١٣\۴\٢٠١٠
بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان، بزووتنه‌وه‌یه‌کی پۆپۆلیستی نه‌رێتیی کۆنه‌په‌رست!

کازم قادر
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له کوێوه هاتووه؟
هه‌ڵبه‌ته بۆچوونێکی ساده‌بین هه‌یه باوه‌ڕی
وایه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌ش حه‌وت مانگێکه دروست بووه.ئه‌م
گوتاره(واته ساوایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له هه‌مانکاتدا هه‌ڵکشانه‌که‌ی)چ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چ ئه‌و نوخبه‌و قه‌ڵه‌مه هه‌لپه‌رستانه‌ی له
دوای ڕاپه‌ڕینی 91 له به‌ر ده‌واری خێڵی کوردایه‌تیدا سه‌مایان ده‌کردو
خه‌ونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان به‌و بزووتنه‌وه‌وه گرێدابوو،به پلان
خه‌ریکی به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌کارییه‌ن.هه‌ڵبه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و نوخبه‌قه‌ڵه‌مه زله که هه‌میشه وه‌کو
تارمایی له پشتی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌بوون(دواتر له‌سه‌ریان ده‌دوێم)ئه‌م به‌دبینییه
ئێخه‌ی بڕێک له‌و نوسه‌رانه‌شی گرتووه که ڕه‌خنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان ده‌که‌ن و پێی قاییل نین،ته‌نانه‌ت ئه‌م سه‌قه‌ت حاڵیبوونه
هه‌ندێک له چه‌پ و کۆمۆنیزمیشی گرتۆته‌وه.
بێگومان وه‌کو ناو ده‌توانین به‌وه قاییل بین که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه‌و به دیاریکراوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردندی
27.05.2009 په‌رله‌مانی کوردستان،که وه‌کو ناو و قه‌واره‌یه‌ک له ژێر
ناوی لیستی گۆڕاندا خۆیان ناساند.به‌ڵام کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه،کولتور‌و فه‌رهه‌نگی سیاسی‌یان،ئه‌قڵییه‌ت و مۆراڵ و له
یه‌ک ڕسته‌دا ستراکتۆ‌رو ته‌واوی دونیابینی ڕێبه‌رانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه، مێژوویه‌کی دوورتر‌و درێژتری هه‌یه که مێژوو و نه‌رێتی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌و کورتکردنه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نێکی شه‌ش حه‌وت
مانگه‌و به‌رجه‌سته‌کردنی له ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا،له‌لایه‌ک
دروستکردنی درۆیه‌کی گه‌وره‌ی مێژووییه‌و له لایه‌کیدیشه‌وه داماڵینی
مێژوو و ڕابردووی ناشیرین و گه‌نده‌ڵ و سته‌مگه‌ریی سه‌رانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌یه له مێژوویه‌کی ڕۆخسار ڕه‌ش.به بۆچوونم زۆر پێویست
به خۆماندوکردن ناکات تا ئه‌م حه‌قیقه‌ته بزانین.
گۆڕان پرۆسه‌یه‌کی مێژووییه،به‌ریه‌ککه‌وتنی خه‌ون و خه‌یاڵ و کولتور‌و
دونیابینییه جیاوازه‌کانه، به‌رئه‌نجامی ناکۆکییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه
که له پێگه‌یشتن و گه‌شه‌کردنیدا ئاراسته‌ی جیاواز‌و دژ به‌یه‌ک ده‌گرێته‌به‌ر.
واته هیچ گۆڕانێک له شه‌و و ڕۆژێکدا_ نه به هه‌ڵگژان به گردێکداو
نه له‌ژێر هیچ ناوێکی زل و فووتێکرداودا _ناتوانێت حه‌قانێتی خۆی
بسه‌لمێنێت.بزووتنه‌وه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌توانن له ڕێگه‌ی
گوتار‌و کرداریانه‌وه،خه‌سڵه‌ته‌کانی گۆڕان و وه‌رچه‌رخان له فکرو
پراکتیکیاندا به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه،واته وه‌رچه‌رخان له ئایدیا‌و
پراکتیکدا به بێ ململانێ و دابڕانێکی ڕیشه‌یی و شۆڕشگێڕانه(که ڕه‌نگدانه‌وه‌و
به‌رئه‌نجامی هوشیاری و واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تییه) هه‌م له
مێژووی کۆن و هه‌میش به‌بێ پێگه‌یشتن و گه‌شه‌کردن له نێو مێژوودا،نه‌ک
هیچ مانا‌و ماکێکی گۆڕانی تێدایه به‌ڵکو ته‌نها درۆیه‌کی گه‌وره‌یه.
