٢\٨\٢٠١٠ بیرى نەتەوەیى لە تێپەڕبوونى مێژوودا.
هەر لە قۆناغى دروستبوونى کۆمەڵگەى سەرتایی مرۆڤەوە. تیرە و هۆز بەشێوەیکى خۆرسکی و زۆرسەرەتایى دروست بون.لەپانتاێکى بەرفراوانى سەر ئەم زەمینەدا وەژیانوگوزەران بەپێى سروشتو ئەوشوێنەبوە کەتێداژیاون هەربۆیەش بەپێى سروشتو ئاو هەواى ناوچەکان تیرەو هۆزەکان لێک جیاکراونەتەوە هەرتیرەو جۆریک لەخوو شیوەو رەنگى ونەرت و وەعادەتى جیاوازیان لەوسەردەمەدا پەیداکردوە کەجیاوازبن لەیکترى . لەوسەردەم دا واتا ئەوێرۆژێ کەس بەهیچ شێوەێک بیرى لە خاکیکى دیارى کراو نەکردۆتەوە هیچ شتێک نەبوە بەماناى نیشتمان تەنها تیرەو هۆزەکان بەپێى ژیانى رۆژانەیان لەشوێنێک بۆشوێنێکى دى ئەجوڵاَن تیرە سەرتایەکان لەگواستنەوەى ژیانیکى ئاژەڵى بۆ ژیانێکى ئنسانى بەتێپەربونى مێژو هاتۆتە ئاراوە .چونکە ژیانى سەرتاى مرۆڤ نەمالى هەبوە نەخانو نەکێڵگە ونەزەرعات و نەسەنعاتو بەڵکە هیچ هەستوشعوریکى بەوشیوەیە نەبوە مرۆڤ بتوانێت شوینێک لەخاک دیارى بکات و لەسەرى بژیت و ئاسودەبێت و ناوى بنێت نیشتمان .
بۆیە دەردەکەویت کەنیشتمان دەرکەوتیەکى میژویی کۆمەڵگەیەلەقۆناغە جیاکانى بەروپێچونى کۆمەڵگادا دروست بوە هەرلەدیارى کردنى شوینى راو یان پاوانى لەورگاو دوایش پارچەزەویک بۆ کشتوکاڵ بۆیە کۆمەلکاى مرۆڤایەتى. نەتەوەى هیناوەتە ئاراوە نەتەوەش نیشتمانى دروستکردوە لەسنوریکى دیاریکراودا لەسەر ئەم زەیەدا کەواتە بەبێشکەوتنى ژیانى مرڤایتى و شارستانیەتى هاوچەرخ مرۆڤ توانیویەتى بەهۆى زمانیکى هاوبەشە وە بۆگفتو گۆکردنو لێک تێگەیشتن و لەسەر خاکێکى دیارى کراودا بۆخۆى نیشتیمانێک دروست بکات بەناوى نەتەوەیەکەوە . بەلام ئەتوانین بڵین لەسەردەمێکى داهاتوى دوردا لەگەڵپێشکەوتن و بەرفراوان بونى بازارو ساغ کردنەوەى کالاى بەرهەم هێنانى کۆمپانیا زەبەلاعەکانى جیهانى سەرمایەدارى کۆمەلگاکاندا ،ئەوجیهانەى ئەمرۆ بەش بەشە بەسەر نەتەوەکاندا ببێتەنیشتمانێکى هاوبەش بۆسەرجەم . مرۆڤایەتى ..؟پرشنگى پێشکەوتنى کۆمەڵگە کەهەرگیز ناوەستیت .هەرلەدروست بونى تیرەوە دواى یەکگرتن و تێکەڵبونى چەند تیرەیکى لەیەک نزیک لەزمانو عادەتى تایبەت بەخۆیان و شێوەو وە بەرژەوەندى ژیانو گوزەرانیان واى کردوە هەست و سۆزداریان بۆ هۆزەکانیان هەبێت .
