١٦\٤\٢٠١٢
برینی ئەنفال.

هۆشیار وەلی
(يسألونك عن الأنفال قل الأنفال لله والرسول).
ئەوە دیسان یادی کارەساتە جهرگبڕه
بەدناوهکهی ئەنفالە و ئەنجامدەرانیشی نەدراونەتە دادگا و برینەکانمان
هەر ساڕیژ نەبووه.
ئەنفال ئەو پرۆسە بەدناوەیە کە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە وەکو خۆی
پێناسەی ئەنفال بکات. چونکە هەر گورندێک لەم کوردستانە باس لە رووداوێک
و داستانێکی خۆی دەکات و هەر شەهیدی ئەنفالکراوێک چەندین خەون و ئاواتی
لەگەڵ خۆی خستە ژێر گڵەوە، هەرخێزانێکی ئەنفالکراوێک بەسەرهاتی جیاواز
و چیرۆکێکی جۆراوجوریان بۆ ماوەتەوە.
پرۆسەی بەدناوی ئەنفال بەڕواڵەت ئەنجامدەری ئەم کارەساتە ڕژێمە
گۆربەگۆرەکەی ێەدام بوو ، بۆ کەڵک وەرگرت لە مانەوەی خۆی و بەهێز کردنی
دەسەڵاتەکەی و قڕکردنی نەتەوەی کورد و تەعریبکردنی خاکی کوردستان ،بەڵام
نابێ ئەوە لەبیر بکەین کە ێەدام بە کەلتوریە دواکەوتوەکەی عەرەب و
عەقڵە بۆگەنەکەیان بوو، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی یارمەتی دەری ێەدام بوون
بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە، چونکە وەک بینیمان لە دوای ئەنجامدانی
کارەساتی ئەنفال زۆربەی هەرە زۆری سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەب
دەستخۆشیان لە ێەدام ئەکرد و بە چەپڵە رێزانەوە پیرۆوباییان لێ دەکرد
بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازیە دژ بەنەتەوەی کورد ، هەرچی
ولاتانی ئیسلامیش هەبوو کوێی خۆیان کەڕکردبوو لە ئاستی ئەو تاوانە .
ئەوەی کە ڕۆژانە برینەکانمان ئەکولێنەتەوە تا ئێستا ئەنجامدەرانی
پرۆسەی ئەنفال لە ژیاندا ماون لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و
نەدراونەتە دادگا، ئەو تاوانبارانە بەشێکیان لەناو لە عەرەبە
شۆفێنیەکانی شاری کەرکوک و موێلن و نوینەرایەتی عەرەب دەکەن وتا ئێستا
دژایەتی کورد دەکەن،ئەوەی بەناو کورد بون لە موستەشار و مەفرەزەخاسەکان
بە ئارەزوی خۆیان لە کوردستان دەژێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمسارد
بوە لەگەڵیان،تا ئێستا نەدراونەتەدادگا و لێپێچینەوەیان لە گەڵ
نەکراوە.
هەموو کوردێکی خاوەن هەڵوێست ئەو یادە بەرز ڕائەگرن و هەموو تاکێکی
کورد پێیان باشە بەشداری لە یادی ئەو کارەساتە خوێناویە بکەن بەلام
سەیر لەوەیە بەهۆی ئەم ململانی و کێشمەکێشمی سیاسی لەناو حزبەکان و
کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیانەوە لە بەهای ئەو کارەساتە کەم دەکەنەوە زۆرجار
کە ئەو یادە دەکرێتەوە دەڵێن ئەو یادە مۆرکی حزبایەتی پێوە دیار
بوو،ئەگەرچی ئەم ڕوداوە بەسەر هەموو خەڵکی کوردستاندا هات نەک حزب و
لایەنێک.
بۆ ئەوەی ئەنفال دوبارە نەبێتەوە پێویستە هەموو حزب و لایەنە
سیاسیەکانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپزسیۆنەوە یەکڕیزی بپارێزن ،بەتایبەتی
لەم کاتە هەستیارە چونکە دووژمنانی کورد هەرکاتێک ببنە خاوە دەسەڵات و
ئەو هێزەی ێەدام حوسێنیان هەبێت لە ئەو کەمتر ناکەن ئەگەر زیاتر نەبێت.
لەدوای ئەنفال ئێمەی کورد ڕوی جوانی خۆمان بەجیهان پێشاندا و زۆر بە
ژیرانە مامەڵەمان لەگەڵ دووژمنانی خۆمان کرد و پەنامان بۆ تۆڵەسەندنەوە
نەبرد ،بەڵام ئەوان تائێستا بەو عەقڵیەتە بۆگونەی خۆیانن نەک بەتەنگ
داخوازیەکانی نەتەوەی کوردا نەهاتن بەڵکو بۆیان بکرێت جارێکی دیکە
پەلاماری کوردستان ئەدەن و کارەساتی ئەنفالیان دوبارە ئەکردەوە ،چونکە
وەک دەبینین ڕۆژانە چۆن هەڕشەی کوشتنی کوردەکانی بەغدا دەکەن ماوەیان
بۆ دیاری کردوە کە بەغدا جێبهێڵن، و ڕۆژانە هەوڵی بە تەعریب کردنی
کەرکوک ئەدەن و هەر ڕۆژی بڕیارێک لە دژی نەتەوەی کورد ئەدەن.
ئەرکێکە لەسەر دەسەڵات پەرە بە خزمەتگوزاری
بدات لەو ناوچانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و چیتر خەمساردی نەکات
بەرامبەر تاوانباران و ئەنجامدەرانی کارەساتی ئەنفال بە زووترین کات
ڕاپێچی دادگایان بکات و سزای یاسای خۆیان وەرگرن ،بۆ ئەوەی هیچ نەبێت
کەمێک لە ئازارەکانمان کەمکاتەوە ،هەرچەندە ئەم کارەساتە برینێکە ساڕێژ
بونی مەحاڵە.
Wshyar_wali12@yahoo.com
|