واته کرده‌ی گۆڕان پێش ئه‌وه‌ی قیژه‌و هاوارێکی له ناکاو و ناوه‌خت
بێت،بزووتنه‌وه‌یه‌کی مادییه،ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی هه‌یه،گوتار‌و
ستراتیجی ڕوون و شۆڕشگێرانه‌ی خۆی هه‌یه،ئه‌م ستراتیجه هه‌مه‌لایه‌ن
و فره ڕه‌هه‌نده‌و ده‌بێت فره ڕه‌هه‌ند بێت،واته گوتارێکه سه‌باره‌ت
ته‌واوی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی، ئابوری و فه‌رهه‌نگی و
کولتورییه‌کانی گۆمه‌ڵگه.ئیده‌و کرده‌و گۆڕان،یان گۆڕانخوازیی،هه‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی
ڕیشه‌یی سه‌تاپاگیره_واته له سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه،هه‌م به‌دیل_یان
مانیڤێستێکی ڕۆشن و ڕۆشنگه‌ره.ده‌بێت ئه‌م مانیڤێسته به ده‌نگی به‌رز
هاوار بکرێت،یان به جۆرێکیدی بێژم:بۆ ئه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌یه‌کی
گۆڕانخواز بگه‌ین،ده‌بێت بزانین کارنامه‌و مانیڤێسته‌که‌ی چییه. هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م نوسینه هه‌وڵدانێکه بۆ ناسین و په‌رده‌هه‌ڵماڵین له جه‌وهه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لابردنی ده‌مامکه‌کان.
پرسیار ئه‌وه‌یه،ئایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی گوتاره،گوتارێک که
پێشتر ئاماژه‌م پێدا؟ئایه دابڕانێکی سیاسی فکریی،ئه‌خالاقی و فه‌رهه‌نگی
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆیاندا له کاره‌کته‌رو دونیابینی ڕێبه‌ران و
ئایه‌توڵاکانی ئه‌م ڕه‌وته‌دا ڕوویداوه؟چ شتێکیان له مێژووی به‌دو
ناشیرینی دوێنێیان نه‌فی کردۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆ چی‌یان پییه؟ئه‌گه‌ر شتێک
ڕوویداوه کامه‌یه‌و ئه‌گه‌ریش نا،دیسان ده‌بێت ڕوونی بکه‌ینه‌وه.
به‌بۆچوونم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه مێژووی هه‌یه‌و نه دابڕانێکه له
مێژووی کۆنه‌په‌رستی ناسێونالیزمی کورد،نه‌ک نه‌رێت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی
نوێگه‌رو "ئازادی"خواز نییه،به‌ڵکو به ته‌واوی مانا پارچه‌یه‌کی
جیابووه‌وه‌ی ڕێکخراوێکی نه‌خۆشی ناسێونالیزمه که یه‌کێتی نیشتمانییه(پارجه‌یه‌کی
بیمار که هه‌ڵگری هیچ خه‌سڵه‌تێکی نوێخوازیی نییه)به جیا‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی
هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌کی نوێخوازی و چه‌واشه‌کارانه که ڕه‌وتی نه‌وشێروان
په‌خشی ده‌کاته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ نییه جگه له جیابوونه‌وه‌و
پارجه‌بوونی یه‌کێتی نیشتمانی.ئه‌وه‌ش که ئه‌م جیابووه‌نه‌و دوو له‌تبوونه‌ی
وون و نادیار کردووه،ئه‌وه‌یه ڕه‌وتی نه‌وشێروان و لایه‌نگرانی به
شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو و یه‌کده‌ست و له کۆبوونه‌وه یان کۆنگره‌یه‌کدا
به‌یانی جیابوونه‌وه‌که‌یان نه‌کردووه،به‌ڵکو جیابوونه‌وه‌که به
شێوه‌یه‌کی پچڕپچڕو فه‌ردی و گروپگه‌رایی بووه،له دۆخێکی دوو دڵی و هه‌لپه‌رستانه‌دا
،هه‌میشه چاوێکیان له‌م به‌رو ئه‌ویدیان له‌و به‌ر بووه،ئه‌م ئه‌وبه‌رو
ئه‌مبه‌رکردنه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌مزوانه کۆتایی نایه‌ت،چوونکه
باوه‌ڕو ئایدۆلۆژییه‌کی شۆڕشگێڕانه له کایه‌که‌دا نییه تا ئاماده‌ی
خۆبه‌خشین و قوربانیدانیان بکات،به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و چینایه‌تییان
پاڵیان پێوه ده‌نێت و پێگه‌یان بۆ دیاری ده‌کات.
به بۆچوونم له دواجاردا به‌رجه‌سته‌ترین نمونه‌ی جیابوونه‌وه‌که‌و
_نه‌ک ڕه‌وتێکی نوێخواز له هه‌ناوی یه‌کێتیدا_و دانه‌بڕانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌کێتی و مێژووه‌که‌ی،ئه‌وه‌یه که نه‌وشێروان
مسته‌فا گوتویه‌تی من شه‌ریکم له هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی یه‌کێتیدا!
