١٠\١١\٢٠١٠
بیری چەپ و پرسی
ناسیونالیستی کورد.
ئایا ڕێبازی چەپ
ڕێڕەوی بە ئاکامی گەیاندنی پرسی نەتەوەیی کوردە؟
ھێمن
ھەموو ھاوڵاتییەکی ھەراش و بالق ئەو مافەی ھەیە بڕیارە دەرکا تایبەتی
بە بکام نەتەوەیەو دەوڵەت ناتوانی ھیج بڕیارێک لەو بارەوە وەرگرێت، تاک
سەربەستە و شێوازی بڕیاردانی نابێ بکەوێتە ژێر ڕکێفی گۆشاری
دەسەڵاتداران حکومەتانەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارە دا ئایا ڕێبازی چەپ سەرکەوتو بوو لە بە ئاکامی
گەیاندنی پرسی نەتەوەییە پێویستە ھەلسەنگاندن و لێکدانەوەی ھەڵویست و
بۆچوونی بیری ورای چەپ بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی بکرێ.
بۆ ئەو مەبەستەش لەسەرتا ھەوڵ دەدرێ پرسی نەتەوەیی لە سەر ئەساس و
بنچێنەی بیری چەپ خوێندەنەوەی لەسەر بکرێت و دواتر ڕوونکردنەوەیەکی
زانستی لەو پەێوەندییەدا بخڕیێتە بەردەستی خوێنەرانی بەرێز.
ئاشکرایە بیری مارکسیستی مافەکانی نەتەوەیی لە دەسەڵاتی پڕۆلیتاریات
واتە دەسەڵاتی توێژی کڕیکاردا دەبنینی و ھەڵسەنگاندنی دەکا و پێیشی
وایە دەسەڵاتی توێژی کارگەر مافەکانی نەتەوەیی دەتوانی گەرانیتی بکا.
پرسیار سەبارەت بە بۆچوونی بێری مارکسیستی و
توێژی کڕیکاری لەدەسەڵاتدا دەتوانی ئەوە بێ:
جگە لە پرسی شێوازی پێکھاتنی دەسەڵاتی توێژی گارگەر، کێ بەر پرسیاری
گەرانتی کردنی دەسەڵاتی تەبەقەی کارگەرە کە ڕۆژیەک ئەو دەسەڵاتەی کە
بەدەستی توێژی کرکارە بە ئەنقەست و بە خەتا دژی توێژەکانی تری کۆمەڵگا
بکاری نەھێنێ و مافەکانی نەتەوەیی پێشێل نەکاو دەسەڵات بۆ سەرکوتەکردنی
نەتەوەکان بکار نەھێنی.
ئەو لە کاتێک دایە کە ھەڵگرانی بیری مارکسیستی لەو بڕوەڕە دان کە
دەسەڵاتی توێژی کارگەر بۆ پاراستنی مافەکانی تاک و نەتەوەیی دەبێ بکار
بەھێنڕێ و ئاوا توێژی کارگەر گەرانتی بەئەنقست بکار نەھێنانی دەسەڵات
دەکا.
وەلامی بەرەچەپ لەو پەێوەندییەدا ڕوونە، تەبەقەی پڕۆلیتاریا دەبێ
ھەڵگری دەسەڵات بێ کەوابوو پڕۆڵیتاریا دەتوانی ھەم دەسەڵاتی بەدەستەوە
بێ و ھەمیش دەسەڵات گەرانتی بکا.
تیبنی دووھەم پەێوەندی بە زانستی تەبەقاتەوە ھەیە، بیرورای مارکسیستی
نەتەوە لە توێژی کار گەر واتە پڕۆلیتاریادا ھەڵسەنگاند دەکا و دەبینی،
لە کاتێکدا نەتەوە ئاکامی چارەنوسی مێژووییی کۆمەڵانی خەڵکە.
