بیروكه‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی ڕاسیستانه له‌پشتی ڕه‌فتاری لاوی تورك وسیاسه‌تمه‌داره‌كانیه‌وه‌یه‌تی ! هۆشار مه‌لا ئه‌وره‌حمان جینۆساید به‌رهه‌می ئایدۆلۆژیای راسیستانه‌یه.
له مێژووی دوروونزیكی نه‌ته‌وه‌و گروپ وئیتنیه جیاجیاكاندا،مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژی وجینۆساید یه‌كێك بووه له سیماكانی نه‌ته‌وه ڕاسیسته‌كان،واتا قه‌تڵ وعام یه‌كێكه له سیفاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رست وڕاسیست. به‌و پێیه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئه‌وروپیه‌كان سه‌رده‌مانێ پیاده‌ی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یان كردووه به‌تایبه‌تی جه‌رمانه خۆ به‌ئاری نه‌ژاد زانه‌كان وكیڵتیه‌كان له فه‌ره‌نساو ئیسپانیا.بیرۆكه‌ی راسیسزم له رووی مێژوویه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پۆلینكردنی نه‌ته‌وه‌كان ٣-٤ ڕه‌گه‌زی وراسه‌ی جیاواز و بۆ كوره‌كانی حه‌زره‌تی نوح وجگه‌له‌وه‌ش تێكه‌ڵی ئایینه‌كانیشیان كردووه بۆ زیاتر له خشته‌بردنی مرۆڤه‌كان،تیۆری راسیستێتی له ڕاستیدا پاڵتۆیه‌كی ئه‌ستوره بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی تر، هه‌ستكردن به بوونی جیاوازی له خزمه‌تی ڕاسیستێتی دایه‌و سه‌رجه‌م بیرۆكه‌و تیۆریه راسیسته‌كان سه‌ر به‌خورافاته‌وه ده‌نێنه‌وه واتا له هه‌موو باره‌كاندا سه‌رچاوه‌ی هێزی راسیست شتی خورافات وهه‌ڵبه‌ستراوه،ئه‌نترۆپۆلۆژیاش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی راسیستانه(به‌زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌فسانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باووباپیران) بۆئه‌وه‌ی زیاتر نه‌چینه ناو قولایی مه‌سه‌له‌ی مێژووی ڕاسیسته‌وه لای سه‌رجه‌م گه‌لان،چونكه باسه‌كه‌مان تایبه‌ته به‌وه‌ی ئایا توركیش ڕاسیستن وبه پێی لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره؟؟به‌ڵێ تورك هه‌موو سیماكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستی پێوه دیاره وخاوه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌كی ڕاسیستیانه‌شن كه مێژوو تۆماری كردووه،به پێی مێژووی گێڕانه‌وه مێژوویه‌كانی له‌ساڵانی ٢٠٩ پێش زایینه‌وه تورك به‌سه‌ركردایه‌تی (مه‌ته‌خان) هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی (تۆرانی) پان توركیزم بوونه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه هه‌موو نه‌ته‌وه تورك زبانه‌كان كۆبكه‌نه‌وه كه‌به هه‌موو دونیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌پێی تیۆری زمانی خۆر هه‌ر شوێنێ تیشكی خۆری به‌ركه‌وت نیشتیمانی توركه،تورك مه‌نگۆل كه‌له یه‌ك تۆڕه‌مه‌ن ووشه‌كانی تورك مه‌غۆل واتا به‌هێزو براوه‌ی له هه‌موو شه‌ڕێكدا،گورگیان كردۆته نیشانه‌ی خۆیان ئه‌وه په‌وه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه‌له نیشتیمانی دێرینی خۆیان گورگ زاڵ بووه به‌سه‌ر دڕه‌نده‌كانی تر دا (گورگ تێكه‌ڵی ئه‌فسانه‌ی ئازایه‌تیه‌كانیان بووه ئێستاش لای هه‌ندێ تورك گورگ پایه‌ی تایبه‌تی هه‌یه كراوه‌ته ئارمی حیزبێكی ره‌گه‌زپه‌رستی توركیش.