ئه‌م به‌یانکردن و خۆده‌ربڕینه هێشتا تازه‌یه‌و به‌م زوانه‌ش خۆڵی له
سه‌ر نانیشێت.ئه‌م شه‌راکه‌تی و داواکردنه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه ته‌نها
ڕه‌هه‌ندێکی ئابوری نییه،به‌ڵکو باکگراوندێکی مه‌عنه‌وی فه‌رهه‌نگیشی
له پشته‌وه‌یه.واته ئه‌گه‌ر نه‌وشێروان و ڕه‌وته‌که‌ی له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه
دابڕانێک بوایه له مێژووی یه‌کێتی،هه‌رگیز ئه‌م داوایه‌ی نه‌ده‌کرد،
به‌ڵکو ده‌بوا بیگوتبایه:سه‌روه‌ت و سامانێک که یه‌کێتی به گه‌نده‌ڵی
و ڕاوڕووت و له سه‌ر خوێن و برسی کردنی میلێون له خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه
کۆی کردۆته‌وه ده‌بێت بۆ خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه،به‌ڵام نه‌وشێروان ئه‌م
هاواره ده‌کات؟
دیوێکی به‌رجه‌سته‌تری نامێژوویی و بێڕیشه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه
که،ئه‌وه‌ی دوێنێ له نێو یه‌کێتییه‌وه دێت ئه‌مڕۆ گۆڕانه!واته له
بنی گرده‌که‌وه به دوو هه‌نگاو سه‌ر ده‌که‌وێت و ده‌بیته گۆڕانخواز،
به دوو هه‌نگاو دونیابینی ده‌گۆڕێت،مۆراڵی ده‌گۆڕێت،له ئه‌خلاق گه‌نده‌ڵه‌وه
ده‌بێته فریشته،له جه‌نه‌ڕاڵێکی سته‌مگه‌ره‌وه ده‌بێته
ئازادیخوزو"دیموکراتخواز"له مێژوویه‌کی پیاوسالاری و ژن کوژییه‌وه ده‌بێته
یه‌کسانی خواز.
خاڵه جه‌وهه‌ری و لێکچووه‌کانی گۆڕان و پارتی و یه‌کێتی،واته
ناسێونالیزمی کورد!
وه‌ک له سه‌ره‌وه ڕوونم کرده‌وه،بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سیسته‌مێکی سیاسی
فکریی فه‌رهه‌نگی جیا له‌و بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتووه
نییه،که ناوی بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالیزمی کورده‌و پتر له شه‌ست ساڵه
جڵه‌وه‌که‌ی به ده‌ست پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌یه.ئه‌م ڕه‌وته ئه‌گه‌رچی
به ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌یه‌کیتر ده‌کات، ده‌مامکێکیتری پۆشیوه‌و خه‌ریکی
ئارایشتدانه‌وه‌ی ڕۆخساری ناسیرینی ڕابردوویه‌تی،به‌ڵام ئاسۆ‌و په‌یامێک
ئه‌م ڕه‌وته په‌خشی ده‌کاته‌وه، سیسته‌مێکی بیرکردنه‌وه که ئه‌م
ڕه‌وته کاری له سه‌ر ده‌کات، هه‌مان سیسته‌م و گوتاری ناسێونالیستێکی
نه‌رێتیی و خه‌ڵکگه‌راو کۆنه‌په‌رسته،خه‌ڵکگه‌رایی(پۆپۆلیزم)خه‌سڵه‌تێکی
به‌رجه‌سته‌ی مێژووی ناسێونالیزمی کورده،واته سه‌به‌ته‌یه‌کی میوه‌ی
جۆراوجۆر،باش،باشتر‌و گه‌نیو،له ئه‌نجامیشدا ته‌واوی میوه‌کان بۆگه‌نی
کردووه،وه‌ک ئێستای ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورد!
گۆڕان میوه‌یه‌کی نێو ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌یه،میوه‌یه‌کی له یه‌کدا
چێنراو و موتوربه‌کراو له(سێوه‌کان)مه‌لا،شێخێک،
سیکۆلارێک(کۆمۆنیستێک)و ئیسلامگه‌رایه‌ک و تا ده‌گاته بانگه‌شه‌کانی
مه‌لا کرێکار بۆ ئه‌م ڕه‌وته‌و قه‌ڵه‌م گه‌لێکی زل و زڕ که بانگه‌شه‌ی
زلیان ده‌کردو دواجار له سه‌ر هێلکه‌ی پیس نیشتنه‌وه!
گۆڕان ڕه‌خنه‌یه‌کی له ئایین نییه،گوتاری جیاکردنه‌وه‌ی ئایینی له
یاسا‌و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می په‌روه‌رده نییه،وه‌ک چۆن پارتی و یه‌کێتی
نه‌یبووه. به‌رنامه‌یه‌کی مرۆیی بۆ پارێزگاری و په‌روه‌رده‌کردنی
منداڵان نییه،ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی ڕواڵه‌تیی له‌و باره‌وه کردبێت،
ئه‌وا له به‌کارهێنانی منداڵان بۆ بانگه‌شه‌ی درۆزنانه‌ی هه‌ڵبژاردن
خۆی په‌رده‌ی له سه‌ر لادا!
کێشه‌و ڕه‌شه‌کوژی ژنان و شه‌ره‌ف سالاری که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و
تراژیدیترین ئازاره‌کانی ژنان و جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه،له‌م
بزووتنه‌وه گۆڕان خوازه‌دا جێگه‌و بایه‌خێکی نییه.گوتارێکی
یه‌کسانیخوازی که بتوانێت پێگه‌و فه‌رهه‌نگی شه‌ره‌فسالاری که‌مڕه‌نگ
بکاته‌وه،ئاستی هوشیاری ژنان به ماف و ئازادییه‌کانیان
بباته‌سه‌ر،له فه‌رهه‌نگی ئه‌م ڕه‌وته گۆڕانخوازه‌دا ونه.هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م ونبوونه بێڕه‌گ و ڕیشه نییه،به‌ڵکو ڕیشه‌که‌ی `قووڵ له
فه‌رهه‌نگ و کولتورێکی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستیدایه،له‌و
فه‌رهه‌نگه نابینا‌و له‌و ویژدان و مۆراڵه خه‌وتوو و بیماره‌دایه،که
نه‌وشێروان مسته‌فا له پاڵ هه‌زاران جه‌سته‌ی سوتاو و
ئه‌تککراودا،له پاڵ ئه‌و لێشاوه له سوکایه‌تی و توندوتیژی که
ڕۆژانه فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری به ژنانی ده‌کات،له به‌رده‌م
که‌ڕنه‌ڤاڵی بلۆک و مه‌رگی دوعادا،هاوار بکات
که،له کوردستان کێشه‌یه‌ک نییه به ناوی کێشه‌ی ژنانه‌وه!
به‌بۆچونم هه‌ر که‌س و ڕه‌وت و بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌و قسه ترسناکانه
بکات،نه‌ک خاڵییه له تروسکه‌ی گۆڕانکاری،به‌ڵکو ئاماژه‌و تارماییه‌کی
ڕه‌شه‌و له گه‌ڵ هه‌ر نزیکبوونه‌وه‌و به جه‌سته‌بوونێکی ئه‌و
تارماییه،کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و تاریکی و ژنان به‌ره‌و کۆیله‌تی ڕه‌ها
ده‌بات.ئه‌و ڕسته‌یه زۆر شتمان پێده‌ڵێت،زۆر شتی ترسناک و
شاراوه،یه‌کێک له‌و نهێنییانه ئه‌وه‌یه
مێژووی هه‌ژده‌ساڵی کوردستان که یه‌کسانه به مێژووی ڕه‌شه‌کوژیی
ژنان له خۆڕا نه‌بووه!
ڕه‌هه‌ندو کاره‌کته‌رێکیدی وه‌کیه‌کی باڵه‌که‌ی نه‌وشێروان له گه‌ڵ
پارتی و یه‌کێتی،به‌ندو به‌ست له گه‌ڵ ڕه‌وته کۆنه‌په‌رست و
ئیسلامییه‌کانه،شه‌ڕکردن له گه‌ڵ ئایین و کۆنه‌په‌رستیی به‌هه‌مان
چه‌کی ئایین،سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نه‌یاراندا به هه‌ر نرخێک،هه‌لپه‌رستی
و زیگزاگی سیاسی و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له بانگه‌شه‌یه‌ک که به
خه‌ڵکی ده‌ده‌ن.یه‌کێک له‌و نمونه تازانه که ده‌کرێت پێوه‌ری
هه‌لپه‌رستیی و دووڕوویی و ناسه‌قامگیریی سیاسی ئه‌م ڕه‌وته
بێت،سینارێوی هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتییه له به‌غداو
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ خولێکیدی سه‌رۆک کۆمار.
هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ئاگه‌داری کێشمه‌کێش و بارامبه‌رکێی
ناشارستانی و توندوتیژییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو باڵه‌ی ناسێونالیزمی
کورد_بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتییه،به تایبه‌ت له کاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.ئه‌وه‌ش که به‌رامبه‌رکێکان هه‌رچییه‌ک بووبن له
ڕوانگه‌ی ئه‌م نوسینه‌وه که(حه‌قیقه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌یه)که‌م و زۆر
په‌یوه‌ندیان به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و شۆڕشگێڕانه‌ی خواسته ئابوری و
فه‌رهه‌نگی و کولتورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه.شمشێرێکی
هه‌میشه ته‌ڕ که له یه‌کیان هه‌ڵێکێشاوه بۆ ئه‌وه‌یه باڵێکیان
له‌ویدیان که‌متر له گه‌نده‌ڵی و تاڵانییه‌کان به‌هره‌مه‌ند
بووه،ئه‌وه جه‌وهه‌رو هه‌موو ئامانجێکی جه‌نگه‌که‌یه!
