١٠\١\٢٠١٠
بوار مه‌ده‌ن ته‌پڵی شه‌ڕ له نێوان (یه‌کێتی و گۆران) له سلێمانی لێ
بدرێ.

قادر نادر
ماوه‌یه‌که گرژی و ئالۆزی له نێوان یه‌کێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆران ، گه‌یشتۆته ئاستێکی ترسناک ، به‌راده‌یه‌ک مرۆڤ به‌ڕونی هه‌ست
به نزیک بونه‌وه‌ی لێدانی ته‌پلی شه‌ڕ ده‌کات . چونکه له کوردستان
به‌رده‌وام هه‌نگاوی یه‌که‌می شهر ، له راگه‌یاندنه‌وه ده‌ستی پێ
کردووه ، دواتر گرتن وشه‌هیدکردنی ، ئه‌ندامانی یه‌کتر، به‌ره‌و ته‌قینه‌وه
گه‌وره‌که‌ی بردووه، هه‌مو شه‌ره ناوخۆیه‌کان به‌و شێوه‌یه
رویداوه ، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم ، له سه‌ره‌تای 80 کانی سه‌ده‌ی
رابردو له‌شاخ و له سالی 1995 ی شار ، وه‌ک سه‌ره‌تا به‌و دوقۆناخه
تێ پهریووه .
ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ست پێ ده‌کرێت ، شه‌رێکی راگه‌یاندن له‌نێوان گۆران
و یه‌کێتی به‌رده‌وامه ، که‌لوتکه‌ی له‌نێوان نوسینه‌کانی تاڵه‌بانی
و نه‌وشیروانه ، سه‌رباری لێدان و ئه‌شکه‌نجه و ته‌قه و شه‌هیدکردنی
ئه‌ندامانی گۆران که ماوه‌یه‌که ده‌ستی پێ کردوه ، که‌واته ئێمه
له‌ناو هه‌ردو رێره‌وه ترسناکه‌که ده‌ژین . ئه‌ی چی بکه‌ین !؟ بۆیه
لیره‌دا هه‌ندێ خال ڕێز به‌ند ده‌که‌ین :
1. ئه‌وه‌ی واده‌کات ،ولاتیک یان حزبێک ، جاری شهر بدات ، بێ هه‌لوێستی
ولاتان و خه‌لکه ، که‌ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ده‌ستپێکی شه‌ڕ ، ناره‌زایه‌تی
هه‌مه جۆر ده‌ست پێ بکرێت و ئیدانه‌ی لایه‌نی پێشێلکه‌ر بکرێت و
ئاگادر بکرێته‌وه ، کهبهرپرسیارهتی مێژویی له‌ئه‌ستۆی تۆ دایه ،
ئه‌وا که‌م و زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێش گرتنی ده‌کات ، به‌لام به بێ
ده‌نگ بونی خه‌لک و لایه‌ن سیاسیه‌کان ئه‌وا باڵه شهرخوازهکان ،
زیاتر هه‌نگاو بۆ خوێن ڕشتن ده‌هاوێژن . که‌مه‌رج نیه هه‌ردولایه‌ن وه‌ک
یه‌ک تاوانباربن .
2. له‌کۆمه‌لگای کوردی به‌گشتی و پارت وڕێکخراوهکانیش به‌تایبه‌تی ئه‌و
سیاسه‌ته زۆر زاله ، ئه‌گه‌ر دولایه‌ن به‌ره‌و شهر بچن ، سه‌ره‌تا
خه‌لک سه‌یرکه‌ره ، تاده ته‌قێته‌وه و مالوێرانیهکه ده‌ست پێ ده‌کات
، ئه‌وکات ده‌که‌ونه هات و چۆوی باره‌گا ی لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان و
ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرین به شێوه‌ی شمولی و گریان و هاتو هاوار ، که‌ئه‌م
شه‌ره خه‌ته‌ره و پیویسته بوه‌ستێت ؟ ئه‌مه کاره‌ساتی کورده ، به
گشتی و پارت و ڕێکخراو و ڕۆشنبیرانی به‌تایبه‌تی نیشان ده‌دات ئاستی
هوشیاری و دژه شه‌ریی چه‌نده لاوازه .
