٤\٤\٢٠١١
بیست و پێنج هه‌زار
پله فه‌رمانبه‌رییه‌که هیچ له کێشه‌کان
چاره‌ناکا
به‌ڵکو زیان به
دارایی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ!
شاخه‌وان - د
ئه‌و گرفتانه‌ی که روویان داوه له‌م دوایانه‌وه هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ لاوازیی سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌کان که ده‌بووا
پلانی دریژخایه‌ن و کورتخایه‌ن دابنرایه به‌لام هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی
پلاندانانمان هه‌یه و بگره هه‌ر وه‌زاره‌ت و لایه‌کیش به حساب به‌شی
پلاندانان و به‌دواداچوونی هه‌یه که‌چی
ده‌بینرێ به‌رده‌وام هه‌ڵه ده‌کرێ له سه‌رجه‌م کایه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مان
و نموونه زۆرن له‌وانه سیسته‌می هاتوچۆ که
سالانه وه‌ک چالاکی به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی
هاتوچۆ به ریژه‌ی هه‌زاره‌ها رۆله‌ی کورد
ئاشکراده‌که‌ن که به رووداوی هاتوچۆ
گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زاره‌هاش که‌مئه‌ندام
بوون، ئه‌مه له لایه‌ک له
لایه‌کی تر سیسته‌می په‌روه‌رده که هه‌ر زۆر تاوانباره
له‌وه‌ی رۆله‌ی کورد به‌ره و هه‌لدێر و نه‌زانین
ده‌با...
سالانه هه‌زاره‌ها ده‌رچووی زانکۆمان هه‌یه که ریژه‌یه‌کی زۆر زۆره
گه‌ر په‌یمانگاکانیش ئه‌ژمار بکه‌ین ئه‌وا ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شکێنێ
له کاتێکیشدا ئه‌م ده‌رچووانه له سه‌دا
پێنجی ناتوانن ژیاننامه‌ی خۆیان وه‌ربگێرنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی
که ئه‌مه ماڵ وێرانییه بۆ سیسته‌مه سه‌قه‌ته‌که‌مان
نازانرێ رێژه‌ی ده‌رچوو به‌لایانه‌وه گرنگه یان زانیاری‌یان
که په‌یتا په‌یتا سالانه خوێندکار کۆتایی پێدێنن به‌خوێندن که زۆربه‌شیان
به‌دڵی خۆیان ناچنه کۆلیژ یا ئه‌و به‌شه‌ی ئاره‌زووی
ده‌که‌ن ئه‌مانه ناخی خوێندکار ده‌روخێنێ دواجاریش ئه‌م ده‌رچووانه
ده‌چنه‌وه به‌رده‌می خۆیان که داوای دامه‌زراندن ده‌که‌ن و حکومه‌تیش
ناتوانی ئه‌و ریژه زۆره دامه‌زرێنێ
پاشانیش ده‌که‌وێته
ژێیر پرسیاره‌وه ؟
به‌رچاوترین نموونه: هه‌زاره‌ها ده‌رچووی
زانکۆ و په‌یمانگاکان له بێ چاره‌یان روویان
له ئه‌وروپا کردووه تا گه‌یشتنیان به‌رده‌وام
له نائارامیی دا
ژیاون دواتر که ده‌گه‌نه ولاتی مه‌به‌ست
له‌وێوه تا چه‌ندین ساڵ ئه‌و نائارامییه
و بارگرژیی ده‌روونییه
ده‌مێنێته‌وه که نه‌ک ناتوانن به ئینگلیزی بئاخافتن به‌لکو ناتوانن
به عه‌ره‌بیش که زمانی یه‌که‌می ولاته‌که‌یانه
له‌گه‌ڵ هاوپۆڵ و
دۆسته‌کانیان بدوێن ئیتر به‌رده‌وام لێره
وه نه‌فره‌ت بۆ خویندنه‌که‌یان ده‌نێرن.
چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبوون
له گرفتی زۆری خوێندکاری ده‌رچوو:
ده‌بێ خویندکار وا رابهێنریت که ئه‌و بروانامه‌یه‌ی پێی به‌خشرا مه‌رج
نییه ته‌نها مووچه‌ی حکومه‌ت وه‌ربگرێت و
ببێته فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت له به‌ر ئه‌وه کاری ئازاد هه‌یه که سوودی
زۆر تری ده‌بێ و به‌رده‌وامیش بریاری کارئاسانکردن دانه‌نرێ بۆ قۆناغه‌کانی
خوێندن له‌به‌ر ئه‌وه زیانی زۆر ده‌بێ نه‌ک سوود.
ئیستاش به‌رگوێمان ده‌که‌وێت که حکومه‌تی هه‌رێم بیست و پینج هه‌زار
پله‌ی فه‌رمانبه‌ریی داده‌مه‌زرێنێ ئه‌مه‌ش
نابێته دڵخۆشکه‌ر له‌به‌رئه‌وه هه‌م به‌فلته‌ری حیزبی داده‌روا هه‌میش
زیان له ئابووری ولات ده‌دات که ئیستاش به
زووترین کات ئه‌و بیست و پینج هه‌زار
که‌سه دابمه‌زرێ خۆ نابێته که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌راکانی ئازادی.
