کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌م
په‌رتووکه.
ئه‌حمه‌د هاوڕێ
ئه‌م په‌رتووکه خستنهروویهکی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و
خۆڕاگرییه‌یه که (شووراکانی
سنه) به‌گیانێکی پێکه‌وه‌ییه‌وه و ، بێ
هیچ سهروخوارێک له خۆڕێکخستندا قاره‌مانانه و کۆمۆنه ئاسا گه‌وره‌ترین
خۆگریان له‌ژیانی پێکه‌وه‌یی و نه‌گه‌ڕانه‌وه
بۆ کۆیلایه‌تیی چینایه‌تی
تێدا تۆمارکرد وه‌ک (شووراکانی)تری
سه‌رجه‌م ئه‌وکاتی شۆرش له ئێران‌دا به‌تایبه‌تیش شووراکانی
کارخانه‌کانی نه‌وت و کارگه ستراتیژییهکانیتر
و شوورا سه‌ربازییه‌کان، که
له لایه‌ک به هێزی سه‌ربازیی
جیهانیی که
ناسرابوو به (هێزی ته‌ده‌خولی
که‌نداو)، له‌لایه‌کیتریشه‌وه به
به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی (جیهاد) و دواتریش (ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش)
که‌ئه‌مه‌ی دواییان هیچ مانایه‌کی نه‌بوو له
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌یرانی ناخۆی سه‌رمایه‌داری بۆ ده‌ره‌وه
که ئه‌مه‌ش زۆر به باشی له جه‌نگی نێوان عێراق -
ئێران دا خۆی نمایشکرد ، تێکشکینران و به‌خوێنڕشتن و که‌له‌که‌کردنی
لاشه‌ی په‌رت په‌رت کراوی شۆڕشگێڕان ژیانیان
بۆ سه‌رمایه و کۆیلایه‌تیش بۆ کارگه‌ران
گێڕایه‌وه. ٢٤ڕۆژهی
شاری سنه به‌شێکی دانه‌بڕاو بوو
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شۆرشگێڕانی
شۆڕشی ئێران دژی
دژه‌شۆرشی جیهانی به په‌رچه‌می ئیسلام لهیهکدهستهیی
سه‌رمایه‌ی جیهانیدا -
له‌هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا،
کاتێک سه‌رمایه‌داری ته‌واو توشی دیواری مه‌رگی خۆی ده‌بێته‌وه پهنادهباتهبه
کۆنهپرسترین باڵی خۆی ...
(ئه‌نگلس)
-.
بریڤانی
٢٤ڕۆژهی شه‌ڕی شاری
سـنه.
دیاکۆ زه‌ندی
فه‌رموو لێره کرته بکه.
|