بڕیاره‌که‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی کوردوستان هه‌ڵۆێستێکی پێشمه‌رگانه‌یه و به‌ره‌نگاریه له خاکی نیشتمان.
ئاسایش عوسمان دانش
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بــــونی ده‌وڵه‌تی ئێراقیشه‌وه ئه‌م شاره بوته خاڵیکی ململانیێ گه‌وره له نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و شۆڕشه‌کانی و هه‌موو حکومه‌ته یه‌ک له دوای یــــــه‌که‌کانی ئێراق ، جا چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی دابێت یـــا کۆماری ، چ ئه‌م حکومه‌تانه‌ش مه‌ده‌نی بوبێت یاعه‌سکه‌ری ، قه‌ت داخوازیه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردیـــــــــــــان نه‌سه‌لماندوه‌و دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که که‌رکوک شارێکی کوردوستانیه‌و ده‌بێ بگه‌ڕیندریته‌وه ســــــــــــــــــه‌ر کوردستان ، ئێراقیان به گشتی توشی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی کردوه‌و خه‌لکی که‌رکوکیش بــه‌تایبه‌تی کورد . دواتر به‌شێک له تورکمانه‌کان و ئاسوری و کلدانیه‌کان ڕاگۆێزراون و مولک و ئه‌رزو ئاویــــــــان زه‌وت کراوه‌و عــــــــــه‌ره‌ب هێنراوه‌ته شۆێنیان و نیشته‌جی کراوه ، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بــــه گشتی و که‌رکوکیه‌کان به تایبه‌تی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م بون چونکه گه‌وره‌ترین خـــــــــــــه‌باتی بۆ کراوه‌و ده‌ریایه‌کی مه‌زن خۆێنی له پێناودا ڕژاوه ، ئـــه‌م پڕۆسه به دانه‌وه‌ش لــــــــــــــــه ده‌ستپێکی ده‌سته‌ڵاتی شومی به‌عسه‌وه زۆر زیادی کرد، تا گه‌یشته ترپۆکی ترسناک ترین قوناغه‌کانی تـــــــه‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیر و له ساڵه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی دانیشوانی کوردی تێدا کـــــــــــــــه‌مکراوه‌وته‌وه‌و ، کورد ده‌ر به‌ده‌ر کراوه بۆ شاره‌کانی کوردوستان و هه‌موو ناوچه‌کانی تری ئێراق و ژیانیان له سه‌ربازگه‌و ئوتیله داڕماوه‌کان ئه‌و مجه‌مه‌عانه بردوته سه‌ر کــــــــه به زۆره‌ملی بۆیان دروست کراوه‌و له ڕوی ئینسانیه‌وه جێگه‌ی ژیانی مرۆڤ نه‌بووه. !!؟
دوای پڕۆسه‌ی ڕزگار کـــــــــردنی ئێراق و شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری کوردوستان که له‌هه‌رێم جیا کرابونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس و به بڕیاری شۆڤێنانه دابڕابون و خــــــــــــــــــــرابونه سه‌ر شار و ناوچه‌کانی تری ئێراق ، نه‌ده‌بوایه به‌م شێوازه مامــــــــه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرایه‌و سستی بنۆێنرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کوردوستان ، بــــــــــه‌م شیوه‌یه کات به‌فیڕۆ بدرێت و گوزارشت بکرێ له سه‌ری و ڕێگا بدڕیت به ناحه‌زان و ده‌ست تێوه‌ردانی ئقلیمی تێدا بکرێت بـــــــــــه تایبه‌تی شاری که‌رکوک ده‌بوایه حوکمڕانی کورد بیسه‌لماندایه و ده‌ری بخستایه کــــــــــــــه به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌ب له گه‌ڵ کوردا ڕاستر و ڕه‌واتره و شێوه‌ی مامـــــــــــــــــه‌ڵه کردن له گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه‌دا به ڕێبازێکی گونجاو تردا ببرایه کـــــــــــــه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تی بیانویان نـــــــــــه‌مایه بۆ گرتنه ڕێگای تر هاوبه‌شی بکردانه‌یه لـــــــــــــــــه به‌ڕیوه‌بردنی باشتری شاره‌که‌دا ، به‌رژه‌وه‌ندی بیروباوه‌ڕو عه‌قلی ته‌سکی حیزبایه‌تی بخرایه‌ته لاوه‌و و له جیاتی به‌رژه‌وه‌ندی کوردوستان و نـــه‌ته‌وه و کوردایه‌تی له پێش هه‌موو شتێکه‌وه دابنرایه.؟
دوزی چاره‌سه‌ری که‌رکوک بـــه سترایه‌وه به ماده‌ی 58 و دواتر گۆڕدرا بۆ ماده‌ی 140 له ده‌ستوردا که له‌له‌یه‌ن هه‌ر سێک سه‌روک وه‌زیره‌کانه‌وه { عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالکی } وه کــــه‌م ته‌رخه‌می تێدا کرا بۆ جێبه‌جێکردنی ، تا گه‌یه‌ندرایه ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای و له مانگی ته‌مــــوزی ئه‌م ساڵدا له ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی ئێراقدا بڕیار له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کـــــــــــــــــــورد و شاری که‌رکوک و ماده‌ی 140 بدرێ ، بـــه تایبه‌تی له لایه‌ن ناحه‌زانی کورد‌و پاشماوه‌کانی به‌عس و نیوه‌ی دوست و هاوپه‌یمانه‌کانی تا دوێنی کورد ، ئــــــــه‌مه بۆه هۆی دروست بوونی ڕه‌وشێکی ترسناک و ئاڵۆز بۆ شاری که‌رکوک ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه لـــــــــــــــــه هه‌موو کوردوستاندا ناڕه‌زایه‌کی گه‌وره دروست بوه و نه‌ته‌وه‌ی کورد و زۆربه‌ی لایــــــــــــــه‌ن و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان به شیوازێکی هێمنانه سه‌لماندیان که ده‌ست به‌رداری مــــــــــــاف و داخوازیه ڕه‌واکانیانیان نابن و مه‌حاڵه دوای هه‌شتا ساڵ که گه‌وره‌ترین زۆرداریان لێکراوه‌و مافه‌کانیان پێشیل بــــــــــــــووه واز بهێنن و جارێکی تــــــــر نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ستبه‌رداری حه‌قی چاره‌نوسی خۆی بــه گشتی و گيڕانه‌وه‌ی شاری کــه‌رکوک بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان به تایبه‌تی.