حکومه‌ت پێویسته ده‌فعی ده‌رچووه‌کان بکات
به چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه،
به نموونه به‌رده‌وام
له پشتگیری‌یان دابێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر حکومه‌ت که‌دایان
مه‌زرێنێت. سولفه‌یان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خۆیان جیبه‌جێ بکه‌ن
هه‌زارها جۆر پرۆژه له ناخیان دا
هه‌یه هه‌ر له کردنه‌وه‌ی کۆمپانیای به‌رهه‌مهینه‌ری جۆره‌ها
له ده‌نگ و ره‌نگ و ئارایشتگا و
کۆمپانیای تایبه‌ت و هتد...
ئه‌مه‌ش نابێت له لایه‌ن ریکخراوی لاوان و قوتابیانی سه‌ربه‌حیزبه‌کان
سه‌رپه‌رشتی بکرێت بیکه‌نه حیزب حیزبێنه، پێویسته به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کیان
بۆ بکرێته‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بێ چۆن ئیستا حکومه‌ت ده‌ستی والایه له ئاست پێدانی پاره و سولفه
به رێژه‌ی زیاتر له میاره‌ها دۆلار بۆ دا‌وه‌ت و ته‌شریفاتی و چالاکی
حزبی ئه‌و هاش ئه‌وبه‌ریوه‌به‌رایه‌تیه سه‌ربشک بێت له ره‌ت نه‌کردنه‌وه‌ی
پرۆژه‌کانی گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کان به‌دور له حیزبایه‌تی
ته‌نها داوای سیڤی و ئامانجی پرۆژه‌که بکرێ ، دڵنیام که گه‌نجان زۆر
ئاسوده‌ده‌بن دامه‌زراندنیشیان ناوێت.
ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کریت له سه‌رجه‌م
کوردستاندا ئه‌وه‌نده بۆ پرۆژه سه‌رف نه‌کراوه گه‌ر له پرۆژه‌کاندا
خه‌رج بکرایه له دوبه‌ی خۆشتر ده‌بوو
کوردستان.
کوردستان گه‌رچی ده‌وڵه‌ت نییه..
گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ل ولاتێکی ئه‌وروپیدا نه‌ک هێنده
به‌ڵکو دوو هێنده‌ش زیاتره، له ئه‌وروپا
ته‌نها (خمینته) که شاره‌وانی ده‌کات هه‌موو ئیشووکاره‌کانی شارێک
راده‌په‌رێنیت هه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌ش کاریک ده‌کات یه‌کیک کاری مۆله‌تی
شۆفێری یه‌کیکیتر ریگاو بان تادوایی..هید ،وه‌به‌زوترین کاتیش کاره‌که‌ت
بۆده‌که‌ن که‌فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌قه‌د فه‌رمانگه‌یه‌کی کوردستان ده‌بیت
ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌ری که‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌پاسکیل
ده‌چێته‌وه ماڵ.
به‌بیرمه کاتیک له کوردستان بووم
داوای جه‌وازی عیراقیم کرد له جه‌وازات تا داواکاریه‌که‌م ته‌واو بوو
زیاد له په‌نجا فه‌رمانبه‌ر واژۆیان له‌سه‌رکردوو پاشانیش وتیان چاوه‌رێ
بکه تا 4مانگ به‌واسته‌وه ته‌واوبوو ، هه‌رشیت بوم که‌جی له‌ئه‌وروپا
یه‌ک وینه‌م برد‌و جومه پرسگه ناردیانمه لای فه‌رمانبه‌ریک وتی دوو
به‌یانی وه‌ره‌وه، که سه‌ردانم
کرده‌وه هه‌ر له‌لای ئه‌و فه‌رمانبه‌ره
وه‌رمگرته‌وه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گه‌ر که‌سێک خویندن ته‌واو بکات له ئه‌وروپا خۆ هه‌مویان
دانامه‌زرێنن حکومه‌ت شتی تری دۆزیوه‌ته‌وه تا
خه‌ریک ببن و داهاتیشیان هه‌بێت له‌وانه بۆ
کردنه‌وه‌ی هه‌ر مارکیت و و پرۆژه‌یه‌ک بڕێک پاره ده‌دا وه ئه‌وه‌ی
بیه‌وێ له که‌رتی تایبه‌ت کاربکات له‌گه‌ل ئه‌وبروانامه یه ده‌بێت (ئۆپ
لایدن)ی هه‌بیت له‌و پیشه‌ی هه‌ڵیده‌بژیرێ
و ده‌یکا، ده‌شبینرێ گه‌نجانی ئاسووده‌ن
نازانرێ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێمه بۆ نابنه هۆی
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه جوانا‌نه‌ی که
ده‌یبینن خۆ هه‌مویان ئه‌وروپایان بینیوه
و زۆربه‌شیان مافی په‌نابه‌رێتیان هه‌یه.
ئه‌وروپا
shaxawan@live.nl
|