١٠\٢\٢٠٢٥
برسێتی، ئازادیی
لەبیربردنەوە!

شوان سدیق
قسەکردن لەسەر مانگرتوانی شاری سلێمانی، پشتگیری ناکرێن، حەق نییە،
لۆمەیان بکرێ و بەرەیەک لە دژیان بکرێتەوە.
دژایەتی و لۆمەی مانگرتوان، ئەمە کارێکی ناڕەوای دەسەڵات و
نزیکەکانیەتی!
فەرمانبەر و مامۆستا، ئەوان مووچەخۆرن و پێویستە مانگانە مووچەیان
پێبدرێ.
ئەم مووچەیە لە کوێ دێ و چۆنە گرنگ نییە، پێویستە دەسەڵات خەمێکیان لێ
بخوا، ئەگەر پێیان ناکرێ باشترە ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن دەستلەکار
بکێشنەوەو بڕۆن!
خەڵک نانی دەوێ، فەرمانبەر مووچەی نەبێ و مافەکانی بۆ دابین نەکرێ، ئەی
بە چی بژی و ماڵ و منداڵی چۆن بەخێو بکا!
پێش دە ساڵ خەڵک بانگەشەیان بۆ ئازادیی بوو، کۆمەڵگە لەقۆناغێکی دیکە
بوو، ئەوکات خەڵک ترسی لە دەسەڵاتی جووت حیزبی کوردی بوو چارەنووسیان
بە ئاراستەیەکی خراپ ببەن، بەڵام دەرکەوت خراپتر کۆمەڵگەیان برسی کرد.
ئەمڕۆ خەڵکی نانی نییە، مووچەی پێنادرێ و خەریکە دەرگاکانی خۆشبەختی لێ
دادەخرێ، کەچی هێشتا کەسانێکی نێو دەسەڵات پێیانوایە داوای مووچە و
نانکردن پیلان و کودەتایە!
لەلاشەوە قافڵەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسان و ماڵی بەرپرس و دیوەخانەکان هەر
زیاد دەکەن، پاسەوانی بەردەرگا و سەر جادەکان چاو دەردەهێنن!
هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆنە دوو هێندەی وڵاتی ئیتاڵیای شەست ملیۆن
کەسی کەناڵی تەلەفزیۆنی و زانکۆ و دەرمانخانە و نووسینگەی خانووبەرە و
کۆمپانیای حیزبی هەیە!
ئەی ئەمانە بە پارەی کێ و بە چی بەڕێوەدەچن، گەر پارە نییە، ئەم
دامەزراوە و کۆمپانیا و مێدیا بێ داهات و بەرهەمانە پارەیان لە کوێ
هێناوە و بە چی بەڕێوەدەچن!
ڕووسی و ئۆکرانی و هاوڵاتیی دەوڵەتەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات هەڵدێن،
هەتا ئێوارە بڵێ وڵاتانێکی جوانتان هەیە و ئازادیی کۆمەڵایەتیان هەیە
بۆ دانانیشن؟!
کابرا دەڵێت: چی لە جوانی بکەم نانم نییە و مووچەکەم بەشی هیچ ناکات،
کەواتە برسێتی لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە!!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|