بەبێ ئەوەى هیچ ئینتمایەکى نەتەوەیان واتە (قەومى) هەبێت .وەشەى قەوم واتە (القوم) وشەیەکى عەرەبیە بە کوردیەکەى نەتەوە. قەوم بەومانایەدێت یاخود هاتووە لەنێوهەموتاکەکانى کۆمەڵگادالە وسەردەمەدا لەهەموئاستەکاندا بەخزمو کەسەکانى یەک ترى لە هۆزەکانى خۆیان دەلێن قەومى یەکترین وەئستاشى لەگەڵدابێت تائەم رۆژگارەى ئستاش ئەم مەفهومە هەربەکاردێت لە شوینە جیاجیاکاندا .ئەوەدیارى دەدات هەستى نەتەوەیى لەکوێوەهاتوە چۆن گەشەى کردووە. بەبێئەوەى هیچ کەس و بزوتنەوە یەکى ئایدۆلۆجى ویان بە هیچ هەستێکى نەتەوەیى گەمارۆدراو بەئایدۆڵجیاوە فراوان نەکراوە . بۆنمونە ئایدۆڵجیاى نەتەوەیى پێش ئایدۆلًجیاى ئاینى پەیدابووە. بەلام ئەوەندە بەهیز نەبوە بتوانێت دەولاتى نەتەوەى لەوسەردەمەدا دروست بکات وە ئەوشەروشۆرانەى لەنیوان قەومەکان دروست بوە زیاتر لەسەر زەویو شوینى بەخیوکردنى ئاژەل و وەلەسەر زەوى کشتوکالى بوە بۆیە دەسەلاتى ئاینى هەرلەسەرەتاوە زۆربەهیزتربوە بۆگرێدانو پێکەوە بەستنى تاکەکانى نێو کۆمەڵگا بۆ ڕێک خستنى کاروبارەکانى ژیانى رۆژانەیان و پابەند بونیان بەرێساو یاساکانى ئاینە ئاسمانیەکانەوە. وەئەوکات دەولات لەسەر مەفهومى ئاین پێک هاتوە پاشان هەرنەتەوەیەک چەند جۆرێک لە ئاینى جیاوازى پەیڕەو کردوە .
هەموو ناکۆکی و شەرو شۆرەکان لە مێژوى کۆن ئەوەدسلمێنن کێشەوململەنێکان زۆرخوێناویبون لەنێوان ئاینەکاندا میژویى ئەورۆژە بەهیچ شێوەیەک پێمان نالێت شەرەکان و ململەنیکان لەسەر جیاوازى نەتەوەى بونە بەلکو هەموى لەنیوان لۆگۆى بەرنامە و بەرفراوانى دەسەلاتى ئاینەکان بوە وەکو شەرەکانى سڵیبى و مسیحی وە سلیبى ومسلمان وە مسیحى و موسلمانەکان وە ئاینەکانى ترەیش بەهەمان شێوە وەهەمویان ئیدیعاى راستی و زەرورتى ئاینەکانیى خۆیان کردوە بۆ بەرنامە ى ژیانى سەرجەم مرۆڤایەتى.. وەلەژێر سێبەرى پەیدابونى کۆیلەو دەرەبەگایەتیدا سەرەتاى دەرکەوتنى چەندین نەتەوەى جۆراو جۆر بەشێوەیەکى زۆر سەرەتایى هەستى پێکرا زۆریش ئاساى بوە کە ئەو نەتەوانە نەتوانن بەشێوەیەکى وابیر بکەنەوە لە خەباتێکى هاوبەشى بیرى نەتەوەى دا بۆ رزگارى نەتەوەیى چونکە پێشکەوتنى هزریى نەتەوەى وابەستەیە بەپێشکەوتنى هزرى زانستى تاکو زانستو فەلسەفە رۆشنبیرى پێشنەکەویت هزرى نەتەوەى یش پێشناکەوێت . چونکە هزرى نەتەوەیى بەتەواوى دروست نەبو تەنها لەسەردەمى دروست بونى سەرمایەدارى دانەبێت ئەویش لەولاتە ئەورپیە کانەوە بۆیەکەم جار هزرى نتەوەى سەرى هەڵدا . کە دەرەبەگەکان بۆبەرژەوەندى خۆیان وە لەوکاتەى گەشەى بەرهەمى کاڵە سەرمایەدارى تێکەڵ بەشۆرشى پیشە سازى بو قازانج بۆرجوازى وایکرد بۆ سوودو قازانجى زیاتر ریگرى واتە بەربەست لەنێوان سنورەکاندا دروست بکات کوبەزمتنیکى هاوبەش دەدوین جا چ بەبیانوى باجستاندنە یان گومرکەوە بێت یان ئەوە واکرد ببێتە هۆى دروست بونى ئیمارات و چەند دەوڵەتیک پێک بهێندرێت ئەلیرەوە هزرى نەتەوە ى دەستیپێکردو لەپێناو پاراستنى یەکیەتى نەتەوەیدا دەولاتێک پێک دەهێندرێت کەزمان وکەلتورو یەک نەریت لەسەر یەک خاکدا کۆبوبنەوە .