ئامانجێک که من به دوایه‌وه‌م له‌م بڕگه‌یه‌دا،یان حه‌قیقه‌تی
گه‌مه‌یه‌ک که پێویسته ئاشکرا بکرێت جه‌نگی باڵی جیابووه‌وه‌ی
گۆڕانخوازانه له گه‌ڵ یه‌کێتی و دواتر خه‌ریکی سازان و به‌ندوبه‌ست
له گه‌ڵیدا!بالی گۆڕان ده‌ڵێت یه‌کێتی و حکومه‌ت گه‌نده‌ڵه،حیزب حکوم
ده‌کات نه‌ک حکومه‌ت،په‌رله‌مان دارده‌ستی حیزبه،بودجه دیار نییه‌و
حیزب به ئاره‌زووی خۆی لووشی ده‌دات،مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به
مجلیسی قیاده سه‌وره‌ی به‌عس ده‌چوێنێت،تاڵه‌بانی به تێوه‌گلانی
به‌شداریکردن له ژه‌هربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه تاوانبار‌و تۆمه‌تبار
ده‌کات...و زۆر شتیدیش..!
به‌ڵام له دواجاردا چوونکه باڵی گۆڕان به سه‌دان دا‌و و ته‌ون،به‌و
فه‌زاو کولتوره سیاسییه گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌په‌ر‌سته‌وه گرێدراوه،وه‌ک
چۆن ڕوبار به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵناکشێت،ڕوو ده‌کاته سه‌رچاوه
ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی،ڕۆیشته‌وه سه‌ر هه‌مان ڕه‌گ و ڕیشاڵ و خه‌ریکی
سازان و سه‌ودا کردنه به ده‌نگ و ویستی هه‌زاران له خه‌ڵکی کوردستان
که له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پارتی و یه‌کێتی نه‌ده‌ن،ده‌نگی خۆیان
هه‌رزان فرۆش کرد‌و خستیانه به‌ر چه‌کمه‌کانی گۆڕان و ئه‌وانیش به
یه‌کێتی و ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵیان فرۆشته‌وه!
مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه،ئه‌گه‌ر باڵی گۆڕان له گه‌نده‌ڵی و بێدادی و
سته‌مگه‌ریی دوو کۆمپانیای تاڵانچی به ده‌نگ هاتوون،ئه‌گه‌ر به ڕاستی
خاوه‌نی پرۆژه‌و گوتارێکیدین،بۆچی ڕوو ده‌که‌نه‌وه باره‌گه‌ی هه‌مان
سوڵتانه‌کانی گه‌نده‌ڵی و بێدادی وسته‌م،بۆچی جارێکی‌تر خه‌ریکی
به‌ندوبه‌سته له‌گه‌ڵ به‌عس ڕه‌فتاره‌کاندا؟من ده‌ڵێم بۆچی!به‌ڵام به
بۆچوونم ئه‌وه حوکم و ڕێچکه‌یه‌کی حه‌تمییه که ناتوانن نه‌یکه‌ن و
خۆیانی لێلابده‌ن،چوونکه بخۆری سه‌ر هه‌مان خوان و خواردنن!
ئێستا با بزانین مه‌رجه‌کانی باڵی گۆڕان بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی
هاوپه‌یمانی کوردستانی چییه.ئه‌م هه‌واڵه یان ڕاگه‌یاندنه له
ماڵپه‌ڕی سبه‌یدا هاتووه:(... پێشنیاری چوار
خاڵ کراوه، یه‌که‌میان بریتییه له ئاساییبونه‌وه‌ی بارودۆخی
هه‌رێمی کوردستان و نه‌هێشتنی سزای سیاسی، خاڵی دوه‌م بریتی بو
له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ئیئتیلافێک له‌نێوان لیسته کوردییه‌کان
له به‌غدا، خاڵی سێیه‌میش بریتی بو له دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی
گفتوگۆکردن له‌نێوان لیسته براوه‌کانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق گفتوگۆ بکه‌ن، چواره‌م خاڵیش بریتی
بو له کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق)
لێره‌دا نامه‌وێت له سه‌ر ئه‌و خاڵانه بنوسم،چوونکه ئه‌و خاڵانه
له چوارچێوه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا وه‌ڵامیان وه‌رگرتۆته‌وه_هه‌ڵبه‌ته
به پێی بۆچوونی من_ئه‌مه جگه له بێبایه‌خی ئه‌و خاڵانه‌و هاتنه‌وه
خواره‌وه‌ی باڵی گۆڕان بۆ ئاستێکی هێند نزم که ته‌واوی بانگه‌شه‌کانی
ئه‌م باڵه‌ی یه‌کێتی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه‌و وه‌کو گوتم ده‌بێت
ئه‌وه‌ش ڕوو بدات!