ئەوەش بەو مانایەیە لەسەر ئەسای بۆچوونی دووھەم واتە نەتەوە دەتوانی
ئاکامی چارەنوسی مێژوویی کۆمەڵانی خەڵک بێ، ئەڵقەی پەیەوەندی توێژی
پرۆلیتاریا واتە تەبەقاتی کارگەری لە خاوەن کار دەتوانێڕی نیزیکتربێ
تاکوو ئەڵقەی نێوان تەبەقاتی کارگەرانی نەتەوەکانی جیاواز لە دونیا کە
لەسەر ئەساسی بەژەوەنەییەکانی تەبەقاتی واتە مارکسیستی دارژاوە.
سەبارەت بە پرسی نەتەوە دوو بۆچوون دێنە ئاراوە:
بۆچوونی یەکەم لەسەر ئەو ئەساسەیە، کە نەتەوە بەپێی بنەماو بنچێنەی
فەرھەنگ و نەریت و زمانی کە پەێوەندی بە تاکەوە ھەیە دێتە ئەژماردن و
ھەلسەنگاندن دەکرێت. کەوابوو تاک بنەما و بنچێنەی پێکھاتنی نەتەوەیەکە.
ھەر لەو دیدگایەوە سەروەی تاک لە سیستمێکی ئازاد و دێموکرتێک دا باسی
لێی دەکرێت و دەور ئەساسی و سەرەکی لە دابینکردنی حکوماتان دەگێرێ.
و بۆچوونی دووھەم ئەوەیە کە نەتەوەیەک لە سەر بوونی ھەرێمێک یان
ناوچەیەک کە تێیدا دەژی لێدوانی لەسەر دەکرێت. ئەوەش بەو مانایەیە
نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی ھەرێمێکی دیاری کراو کە لێ دەژی و
خاکێکەی بەدەستەوە دێتە حسیاب کردن.
ئەوە بەو مانەیە نییە مافی نەتەوەیی لە یەکێک لەو بۆچوونانەی سەرەوە
نکۆل دەکرێ بە پێچەوانەوە لە ھەدوو بۆچوون دا ڕوونە ڕاشکاوە دێتە دی کە
ھەموو نەتەوەیەک مافی سازدانی حکومەتێکی سەر بەخۆی خۆی ھەیە و تاک
لەڕێگەی دەربڕینی دەنگی خۆی جۆری دەسەڵات موشەخەس دەکا.
ھەڵبەت دەبێ بەوە ئیشارە بکرێ کە ئەحزاب لە سیستمێکی ئاواد دەورێکی
سەرکەی دەگێرن و حیزبی کارگەریش دەتوانی یەکێک لەو حیزبانە بێ.
ڕاشکاوە پرسی نەتەوەیی کورد لە گەشت بەشەکانی داگیرکراو ھەمیشە لە ژێر
تەئسیری بیری چەپی بووە و چەپیش ھەوڵی داوە لە ژێردەست بوونی نەتەوەیی
کورد بۆ گەشەپێیدانی بیری چەپی کەڵک وەرگرێ و دۆخەکەی بۆ قازانج و
بەرژەوەندییەکانی خۆی بە قۆزێنیتەوە.
بیری چەپی و پرسی نەتەوەیی بەگشتی بەدرێژایی مێژووی چەپ لە تێکھەڵچوون
دابوون و بێ کێشەشە نەبووەو بە تایبەت لە کوردستان کە ھەوست و سوۆزی
نەتەوەیی لە بەشەکانی تری جیھان بەر چاوترەو کورد ھەمیشە خاوەنی
بیرباوەڕێکی ناسیونالیستی یاخۆ نەتەوەیی بووە.
ھۆکەشی ئەوەیە کە کورد بە سەرچوار دەسەلاتی رەگەزپەرستی فارس و عەرەب و
تورک دابەش کراوە و ھیچ یەک لەوان دانانیان بە مافەکانی سەرەتایی و
راستەقینەی نەتەوەیی کورد نەھێناوە و ھەموو ئامرازیکیان بۆ پێشگرتن بە
گەیشتین بە مافەکانی ڕەوای کورد بکارھێناوە و لە بکار گرتنی ھیچ
رەفەندو سیاسەتێک بۆ چوساندنەوەی ھەست و سۆزی نەتەوەیی کورد کۆتاییان
نکردوە.
ئاوا کوردستان موناسبترین شوێن بۆ چالاکی چەپەکانی ئێرانی بووە، بڵام
بەرلەوەی پرسی سەرکی کورد بەپێ پێوەرو لە چوارچیوەی چەپ لە ئێراندا
ھەلسەنگاندن بکرێ پێویستە بەوەیە ئاماژە بکرێ کە بیر چەپ لە ئێران
نێتوانیوە لە جوڵانەوەیەکی سەربەخۆیی و یەکریزی چەپی بەرخورداربێ. زۆر
جار جووڵانەوەی چەپ ھەڵاواری تێگەیشتن و لێکدانەوەی لە ڕێبازی
مارکسیستی بووەو ھاوا تووشی لێکدابڕین و فرەرێکخراویی بوون یان
ھەرەسیان ھێناوە، حیزبی توودە و سازمانی چرێکەکانی فیدایی خەڵکی ئێران
نمونەی ڕوونی ئەو کێشەیە بوون.
چەپی ئێران بەرەورووی دوو کێشە وگیروگەرەفت
سەرکییە:
یەکەم، نەبوونی خەتێک و جووڵانەیەک یاخۆ بەرەیەکەی یەک یەکگرتوو و
یکدەنگی چەپی سەر بەخۆی کوردستانی کە لە ناو ھەست و سۆز و نەستی
نەتەوەیی خەڵکانی کورد ھەڵقلابێ ئاوا یان بیری چەپی سەر بە جەھەتێکی
پەوێوندیداری دەرەکی بوو یاخۆ خۆڵقاوی تەئسێریکی چەپی ناخۆیی سەر بە
ھێزێکی دەرەکی بووە.
دووھەم، بەرەی چەپی ئێرانی قەت نێتوانێوە حەرەکەتێکی بەردەوامی
یەکگرتوو و یەکریز بێ و زۆرجاریش بە ھۆی تەفسیر و لێکدانەوەی بێری
مارکسیستی تووشی ھەڵەی دابەش بوون و دابڕین بوون و لەق وکەرتێکی زۆری
لێکەتونەوە و ئەوەش بۆتە ھۆی سەرگردانی جوڵانەوەی چەپ لە ئێران بەگشتی
و لە کوردستان بەتایبەت و ئەوەش بۆتە ھۆی دڵساردی خەڵکانی لایەنگرێ لە
ئێران.
بێگومان ئەو دوو کێشەیە واتە نەبوونی بەرەیەکی یەکگرتو و بەردەوامی چەپ
لە لایەک و لەلایەکی دیکە تێگەیشتنی جیاواز و ھەوارد لە بیری مارکسیستی
لە سەر خەبات و جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد بێ تەئیسر نەبوەو
شوێنکارییەکی یەکجار زۆری ناگۆنجاوە و مەنفی لەسەر ھەست و سۆزی
نەتەوەیی کورد داناوەو ئەسەراتی ئێستاش بەسەر خەباتی نەتەوەیی کورد
سێبەری کێشاوەو لە بەین نەچووە.
دەتوانیین بڵێین سیاسەت وجۆری ھەلوێست گرتن و بسترانەوەی چەپی ئیران بە
ھێزیکی دەرەکی و نەبوونی بەردەوامی ریزێکی یەکگرتوو نێوان چەپەکانی
ئێران و تەنەوەعی چەپ و ھەڵاواردی تفسیر کردن لە بیری مارکسیستی نەک
ھەر خسارەیەک لەسەر جووڵانەوەی چەپ و ھەرەس ھێنانی لە ئێران بەگشتی بوو
بەڵکو قازانج و بەرژەوەندی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران لێکەوتۆتەوەو
زەرەرێکی جیددی لەسەر خەبات وجووڵانەوەی نەتەوەیی کوردیشی بەتیابەت
داناوە.
