په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بڕوا بەکێ بکەین؛ بۆرسەى ئۆسلۆ، یان حکومەتى هەرێم ؟
ئەگەر نەوتى نەبوایە، دەمێک بوو کەرکوک پایتەختى هەرێم بوو.


پێشڕەو حەمید  


نەوت ، یان ئاڵتونى ڕەش ئەگەر هەر وڵاتێک لێى بێبەش بێـت و خاوەنى چەند کێڵگەیک نەبێت لەو سامانەسروشتیە گرنگە ئەوا دەبێت هەمیشە چاویان لەدەستى خیرۆمەندەدەوڵەمەندەکانبێت تا لایەکى خێریان لێبکاتەوەو ژێرخانەى ئابورى وڵاتەکانیان لەئیفلاسبون بپارێزێت.


کورد لەباشور چەندین ساڵە قوربانى ئەدات تەنها بۆئەوەى ئازادانە لەگەڵ ڕەوتى ژیاندا بەردەوام بێـت و لەژێر قەڵمڕەویى هیچ حکومەتێکدا نەبێت ، سەرەراِیى بەخشینى هەزاران قوربانى ، دواجار لەکۆتایەکانى سەدەى بیستدا ئەوەى کارى بۆدەکرا لەنێوان مێژویەکى 80 ساڵیدا تا ڕادەیەکى باش ئامانجى خۆى پێکاو لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراقیش هەلى زیاتر هاتنە ئاراوە بۆ چنگ خستنى چەند دەسکەوتێکى تر .


لەماوەى دووساڵدا ئابورى هەرێمى کوردستان لەئەنجامى گۆڕانگاریەکانى نێوگۆرەپانى سیاسى و ئابورى و کومەڵایەتى عێراق و ناوچەکە ، بوژاندنەوەیکى باشى بەخۆیەوەبینى بەتایبەتى لەو داهاتەى کە لە میزانیەى عێراق وە تائێستا بۆى دابین دەکرێت .


یەکێک لە هۆکارەکانى ترى بوژاندنەوەى ئابورى هەرێمى کوردستان ڕەوانەکردنى نەوتە بۆ بازارچەکانى جیهان ، بەڵام چۆن ڕەوانە دەکرێت و چۆن دەردەهێنرێت و چۆن دەفرۆشرێت ، ئەوا تەنها چەند کەسێک دەیزانن کە لەپەنجەکانى دەست تێپەڕناکەن ، لەکاتێکدا نەوت موڵکى هەمو خەڵکى کوردستانە بە کوردو مەسیحیى و عەرەب و تورکمان و ئەرمەنەکانیشەوە ، بەڵام کام لەم هەمو پێکهاتەجیاوازانەى کوردستان ئاگادارى چۆنێتى فرۆشتن و ئیمزاکردنى گرێ بەستیەنەوتیەکانن ؟ هەمومان بەوەخۆشحاڵبوین کاتێک کە کۆمپانیایى نەوتى(DON ) نەرویجى بەبێى ئەوەى هیچ حسابێک بۆ هەڕەشەکانى ( حسێن شەهرستانى ) وەزیرى نەوتى عێراق بکات سەرقاڵى دۆزینەوە و دەرهێنانى نەوتى کوردستان بو، بەڵام کاتێک کە بۆرسەى ئۆسلۆ (OSE ) فەزیحەتێکى گرێ بەستى نەوتى لەنیوانان ( ئاشتى هەوارمى ) و کۆمپانیاى ( DON ) ى نەرویجیدا ئاشکراکرد، کام لەو پێکهاتانە لەزارى وەزیرى سامانە سروشتیەکانى هەرێمەوە گوێى بیستى هۆکارەکانى ناوزڕاندنى ئەزمونى هەرێمى کوردستان بون کەئێستا بەهۆیەوە تەواوى میدیاکانى وڵاتى نەرویجى داگیرکردوە ؟ ئاخۆ وەک پێتان نەوتیتن کە چۆن ڕێک کەوتن لەگەڵ کۆمپانیاى ( DON ) ى نەرویجێدا بۆ ئێستا پێمان ناڵێن ئاخۆ ئەوەى کە بۆرسەى ئۆسلۆى نەرویجى ( OSE ) کەدەڵێت " ئاشتى هەوارمى وەزیرى سەرچاوە سورشتەیەکانى هەرێمى کوردستان بەبەهاى ( 35 ) ملێون دۆلار چەند پشکێکى لە کۆمپانیاى نەوتى ( DON ) ى نەرویجى بەشێوەیەکى نهێنى کڕیوە " بۆچى هیچ وەڵامێک بەخەڵکى کوردستان نادەنەوە ؟ ڕەنگە حکومەتى هەرێمى کوردستان وابیربکاتەوە کە خەڵکى کوردستان تەنها بۆودەستخستنى هەواڵ و زانیارى تەنها تەماشاى ڕۆژنامەو تەلەفزیونەکوردیەکان دەکەن و هەرشتێک لە دەرەوەى بازنەى دەسەڵاتى پارتى و یەکێتیدا لەسەر هەرێمەکەمان بنوسرێت و بوترێت کەس ئاگاى لێى نابێت ؟!


لە وڵاتى نەرویج یاسا هەیە و نابێت هیچ کۆمپانیایەکى ئەو وڵاتە ناوى خاوەن پشکەکان بە نهێنى بهێلێتەوەو دەبێت ئاشکرایان بکات ، بەڵام لەکوردستان تائێستاش کەس نازاتنێت سەرمایەى بچوکترین کۆلکە بەرپرسیش چەندەو ئەو سەرمایەیەى چۆن پێکەوە ناوە ، ئەوەش جیاوازى حکومەتى وڵاتانى ڕۆژئاوا و هەرێمەکەى ئێمەکە هەردەبێت لە نائامادەبونى یاسادا هەمیشە چاومان لە وە بێت کە چۆن سامانى ئەم وڵاتە بەهەدەردەبرێت لەلاین دەسەڵاتدارانى کوردیەوەو تایاسایەکیش نەبێت بۆلێپرسینەوە لە بچوکترین تاکەوە تا سەرۆکى هەرێمەکەمان ، ئەوا دەسەڵاتى کوردیى لەسەر حسابى میللەت خەونە جەهەنمییەکانى خۆیان بەدى دەهێنن و لەکۆتایدا تەواوى خەڵکى کوردستان دەکەنە کۆیلەى خۆیان .


دواجار بە وەیزرى سامانە سرووشتیەکان دەڵێم : ئێمە کارمان بەوەوەنییە کە چۆن پشکى کۆمپانیاى ( Genel Enerji ) زیاد دەکەن و بەهەمان شێوەش پشکى کۆمپانیاى ( DON ) لەکاتێکى تردا باشتر دەکەن ، کاریشمان بەوەوەنییە کى وەک خۆتان دەڵێن بۆماوەى چەند هەفتەیەک کارەکانى کۆمپانیاى ( DON) ڕادەگرین ، بەڵکو دەڵێم چۆن پشکەکان زیاد دەکەن و لەگەڵ کێ هاوکاردەبن گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەیە بە گوێرەى یاسا کاربکەن و لەوەزیاتر لەپێناوى سەرمایەى تاکە کەسیدا کەرامەتى هەرێمى کوردستان مەڕوشێنن و کۆمپانیاکانى وڵاتانى ڕۆژئاوایش فێرى فێلەکانى گەندەڵى مەکەن و سەرمایەى ئەو ڵاتانەیش مەخەنە بەردەم مەترسى ئیفلاس بونەوە .

 


PeshrawHameed@gmail.com