٢١\١١\٢٠٢٠
بیری نانی دایکم دەکەم.

مەحمود دهروێش |

و: جەلال
دهباغ |
دایک.. شیرینترین،
دڵۆڤانترین، بەیادترین، گەرمترین باوەش، بەوەفاترین و بەسۆزترین
بوونەوەری سەر رووی زەمین. مەحمود دەروێش شاعیرێکی فەلەستینییە و ناوی
بە شیعری نیشتیمانەوە هاوپەیوەندە، بە گرنگترین شاعیرێک دەژمێردرێ کە
شیعری نوێی عەرەبییان پەرەپێداوە و هێما و سیمبولیان بۆ داهێناوە، لە
شیعرەکانیدا خۆشەویستیی نیشتیمان لەگەڵ خۆشەویستیی یار و خۆشەویست
ئاوێتەبوون، خاوەنی چەندان کاری شیعرییە و، جوانترینی ئەو شیعرانەی
لەسەر دایک نووسیونی، شیعرێکە بە سەردێڕی (بیری نانی دایکم دەکەم)، لە
سەرەتای ژیانیدا دایکی لەدەستداوە و ژانی ئاوارەیی و هەروا ئازاری
نەمانی دایکی چەشتووە.. بەناوبانگترین شیعری ئەمەیە.
بیری نانی دایکم و
قاوەی دایکم و
دەستلێدانی دایکم دەکەم..
منداڵی لە مندا
ڕۆژ لەسەر سنگی رۆژ
گەورەدەبێ
بەخۆدادێ
ئاشقی تەمەنم دەبم
چونکە ئەگەر مردم
شەرم دەکەم لە فرمێسکەکانی دایکم..
ئەگەر رۆژێک گەڕایتەوە، دایە..!
بمبە، وەک شاڵی بان کراسە ڕازاوەکەت
ئێسکەکانم بەو گژوگیایە
داپۆشە، کە بە پاکیی پاژنەپێت
پاکژکراون و شۆردراونەوە
بەتاڵە قژێک بمبەستەوە..
بە داوێک بمبەستەوە..
لە دامێنی کراسەکەتەوە دەرکەوتبێ..
بەڵکو ببمە فریشتەیەک
فریشتەیەک ببم..
ئەگەر دەستلێدانم گەیشتە ناخی دڵت
بمکە ئامێز
ئەگەر گەڕایتەوە دامنێ
بە سووتەمەنی تەنووری ئاگرەکەت..
بە تەنافی جل وبەرگت
لەسەر سەربانی ماڵەکەت..
چونکە وەستانم لەدەست دا
بەبێ نوێژی رۆژەکانت،
پیربووم و،
ئەستێرەی منداڵێم پێ بدەرەوە
تا لەگەڵ بێچووە چۆلەکەکاندا
لەڕێگەی گەڕانەوە
بۆ هێلانەی چاوەڕوانیت... بەشدارببم
دایەگیانم..
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|