ساته‌که زۆرناسکه ده‌بێ بــــــه ژیرانه‌و هێمنانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌دا بکری . خۆپیشاندانه هێمانانه‌که‌ی که‌رکوک کـــــــــــــه نمونه‌ی ئازایه‌تی و خۆڕاگری و مافی ڕه‌وای دانیشتوانی ئه‌م شاره قاره‌مانه بوو ، درێژه پێدانی داستانی خـــــــــه‌بات و به‌رخودان بوو که به خۆێنی زیاتر له دوسه‌د شه‌هید و بریندار تۆمار کرا ، ناحـــــه‌زان پیلانیان بۆ داڕشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه بیانو و به‌ڵگه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ری کورد‌و تورکمان و عه‌ره‌ب له شاره‌که‌داو ، مه‌رامه گڵاوه‌کانیانی پێ بهێننه دی و بیسه‌لمێنن که که‌رکوک وه‌ک وتویانه به‌رمێلێک باردوده و هه‌ر کاتێک بێت ده‌ته‌قێته‌وه.
مه‌شهه‌دانیش یه‌که‌م که‌سایه‌تی بوو کـــه ویستی کڵپه له‌م به‌رمیله باروده‌وه به‌رداو بێته‌قێنێته‌وه بــــــــــــــه په‌سه‌ند کردنی ماده‌ی 24 ، بـــــــــــــه‌ڵام لیستی برایه‌تی که‌رکوک که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کـــــــــــه‌رکوک پێک دێنن ڕۆژی 31 / 7 بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئــــه‌م شاره قاره‌ماندا بڕیارێکی گرنک و مه‌زنیان دا بــــــــــه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردوستان کــــــــه نیشانه‌ی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی بوو درێژه پێدانی هه‌ڵۆێستی پێشمه‌رگانه‌و به‌رنگاریه لــه خاکی کوردوستان ، ئه‌م بڕیاره خۆشحالیه‌کی زۆری له‌لای هه‌موو کوردوستانیه‌کان دروست کرد ، هیوایه‌کی گه‌وره‌ی خسته دڵی هه‌موو که‌س وکاری شه‌هیدان و ئـــــه‌نفال کراوه‌کان . به‌م بڕیاره‌یان سه‌لماندیان که نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاشتی خوازه ، خوازیاری پێکه‌وه ژیـــــــــــانه له‌گه‌ڵ هه‌مو نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تیه‌کانی تری کوردوستان. به تایبه‌تی تورکمان و عه‌ره‌ب و ئاشوری و کلدانیه‌کان ، گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بــۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی برا تورکمان و عه‌ره‌ب و ئاشوری و کلدانیه‌کانه به‌ڕیوه چوون و هاتنه دی و ماف و داخوازی و داواکاریه‌کانیان لــــــه گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کوردا گونجاوه‌و به باشی ده‌ستبه‌ر به‌ر و زامن ده‌بێت .
ناحه‌زان ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه باش تیبگه‌ن که کورد به‌ره‌نگاری ڕژێمی بـــــــــــــــــه‌عس بوه‌وه ، ئه‌نفال و کیمیا باران جینۆساید سه‌ری پێ نـــــــــــــــــــه‌وی نه‌کرد خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار شه‌هیده‌و هه‌میشه ئاماده‌ی خه‌بات و به‌رخودانێکی تره گه‌ر زۆر سه‌خت و درێژ خایه‌نێش بێت بۆ سه‌پاندنی مافــه ڕه‌واکانی، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێکی گرنگ له خاکه‌که‌ی ، که که‌رکوکی ئازیز‌و خۆشه‌ویستــه.
پێنجی ئابی ساڵی دوو هه‌زارو هه‌شت سوید
|