٥\٨\٢٠٢٣
بوەستە مرۆڤ.

فه‌رهاد
کەریم
هه‌ندی جار ده‌مه‌وێ راکه‌م هه‌ندێ جاریش رێکه‌م، له‌وه ده‌ترسم به
رۆیشتن نه‌گه‌م، به غاردانیش خۆم له‌بیرکه‌م، بۆیه هه‌میشه حه‌زم له
ڕامانه، سه‌یری راکردن و رۆیین که‌م، له‌مێژه ده‌مه‌وێ شتێک بڵێم نه‌مگوتبێ،
گوێ رادێرم گوێم له بانگی ئازادیی بێ و گوێم لێنه‌بووه و گوێم لێنا‌بێ،
مرۆڤ له‌مێژه له گۆتن بۆته‌وه و هیچ ناڵێ، گوێی له هه‌نگاوه‌کانی
خۆی نییه، نه راده‌کا و نه ده‌ڕوا، له جەنگەڵێکی خامۆشدا خه‌وتووه
و ئازاره‌کانی خۆی ده‌خوا.
ئاڵووده بووه به خه‌وتن، ده‌ڕوا و راده‌کا، رۆیین و راکردنت بێ
کۆتایه له‌و جه‌نگه‌ڵه خه‌وتووەدا، مرۆڤ له خه‌وتندا ته‌نها ته‌م و
خه‌ون و ته‌رمه، له ناو خه‌ون و ته‌رم و ته‌می تۆ دام، تارمایه‌کم خۆم
نابینم و نابینرێم.
ته‌م بتبینێ و نه‌تبینێ با
ته‌رم و خه‌ونیش چرایه‌که بۆ کۆره
ژوورێکم گه‌ره‌که له تارمایی، ته‌م دایپۆشیبێ و له بینین به دوور،
هه‌نگاوه‌کانت رێی پێنه‌که‌وێ، وه‌ک ئه‌مڕۆ ون، خۆش نییه له ناو خه‌می
خۆم و خه‌وتنی تۆدا ئاره‌زووکه‌م تارمایی بم، بخه‌وم و خه‌ون و ته‌رم و
ته‌مبم.
له‌و جه‌نگه‌ڵه خه‌وتووه‌دا گوێم له ده‌نگی خۆم نییه، مردنێکی سارده
مرۆڤ، مردووی ئێره رۆیین و راکردنت جوان نییه، ده‌خۆی و ده‌ڕی، ئاگات
له ژیان نییه و ناخت گۆڕه و خۆت ناشتووه.
بیری پێش مردنی مرۆڤ ده‌که‌م
جاران مرۆڤ جوان بوو
بیری جوانیی خۆم ده‌که‌م
خه‌فه‌ت له ئه‌مڕۆی تۆ ده‌خۆم
خۆمم لێ ونبووه
تارمایی و ته‌میت له داهاتووش نابیندرێم
ئازارت گه‌وره‌تره له‌و جەنگەڵه سارده
ساردتری له مردن
پێش مردن ژیان هه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
پێش ژیان مردن نه‌بوو
زووتر گوێم له مردن نه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
زووتر مرۆڤ خه‌ونی بچووک نه‌بوو
سارد نه‌بوو خه‌ونی
بیری خه‌ونی جوانیی ده‌که‌م
باوه‌شی گه‌رمی
بیری خاوێنیی مرۆڤ ده‌که‌م
جاران مرۆڤ پیس نه‌بوو
ته‌رم و ته‌م و گۆڕ نه‌بوو
پێش مردن ژیان هه‌بوو
بیری ژیان ده‌که‌م
بوه‌سته مرۆڤ دابه‌زین هه‌یه.
مرۆڤه مردن.
ماوه‌یه‌که له‌گه‌ڵ مردن ده‌ژیم، ژیان له‌گەڵ مردن نامۆ نییه بۆم،
سێبه‌رمه مردن، جارجاره‌ش گه‌ر بمه‌وێ له بینینم له بیستنم له
زمانم ده‌یخه‌وێنم، خۆش نییه له‌گه‌ڵ مردن رۆیشتن، لەگەڵ مردن خه‌وتن،
لەگەڵ مردن ژیان، مردن لەگەڵ مردن.
تۆ نه‌ژیاوی نازانی ژیان چه‌ند به به‌هایه، ده‌زانم هێزی خۆڕاگرییم
باڵایه به‌رانبه‌ر مردن، گه‌ر به خواستی خۆم بێ له نێوان ژیان و
مردن هه‌ڵبه‌ت له به‌ره‌ی ژیانم، به‌ڵام که سه‌یر ده‌که‌ی ژیان له
مردن ئاڵۆزتر و به ئازارتره.. تژیه له خه‌می تاریک، پڕ له خه‌می
کۆر و ئێسک سووک، ره‌زاگران و خوێنتاڵ و خراپ و شکاو و هه‌رزان، پڕ
مردن بووه مرۆڤ.
تۆ سه‌یری زه‌ویکه، مرۆڤ بۆته که‌ڵه‌شێر و که‌ر و شێر، بێ به‌ها و بێ
نرخ بووه، نه که‌ر به‌و نه‌شێر و که‌ڵه‌شێر، له ناو مردن وه‌ره
ده‌رێ، هاوڕێی بوونه‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و په‌له‌وه‌ر و زینده‌وه‌ر
به، به‌ها بده به گیان، میهره‌بان و به‌خشنده به بۆ ژیان، پێش
ئه‌وه‌ی بمری پشت له مردنکه رووکه ژیان.
ژیان ئاوێنه‌یه و ماسی و مه‌ڕ و مراوی و ماری لێده‌بینی، مرۆڤ
ده‌بینی، مرۆڤ بینین مرۆڤبوونه و ژیانه و دوور له مردن.
مردن هاڕینی ژیانه، مردن هاوارێکی بێده‌نگه نه‌ک هه‌ر مرۆڤ مێشیش
گوێی لێده‌بێ، مردن جوانیی نییه، مردن هه‌میشه ناشرین، رۆژت ده‌کاته
شه‌وی تاریک، وه‌ک ئه‌مڕۆی مرۆڤ گوو ده‌کاته ژیان.
باڵه‌کانت هه‌ڵده‌ورن، فڕین ئاسمان نابێ بۆت
بۆنی گوڵ ناکه‌ی، خونچه نابینی و باخ نابی
ده‌ریا به خۆته‌وه ناگرێ باران ته‌ڕت ناکا ئاو نابی
گوێ له گۆرانی ناگری و ئاشق نابی، لێره نی بگری بۆ ژیان، خه‌فه‌ت له
مرۆڤی ژه‌هر بخۆی
مردوو رێت نیشاندا، کۆر خۆی نابینێ باسی به‌هه‌شتت بۆ بکا
خراپ وه‌ک په‌پووله خۆی نمایشکا، مردن ژیانت بگێ، ژیان مردنت ببا
له نێوان ژیان و مردن مرۆڤبه، له نێوان مردن و ژیان جوانبه، مردن
بخه‌وێنه ژیانبه
گۆرانییه‌ک فێربه مردن دزه نه‌کاته سێبه‌رت له ژیان بگه
گۆرانی بۆ ژیان بخوێنه نامری له مردن بگه ده‌ژی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|