په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٠\٢٠٢٤

    بیرتدەکەم!

ئاژوان رۆژهەڵاتی

زۆرتر لە جاران
بيرتدەکەم
ژیان بۆنی چۆڵەوانیی لێدێ
بیر لە هەرچی دەکەمەوە
یادگارییە
وەک دنکە دنکەی تەسبێحەکەت
لە گەردنم ئاڵاندوە
تۆ نیازت نییە بێيتەوە!؟
سەر لەم پایزەت بەیتەوە
وەک بەهار سەوزمکەیتەوە
ئاخر گیانە بە حەسرەتت
چەشنی پایز هەڵوەریوم
وەک باخێکی شەختەگرتوو
لە شۆێنی خوما رزیوم
تۆ نیازت نییە بێیتەوە!؟


٢٤\٩\٢٠٢٤


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک