۆ باس ئه‌که‌ن، داوای یارمه‌تی
لێ ئه‌که‌ن. به‌وته‌ی کاروانچییه‌کان سه‌رۆک جاشه‌که‌وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌و
ئه‌ڵێت، من ئاماده‌م یا‌رماتیتان بده‌م و له‌سنووری عێراق ده‌ربازتان
بکه‌م، به‌ڵام له‌بڕی ئه‌م کاره منیش بڕێک پاره‌م لێتان ئه‌وێت، سه‌رۆک
جاش بڕێکی زۆر پاره دیاری ئه‌کات، به‌وته‌ی کاروانچییه‌کان هه‌ندێک له‌کاروانچییه‌کان
که‌پاره‌یان پێ نه‌مابوو ئاماده‌بوون هێستر و باره‌کانیان بده‌ن ته‌نیا
له‌چنگی ئه‌رته‌شی عێراق رزگاریان بێت، مامه‌ڵه‌ی دوو لایه‌ن به‌ره‌زایه‌تی
کاروانچییه‌کان و کابرای سه‌رۆک جاش کۆتایی پێ دێت.
بۆ به‌یانی هه‌مان رۆژ ، سه‌رۆک جاش بڕه‌پاره‌ی دیاری کراویان لێ وه‌رده‌گرێت
و ده‌که‌وێته به‌ریانه‌وه‌و تا نزیک سنوور ئه‌یانبات، له‌سه‌ر سنووردا
به‌خه‌ڵکه‌که‌ئه‌ڵێت ئه‌وه رێگاکه، له‌م رێگایه‌وه‌ڕاست بڕۆن ئه‌رۆنه‌خاکی
ئێران و له‌م رێگایه‌ئه‌رته‌ش و مۆڵگه‌و که‌مینی هێزی عێراقی لێ نییه،
ئه‌م خه‌ڵکه‌هه‌ژاره‌یش وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له‌گوێزدا دۆزیبێته‌وه‌به‌و
جۆره‌ی کابرای سه‌رۆک جاش ئه‌ڵێت به‌و رێگایه‌دا رێده‌که‌ون، پاش چه‌ند
سه‌د میترێک رێگا بڕین ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌و هاتو هاواریان لێ به‌رز ئه‌بێته‌وه،
تومه‌س کابرای سه‌رۆک جاش ناوچه‌یه‌کی مین رێژ کراویان نیشان ئه‌دات.
به‌وته‌ی خۆیان ژماره‌یه‌کیان گیانیان به‌خت ئه‌که‌ن و تووشی زه‌ره‌رێکی
گه‌وره‌ئه‌بن، به‌ترس و گریان و شین و زه‌مه‌ڕۆ ئه‌وانه‌یان که‌مابوونه‌وه‌به‌ره‌و
شوێنی رۆژی پێشتر ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابرایش سه‌رۆک جاش
بوه‌و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا ئه‌مان بداته ده‌ست هێزه‌کانی عێراق
کاروانچییه‌کان نا‌وێرن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن و ته‌نانه‌ت
گله‌ییش بکه‌ن.
گیرۆده‌بوونی ئه‌م خه‌ڵکه‌بێ ده‌ره‌تانه، بێ سه‌رپه‌نا له‌جۆری خۆیدا
خه‌رێک بوو ده‌بوه کاره‌ساتێک، بنه‌ماڵه‌کانیان له‌چاره‌نووسیان
زانیارییه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌بوو، ئه‌و کات هه‌موو رێگای پێوه‌ندی
نێوان خه‌ڵکی هه‌ر دوو دیوی سنوور ئه‌و هاتو چوونه‌بوو که‌ئێسته‌ئه‌و
رێگایه‌شیان لێ گیرابوو، بۆیه‌له هیچ رێگایه‌که‌وه‌ئه‌وانه‌نه‌یانتوانیبوو
هه‌واڵ و زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌باروودۆخی خۆیان بگه‌یه‌نن به بنه‌ماڵه‌و
که‌سوکاریان، ئه‌م خه‌ڵکه‌ماوه‌ی ده‌تا پازده‌رۆژێک به‌و جۆره‌ئه‌مێننه‌وه.
