١\۴\٢٠١٠
بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان بۆچی سووکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا؟
حه‌مه غه‌فور
به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خۆشی ڕابه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، لۆژیکی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به
لوتفی خۆی ڕێگا نادات دیدگا و ئاراسته‌یه‌کی پۆپۆلیستی و خه‌ڵکگه‌راو
هه‌ڕه‌مه‌کی، نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکه له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م
گۆی زه‌ویه‌دا، له ڕێی ئاوانتۆریزم و ئیراده‌گه‌ریه‌وه ڕێباز‌و
قانونمه‌ندی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له هۆشمه‌ندی و
خۆهوشیاری گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌لاڕێدا ببا‌و ڕایه‌ڵ و پۆی
پێکهاته‌ی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌کان، که به‌رهه‌م‌و
به‌ره‌نجامی جێگا‌و ڕێگای واقعیانه‌ی خۆیانه له سیستمی به‌رهه‌مهێناندا،
بسڕێته‌وه‌و هه‌موویان له ناو سه‌به‌ته‌یه‌ک له خه‌یاڵی پۆپۆلیستی و
هه‌ڵپه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ئانارشیستیانه‌دا کۆبکاته‌وه و بیانگۆڕێت
بۆ سڤیلی بێئیراده‌و به چه‌شنی "به‌تریق" وێنایان لێ بکێشێت!
چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و خه‌و و حه‌زو ئاره‌زووه
جیاوازه کۆمه‌ڵایه‌تیه مرۆییه‌کان وه‌کو ستراکتوری کۆمه‌ڵگایه‌کی
کاپیتاڵیستی به خه‌یاڵ‌و ئیراده‌گه‌ری ناتوێنرێنه‌وه‌و له جێیاندا به‌هه‌شتێکی
خه‌یاڵی دانانرێت! ناکرێت، ئه‌م کاره یوتۆپیایه‌کی ڕووت‌و پاده‌رهه‌وایه.
ئه‌م هه‌ڵزنینه به باڵای مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به ئامانجی گۆڕینی له
چوارچێوه‌ی زه‌ینی خورده‌بۆرژوازی پۆپۆلیستی‌و ئارشیستیدا، کوتانی
ئاسنی سارده‌و هیچی لێ سه‌وز نابێت له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگاو چینه
هه‌ژارو ژێرده‌سته‌کان! به‌ڵام زیاتر له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی بیریارانی
چینه داراکاندا دێته‌وه که ده‌یان دامه‌زراوه‌ی زه‌به‌للاحی چه‌شنی
پیشه‌سازی ئایینی‌و قه‌ومپه‌رستی بنیاتناوه بۆ ئامانجی خۆشباوه‌ڕکردنی
جه‌ماوه‌رو فریودانی ڕای گشتی.
به‌ڵام پێئه‌چێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو ته‌وژمێکی پۆپۆلیستی تازه
سه‌رهه‌ڵداوی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به بنبه‌ستی
ناسیونالیستی کوردی‌و وه‌کو تۆڕێکی نه‌جاتی ئه‌و، ناچاربووبێت له هیچ
شتێک سڵ نه‌کاته‌وه بۆ ده‌ربازکردنی کوردایه‌تی له‌و سکانداڵه‌ی تێیکه‌وتووه!
سکانداڵی ئه‌زموونی هه‌ژده‌ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که نه‌فره‌ت‌و
بێزاریه‌کی بێئه‌وپه‌ڕی لێکه‌وتۆته‌وه له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا!
کوردایه‌تی ئیمتیحانی خۆی چه‌ند جار داوه‌و ده‌رنه‌چووه. ئیتر ته‌واو
بوو، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌لماندنی کارامه‌یی‌و شایسته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگای نیه. گۆڕان به‌م گوژمه ناوچه‌گه‌ریه‌و به‌م ئاراسته هه‌ڕه‌مه‌کیه‌یه‌وه
هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی له‌ژێر ناوی گۆڕاندا سکانداڵی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له گه‌نده‌ڵی، دزی‌و ڕاووڕووت، شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی‌و
حیزب حیزبێنه، ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و سه‌رکرده‌و ..تد، دیزه به ده‌رخۆنه
بکات‌و له سیناریۆی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیدا جێگا پێی خۆی
قایم بکات‌و خۆی بکاته هێزێک له ده‌سه‌ڵات‌و ئابڕوو بۆ کوردایه‌تی
بگێڕێته‌وه.
بیریارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتوون گه‌ره‌کیانه له‌سه‌ر سکانداڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
نزیک به دوو ده‌یه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، که خۆشیان به‌شێکی
کاریگه‌ری ئه‌زموونه‌که‌یان بوون، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ناوازه بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردستان داهێنن. ناکرێ به قسه‌و ده‌ربڕینی بریقه‌دارو فریوده‌رانه
په‌روه‌نده‌ی واقعی‌و مێژوویی کۆمه‌ڵگایه‌ک پێچرێته‌وه‌و له خه‌یاڵی
خۆتدا، چینه‌کان‌و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه دژ به
یه‌که‌کان بسڕیته‌وه‌و بڵێی؛ هه‌موو گۆڕانخوازن! له دوا شیکردنه‌وه‌دا
سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵگا شوێنی ململانێ‌و پێکدادانی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه،
شوێنی کێشمه‌کێشی بزووتنه‌وه سیاسیه جیاوازه‌کانه که نوێنه‌رایه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندی چینی جیاواز ئه‌که‌ن. میکانیزمی سه‌رکه‌وتنی یه‌کێک له‌و
بزووتنه‌وه ئه‌سڵیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه، زه‌مینه‌ی سه‌ره‌کی ڕێڕه‌وی
مێژووی کۆمه‌ڵگایه‌و مه‌یدانی تۆمارکردنی نه‌به‌رده گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه.
له کاتێکدا که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر خۆی به‌و وێنایه‌یه‌وه ڕائه‌وه‌شێنێ
که گوایا ئاراسته‌یه‌کی سیاسی مۆدێرن، تۆڵیڕانس‌و دڵفراوانه، که
جووڵانه‌وه‌یه‌کی دیموکراسی‌و سه‌کۆی گۆڕانخوازیه. زۆر شانازی به
داهێنانی مۆدێلێکی نوێوه ئه‌کات گوایا له ململانێی سیاسی له‌سه‌ر
ڕوبه‌ری نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان چ بگا به عێراقیش، تا له‌سه‌ر بنه‌مای
لێکتێگه‌یشتن‌و دیالۆگی هاوچه‌رخ جیاوازی‌و ناکۆکی‌و گرفته‌کان به‌لادابخرێن،
گوایا پێکهێنه‌رو بنیاتنه‌ری کاکڵ‌و گه‌وهه‌ری مانا‌و به‌هاکانی یه‌کتری
قبوڵکردن‌و پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته جیاوازه‌کانه. گۆڕان له هیچ ده‌ربڕینێکی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌و شیعاری وورشه‌دار ده‌ست ناپارێزێ‌و وا خۆی
نیشانی جه‌ماوه‌ر ئه‌دات به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر بڕوای بێئه‌وپه‌ڕی
به ئازادی بیروڕاو ئازادی هه‌ڵبژاردنی تاک‌و کۆ هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت دژ‌و
به‌رامبه‌ریش به هێند وه‌رئه‌گرێ‌و ڕێز له بیر‌و بۆچوون‌و تێگه‌یشتنیان
ئه‌گرێ، یاخود گوایا پێشڕه‌وی جووڵانه‌وه‌و ته‌وژمه سیاسیه‌کانه که
له پێناو به‌رقه‌رارکردنی ڕژێمێکی سیاسی‌و حوکمڕانی‌و ده‌وڵه‌تی
یاسادا هاتۆته ئاراوه‌و لایه‌نگری ئه‌وه‌یه که هه‌موو خه‌ڵکی
کوردستان به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکرێن، ده‌سه‌ڵاتێک که سازگارو له‌بار
بێته‌وه له‌گه‌ڵ خواست‌و هیواو ئاواته‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستانداو وه‌ک
ئه‌ڵێن؛ کوردستان ئه‌کرێته شامی شه‌ریف‌و ئیتر گورگ‌و مه‌ڕ پێکه‌وه
ئاوئه‌خۆنه‌وه! هه‌تا هه‌ژموونی حیزب به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه لابچێ‌و
یاسای دادپه‌روه‌رانه سه‌روه‌ر بکرێت، دوو ئیداره‌یی کۆتایی بێت‌و
سیسته‌می دیموکراسیه‌کی لیبراڵی بێته‌ئاراوه، به‌ڵام له په‌یامێکدا
که به بۆنه‌ی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه بڵاویان کردۆته‌وه،
بخوازن یان نه‌خوازن پێچه‌وانه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ئیدیعاو هاش‌و
هووشه‌یان نیشانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ده‌ن. سه‌رنج بده‌ن له په‌یامه‌که!