به‌ڵام ئه‌وه که زۆر گرنگه به‌بیری بهێنمه‌وه ئه‌وه‌یه،بۆچی
یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی باڵی گۆڕان لابردن و فڕێدانی یاسای فره ژنی
په‌رله‌مانی کوردستان نه‌بوو!مه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه کۆتی کۆیله‌تی
سوکایه‌تی و به ڕه‌سمی ناسینی بازاڕی سێکس بۆ ژنان نییه؟چ شتێک
له‌وه بێماناترو بێبه‌هاتره داوای گۆڕان وحکومه‌ت و سیسته‌مێکی
کراوه‌و لایه‌نی که‌م ستاندا‌رت بکه‌یت،به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕه‌شترین
و کۆنه‌په‌رسترین یاسا‌و کۆت وبه‌ندێک که له‌ده‌ست و پێی ژنان
نراوه،بێده‌نگ بیت؟کێشه‌و ڕه‌شه‌کوژی ژنان گه‌وره‌ترو تراژیدیتره یان
نان بڕاوه‌کان؟مه‌گه‌ر نزیک به نۆزده ساڵه ئێوه نان و ئاو‌و ژیانی
خه‌ڵک نابڕن؟ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون وه‌ڵامی خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانتان به‌گوله‌و گۆپاڵ و ڕه‌شبگیری
ده‌دایه‌وه،مه‌گه‌ر به بڕیاری جه‌نه‌ڕاڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری
گوله‌بارانکردنی خه‌ڵکی نه‌ده‌درا که ئێستا خۆی کردووه به فریشته‌ی
گۆڕانخواز!
نا..حه‌قیقه‌ته‌که له شوێنێکیتره،ئه‌وه‌یه ئازارێک که خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌مدیده‌ی کوردستان هه‌یانه ئه‌م باڵی گۆڕانه پێی
ئاشنا نین،بزووتنه‌وه‌یه‌ک ده‌توانێت نه‌فره‌ت له‌و یاسا‌و ڕێسا
دیلیهێنه‌رانه بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه دۆزه‌خییه‌دا به
ده‌نگی به‌رز هاوار بکات،له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌م و فه‌رهه‌نگێکی
یه‌کسانیخوازی و شۆڕشگێڕانه په‌رچه‌می گۆڕان و ئازادی و ژیانێکی
باشتر‌و مرۆییتر به‌رز بکاته‌وه،نه‌ک له ده‌می ڕێبه‌ره
ڕوحانییه‌کانێوه به پشتیوانیی خوا و ماچکردنی قورئان و ته‌کیه‌و
خانه‌قاکان بیگۆڕێت!
چیاوازییه‌کانی گۆڕان له گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی.
ئێستا با بزانین جیاوازییه‌کانی گۆڕان له گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی
چییه؟باڵی گۆڕان هه‌ندێک شت ده‌ڵێن،ده‌کرێت جیاوازییه‌کانیان ئه‌مانه
بن:ڕه‌خنه گرتن له گه‌نده‌ڵی،جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و
حکومه‌ت،په‌رله‌مانی کاراو سه‌ربه‌خۆ، سه‌ربه‌خۆیی دادگه‌کان
و...گوایه ئه‌وان حیزبێکی ستالینی نابن و زۆر خورافاتیتر.
گومانی تێدا نییه جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگه‌و دامه‌زراوانه ده‌بێت
لێکجیابن و(سه‌ربه‌خۆیی)خۆیان هه‌بێت،نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو ئه‌گه‌ر
تۆزقاڵیک به‌ها له سیاسه‌ت و فکرو مۆراڵی ناسێونالیزمی کوردا
هه‌بوایه،ده‌بوا ئه‌و (سه‌ربه‌خۆیی)و جیاکارییه‌یان بکردایه،به‌ڵام
که مۆراڵ و به‌ها نه‌بوو،ئه‌و جه‌نگه‌ڵه دروست ده‌بێت و دروست بوو
که ناوی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورده.