رۆژێک ژماره‌یه‌ک له‌کادره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌له به‌شی رێکخستن کاریان
ئه‌کرد بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان رێ‌یان ده‌که‌وێته‌ئه‌و ناوچه‌یه، له
بارودۆخی ئه‌و خه‌ڵکه‌ئاگادار ئه‌بنه‌وه، به‌خێرایی پێوه‌ندی ئه‌که‌ن
به‌سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌و کاتیش کۆمه‌ڵه‌نه‌ک له‌رووی خێر
خوازیه‌وه‌به‌ڵکو‌له‌رووی هه‌ست به‌به‌ر پرسایه‌تییه‌وه‌ده‌رۆن بۆ
لایان و پاش دڵنه‌وایی کردنیان سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکه‌ئه‌گرنه
ئه‌ستۆ . کۆمه‌ڵه‌بڕیار ئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنه‌وه‌یان
به‌خاکی ئێران ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت درێخ نه‌کات، به‌خێرایی ئازووقه‌و
چادر و هه‌موو که‌لوو په‌لێکیان بۆ ئه‌به‌ن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا
دڵنیایان ئه‌که‌نه‌وه‌که‌له‌چنگی هێزه‌کانی عێراق ئه‌یانپارێزێت.
ئه‌رته‌شی عێراق به‌ماجه‌رای ئه‌و خه‌ڵکه‌ئه‌زانێت و به‌نیازی به‌دیل
گرتنیان رێده‌که‌ون که‌لێره‌یشدا کۆمه‌ڵه‌فریایان ئه‌که‌وێت، له‌رێگای
نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌سلێمانی به‌ئه‌رته‌شی عێراق را ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌و
خه‌ڵکه‌هه‌موویان که‌سی کۆمه‌ڵه‌ن و کۆمه‌ڵه‌یش به‌خێرایی به‌رگه‌ی خۆی
به‌و خه‌ڵکه‌دابوو که‌به‌و به‌ڵگانه‌وه‌له چنگی هێزه‌کانی عێراقی ده‌پارێزران،
به‌هه‌ر حاڵ پاش ماوه‌یه‌ک هه‌وڵ و تێکۆشان له‌سه‌ر سنوور، کۆمه‌ڵه‌توانی
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌له‌سه‌ر سنوور به‌ره‌و ئێڕان به‌ڕێ بکاته‌وه‌و
دواتر ئاگادار کراینه‌وه‌که‌هه‌موویان به‌سڵامه‌ت گه‌یشتبوونه‌شوێن و
جێگا و ڕێگای خۆیان.
به‌ڵام له‌و خه‌ڵکه‌سێ که‌سیان له‌و رێگایه‌وه‌نه‌رۆیشتن و مانه‌وه،
ئه‌م سێ که‌سه‌ئیتر زۆر ترسیان له‌دڵدا نه‌مابوو، هه‌ر سێکیان هاتنه‌ئۆردوگای
چناره‌ی کۆمه‌ڵه‌و له‌وێ مانه‌وه‌به‌و هیوایه‌که‌رۆژێک واحدێکی کۆمه‌ڵه‌به‌ره‌و
ڕۆژهه‌ڵات بگه‌رێته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌گه‌لی بگه‌ڕێنه‌وه.
کومیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی جنووب بڕیاری رێکه‌وتنی ئه‌و هێزه‌ی دا که‌به‌ره‌و
خاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێبکه‌وین، هێزێکی زۆر رێکه‌وتین و تا شوێنێک
به‌ناوی مله‌که‌وه‌له‌نزیک پێنجوێن به‌ماشینه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ڕۆیشتین،
پاشان له‌نێوان مله‌که‌وه‌و ئاوایی کانی مانگا به‌ره‌و شاخه‌کانی پشت
پێنجوێن هه‌ڵگه‌ڕاین، شه‌و خۆمان گه‌یانده‌ناو شاری پێنجوێن که به‌هۆی
شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه‌چۆڵ و ماڵه‌کانیشی وێران کرابوو، هه‌ندێک له‌و
ماڵانه‌که‌رووخابوون ده‌کرا بیکه‌ینه‌په‌ناگه‌و خۆمانی تێ حه‌شار بده‌ین.
