٣١\١٠\٢٠١٠
بڕۆ با ئیسته‌نبوڵ
نیوه‌ی ڕێت بێ!

مه‌هاباد کوردی
هه‌ندێ جار به ده‌ست خۆت نییه، بێ ئه‌وه‌ی بته‌وێت ناچار ده‌بیت،
ڕاستتر ناچار ده‌کرێیت بێده‌نگ نه‌بیت و قسان بکه‌یت و له‌سه‌ر شتانیش
هه‌ڵبده‌یتێ. ئاخر هه‌ر که‌سێک قسه بێ سه‌ر و بنه‌کانی ئاخرشه‌ڕێکی
وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی خوێندبێته‌وه، که له دیمانه‌یه‌کی
ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (ت.ڕ.ت)ی تورکی، به‌شه
عه‌ره‌بییه‌که‌یدا هاتوون، خۆی پێ ناگیرێت و دێته وه‌ڵام. تاڵه‌بانی
که زۆر جاری تریش ئه‌م پۆخڵه‌واتانه‌ی دووباره و ده‌باره‌ش
کردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی چ حیسابێکی گه‌وره و گچکه بۆ هه‌ست و ئامانج
و خواست و داخوازییه‌کانی ڕۆڵه خۆڕاگر و بوێره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی
کورد بکات، دێت شه‌لم کوێرم ناپارێزم هه‌ر خۆم زۆرزان و ئه‌سپی کحێلم،
قسه‌ی قۆڕ و بێ مانا و سواو و چه‌ند جار دووباره‌بووه‌وه ده‌ڵێته‌وه
و ده‌ڵێته‌وه. به ڕاستی مرۆڤ وه‌ک تاکێکی کورد هه‌ست به
شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره ده‌کات که ئه‌م جۆره ئاخاوتن و لێدوانانه‌ی
ناوهاتوو ده‌بینێت و ده‌یانخوێنێته‌وه. ئه‌م وڕێنانه خۆیان له
خانه‌ی شێتی و خه‌ڵه‌فان و سه‌رگه‌ردانیدا ده‌بیننه‌وه. ئه‌ی ئافه‌رین
بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که دوای ده‌یان ساڵ و تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵ و
جۆراوجۆر، له دوایین ڕۆژانی ته‌مه‌نی ژیانیدا، وه‌ها بۆمان بێته دوان
و خۆی و میلله‌ته‌که‌شی ناشیرین و سووک بکات. با هه‌موو گه‌لی کوردیش
پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی تاڵه‌بانی بن که به ڕاستیش وان، لێ به
داخه‌وه ئه‌و کابرایه بووه‌ته، کراوه‌ته بار، بارێکی قوڕس و
گرانیش، به سه‌ر شانی کورده‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی به‌م جۆره قسانه‌ی
نه‌ک هه‌ر خۆی لێمان شیرین ناکات و به‌س، بگره ده‌بێت به ژه‌هری
ماریش و له ڕێی دوژمنانی خاک و نه‌ته‌وه‌وه به ئێمه‌ی ئه‌ندامانی
ئه‌م میلله‌ته هه‌رزانفرۆش ده‌کرێته‌وه. به‌ڵێ.. نه‌یاران به فشه
پێکردنه‌وه پێمان ده‌ڵێن: فه‌رموون ئه‌مه خۆتان و ئه‌وه‌ش سه‌رکرده
و ڕێبه‌رتان!
مرۆڤێک که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی به شتێک نه‌بووبێت، له
بارێکی وادا زۆر سرووشتییه لای ئه‌و، ئه‌م شته له خه‌یاڵیش خه‌یاڵتر
و له مه‌حاڵیش مه‌حاڵتر بێت. کابرایه‌کی وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانی که
ئاماده بێت ڕۆژانه و جار له دوای جار دڵی فاشیستانی تورک و دوژمنانی
کورد و کوردستان شاد بکات، له میانه‌ی ئاخاوتنه هیچ و
پووچه‌کانیه‌وه، دیاره ده‌بێ ئامانجێکی تاکه‌که‌سییانه‌ی خۆی هه‌بێت
له پشت ئه‌م جۆره سووکایه‌تی پێکردنانه‌ی کورددا. ئه‌گه‌رنا بۆ
ده‌بێ، به بۆنه و بێ بۆنه، ده‌م بکاته‌وه و هه‌نگوین نا ژه‌هر
بڕێژێت؟!