ئا لێرەوە ئایدۆڵجى نەتەوە دروست بوو .دەرەبەگەکان لەدەولاتى نەتەوەى دا هەمویان بونە سەرمایەدار خاوەن کارگەو بەرهەمهێنانى جۆرەها کالە و وەبۆساغ کردنەوەیان پێوستیان بەبازارێکى بەرفراوان هەیە ئەویش لەچوارچێًوە ى ئەودەولاتە نەتەوەیەدا ساغیان دەکردەوە .چونکە دروست بونى دەۆلە تى نەتەوە لەگەل گەشەیى سەرمایەداریدا هاتۆتەکایەوە .ئێستاش دەرەبەگە کۆنەکان و سەرمایەدارەکان گۆردراون و بونەتە خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان لەوسنورە دەرچونە کەلەچوارچێوەى دەولاتیک دا بمێنەوە کەسنورى دەولاتى نەتەوەێکبیت یاخود سنورى ولاتێک بێت ئەوەتا ئەوروپا لەروى بازرگانیەوە هیچ گومرگو سنوریکى نەهێشتۆتەوە تەنها لەروى دراویش کە زۆربەى ولاتەنەتەوەیەکانى ئەوروپا کار بە پارەى یۆرۆ دەکەن و سال بەسالیش لە فراوانکردنى دان . ئەوتا لەبەردەم کۆمپانیازەبەلەحەکانى جیهاندا هیچ سنوریک نەماوە بۆساغ کردنەوەى کالاکانیان و بەرفراوانکردنى بازارەکانیان لەوسەرى دنیاوە بۆ ئهو سەرى دنیا کۆنترۆلى خۆیانە بەپێشکەوتنى تەکنۆلۆجیاو زانستى ئەلکترۆنى دنیا بەرەو یەک بازارو بەرەویک دەو ڵە تى دەروات دەو ڵەتى نەتەوەیى بەمرورى زەمەن کاڵدەبێتەوەو لەگەڵپێشکەوتنى کۆمەڵگاکان و پێشکەوتنى سیستەمى دیموکراسى لەجیهاندا تاکەکان ئازاد دەبن چۆن بچین و لەکوێبژین و سنورەکان کۆتایان پێدە هێندرێت .ئەمەش لەگەل پێشکەوتنى سیستەمى سەرمایەدارى جیهاندا دێتەکایەوە .
یاخود بەشێوەیەکى دى بڵین پێشکەوتنى گۆمەڵگەى مرۆڤایەتى لە هەنگاوى یەکەمى بەرەورێگایکى دورى دەست پێکرد بۆ پێشکەوتنى بەرەوپێشبردنى زانستو زانیارى وە لەوێشەوە بۆ جیهان بینى واتە(العولمە) . هزرى نەتەوەى یان بابلین بزوتنەوەى رزگارى نەتەوەى . لە چەند ولاتیک هەربەردەوامە .ئەمەش بەهۆى داگیر کردنى ئەو ولاتانە لەلاین بێگانەوە وەیاخود لەلایەن شۆڤێنەکانەوە کە مافى نەتەوەیەکى دى زەوت دەکەن وە دەستیان بەسەر خاکو ئاو سیاسەتى ئەو وەڵەتەداگرتوە. بۆنمونە داگیرکردنى کوردستان و دابەشکردنى لەلایەن داگیرکەرانەوە گەلى کورد لەو پێناوەدا خەباتى کردوەو ئەیەوێت وکو هەرنەتەوەیەکیدى بەئازادیى و ئاسودەیى بژیت .
زۆرجاریش نەتەوەیکى ژیردەستە یاخود نیمچەژیردەستە خەباتو تێکۆشانێکى دورو دریژى کردوە بۆرزگاربون لەژیردەستى داگیرکەران وە دولاتو کیانى خۆى دروست کردوە بەلام کۆمەلێک لەئاغاو دەرەبەگەکانى دوینێ بەشێوازێکى ترەوە خۆیان سەپاندوەو دەسەلاتى خۆیان فەرزکردوەو دەسەلاتیکى دیکتاتۆرى نەتەوەى پێک هێًناوە وەیاخود چەند حکومەتیکى دیکتاتۆرى قەومیان لی پێک هاتوە وەکو وەلاتانى عەربى وەیخود لەروى بیرى مارکسیەوە دەولەتى نەتەوەى مارکسیش پێک هاتوە وەکو وەلاتى چین کەئستا لەروى دانیشتوانەوە 2یەکى جیهان پێک دەهێنن ئەگەربێتو شەپۆلى تەقینەوەى دانیشتوان بەسەر جیهاندا روبدات ئەوە ێین بەتەنها بەسە کە چەندین دەولاتى نەتەوەى داپۆشێتو کۆتایان پێبهێنیت ئەمەش تەنها لەسیستەمە سەرمایەدارى جیهاندابەمرورى زەمەن دێتەکایەوە
|