له گه‌ڕه‌کی به‌نگه‌ڵییه‌کانی پێنجوێن له‌چه‌ند ماڵێکدا ماینه‌وه،
ئه‌م ماڵانه‌کاتی خۆی به‌بتوون کرابوونه‌وه، لایه‌ک له‌بانه‌کانیان
که‌وتبوه‌سه‌ر عه‌رز و ئه‌و لاکه‌ی تریان به‌سه‌ر
دیوارێکه‌وه‌مابوه‌وه، هه‌ر وه‌کو ئه‌شکه‌وت و کونه‌ته‌یاره‌ی لێ
هاتبوو، ده‌کرا له‌و سه‌ر په‌نایانه‌که‌ڵک وه‌ر بگرین بۆ خۆ
حه‌شاردانمان. ئه‌و شه‌وه‌و رۆژی دواتریش به‌نهێنی له‌ناو شاری
پێنجوێن ماینه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی دواتر له رێگای پێنجوین بۆ گۆخڵان
به‌ره‌و هه‌ڵاڵاوا و مه‌سۆ رێکه‌وتین، له‌ئاواییه‌کانی کارێز و
خانمه‌شێخان که‌به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌چۆڵ و کاول ببون تێپه‌ڕین و به‌نیاز
بووین له‌نێوان ئاواییه‌کانی خانمه‌کۆن و قوڵقوڵه‌تێپه‌ڕین، تا ئه‌گرا
به‌سڵامه‌ت و بێ کێشه‌هاتین، ته‌نیا رێگای مه‌ترسی دارمان چه‌ند سه‌د
میترێک بوو، دوای ئه‌وه‌ئه‌که‌وتینه‌نێوان ئاواییه‌کانی ساوجی و
خاومیراوا. له‌م چه‌ند سه‌د میتره‌ماندا بنکه‌و قه‌رارگای ئه‌رته‌شی
ئێرانی به‌زۆری لێ بوو، ئێمه‌ش ده‌بوا به‌وریاییه‌وه‌برۆین و شه‌ویشمان
به‌ده‌سته‌وه‌نه‌مابوو، خۆیشمان هێزێکی زۆر بوین که‌زۆری هێزه‌که‌و
ئه‌وه‌ی که‌چه‌ند هێسترمان پێ بوو بۆ هه‌ڵگرتنی که‌لووپه‌لی زیاوه‌وه‌ک
شت‌و مه‌کی پزیشکی و که‌ره‌سه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و خورد و خۆراکی زیاوه‌ی
به‌ش کاروانه‌که، ئه‌و سێ کاروانچییه‌ش
که‌مابوونه‌وه‌به‌ئه‌سپه‌کانیانه‌وه‌له‌گه‌لمان بوون، ته‌قه‌ی سم و
پڕمه‌ی له‌ناکاوی لووتی ئه‌سپ و هێستره‌کان، ده‌بوه‌هۆکارێک که‌مه‌ترسی
پێ زانینمان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی ئێرانه‌وه‌که‌ده‌بوا
ئێمه‌له‌نز‌یکیانه‌وه‌تێپه‌ڕین زیاتر ببێت.
