٣\٩\٢٠١٠
بیری نه‌ته‌وه‌یی
کوردی سه‌رچاوه‌که‌ی پاک و بێگه‌رده.

مه‌هاباد کوردی
هه‌ندێ جار به‌بێ هۆ و خوت و خۆڕا له لایه‌ن که‌سانێکی نابه‌رپرسیار و
بێ ویژدان و نائه‌مه‌کداره‌وه، لێره و له‌وێ و له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی
کوردی و ناکوردیدا به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڕێ کوردی هیچ له ده‌ست
نه‌هاتوو، شه‌لم کوێرم ناپارێزم هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی و بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش. له
هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌و بڕ و بیانووانه‌ی که ئه‌م جۆره که‌سانه ده‌یانهێننه‌وه
به ئامانجی پاڵپشتیکردن له بیر و بۆچوونه‌کانیان تاکو له ڕێگه‌یانه‌وه
په‌لاماری بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێ بده‌ن، هه‌ر له بنچینه‌دا چ په‌یوه‌ندییه‌کی
ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م بیره مرۆڤایه‌تی و مافدار و دیموکرتی و
ئاشتیخوازه‌دا نییه و، ئامانجیشیان ته‌نیا و ته‌نیا چه‌واشه‌کردنی
ڕاستییه‌کان و له‌خشته‌بردنی خوێنه‌ره نه‌ک شتێکی تر. ئاخر خه‌ڵکینه
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان سه‌رکرده‌یه‌کی کورد، حیزبێکی کوردی، لایه‌نێکی
دیاریکراوی کوردی، هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێ، تاوانێکی ئه‌نجام دابێ، ناپاکییه‌کی
گه‌وره‌ی له به‌رامبه‌ر میلله‌ت و وڵاته‌که‌ی به کرده‌وه ڕاپه‌ڕاندبێ،
کوردی کوشتبێ، دوژمنانی هێنابێته سه‌ر خاکه‌که‌ی، ڕاوی کوردی پارچه‌کانی
دیکه‌ی کوردستانی کردبێ،...هتد. تۆ بڵێی ئه‌م کاره قێزه‌ون و بۆگه‌ن و
ناکوردستانی و نانه‌ته‌وه‌یی و خیانه‌تکارییانه، چ له دوور و چ له
نزیکه‌وه‌ش، له کام لایه‌نه‌وه گرێ‌دراو بن به بیری نه‌ته‌وه‌یی
کوردی؟!
بیرێک، دید و بۆچوونێک که له بنه‌مادا خۆی
له خۆیدا له دژی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره ناشیرینانه‌دا
هاتبێته ئاراوه. بیرێک که له ده‌ستپێکدا له هه‌مبه‌ر زۆرداری و چه‌وسانه‌وه‌ی
داگیرکه‌رانی کورد و کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵدابێت و هه‌بوونی ئه‌وانی وه‌ک
هێزێکی سه‌رده‌ست و سه‌رکوتکه‌ر ڕه‌ت کردبێته‌وه، چۆن ئێستا ده‌کرێ له‌به‌ر
هه‌ڵه و خیانه‌تی چه‌ند سه‌رکرده و لایه‌نێک که ڕۆژێ له ڕۆژان ده‌ستیان
خستبێته ناو ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌یان، خوانه‌خواسته به
سه‌قه‌ت و نازانم چی و چی تر پێناسه بکرێ؟! به‌ڕاستی ئه‌مه ناهه‌قییه‌کی
مه‌زنه که له به‌رامبه‌ر کورد و بیری نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه‌یدا
ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌یان
دێنن، شتی لابه‌لا و مه‌به‌ستی تاکه‌که‌سییانه و حیزبییانه‌ش به‌کار
دێنن بۆ شێواندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ که‌وتوونه‌ته
ناو ده‌ریایه‌ک هه‌ڵه و شاشی و ناماقووڵییه‌کی مه‌زنیشیان کردووه.
ده‌بێ ئه‌وه بڵێین بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌وه‌نده
ڕوون و بێگه‌رد و زه‌ڵاڵه هه‌ر له چه‌شنی ئاوی کانیاوه‌کانی ئه‌م
کوردستانه شیرین و خۆشه‌ویسته ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که به بۆنه و بێ
بۆنه‌ش تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌م بیره پاک و جوان و مرۆدۆست
و هه‌قخوازه‌ش، نه کورد و نه مێژووش لێیان خۆش نابێت. کارێکی ئاوه‌ها
قه‌ت چی که‌متر نییه له‌و جۆره ناپاکییانه‌ی که ئه‌وان خۆیان ده‌یانکه‌نه
پاساو و بیانوو هێنانه‌وه تاوه‌کو هێڕشی ناڕه‌وا و هیچ و پووچ و بێ
بنه‌ما بکه‌نه سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد. ناپاکیکردن له نه‌ته‌وه
و نیشتمان که بێگومان گه‌لێ جۆری هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت یه‌کێ له‌و جۆرانه‌ش
په‌لاماردانی شتگه‌ل و به‌ها پیرۆزه‌کانی ئه‌م گه‌ل و خاکه‌یه. دیاره
زۆر ئاساییه که تاکی کوردیش ئه‌م جۆره کار و کرده‌وه قێزه‌ونانه‌ی
لێ بوه‌شێته‌وه. ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و
ده‌رده‌کورده‌ی که پێی ده‌گوترێت: کزیی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای مرۆڤی
کورد به شێوه‌یه‌کی گشتی.
2\9\2010
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|