پرسیار ئه‌وه‌یه باڵی گۆڕان به چی میکانیزم و پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و
فکرییه‌وه،له سه‌ر زه‌مینه‌ی مادی کام هێزو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی
هاتۆته مه‌یدان و بانگه‌شه‌ی ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌و تاعونانه ده‌کات؟به
ڕاست باڵی گۆڕان ئه‌و هێزه شۆڕشگێڕه‌یه بتوانێت له ڕێگه‌ی
به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ڕادیکاڵه‌وه،پێگه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مگه‌ری پارتی و یه‌کێتی لاواز یان
بپێچێته‌وه‌و به سیسیته‌مێکی سیاسی ئیداری که‌مێک مرۆیی جێبکاته‌وه؟
بێگومان نا،باڵی گۆڕان هێنده پیویستی به جه‌ماوه‌ره تا بیانباته
به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان و دواتر به ڕێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
که‌سیی و چینایه‌تییه‌کانی خۆیان و بۆروازی کورد،سه‌ودای پیوه
بکات،گوایه له ڕێگه‌ی خه‌باتی په‌رله‌مانییه‌وه سیسته‌م ده‌گۆڕێت.
به‌بۆچونم گاڵته‌جاڕییه‌که لێره‌دایه،له‌وێدایه که هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌ک به تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌تانی
کوردستان،چاوه‌ڕوان یان به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن که له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و خه‌باتی په‌رله‌مانییه‌وه، سیسته‌می سیاسی و
حکومی هه‌رێمی کوردستانی پارتی و یه‌کێتی بگۆڕن!ده‌سه‌ڵاتی پارتی و
یه‌کێتی ده‌بێت له ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵ و زه‌بری
شۆڕشگێڕانه‌وه بگۆڕدرێت،ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هێشتا
نییه،ڕێکخراو نییه، به دێوێکیدیدا باڵی گۆڕان په‌رته‌وازه‌و پاسیڤی
کرد،هیچ له‌و حه‌قیقه‌ته ناگۆڕیت که هه‌ر ده‌بێت هێزێکی شۆڕشگێڕ‌و
گۆڕانخوازی ڕاسته‌قینه بیگۆڕێت.بۆچی؟چوونکه گۆڕینی سیسته‌م و
ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا یه‌کسانه به نه‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و دوو پارته.ئه‌م حوکمه په‌یوه‌ندی به دیکتاتۆرێتی ئه‌و هێزه
ڕادیکاڵه‌وه نییه که دێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڕۆخێنێ و مه‌ودایه‌ک
بۆ ئازادی ناهێڵێته‌وه..هه‌رگیز نا،به بۆچوونم خودی پارتی و یه‌کێتیش
ئه‌م حقیقه‌ته ده‌زانن(ئه‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم به‌بێ سڵکردنه‌وه‌و
به پێش چاوی دونیاوه ڕایده‌گه‌نێت،ئه‌وان به
خوێن هاتوون و به خوێنیش ده‌ڕۆن،ئه‌م بۆچوونه چه‌ندجار
ده‌سه‌لمێنێت)به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به کارنامه‌و مێژووی پر سه‌ته‌م و
زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورد_پارتی و یه‌کێتییه‌وه
هه‌یه.گۆڕینی سیسته‌م،دابینکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌مان
پێوه‌رو مانای سوواو و باو که ته‌ور وه‌شێنێکیش جاڕی بۆ ده‌دات،واته
دادگه‌یی کردنی پارتی و یه‌کێتی،واته ناسێونالیزمی کورد!هیچ
گۆڕانخوازییه‌ک له‌وه درۆترو بێنماناتر نییه بانگه‌شه‌ی گۆڕان و
گۆڕینی سیسته‌می هه‌رێمی کوردستان بکات،بخوازێت پارتی و یه‌کێتی
په‌راوێز بخات و حکوم بکات،به‌ڵام ئه‌و دوو پارته ڕاکێشی دادگه
نه‌کات!پارتی و یه‌کێتی تۆمه‌تبارو تاوانباری مێژوویه‌کی ڕه‌شن به ماف
و ئازادی و خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان،تاوانباری شه‌ڕی
ناوخۆن،تاوانباری له‌شکرکێشیی وڵاتانی هارو کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌یین بۆ
سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان،مێژوویه‌کی ڕه‌شیان له سه‌رکوت و کوشتاری
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستاندا هه‌یه،ئه‌مه جگه له
دزیی و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان.
هه‌ڵبه‌ته نامه‌وێت و ئامانجیشم ئه‌وه نییه لێره‌دا مێژوو و
کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بنوسمه‌وه،به‌ڵکو تیشک
خستنه‌سه‌ر ئه‌و مێژووه بۆ ئه‌وه بوو بێژم،پرۆژه‌که‌ی گۆڕان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه پشتی به خورافات به‌ستووه،ته‌قه‌لای باڵێکی بۆرژوازی
کورده بۆ شه‌ریک بوون له ده‌سه‌ڵات و ڕزگارکردنی ناسێونالیزم له
قه‌یرانێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی و ئه‌خلاقی که هه‌ناسه‌ی لێبڕیوه.
