په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١\٢٠٢١

بسمارک و پاشای بایەرن و کۆشک و پرسی یەکگرتنی ئەڵمان.

هەڵۆ محەمەد      


بسمارک ھەر ئەو کاریزمایە نەبوو، کە ڤیلھێلمی پاشای پرووسیا دەیووت: «زۆر زەحمەتە پاشایەتی بکەیت لە ژێر دەسەڵاتی ڕاوێژکاریی بسمارک دا»...


بسمارک لە ئاستی دەرەوەدا بە شەڕی وڵاتانی : دانیمارک و نەمسا / ھابسبۆرگ و فەڕەنسا و سەرکەوتنی بەدەستھێنا و ئەڵمانی یەکخست. لە ئاستی ناوخۆشدا، چەندین ستراتیژ و تاکتیکی گرتبەر، ھەر لەھەڕەشە و گوڕەشەوە، تا دەگاتە بەخشینی دیاری و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر...خۆ دەیتوانی دیسان بەشەڕیش ھەندێ دەستکەوت بەدەست بھێنێ. بەڵام....


یەکێ لە شێوازەکانی بۆ گەیشتن بە خەونە گەورەکەی، بریتییە لەم باسە، کە بەشێکە لە وتارێکی بەندە لەسەر مێژووی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا و بەمزوانە پێشکەشتانی دەکەم...


ھیوادارم بۆ دۆخی کورد سوود لەم ئەزموونەوە وەربگیرێت. دیارە گەر خۆفرۆشی و جاشێتی بۆ پارە و ماڵی دنیا بێت، یان حەزی خۆ بەزلزانین و کەللەڕەقی بێت، بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک بسمارک چارەسەری کردووە، کوردیش دەتوانێ بیکات.


بەڵام گەر ناپاکی و خاکفرۆشی دەستچێنی داگیرکەر و دوژمنان بێت، ئەوەیان تەواو سەختە و پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵتر و چارەسەری حەکیمانەتر ھەیە..


ھیوادارم ساڵی ٢٠٢١ پڕ بێت لە ھەنگاوی تەبایی نێوخۆ و کلک و گوێ کردنی ناپاکان و بنەبڕکردنی خەون و پلانەکانی داگیرکەران ....
_______________________________________________
جگە لە ڕێکەوتنامەیەکی بەرگریی ساڵی ١٨٧٠ لە نێوان دەوڵەتۆکەکانی باکوور و باشووردا، ھیچ پەیوەندییەکی تری سیاسی باکوور و باشووری ئەڵمانیای پێکەوە نەدەبەست. بەپێی ئەم ڕێکەوتنامەیە،پێویست بوو لەسەر ھەر لایەکیان،گەر تووشی ھەڕەشە و شەڕ بوون، لایەنەکەی تر بێتە ھانایەوە. دەوڵەتۆکەکانی باشوور زیاتر لەژێر ھەژموونی ئیمپراتۆرێتی ھابسبۆرگدا بوون. بیسمارک دەستی کرد بە گفتوگۆ و گرتنەبەری چەندین شێواز بۆ ڕازیکردنی پاشاکانی ئەم دەوڵەتۆکانە، بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە بۆ یەکگرتن. پاشا باڤاریا König Ludwig II لەبەر گرنگی پێگە و ھەرێمەکەی سەرسەختی زۆری دەکرد و کۆمەڵێ داواکاری لە بیسمارک ھەبوو وەک: "سیفەتێکی تایبەتی بدرێ بە باڤاریا، مافی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سەربەخۆی ھەبێت، سوپای خۆیی ھەبێت، داوای ٨ دەنگ/ کورسی ناو ئەنجومەنی کۆنفدراسیۆنەکەی دەکرد". ئەوەی جێی سەرنجە سەرکەوتنە مەزنەکان دڵی بیسمارکی زۆر خۆش و واڵا کرد بوو، لێ ھێنانەدی خەونی یەکگرتنی تەواوەتی، کە دوا ئامانجی بوو لەھەر شت زیاتر لای پیرۆز بوو. بۆیە بەردەوام لە کاردا بوو بۆ گەیشتن بە دوا قۆناخی سەرفرازی. دواجار بۆ ڕازیکردنی تەواوی پاشای بایەرن، بسمارک دەیزانی پاشای ناوبرا زۆر حەزی لە کۆشک و تەلار و شوێنی ڕازاوەی تایبەتە و حەزدەکات خۆی پێ ھەڵداتەوە، بۆیە بڕیاری دا گرانترین و جوانترین و بەناوبانگترین کۆشکی ئەو سەردەمەی بەناوی Schloss Neuschwanstein بۆ بکڕێ بە ٥,٢ ملیۆن مارکی زێڕ، کە دەکاتە نزیکەی ٩٠ ملیۆن یۆرۆی ئیمڕۆ. ئەم کەینوبەینە دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵێ لە ١٩٦٨ ئاشکرا بوو لە ڕێگەی نامەیەکی پاشای نابراو بۆ بیسمارک.

 

١\١\٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک