١\٦\٢٠١١
بیریسترۆیکا
و دووبارەبوونەوەی له جیهانی عه‌ره‌بی و
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
هیوایەکە بۆ
به‌دیهێنانی خەونەکانی کورد.

هەورامان عه‌لی تۆفیق
بیریسترویکا به‌واتای بنیاد نانه‌وه، ئه‌و به‌رنامه چاکسازیه ئابووریه‌ی
که گورباتشۆف سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له دوای ساڵانی 1987 ده‌ستی
دایه ئه‌و چاکسازییه بنه‌ڕه‌تیه که ده‌ره‌نجام
له ساڵی 1991 دا ئه‌و یه‌کێتییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
و نه‌ته‌وه‌کان به ویستی خۆیان و له‌و
چوارچێوه‌ی که ده‌یانویست ده‌وڵه‌تیان پێک
هێنا... کرانه‌وه‌و ئازادیه‌کان و کشانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت
و یه‌کسانی و پێکه‌وه ژیان و گونجان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا و دواتر
خواستی جه‌ماوه‌ری و زیادبوونی ئاسته‌نگیه‌کان و کێشه سیاسی و که‌می
خزمه‌تگوزاریه‌کان و دیارده‌ی بێ‌کاری و گوێنه‌گرتن له خواسته‌کان کۆمه‌ڵه
هۆکارێکن بۆ ڕاپه‌ڕین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات که‌وته به‌ر لێشاوی سه‌ربه‌خۆیی
و داڕمانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئازادیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئه‌و گۆڕنکاریانه هیوای زۆریان دایه گشت نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له‌وانه‌ش
کورد ، بێ گومان ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی به‌هاری 1991 و ئازادیه‌کانی
کورد له‌م هه‌رێمه‌دا لەو ڕوانگەیەوە سەچاوەیان گرت...
ئه‌مڕۆیی گۆڕه‌پانی سیاسی دونیایی عه‌ره‌بی و ئه‌و لێشاوه ناڕه‌زایی و
خۆپیشاندانانه‌ی که‌خه‌ڵکی هێناوه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ خستنه ڕوی
خواست و داواکانیان له ده‌سته‌به‌ری پێداویستیه‌کان ، لەو پێناوەش دا
شٶڕش و ڕاپەڕین و خواستی جەماوەری بۆ گۆڕان و نوێ بوونەوە کەوتە
سەرشەقامەکان و لە وڵاتانی میسر‌و تونس دەسەڵاتەکان لابران و لە لیبیا‌و
یەمەن و سوریا هێشتا ناڕەزایی و شەڕو یاخی بوون بەردەوامە و لەهەندێکی
دی وەک بەحرەین و سعودیەو ئەردەن و مەغرب و جەزائیر و عێراق و کوێت بە
شێوازی جیاواز کۆتای‌یان بەو خۆپیشاندانانە هێناو کەم تازۆر کارلەسەر
چاکسازی و گۆڕان کراو لەهەندێک لەو وڵاتانەش بەپێچەوانەوە ،
کاریگەریەکانی ئەم گۆڕانکاریانە لە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان
بەگشتی و بەتایبەت هەرێمی کوردستان ، سەرەتا ئاڵۆزیە سیاسیەکانی عێراق
و ئەو چەقینە بنبەستەی ئەوڕۆ و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئەمنی و بەردەوامی
تەقینەو کوشتن و تیرۆر و ناتەبایی لایەنە سیاسیەکان و زاڵ بوونی
ئەجندایی دەرەکی و ناوخۆیی لەڕوانگەی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانەوە
کاریگەری زۆر خراپ و نەگەتیڤیان لەسەر ڕەوشی سیاسی ئەمڕۆیی هەرێم هەیە
، لەهەمان کات دا ناکۆکیە ناوخۆییە کوردیەکان و کێشەی سیاسی و
ئاستەنگیەکان لەڕووی خزمەتگوزاری و کەمووکورتی لە پێداویستیە
سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان ئەو نائومێدیەی لای کەسایەتی کورد دروست
کردووە و ڕادەی ناڕەزاییەکان بەرەوزیادبوون دەبات بۆیە کورد دەبێ لە
گێژاوی سیاسی ناوچەیی و ناوخۆیی دا لەروانگەی ئەقڵیەتی کار بۆ
بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانەوە کاربکات و تەبایی و یەک ڕێزی و کار بۆ
چاکسازی و قوڵ بوونەوە لە پڕۆسەی دیموکراتیەت و ئازادیەکانەوە بۆ
یەکسانی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی گشت پێداویستیەکان و کارکردن بۆ
دەرەنجامی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی لە ئایندەدا کە دەکرێ ئەو
گۆڕانکاریانەی لەم ناوچەیەدا ڕوودەدەن کورد لەڕێگایانەوە بەرەو دەوڵەت
بوون بەرێت.
بەدەوڵەت گەیاندنی کورد بەم ئاراستەیە و کار‌و هانگاوانە دەکرێ ماحاڵ
بێت و ئەو خەونەش لەدووبارە بوونەوەی بیریسترویکای ئەم سەردەمەدا
لەدەستمان بچێتەوە و جارێکی دی هەلی وا بۆ کورد دووبارە نەبێتەوە ، لەم
ڕۆژە دژوارانەدا کە کورد پێویستی بەهاودەنگی و یەکیەتی و یەکڕیزی هەیە
لەبەرژەوەندی نەتەوەیی کورد ئەمڕۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پێوە دەبێ بۆ
بەرژەوەندیەکانی جەماورە کاربکەن و بەرژەوەندیە حزبی و تایبەتی خۆیان
لەمڕۆدا وەلانێن و پێکەوە کار بۆدەستەبەر کردنی ژیان و خۆشگوزەرانی بۆ
هاوڵاتیان بکەن.
تائێستا هاوڵاتی کێشەی ئاو و کارەبایی هەیە و دەیان و سەدان کەمووکوڕی
لە سیتەمی ژیان داهەیە و گرنگی پێ‌نادرێت لایەنی پەروەردەیی و باری
تەندروستی کە دوو بەشی گرنگ و دووکۆڵەکەی ژیانی هاوڵاتی لەوپەڕی
ئاستەنگی و کێشەدان و لەڕێڕەوێکی تاریک و بەرەوئایندەیەکی بێ ئاکام
ئاراستە دەگرن ، کێشەی ئەم وڵاتەی ئێمە ئەوەیە کەسێک نیە گوێ بگرێ و
لەو ڕوانگەیەوە خۆیی بەخاوەنی ئەم وڵاتە بزانێ ، خۆ بەخاوەن زانین
تەنها مەبەست خاوەن دەسەلات و بەرپرسەکان نیە چونکە هەموو تاکێک لەم
هەرێمە خاوەنیەتی و دەبێ خۆیی بەبەرپرسیار بزانێ تاهەموو پێکەوە
کارلەسەر بنیادنانەوەی ئەم هەرێمە بکرێت لەسەر ئەو بنەمایەی کە ژیان بۆ
هاوڵاتیان دەستەبەربکات نەک وێرانی بکات.
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|