یه‌کێ که وته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی گوێ لێ ده‌بێت یا
ده‌یانخوێنێته‌وه، ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه و بۆچوونانه‌ی لا دروست
ده‌بن: ئه‌م پیری ئاخرشه‌ڕه هه‌میشه به چاوێکی نزمه‌وه سه‌یری
خه‌باتی گه‌له‌که‌ی خۆی کردووه و، هه‌ستی خۆ به که‌م زانین و باوه‌ڕ
نه‌بوون به توانا و هێزه له‌بن نه‌هاتووه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی،
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، له‌کنی چێ نه‌بووه و ده‌نێو دڵ و ده‌روونیدا
چه‌که‌ره‌ی نه‌کردووه و ناشکات. سه‌رسامبوون به شته‌کانی داگیرکه‌ران
و چاوپۆشینیش له شته خۆیی و خۆماڵییه‌کان ده‌ردێکه له‌مێژه مام
جه‌لال پێیه‌وه ده‌ناڵێنێت و، چاره‌سه‌ره‌که‌یشی ڕه‌نگه هه‌ر له
(ئیسته‌نبوڵه حه‌یات)ه‌که‌ی ئه‌ودا بدۆزرێته‌وه. یه‌کێ که قسه‌کانی
ئه‌و ده‌خوێنێته‌وه، زگی پێ ده‌سووتێت و هیوای ئه‌وه‌یشی بۆ ده‌خوازێت،
که زوو فێری تورکی بێت تا جوان جوان له‌و (شریته مۆسیقا تورکییه)
تێبگات، تاوه‌کو خۆی گۆته‌نی، هه‌رکه ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێ گوێی لێ
ده‌گرێ! دیاره لێره‌دا من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که جه‌نابی
سه‌رۆک کۆمار نابێت و حه‌رامه گوێ بۆ مۆسیقای تورکی شل بکات. لێ
ئه‌وه‌ی که من تێیناگه‌م ئه‌وه‌یه داخوا ئه‌و، دیسان به ده‌ردی خۆی
گۆته‌نی، ئه‌و (مانگه‌شه‌وه‌ی که ڕۆژێ له ڕۆژان نه‌یده‌ویست سه‌گ پێی
بوه‌ڕێت)، بۆچی ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر شتان هه‌ڵده‌داتێ و هه‌میشه و
هه‌میشه‌ش له هه‌ڵه و شاشی زیاتر شتێکی ترمان بۆ ناخاته سه‌ر
خه‌رمانه به به‌ره‌که‌ته‌کانی؟!!
جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ر که‌سێکی تریش که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی
به (له مه‌حاڵ مه‌حاڵتر) پێناسه بکه‌ن، که بێگومان ئازادن له بیر
و ڕای خۆیاندا، به‌ڵام ده‌بێ چاک چاکیش ئه‌وه بزانن هه‌تا کوردێک
له‌سه‌ر ئه‌م خاکه پیرۆزه‌دا مابێت، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و
نه‌ته‌وه‌یی کوردی نه‌ک هه‌ر (له مه‌حاڵ مه‌حاڵتر) نابێت و به‌س،
بگره ڕۆژ له دوای ڕۆژیش له ڕاستی و سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندن و
هاتنه ئاراوه نزیکتر و نزیکتر ده‌بێته‌وه. من پێشتریش گوتوومه
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر له به‌رازیلیش ببوایه‌ته سه‌رۆک کۆمار،
وه‌ک له عێراق، هه‌ر به هه‌مان ڕادده خێری بۆ کورد ده‌بوو. ئه‌و
به‌ر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوابه‌خش و هانده‌ر و پاڵنه‌ر و ڕێ
نیشانده‌ر بووبێت، به‌ڵایه‌ک بووه بۆ سه‌ر کورد و وا دیاریشه تا
کۆتایی ژیانی هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه.
ئیسته‌نبوڵ که شارێکی جوان و دڵگیر و خۆشه به کورد چی؟! جه‌لال
تاڵه‌بانی که دوای خانه‌نشینکردنی، سه‌د خۆزیا له‌مێژه ئه‌م کاره
بکرایه و کوردیشی لێ ڕزگار بکرایه، ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه
له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ببات. دیاره ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای خۆیه‌تی و
که‌سیش قسه‌ی له‌سه‌ر نییه. هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ له دیماهی ئه‌م
نووسینه‌دا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌خوازم و پێیشی
ده‌ڵێم: ده بڕۆ هه‌زار جار بڕۆ! ئیسته‌نبوڵ نا با به‌رازیل نیوه‌ی ڕێت
بێ!
29\10\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|