بۆ زیاتر ڕوونکردەنەوەی ئاڵۆزی چەپ لەئێران بە رامبەر بە ھەست و سۆزی
نەتەوەیی کورد پێویستە بە سەرەنج دانی قسەکانی منصورحکمت لە پەێوەندی
پرسی نەتەوەیی کوردە.
لە ووتار و نووسراوەیەک بەناوی
"یک دنیای بهتر" منصور حکمت لە پەیوەندی پرسی نەتەوەیی کورد
دەڵێ:
"حزب کمونيست کارگري- حکمتيست براێ رفع کامل هر نوع ستم ملی و هر نوع
تبعيض برحسب مليت در قوانين کشور و عملکردهاي دولت مبارزه ميکند.
حزب کمونيست کارگري - حکمتيست هويت ملی، عرق ملی و ناسيوناليسم را
افکار و تمايلاتي بسيار عقب مانده، مخرب، و مغاير با اصالت انسان و
آزادي و برابری انسان ها ميداند و با هر نوع تقسيم بندی ملی ساکنين
کشور و هر نوع تعريف هويت ملی براي مردم قاطعانه مخالف است.
حزب کمونيست کارگري - حکمتيست خواهان برقراری نظامی است
که در آن کليه ساکنين کشور مستقل از مليت يا احساس تعلق ملی خويش،
اعضاي متساوی الحقوق جامعه باشند و هيچ نوع تبعيضی چه مثبت و چه منفی
در قبال مردم منتسب به مليت های خاص معمول داشته نشود. حزب کمونيست
کارگری - حکمتيست تلاش برای جايگزين کردن هويت طبقاتی و انسانی عام و
جهانی کارگران بجای هويت ملی را يک وظيفه حياتی خود ميداند".
لە ووتارەکەی منصورحیکمت و نوسراوەکەی حیزب کۆمونیستی کارگەری حکمتیزم
روون و ئاشکرا دێتە دی کە مافی نەتەوەیی نەک ھەر پێشێلکراوە و بەڵکوو
ھیچ جێگە و شوونێکی لە بیری چەپ دا بۆ دیاری نکراوەو تەنانەت ئەرزەشێکی
بۆ داننڕاوە.
حکمتیزم ھەست و سۆزی نەتەوەیی بە پرسێکی دواکەوتوو دژ بە ئەسل و نەسەبی
ئینسان و ئازادی و مافی بەرانبەری مرۆڤ دەبینی و موغالیفی پێناسینی
مافی نەتەوەییە. حکمتیزم نەتەوە لە توێژی کارگەریدا پێناسین دەکاو دژی
ھەموو جیاوازی لەسەر ئەساس وبنەمای نەتەوەییە و بەکردوەیەک خراپ و خەتر
و مەترسییەک لەسەر کۆمەڵگا دەبینی.
کۆمونیزم، گۆمەڵگا لە ڕەوانگای تەبەقەی پرۆلیتاریا واتە کارگەر پێناسین
دەکا و ھۆوییەتی میللی یان نەتەوایەتی نەک ھەر ڕەت دەکاتەوە بەڵکوو لە
پێناوی تەبەقەی پڕۆلیتاریا پێشێلی دەکا. دەتوانیین بڵێین کە بیر چەپی
یاخۆ مارکسیستی ھەموو مرۆڤێک وەک کۆمونیست و بە پێ توێژی کڕیکار ڕاڤە و
پێناسین دەکا و ھەموو ھۆوییەتێکی میللی و نەتەوەیی رەت دەکاتەوە.
