په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

بزانە هەنگاوەکانى ئەمڕۆت لە کوێى زەمینى سبەینێ دایە.

فەرهەنگ جەلال   


هاورێیەکم دواى لێبوونەوەى لە پڕۆسەى خویندندا بە زانکۆشەوە من لاى خۆمەوە پیرۆزبایم لێکرد لە وەڵامدا جیا لە ساڵانى پێشوو ووتى :- وا هەست دەکەم چوار ساڵى تەمەنم بە فیڕۆ دابێت تەنیا بۆ قوربانى کاغەزێکى بچووکى سپى، کە هیچکەس لەمڕۆژەدا بەفلسێک نایەوێت ئەبێ چى بە من بکات ؟

من پێم وایە تاوانبارى یەکەم نائومێد بوونى خۆیەتى ، ئەوى تریان ئەو کەسەى بەرپرسە لە دانانى کەسى شیاو بۆ شوێنى نەشیاو یان کەسى نەشیاو بۆ شوێنى شیاو ...!

ئەگەر سەیر بکەین هەست دەکەین ئاستى زانستى بە تایبەت لە کوردستاندا نزم دەبێتەوە واى کردووە عەمبارى مەعریفیمان بەتاڵ بێت باشە بۆ لە هەر چوار لاوە جیهان پێش ئەکەوێ چ گەلانى ئیسلام و غەیرە ئیسلامیش ... ئەبێت بزانین ئەو کەسەرە هۆکارەکەى چییە ؟

تۆ بڵەى هۆکارى نەبوونى کارەباو کەمى مووچەو کەمى سووتەمەنى ..... هتد بێت !؟ ئەبێت تەنها ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەنجامى هەنگاوى مرۆڤ گەیشتن بوو بۆ سەر مانگ و تێگەیشتن بوو لە تەواوى شتە شاراوەکانى گەردوون ، ئەدیسۆن و ئەنیشتاین و ناپلیۆنیش دواى چەندین جار شکست بە هێزى خەیاڵى بێ سنوور و بڕوا بە خۆ بوونیان گەیشتنە تەلارى ئامانجیان بەبێ ئەوەى تاقەت پڕوکاو بن .

مێشکى مرۆڤ وەکو موگناتیس وایە بە نزیک بوونەوەى لە هەر خاڵێک بۆخۆى کەمەند کێشى دەکات، وابەستە بوونیشمان بەوەى کە بونیاتماننا بۆى ئێستامان دەستپێکێتى و گەیشتنمان پێى سەرەتاى هەنگاوى نوێ و کامڵ بوونەو چەقى چێژ وەرگرتن و، کۆتایى ڕێگایەکە کە فێرى کردین چۆن و لەبەرچى بیبڕین ؟

بۆ چێژ وەرگرتن لە تەواوى ئەو بارودۆخ و شتانەى پێمان بەخشراون، نەک بەو مانایەى کە تەواو خۆ وون کردن بێت لە داهاتوودا سڕینەوەو لە دەست دانى گشت ساتە وەختەکانى ئەمڕۆمان بە جۆرێک کە دواى بڕینى ئەو ڕێگا دوورەو گەیشتن بە تەلارى ئامانجەکانمان وەکو ئەوە وابێت کە هێشتا لە ماندوویەتى ڕێگاکەدا بین ، ئەو کاتەش لە تاو شەکەتى و لە داستدانى ( کات ) دا ئەڵێین : کەى ئەم ئامانجە ئەوە بوو کە ئەو ڕێگا دوورەمان بۆ گرتە بەر کە ساڵانێک لە تەمەنمان کردە قوربانى بۆى جا هەرچى چۆنێک بێت ؟!

تەنانەت دواى گەیشتنیشمان بە تەلارى ئامانج ئەگەرى گەڕانەوەمان هەیە بۆ یەکەم هەنگاو ئەگەر نەمانزانى چۆن و بە چ ڕێگایەک ئەو ئامانجەمان بڕیوە ؟؟ وە بزانە هەنگاوەکانى ئەمڕۆت لە کوێى زەمینى سبەینێ دایە ؟


دواى هەموو ئەوانەى لە تەکتا بەسەر هاتن و بوونە مایەى دوورکەوتنەوە لە کارەکەت سوککردنى پیشەکەت لە پێش چاوت ئەمانە هەموو بخە لاوە ئێستاکە بکەرە دەستپێک و سەرەتاى هەنگاوەکانت با لێرەو ئێستا دەست پێبکات بە مەرجێک هەڵەکانت بکەیت بە یاساى دووبارەنەبوونەوە دەشبێت لەو حەقیقەتەى کە دەڵێ ( ناپلیۆن و فیرعەون و ئەنیشتاین و ئەدیسۆن ) ئەستیرە ناودارەکان و تا دەگاتە وێنەکێش و بەرگ دورو سەرتاشێک و دووکاندارێک و خوا خۆشەویستیک و تەنانەت خوا ترسێکیش هەر لە تەنها هێلکەیەک و تۆوێکەوە دێنە بوون و خوڵقاندن و بە هەمان شێوە لە دایک ئەبن و گەشە ئەکەن و گەورە دەبن و پیر دەبن و دەمرن و لە گۆر دەنرێن تەنانەت قەبارەى مێشک و دڵ و تەواوى ئەندامەکانى ترى لەشیان هەر وەک یەکن .


  سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com