3. کاتێک حزب ، ڕێکخراو، رۆشنبیرێک هه‌لوێستی خۆی به‌یان یان ئیدانه‌ی
، لایه‌نێک ده‌کات ، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه بێت ، ئه‌وا هه‌رگیز به‌مانای
لایه‌نگیری نایێیت ، به‌لکو ئامانج زیاتر لهپشگرتنی لایه‌نی شه‌رکه‌ره
. وه جۆرێک له پڕۆتستۆ کردنێتی . هه‌روه‌ک ولاتان دژ به پێشێلکاریه‌کانی
مافی مرۆڤی ئێران ده‌وه‌ستن یان دژ به قاعیده ده‌جه‌نگن ، ئه‌وا له
روانگه‌ی ئه‌وه نیه دژ به ئێران و قاعیده‌ن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ره‌فتار
و چالاکیه‌کانی ئه‌م دولایه‌نه ، مه‌ترسیداره وده‌بێت پێشی بگرن ، به‌هه‌مان
شیوه‌ش کاتێک ڕێکخراوێکی وه‌ک ئه‌منستی داکۆکی له دیلێکی رێکخراوی
قاعیده له‌زیندانی گوانتانامۆ ده‌کات ، یان دژ به‌له‌سێداره‌دانی سه‌دامه
، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه تۆ له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌م رێکخراو رژێمه‌ی
،به‌ئاستی ئه‌وه‌ی تۆ دژ به پێشێلی مافی مرۆڤی و داکۆکی له به‌رنامه‌ی
خۆت ده‌که‌یت .یان که لهزۆینهی ولاتان دژ به شه‌ری ئه‌مه‌ریکاو
هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس و تالیبان ، به ملیۆنان که‌سی چه‌پ.
هاتنه سه‌ر شه‌قام ، هه‌رگیز مانای ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاند ، ئه‌وان له‌گه‌ل
سه‌دام و تاڵیبانن ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئامانجیان دژه شهر بوو.
4. ئه‌گه‌ر له‌کۆن و له‌شاخ دا به‌وردی ئاگامان له سه‌ره‌تای ده‌ست
پێکردنی شه‌ره ناوخۆیه‌کان نه‌بوو ، ئه‌وا ئێستا به‌رچاومان ڕونتره ،
بۆیه ئه‌رکی رۆشنبیر و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانه ، پێشی بگرن وکهمپین
و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵی شه‌ری دا
.... که‌به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تائێستا دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌ی له‌سه‌ر
تالی شهر ی ناوخۆ رویداوه‌و هه‌مانه ، وه‌ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیر و ناوه‌نده
ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی له‌م 19 ساله له‌کوردستان هه‌یه ، هه‌ست ده‌که‌یت
ئاستی هوشیاری و هه‌لوێست ده‌ربرین یه‌کجار لاوازه ، ، باشترین نمونه
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای نێوان گۆران و یه‌کێتیه .، که شاری سلێمانی
به شاری ڕۆشنبیری ناسراوه ، به‌لام کوا ئاستی کاردانه‌وه‌ی دژه شه‌ری
ڕۆشنبیرو رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانیان !؟
وه نزیک به 19 ساڵه ، له‌ژێرده‌سه‌لاتی کوردی ، رێکخراوێکی مافی
مرۆڤ نیه ، بوێرانه پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌لاتی کورد باس بکات
وئیدانه بکات .. لێره‌وه هه‌ست به‌دواکه‌وتویی کۆمه‌لگا و درۆزنی ده‌سه‌لاتی
کوردی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی ده‌بینی ، تۆ سه‌یر بکه له‌ناو
تورکیای عه‌سکه‌رتاری وئه‌رگه‌نه‌کۆن وهلهسوریا به‌عسی به‌و فاشیهتهی
خۆیه‌وه ، که‌چی ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیان ئیدانه‌ی پێشێلکاریه‌کانیان
ده‌که‌ن ؟
5. ئه‌گه‌ر چی نوسینه‌وه‌ی میژوو و یاده‌وه‌ری هه‌ر که‌سیک مافێکی
سروشتی خۆیه‌تی ، وه‌بۆ ئێمه‌ش زۆر گرنگه تابهرپرسان له ژیانن ،
راستیه‌کان روبه‌رو باس بکرێت ، بۆیه ئه‌وه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا
و تاله‌بانی له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌نوسن ، ئه‌گه‌ر نه‌گاته ئاستی پێکدادان
، دیارده‌یه‌کی زۆر سروشتی و ته‌ندروسته ، له‌نێو هه‌موو پارته