ده‌مه‌و به‌یان بوو گه‌یشتینه‌ئاخرین شوینی مه‌ترسی دار، له‌پر کرا
به‌ته‌قه‌و دونیا بوو به‌ئاگر، هێزه‌که‌ی ئێمه‌زۆر و زه‌به‌ند، هێزێکی
به‌ئه‌زموون و نه‌ترس، رێگای گه‌ڕانه‌وه‌مان زۆر دوور و درێژ،
بۆیه‌کاتێک زانرا له‌بۆسه‌ی هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی ئێران که‌وتوین
فه‌رمانده‌ی کاروانه‌که‌ی خۆمان بڕیاری دا ده‌بێت به‌وریایی و به‌هێزی
خۆمان ئه‌و بۆسه‌یه‌بشکێنین و به‌ره‌و پێش بڕۆین، پاش چل ده‌قه‌شه‌ڕی
سه‌خت و سه‌نگه‌راو سه‌نگه‌ر کردن، هاوڕێیان توانیان بۆسه‌که‌ی دوژمن
تێک بشکێنن و رێگای ده‌رباز بوون بکه‌نه‌وه، له‌م شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ک
له‌هێزه‌کانی دوژمن کوژران و بریندار بوون، هاوڕێیانی ئێمه‌و سێ
کاروانچییه‌که‌هه‌موو بێوه‌ی بوون، به‌کورتی ئه‌و بۆسه‌یه‌تێک شکێندراو
که‌وتینه‌پشت ئه‌رته‌شی ئێران واته‌نزیک ئاوایی ساوجی.
له‌م تێک هه‌ڵچوونه‌دا چه‌ند هێستر له‌هێستره‌کانی ئێمه‌که‌که‌لووپه‌لی
زیاوه‌مان لێ بار کردبون که‌وتنه‌ده‌ستی هێزه‌کانی دوژمن، کاتێک
له‌ئاوایی قوڵقوڵه ده‌رچووین و گه‌یشتینه‌نزیک ئاوایی ساوجی، نه‌ک
تاریکایی ره‌وا بوه‌وه‌به‌ڵکو خۆره‌تاویش هه‌ڵهاتبوو، به‌ده‌م هه‌ڵهات
هه‌ڵهاتی خۆمانه‌وه‌که‌به‌شکم واحدێک زوو خۆی بگه‌یه‌نێته‌ئه‌و به‌ر
جاده‌ی ساوجی بۆ مه‌ریوان وده‌ست بداته‌گرد و کێوه‌کان به‌ره‌و
مێرگه‌درێژ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک هێزی کۆمه‌کی له‌مه‌ریوان و
ناوچه‌که‌وه‌بگاته‌سه‌ر مان و شه‌ڕ ده‌ست‌پێ بکات، له‌و سێ
کاروانچییه‌ماڵاواییمان کرد و ئه‌وانیش ده‌سخۆشی گه‌رم وگوڕیان لێ
کردین و به‌ئه‌سپ وباره‌کانیانه‌وه‌به‌بێوه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌کانی خۆیان
رێکه‌وتن.
ئێمه‌ش ئه‌و رۆژه‌خۆمان گه‌یانده‌پشت مێرگه‌درێژ و به‌حاڵه‌تی
ئاماده‌باش و ئه‌وه‌ی که‌چاوه‌روانی شه‌ڕێکمان ئه‌کرد برده‌سه‌ر. شه‌و
به‌بێ گرفت و شه‌ڕ بۆ درێژه‌ی رێگاکه‌مان به‌ره‌و پشت ئاوایی گاگل
واته‌دوو دۆڵ به‌ناوه‌کانی خێران و وه‌زان که‌هه‌میشه‌وه‌ک بنکه‌ی
کۆمه‌ڵه‌وابوون رێکه‌وتین.
دواتر ئاگادار کراین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کاروانچییانه‌ی که‌له گه‌ل خۆمان
هاتنه‌وه، پێشتر‌به‌بنه‌ماڵه‌کانیان راگه‌یاندرابوو که‌له‌لایه‌ن
ئه‌رته‌شی به‌عسه‌وه رۆڵه‌کانیان کوژراون و ئه‌وانیش رێوڕه‌سمی پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشیان بۆ دانابوون، به‌خۆشییه‌وه‌تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م
نووسینه‌یه‌هه‌ر سێکیان زیندوون و خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن.
به‌و جۆره ئێمه گه‌یشتینه‌وه ناوچه و پاش چه‌ند رۆژێک ئه‌و
کاروانه هه‌ر واحده‌ی به‌ره‌و شوێنێ هه‌لسووڕان و چالاکی خۆی
که‌پێشتر بۆی دیاری کرابوو به‌مه‌ستی جێ به‌جێ کردنی ئه‌رک و
پلانه‌کانیان رێکه‌وتن و لێک جیا بوینه‌وه.
|