له ڕاستیدا راسیستێتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه،به‌ڵام لای تورك هێشتا له بره‌ودایه كه بابه‌تی نوسینه‌كه‌مانه:تاكی تورك واپه‌روه‌رده‌كراوه كه هه‌میشه شانازی به‌تورك بوونه‌كه‌یه‌وه بكات،ئه‌م شانازیه‌ی ئێستای سه‌رده‌می مۆدێڕنه ی هه‌ر درێژبوونه‌وه‌ی شانازیه چه‌واشه‌كانی رابووردویانه‌كه چۆن له ناوه‌راستی ئاسیاوه هاتن به‌هۆی ئازایه‌تی وجیاوازیانه‌وه له‌گه‌لانه‌ی ئاسیای بچوك ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌س خۆی له‌به‌ری هێرشه‌كانیاندا نه‌گرتووه،گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تی ئایینیان روخاند به‌ناوی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمه‌بێزه‌نتیه‌كان له راستیدا تورك مه‌غۆل له‌شه‌ڕی فیزیكی وتۆقاندندا بێوێنه‌بوون به‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی زه‌نده‌قی دوژمنه‌كه‌یان ده‌برد به‌وه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا شوێنێكی كه‌می دوژمنه‌كه داگیربكه‌ن ئه‌گه‌ر دیلێكیان ده‌ستكه‌وتایه ده‌بووه كلیلی هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانیان مه‌غۆله‌كان مرۆڤیان به‌زیندوویی كه‌وڵ ده‌كرد پڕیان ده‌كرد له كاو په‌ڕۆ ده‌یان خسته به‌ر چاوی ئه‌و هێزه‌ی كه هێشتا خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه یا له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانیاندا هه‌ر شوێنێكیان بگرتایه نایانهێشت كه‌سی لێ به‌زیندوویی ده‌ربچێت وكه‌لله‌سه‌ری كوژراوه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌ڵده‌واسی،توركه‌كانیش هه‌مان رێسایان دوباره ده‌كرده‌وه‌و له‌مێژوودا چه‌ندین قه‌تڵ وعامیان كردووه‌ئه‌گه‌ر دیوه ڕه‌شه‌كه‌ی مێژووی تورك هه‌ڵده‌ینه‌وه له شه‌ڕی (مه‌لازگه‌رته‌وه) تاشه‌ری (سمیرنا)ئیزمیری ئێستایه ئه‌و دوو كۆمه‌ڵكوژیه‌ش به‌شێوه‌ی قه‌تڵ عامی كورد‌و ئه‌رمه‌ن ده‌چێته غانه‌ی جینۆسایده‌وه ،به‌ڵام ئه‌و جینۆسایدانه هی سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستن وكه‌سه‌رده‌مه‌كه به‌گشتی بریتی بوو له په‌لامارو شه‌ڕوپێكادانی گه‌لانی سه‌رزه‌وی،هینده‌سوره‌كانی ئه‌مریكای باكوور قڕكران،خه‌لكه ره‌سه‌نه‌كانی ئوسترالیا به‌هه‌مان شێوه،له مێژوودا ٤١كۆمه‌ڵكوژی روویداوه كه‌نوێترینیان جینۆسایدی جوله‌كه‌وئه‌رمه‌ن و كورد‌و بۆشناقه‌كانی بۆسنا هه‌رسه‌گۆڤین نان،قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌ن وكورد دوو ده‌رهاویشته‌و دوو نمونه‌ی زیندووی ڕاسیستێتی توركن كه‌واتا به‌پێی مه‌رجه‌كانی به‌ڵگه‌ی راسیستی تورك ئێستاشی پێوه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستن، له كاتێكا ئه‌م سیاسه‌ته‌لای گه‌لانی ئه‌وروپی تا ڕاده‌یه‌ك كاڵبۆته‌وه به‌ڵام لای تورك بارودۆخه‌كه جیاوازه‌وجگه له‌وه‌ی تورك خۆیان زۆر كۆنه پارێز و داخراون شتی نوێ به‌ئاسانی وه‌رناگرن، ئێستا مناڵان له توركیای مۆدێرنی كه‌مالیدا به‌رێوشوێنی ڕاسیستانه په‌روه‌رده ده‌كرێن له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه تاسه‌رۆك كۆماری ده‌بێ پابه‌ندی سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌رستی بێت،ئه‌گه‌ر