٢٣\٨\٢٠١١
بڕیارێکی فاشیستیی
حکومەتی مالکی.

سەلام عەبدوڵا
ئیمڕۆ کەناڵەکانی راگەیاندن بڕیاری حکومەتی مالکی بۆ دەرکردنی
کرێکارە"بیانییەکان" بڵاوکردەوە. هیچ حکومەتێک لە دنیا ناوێرێ بڕیارێکی
ئاوا وەحشی و دڵڕەق و رەگەزپەرەستانە دەربکات، حکومەتەکەی مالکی وەک
بڵێی نەوهی هیتلەر و ئەندامی
حیزبی فام لە سوید و پارتی ناسیونالی
ئەڵمانیا و حیزبی نەتەوەیی بەریتانیان ئەم
بڕیارەی دا.
سیاسەتی ئابووریی حکومەت بەرپرسە لە
بەرهەمهێنانی بێکاریی، نەک دەستی کاری بیانی!
حکومەتی مالکی پێشێلی ئەم خاڵانە خوارەوە دەکات کە لە جاڕنامەی جیهانی
مافی مرۆڤ هاتووە: 1- ماددەی 1 و ماددەی 5(هەموو مرۆڤێک لە هەر کوێ بوو،
مافی هەیە دان بە کەسایەتی یاسایی بنرێت و
ماددەى 6و ماددەی9(نابێ هیچ مرۆڤێک بە
ناڕەوا بگیرێت یان دەستگیر بکرێت یان دوور بخرێتەوەو و مادەەی13:
ا - هەموو کەسێک
ئازادە لە هاتووچوو و هەڵبژاردنی شوێنی دانیشتنی لە سنووری هەموو
دەوڵەتێکدا. ب -
(هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە هەر وڵاتێک(بە وڵاتەکەی خۆیشییەوە) بەجێ
بهێڵێت و مافی ئەوەیشی هەی کە بۆی بگەڕێتەوە بۆی و ماددەی15، بڕگەی
ا - (هەموو کەسێک
مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی رەگەزنامەیەک کە بیەوێ.
ئەرکی مرۆیی و نیونەتەوەیی هەر کەسێکی بەویژدان ئەوەیە هاریکاری
کرێکارە"بیانییەکان" بکات و بڕیارەکەی
حکومەتی مالکی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و دەبێ رێگری لە جێبەجێکردنی
بکرێت.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|