ئەوەی کە حکمتیزم باسی لێی ناکا، چۆنییەتی بەڕێوەبەردەنی پرۆسەی
ھەڵبژادەنەکانی مافی توێژەکانی کۆمەڵانی خەلکانی جیاوازە. کۆمونیزم
پێیوایە کە تەبەقەی کڕیکار دەبێ حاکمەییەت ودەسەڵاتی بەدەستەوە بێت و
بەمشێوەیە توێژەکانی تر دەبی پەیڕەو لە توێژی پڕۆلیتاریا بن و لەڕێبازی
کۆمونیزم دا پرۆسەی ھەڵبژاردن کە مەرجی یەکەم بۆ دامەزراندی سیستێمێکی
ئازاد و دێموکراتێکە وەلادەنڕێ و مافی تاک کە سەروەری دەسەڵاتە پێشێل
دەکرێ.
کۆمونیزم مشرووعییەتی دەسەڵات لە توێژێک واتە تەبەقەی کارگەردا دەبینی
و ھەلسەنگاندنی دەکا و سەلاحییەتی تاک کە مافی دەنگ دانی بەدەستەوەو
ئەساس و بناخەی دارژتنی کۆمەلگایەکی دیموکراتێکە بەرچاویناگری و پێشێلی
دەکا.
کومونیزم و حکمتیزم لەبیریان دەچێت کە ھەموو ھاوڵاتییەکی ھەراش و بالق
ئەو مافەی ھەیە بڕیارە دەرکا تایبەتی بە بکام نەتەوەیەو دەسەڵات ئاکامی
ھەڵبژاردنێکی ئازادی بە بەشداری ھەموو لایانێکی کۆمەڵگایە. ئاوا
دەسەڵات ھیج بڕیارێک لەو بارەوە وەرگرێت، تاک سەربەستە و شێوازی
بڕیاردانی نابێ بکەوێتە ژێر ڕکێفی گۆشاری دەسەڵاتدارانی حکومەتانەوە.
گەر قەرار وایە دەسەڵات ئاکامی تەبەقەیەکی خاس بێ و تەنانەت حیزبێک لە
دەسەڵاتدا بێ ئاوا سیستێمی حاکم لە دەسەڵاتدا ڕەوتێکی دیکتاتۆری دەبێ و
لە گەڵ ھیچ بنەما و بنچێنەی دیموکراسی ناێخوێنێتەوە.
لەئێدامەی نووسراوەکەی حیزب کومونیستی کارگری منصور حکمت ئاوادەڵێ:
"بعنوان يک اصل عمومي، حزب کمونيست کارگري - حکمتيست
خواهان زندگي مردم منتسب به مليت هاي مختلف بعنوان شهروندان آزاد و
متساوی الحقوق در چهارچوب های کشوری بزرگتر است که سازمانيابی صف های
قدرتمند کارگری را در عرصه مبارزه طبقاتی تسهيل ميکند.
با اين حال در مواردی که پيشينه ستم ملي و تخاصمات ميان
مردم منتسب به مليت های مختلف همزيستی ميان آنها را در چهارچوب های
کشوري موجود دشوار و مشقت بار ساخته باشد، حزب کمونيست کارگري -
حکمتيست حق جدايی ملل تحت ستم و تشکيل دولت مستقل از طريق مراجعه
مستقيم به آراء خود آن مردم را، به رسميت ميشناسد".
ھەرچەند ڕێبازی چەپی حکمتیزم سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی کورد و کەم
نەتەوەکانی تر ئیشارە بە گرتنی ڕێفڕاندۆم لەگریوی تەشخیسی حیزب
کۆمونیست دادەکا و لەو باوەڕەدان کە دوای تیکڕووخانی کۆماری ئیسلامی
شیعەی ئێران کورد بۆی ھەیە بەمەرجێ حیزبی کۆمونیست تەشخیسی دا کە باری
ژیانی خەڵکی کورد بە لای سەختی دا چووە، لەسەر پرسی نەتەوەیی و
جیابوونەوەی خۆی لە ئێران دەتوانی داوای گرتنی رێفڕاندۆم بکا لاخۆی جێی
سەرەنج دان بەڵام پرسیاریکی زۆریشی بە جێی ھێشتوە.