گۆڕان، مه‌لاکرێکارو نوخبه‌یه‌کی قه‌ڵه‌م زل و
زڕ!
پێشتر ئه‌وه‌م خسته ڕوو که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی
پۆپۆلیستی دواکه‌وتوو نێو هه‌ناوی ڕێکخراوێکی ناسێونالیزمی کورده،له
نێو منداڵدانێکی نه‌خۆشه‌وه هاتۆته‌ده‌ر که هه‌ڵگری هیچ خه‌سڵه‌تێکی
نوێگه‌ریی و ژیانه‌وه‌ی لێناکرێت.ئه‌وه که مه‌لاکرێکارو
عه‌قڵگه‌رایه‌ک له ژیر یه‌ک ده‌واردا کۆ ده‌کاته‌وه،دروستیی
خه‌ڵکگه‌رایی ئه‌م باڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی زیندوترو
به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه.ئه‌م کۆکردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به چه‌مکی
درۆ‌و فریوکاریی دیموکراسی و ئه‌فسانه‌ی پێکه‌وه ژیانی
جیاوازییه‌کانه‌وه نییه،که ئه‌و چه‌مکه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
درۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌و به‌رگرییه‌کی سیاسی و فکرییه له سیسته‌می کوێری
سه‌رمایه‌داریی و ڕه‌واییدان به نابه‌رابه‌رییه‌کان.
به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م میوه جیاوازانه له
سه‌به‌ته‌یه‌کدا،گرێدراوی کولتوروفه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش،خه‌ون و خه‌یاڵی
هاوبه‌ش،به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی هاوبه‌شه.
قسه له سه‌ر ئه‌وه نییه نابێت خه‌ون و خه‌یاڵی هاوبه‌ش
هه‌بێت،به‌ڵکو ئه‌وه‌یه خه‌ون و خه‌یاڵه‌کان چین،واته چییه‌تی
خه‌ونه‌کان!ئه‌و باکگراوندو هوشیارییه سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌یه که
پاڵی به مه‌لایه‌کی توندڕه‌و و جیهادییه‌وه ناوه له پاڵ نوسه‌رو
قه‌ڵه‌مگه‌لێکی زل که مێژوویه‌که سه‌رقاڵی هۆنینیه‌وه‌ی حیکایه‌تی
زلن و دواجار له سه‌رزه‌مینی تاعونه‌کاندا نیشتنه‌وه،ئه‌گه‌رچی
هه‌رگیز له‌و سه‌رزه‌مینه دانه‌بڕابوون.
کۆرسی ئه‌م گروپ و ته‌رزانه له سه‌ر خوانێکی سیاسی و فکریی جێی
سه‌رسوڕمان نییه،ئه‌مانه که له‌بنه‌ڕه‌تدا پارێزگاریی له سیسته‌می
چینایه‌تیی سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن،دواجار له بازاڕی سیاسی و فکریی
هه‌مان سیسته‌مدا ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سه‌وداکردنی خۆیان.
به‌ڵام لێره‌دا په‌نجه‌خستنه سه‌ر خاڵێک به
پێویست ده‌زانم:نوخبه‌ی قه‌ڵه‌مه زله‌کان!
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له مێژووی خۆیاندا ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌کیان له ده‌سه‌ڵاتی ناسێونالیزمی کورد هه‌بووبێت، هه‌رگیز
ڕه‌خنه‌یه‌ک نه‌بووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بکات،به‌ڵکو
شتێک بووه له جۆری ئامۆژگاری کردن و ئارایشتدانه‌وه‌ی ڕۆخساری
ناسێونالیزمی کورد،له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی زۆریانداو سه‌رئه‌نجام
مایه‌پووچ بوون و(هه‌ستیان به ڕووته‌نی و بێحاسڵیی مێژوویان
کرد)ئه‌وان که له مایکرۆفۆنه ناشیرینه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
حیکایه‌تی عه‌قڵ و ڕۆشنگه‌ریی و شتیدیان به‌خش ده‌کرده‌وه،واته له
مێژوویه‌کی میدیایی ناشیرین و چه‌واشه‌کاریدا به‌شداربوون،دواجاریش که
ئه‌و چه‌واشه‌کاری و ناشیرینییه بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه ئاشکرابوو،
بزووتنه‌وه یان باڵی گۆڕان ئه‌و هه‌ل و ده‌روازه‌یه بوو باوه‌شی پێدا
بکه‌ن و ته‌پ و تۆزی ئه‌و مێژووه به‌ده له خۆیان بته‌کێنن!ئه‌گه‌رچی
ته‌پ و تۆزی مێژوو ون نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیان هاویشته
سه‌رزه‌مینێکی به‌دتر!یان دووباره‌کردنه‌وه‌ی مێژوو - کۆمیدیا!
13.04.2010
Kazmkader72@yahoo.com
|