دیموکراتیه‌کان لهململانێێ سیاسی ئه‌و جۆره نوسینانه هه‌یه ، به‌لام
به‌داخه‌وه له‌نێو کۆمه‌لگای کوردی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قلی عه‌سکه‌رتاری
زاڵه و دیموکراسیه‌ت لاوازه و کورسی ده‌سه‌لات خۆشه‌ویسته ، ئه‌و
جۆره نوسینانه به‌ره‌و هه‌لگیرسانی شه‌ڕ ده‌روات. بۆیه ههلنهدانهوهی
لاپه‌ره‌کانی کۆن به‌تایبه‌تی لایه‌نه تاڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته له‌رۆژگاری
ئه‌مڕۆ ، دوا بخرێت ، به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوییه، گه‌رچی مافی سروشتی
نوسه‌ریش لهململانێێ سیاسی بێت ، ده‌کرێت ململانێی ئێستا له‌سه‌ر
جیاوازی بیروبۆچونی نه‌وشیروان وتاله‌بانی له‌ئاستی خزمه‌تگوزاری خه‌لک
و هه‌لوێسته نه‌ته‌وه‌یی و روداوه گه‌رماو گه‌رمه‌کان بێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ری راگه‌یاندن نه‌زانین کێ
ده‌ست پێشخه‌ر بووه و بێده‌نگی له‌و خاله‌ش بکه‌ین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌لات له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز له ئاسایش و پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌ستی یه‌کێتیه
، وه‌له‌و ماوه‌یه چه‌ندین ئه‌ندامی لیستی گۆران روبه‌روی لێدان و ته‌قه‌کردن
بهمالهوهیان و بریندارکردن ، سوتاندنی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی کۆیه
و سه‌یاره‌ی ئه‌ندامانیان بونه ، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی تاوانبار بگیرێت
!؟، وهیهکێتی لهراگهیاندنهکهی نه‌یوتوه ئه‌ندامانی گۆران ئه‌و
کادیره یان ئه‌ندامه‌ی ئێمه‌یان گرتوه یان زیندانی وشه‌هید کردوه ،
ئه‌وا پێشێلکار یه‌کێتی وه‌خودی تاله‌بانیه ، که‌ناتوانین ئاماژه‌ی پێ
نه‌که‌ین ، به‌هۆکای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وینه سه‌نگه‌ری لایه‌نگیری .
مرۆڤێک که‌داکۆکی له ئازادی رادهربری بکات و له‌گه‌ل ئازای گه‌له‌که‌ی
بژیت ، هه‌رگیز نابێت سڵ له‌و تۆمه‌تانه بکات . که‌لێره‌دا هه‌ندێ
نمونه به‌په‌له باس ده‌که‌ین . هه‌مو لایه‌ک ده‌زانین حه‌ماس
رێکخراوێکه په‌نا بۆ کاری تیرۆریستی ده‌بات ، به‌لام کاتێک له‌شه‌ڕی
غه‌زه ئیسرائیل تاوانی جه‌نگی کرد ، کۆمنست و چه‌په‌کان ، یه‌که‌م
لایه‌ن بون هاتنه سه‌ر شه‌قام .یان کاتێکیش پارتی له سالی 2005 له‌بادینان
باره‌گاکانی یه‌کگرتوی سوتاند ، ڕۆشنبیر و ڕیکخراوه‌کان ئیدانه‌یان
کرد ، ئه‌وه لایه‌نگیری بۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی
ره‌فتاره‌که‌ی پارتی کرا.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بلێیتن گرنگه ده‌ست بهکهمپین و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین
بکرێت وه ئیدانه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بکرێت کهههول ده‌دات شه‌ره‌که
خۆشتر بکات ، وه‌لێره‌دا هه‌قه ره‌خنه‌یه‌کی جدی له میدیای کوردی به(ئه‌هلی
وحزبیهوه) بگرین که ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵ و وته‌ی شه‌ره نوسینه‌کان
بلاو ده‌که‌نه‌وه ، له‌پێناوی فرۆشتنی زیاتری ڕۆژنامه و کلیک کردنی
مالپه‌ره‌کانیان ، ئه‌وه‌نده مه‌ترسی و هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ،
به‌خه‌لک نیشان ناده‌ن!؟ . که ئه‌گه‌ر میدیای ده‌سه‌لات ئه‌وه پیشه‌ی
بووه ، ئه‌وا تاوانه میدیای ئه‌هلی هه‌مان ڕێچکه‌ی گرتۆته به‌ر .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم تا تهپلهکه ی شهر ده‌ستی پێ نه‌کردوه ، وه‌رن
ده‌ستی ته‌پڵ وه‌شێن بگرین و بلێین ، ئه‌م تاوان و ناپاکیه مه‌که ،
که‌س له‌ئازار وتاڵی شه‌ری ناوخۆ نه‌گات، ئێمه تێێ ده‌گه‌ین و ده‌زانین
چ کاره‌ساتێکی مرۆیی ونه‌ته‌وه‌یی به‌دوا دێت .
|