ھەڵبەت مافی جیابوونەوە ھەقی میللەتانە و
پێویستی بە گرتنی ڕێفراندۆم نییە، بزانین حکمتیزم دەڵێ چی:
"با اين حال در مواردی که پيشينه ستم ملی و تخاصمات
ميان مردم منتسب به مليت های مختلف همزيستی ميان آنها را در چهارچوب
های کشوري موجود دشوار و مشقت بار ساخته باشد، حزب کمونيست کارگري -
حکمتيست حق جدايی ملل تحت ستم و تشکيل دولت مستقل از طريق مراجعه
مستقيم به آراء خود آن مردم را، به رسميت ميشناسد".
لێرەدا وادێتە دی کە کورد لە رابردوو و ھەنوکە لە قۆناخێکی لەبار و
ئاسایش و مافی بەرانبەری دا دەژێ کە بیری حکمتیزم دە فەرموون ئەگەر
دۆخەک ژیان سەخت و دوژوار بووە و چەوسانەوەی نەتەویی لە ئارادا بوو بێ
ئاوا نەتەوەیەک دەتوانی تازە داوای ڕێفڕاندۆم بۆ جیابوونە بکا؟؟
لەو پەێوەندی نەزەری حکمتیزم سەبارەت بە پرسی
ڕێفڕاندۆم چەند پرسیارێک درووست برتین:
ئایا ڕێبازی چەپی کۆمونیستی حکمتیزم و ھەر ڕێکخراوەیەکی تر باوەڕیان بە
پرسی نەتەوەیی و چوەسانەوەی کورد لە ڕابردوو و ھەنوکە نییە کە بەمشێوەی
قسەدەکەن و سەر بەخۆیی و حکومەتێکی کوردی دەخەنە گریوی ئەگەر و
مەرجەکانی داھاتوو و ڕووخانی نیزام؟
ئایا کۆمونیزم باوەڕی بە پێناسیەی نەتەوەیی کورد دەکا؟
دامەزرادنی حکومەتێکی سەربەخۆیی کورد نەک ھەر پێویست بە داوای
ڕێفڕاندۆم ناکا بەڵکوو ڕاگەیاندنی حکومەتی سەربەخۆی کورد مافە
راستەقینەی نەتەوەی کوردە و پێناسە و پەسندی کردنی فارس و ئازەری و
عەرەبی پێویست نییە بەچەند دەلیل:
یەکەم، ھەموو ھاوڵاتییەکی ھەراش و بالق
ئەو مافەی ھەیە بڕیارە دەرکا تایبەت بکام نەتەوەو ئەوەش مافی
ڕاستەقینەی کوردە. دەسەڵاتی ناوەندی ناتوانی ھیج بڕیارێک لەو بارەوە
وەرگرێت و کورد دەبێ بۆ خۆی بڕیاری سەربەخۆییی خۆی بێ موراجەعەکردن بە
فارس و ئازەری ڕادەگەینی. نەتەوەی کورد لە مێژە ویست و داوای خۆی
راگەیاندوەو ئەویش سەربەستی وسەر بەخۆیی نەتەوەییە. ڕاگەیاندنی مافی
سەربەخۆیی ھەقی ھەموو نەتەوەیەکە، کەوابوو پرسی نەتەوەیی پێویست بە
گرتنی رێفڕادۆم ناکا.