وه‌ك مرۆڤێكی راست وئازاد بیركاته‌وه ده‌بێ وه‌ك سمایل بێشكچی هه‌موو ته‌مه‌نی له زینداندا بباته سه‌ر یا ده‌بێ هه‌تا‌تایه له تاراوگه‌و ترس وله‌رز دا بژیت. جگه له پێشینه‌ی مێژوویی مه‌سه‌له‌ی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و(ئابوریش) ڕۆڵی به‌رچاوده‌گێڕی له هه‌ڵاوسانی سیاسه‌تی راسیستانه‌دا،ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توركیا زۆر به‌شێوه‌كی چڕ سیاسه‌تی راسیستانه دژی پیاده‌ده‌كات به پێشینه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی فاشیانه‌ی به‌هێزه‌وه كه ئایدۆلۆژیای نوێژه‌نكراوه‌ی پان تۆرانیزمه، ئه‌م سه‌غڵه‌تیه‌ی تورك به بارودۆخی ئێستای كورد به‌پێی شیكردنه‌وه‌و لێتوێژینه‌وه‌كانی (رۆبه‌رت میلیس) له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه كورد ماوه‌ی ٦٠٠ساڵ ژێرده‌سته‌ی تورك بوون خاكه‌كه‌شیان هی تورك بووه‌و تورك خاوه‌ن ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌بوون،كه‌چی ئێستا كورد خه‌ریكه له ڕووی ئابوریه‌وه‌گه‌شه ده‌كه‌ن وده‌بنه ئه‌لته‌رناتیڤی تورك له ناوچه‌كه‌دا،جگه له‌وه‌ی توركیا له رووی جیۆپۆلۆتیكیشه‌وه به‌نه‌مانی شه‌ڕی سارد ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی نه‌ماوه‌و هاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌ده‌ستی مه‌سره‌ف كێشانی بێزارن،له ڕوانگه‌یه‌كی ڕاسیستانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی تورك.به‌هێزترین به‌ڵگه‌ی راسیست بوونی گه‌لێك به‌ره‌فتاری لاوه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ،له ڕۆژانه‌دا به‌هۆی كوژرانی جه‌ند سه‌ربازێكه‌وه لاوه توركه‌كان زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌ریانه‌ی وه‌ك باوباپیریان په‌لاماری ئه‌و دوكانداره كوردانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ وئه‌نقه‌ره‌یان داوه كه به‌ره‌گه‌ز كوردن وخه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ڵاتیاو دیاربه‌كرو ئه‌ده‌نه‌ن،گله‌یی له لاوان ناكرێ په‌روه‌رده‌كه واده‌سه‌پێنێ گه‌وهره‌كانیشیان له‌په‌رله‌مان دڕدۆنگ بوونه به‌رانبه‌ر به په‌رڵه‌مانتاره كورده‌كانی (ده‌ته‌په) چونكه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ر په‌كه‌كه‌ن وكوردیشن.جگه له‌مانه ڕه‌فتاری سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆكی سوپا هه‌مان ره‌فتاری توركه لاوه‌كانه‌چ وه‌ك ئاست نزمی گفتوگۆكانیان به‌رانبه‌ر به‌كورد،چ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانیان كه‌به روونی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا ڕاسیسته‌كه‌یانه. ئه‌وه‌ی تێبینی بكا سه‌ركرده‌كانی تورك ماوه‌ی ساڵێكه سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی كورد كۆنترۆڵی مێشك وعه‌قڵی خۆیان بۆ ناكرێ زۆر به ئاكارێكی مناڵانه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن (هێزی پاڵنه‌ری هه‌ره‌شه‌ی ته‌عجیزی ئایدۆلۆژیای راسیستیانه‌ی له پشته). _____________________________________________ ٭راسیست بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌بیری رۆشنبیره‌كانیه‌وه دیار ده‌بێ .
|