په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

         بیابانی گریان.   


کەژاڵ ئیبراهیم خدر

ئەمشەو تۆ بورکانێکی
کانیەکانی پێکەنین ئەتەقێنی
منیش گەواڵە هەورێکی بەهار
بۆ ژوانی زەویەکی ووشک هەڵاتوو
دەکشێمە خوار
ئەمشەو تۆ بۆ نیگای ئافرەتێ
گەڵای خەندەت ئاگر ئەگرێ
هەموو شتێ بەروونی لەچاونیدا
دەبینرێ،جگە لەواتایەک نەبێ
کە پێی بووترێ خۆشەویستی
ئەو کۆرپەی پەروەردەکراوی
ووڵاتێکە ئاونگی عەشق
لەگوڵ و گیای نەپژاوە
تۆش لەدەریای حەزە سەر شێتەکاندا
نقم بوویت و
بێ ئەوەی بزانی بۆ خۆشت دەوێ
دەیپەرستی
منیش بەدیار گەورەترین هەڵەی تۆوە
بووم بەبیابانی گریان
خۆشەویستیم دەریایەک بوو
بەتۆم بەخشی
والەژێر تەلیسمی حەزەکانتا
پەنجەکانت یاری پێدەکەن
رۆژانێک بوو من ئاسمان بووم و تۆش زەوی
گوڵ بارانی رووتم دەکرد
شەوانێک بوو
دەمم کانیاوێکی سازگار بوو
لێێوەکانت کاروانچیەکی تینوو
تۆ هەموو شەوێ
لەگەڵ ئەستێرەی کاروان کوژە
لەئاوی ئەو کانیاوەت دەخواردەوەو
لەژێر درەختی قژەکەمدا پشووت دەدا
بەڵام ئەمشەو ژیان شووشەیەک شەرابەو
لەسەر مێزی سنگی مندا
سەرخۆشێک یاری پێ دەکا..!
وەرە گوێ لەرەنگم بگرە
من بەرەنگم لەگەڵتا دەدوێم
لاپەڕەی عەشق هەڵدەرەوە
تەنیا بەعەشق ئاشنایە گوێم
تۆ دەتەوێ لەدوانیگای ماڵئاوایتا
بەچرکەیەک بەختەوەرم کەیت و
خەوەکانم لەتاریکایی ئەو شەوەدا
زیندەبەچاڵ کەیت..
نابڕۆ..نا
هەرگیز من خەون بە مرۆڤێکەوە نابینم
لەیەک ساتدا
چەندکەسێکى بەیەک پێوانە خۆشبوێ!
تۆ ڕۆیشتى
کتێبەکەت وپێنووسەکەت و
گوڵدانەکەى بەردەم ژوورەکەت
هەر هەموویان
بۆنى غەریبى تۆدەکەن
بەس من نەبێ
چونکە بەر لە ڕۆیشتنت
قومێ لە ئاونگى خۆشەویستى و
شنەیەک لە هەناسەت جێ نەهێشت بۆم
ئێستا من حەزدەکەم
ئیزرائیل شەو میوانم بێ و
دەست بنێتە بینە قاقام
هەناسەم
کێش کات بۆئاسمان
بۆئەوەى پێت بڵێم
لە دڵەوە
پێم دەوتیت (هەناسەم)تۆیت
لە تۆ دوربم بێ هەناسەم !


Kazhal_3@hotmail.com