دووھەم، ئایا ئەوکاتەی کە داگیرکەرانی
خاکی کوردستان حکومەتەکانی فارس وتورک و عەرەبیان دامەزراند لە ڕێگەی
رێفراندۆمەوەبووو؟
ئایا فارس وئازەری و عەرەب لە کوردیان پرسیەو بەو حکومەتانە رازیین و
دەتانھەوێت لە ژێر دەسەڵاتانی ئەوان دا بژین کە کورد بۆ ڕاگەیاندنی
مافی سەر بەخۆیی خۆی کە ھەق راستەقینەی خۆیەتی موراجەعەیان پێی بکا؟
سێھەم، کێ گەرانتی ئەوەدەکا کە پاش
ھەرسھێنانی حکومەتی ئیسلامی شیعەی ئێران رەگەزپەراستی فارس و ئازەری
پێش بە ئەو واووتنەی نگرن و رێفراندۆم بلۆک نەکەن ویاخۆ چ گەرانتییەک
ھەیە حیزب کۆمونیستی حکمتیزمیش بە وا ووتنەوکی خۆی عەمەل بکا و تەشخیسی
ئەوە بدا کە کورد ژێر چەپۆکە و مافەکانی نەتەویی پێشێل کراوەن؟.
چوارەم، ڕوون نییە ئایا رێفڕاندۆم لەسەر
پرسی سەربخۆیی نەوەی کورد لە کوردستان دەگیری و تەنیا کورد بەشداری ئەو
ڕێفڕاندۆمەی دەکا یان خەلکانی فارس و ئازەریش لە دیاری کردنی پرسی
سەبەخۆیی کورد بەشداری دەکەن؟
باش ئەگەر قەرار ڕێفڕاندۆم لە سەر پرسی نەتەوەیی لە ئێران بگیرێت بۆ
تەنانەت لەسەر داوای نەتەوەیی کورد بێ؟ ئایا باشتر نییە لەسەر دەسەڵاتی
فارس و ئازەری ڕێگڕاندۆم بکڕێ تا دەرکەوەی ئەوان چەندە داگیر کەرەن؟
ئایا دامەزراندنی دەسەڵاتانی رەگەپەرەستی فارس و تورک و عەرەب بە پێی و
لەسەر ئەساسی ھەڵبژاردەنێکی دێموکراتێک بوون تا کورد ھێژەموونی ئەوانی
قەبوول بێ و کێ ئە حەق داوەت فارس و تورک و عەرەب خاکی کوردستان
داگیرکەن تا کورد بۆ سەربەخۆیی خۆی بە ئەوان موراجەعە بکا؟
سەرجەم دەتوانیین ئەو ئاکامە وەرگرین کە ڕێبازی چەپ و پرسی نەتەوەیی
دوو شتی جیاوازەن و ھەڵاواردێکی یەکجار زۆریان لە نێواندا ھەیە. ڕێبازی
چەپ کۆمەڵگا لە تەبەقات دا دەبینی و پێشوایە کە تەبەقەی پرۆلیتاریا
دەبێ حکومەتە بکا. بیری چەپ و مارکسیستی بە نێزامێکی تەک حیزبی باوەڕی
ھەیە و پرسی نەتەوەیی لە بیری چەپی دا جێگەیەکی بۆ دیاری نکراوە و
لەگەل ڕێبازی چەپی ھەر ناێخوێنێتەوە.
پێشنیاری گرتنی ڕێفڕاندۆم لە لایەن بیری حکمتیزم و بەشێک لە ڕێکخراوە
چەپەکانی ئێران ھیچ گەرانتی جێ بە جێ کردنی تێیدا نییە وڕێڕەوی چەب لە
گەل ڕێبازی چارەسەری پرسی نەتەوەیی کورد نەک ھەر ناخوێنێتەوە بەڵکوو
ڕەتیشی دەکاتەوە و بیری چەپ ھیچ بڕوایەکی بە ھەست و سۆزی ناسینالیستی
نەتەوەی نییە و رابردووش ئەوەی سەلماندوە کە بیری چەپ و پرسی نەتەوەیی
کورد دوو مەسەلەی زۆر جیاوازەن لە یەکترن.
ھەڵبەت بە جێیە بەوە ئیشارە بکرێ چەپی ئێران لە رابردوو و ھەنوکە
نێتوانیوە لە بەرەیەکی یەکگرتووی چەپی شەفاف بەرخورداربێ و بەھۆی
ناکۆکی بیری چەپ و جیاوازی و ھەڵاوارد لە یەکتر و تفسیرکردنی جۆراوجۆر
لە بیری مارکسیستی تووشی دابەشبوون و دابڕین بوون.
کێشە و ناکۆکی نێوان بەرەچەپی ئێران دوو زەرەری
سەرەکی لێکەوتونەوە.
یەکەم بە ھۆی نەبوونی ڕێرەو و بەرەیەکی شەفافی یەکگرتووی چەپ لە ئێران
و لە نەھایەت دا دابڕین و دابەش بوونی بۆنتە ھۆی لاوازی جووڵانەوەی چەپ
لە ئێران و لە بەێن چۆنی متمانەی نێوان جووڵانەوەی چەپ و خەڵکانی
لایەنگری.
دووھەم، نەبوونی شەفافییەت بیرورایەکی چەپی سەربەخۆ نێوان بەرەی چەپ و
دابەشبوونی شوێنکاریەکی ناشیاو ناموناسبی لە سەر جوولانەی نەتەوەیی
کورد داناوە لە لایەک، و لە لایەکەی دیکە نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران
زۆر بەئاسانی و ئاسایی ناکۆکییەکانی نێوان بەرەی چەپەکانی بۆ
بەرژەوەندییەکانی خۆی بە باشترین شێوە بکار ھێناوەو قۆزیوەتەوە و پرسی
نەتەوەیی پێی سەرکوتە کردوە.
نمونە ڕوونی ئەوە ڕووداوە بەلار دا چوونی حیزب تودەو سازمانی
چیریکەکانی فێدایی خەڵک بۆ پاڵ کۆماری ئیسلامی ئیرانی شیعە بوو و
ھەنووکە کێشەی لێکدانەوەی چەپ لە مەڕ سیاسەتەکانی جەمھۆری ئیسلامی
ئێرانە.
دەبێ بەو مەسەلەیەش ئاماژە بکڕێ بەداخەوە ئەوپرسی ئاڵۆزی چەپ سەبارەت
بە پرسی نەتەوەیی کورد بەشێک لە حیزبەکانی باشووری کوردستانی گرتۆتەوە
کە کەوتونە ژێر تەئسیرو دەسەڵاتی لایەنگەرانی پێشووی چەپی ئێران کە
ھەنوکەی لەو حیزبانەدا سەرقاڵی کاری ڕێکخراوەیین.
لەپەێوەندی ھەڵسەنگاندنی بەرەی چەپ سەبارەت بە لێکدانەوەی سیاسەتەکانی
نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران بەشێک لە چەپەکانی ئێرانێ لەو باوەڕەدان
یاسای ئیسلامی شیعەی ئێران مەوودای و بواری گفتوگۆکردن و کاری سیاسی بۆ
حیزبەکانی موغالیفی تێیدایە و بەشەکەی تر بە پێچەوانەوە.
بەرەی چەپ لە رابردوودا کوردستانی ئێرانی وەک بنکەیەک بۆ
بەرژەوەندییەکانی بیری چەپ بەکارگرتبوو و خەبات و جوولانەوەی نەتەوەیی
کوردی وەک ڕێبازێک و پەردێک بۆ ھەمووارکردن ڕێگای پەرەپێیدانی بیری چەپ
ئیستفادەکردوە، ئەوەش زەرەری خەباتی کوردی لێکەوتیتەوە.
جێی ئاماژەیە کە جووڵانەوەی چەپی لە کوردستان جگە لەوە زەرەری لە سەر
ھەست و سۆزی نەتەوەیی کورد داناوە کەندو کۆسپی لەسەر رێگەی خەباتی کورد
درووست کردون و زۆر جاریش چالاکی و بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان وەک
بەھانەیەک لە لایەن دۆژمنانی کورد بۆ سەرکوتکردنی میللەتی کورد بکار
ھێنراوە.
٠٧\١١\٢٠١٠
twejeran@googlemail.com
|