له په‌یامێکدا که به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه
بڵاویان کردۆته‌وه، به‌رواری 27مارس2010 پێوه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به شێویه‌کی ڕاست‌و ڕه‌وان، له کانگای حه‌ماسه‌تی پۆپۆلیستانه‌یه‌وه،
وه له دیدگای فیرقه‌یی‌و ناوچه‌گه‌ری زاڵ به‌سه‌ریه‌وه ته‌نانه‌ت
شاڵاوی داهێنانی قسه‌ی بریقه‌دارو ڕوکه‌ش به ڕه‌نگی هاوچه‌رخ‌و سه‌رده‌میانه‌شیه‌وه
ناتوانێت ناوه‌رۆکی ڕاسته‌قینه‌و واقعی ئه‌م ئاراسته پۆپۆلیستی‌و ئه‌م
ته‌وژمه ئانارشیسته قه‌ومپه‌رست‌و ناوچه‌په‌رسته‌ش بکات به‌ژێره‌وه‌و
سوکایه‌تی به جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کات. له پاراگرافی یه‌که‌می
ئه‌و په‌یامه‌دا که ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان له پێشداو دواتریش
لایه‌نگرانی خۆی کردووه ئه‌م ده‌ربڕینه نووسراوه؛" سوپاسی هه‌مو
گۆڕانخوازێک ده‌که‌ین که بۆبه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و خه‌ونه له‌گه‌ڵمان
بون و نه‌ترسان و نه‌کڕڕان و چه‌واشه نه‌کران و بێ سڵکردنه‌وه چونه
سه‌رسندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به‌لیستی گۆڕاندا.".
به ته‌نیا ئه‌م ڕسته‌یه به باشی ماهیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌خاته‌ڕوو.
باشه ئه‌گه‌ر تۆ دیموکراسیت لا په‌سه‌نده، بۆچی ته‌نها ئه‌و جه‌ماوه‌ره
جێگای شانازیته که ده‌نگیان به تۆ داوه‌و ئه‌وانی تر به کافر دائه‌نێیت؟
یان بۆچی ئه‌گه‌ر وایه‌و دوو شک نین له دیموکراسیه‌که‌ی خۆشتان، بۆچی
پێتانوایه ئه‌و خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ده‌نگی به ئێوه نه‌داوه هه‌موو
کڕراون، ترساون‌و چه‌واشه‌کراون؟؟ بۆچی قبوڵی ناکه‌ن‌و دانیپیا نانێن
که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ڵبژاردنی "ئازادانه‌ی" خۆیان کردووه؟ هه‌ر به‌مه‌نده
که ده‌نگیان به ئێوه نه‌داوه چۆن ڕێگاتان به خۆتان داوه ئه‌م
سووکایه‌تیه به خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن!؟ ئه‌مه سووکاتی کردنه به
خه‌ڵکی که به کۆمه‌ڵ وا سه‌یریان بکه‌یت که ئه‌کرێ بکڕرێن، ئه‌توانڕێ
بترسێنرێن وه چه‌واشه‌بکرێن، ئه‌مه‌ش له‌کوێ، له‌نێو سکانداڵی پرۆسه‌یه‌کی
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیدا که هه‌زارو یه‌ک جار جاڕی فریوکارانه‌تان
بۆی داوه که به‌شداری تێدا بکه‌ن‌و خۆتان سه‌رپشک بن ده‌نگ به کێ ئه‌ده‌ن،
که‌چی ئێستا وایان پیئه‌ڵێن! ئه‌گه‌ر کایه‌ی دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی سیناریۆ نیه، بۆ ئێوه که خۆتان به وه‌کیلی ده‌سته‌ڕاستی
"ئۆباما"و لیبڕاڵیزمی ڕۆژئاوایی دائه‌نێن پێتانوایه خه‌ڵک ترسێنراوه،
کڕراوه، چه‌واشه‌کراوه؟؟ مه‌گه‌ر دیموکراسی پارله‌مانی هه‌روانیه‌و
له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه له حزب‌و قه‌واره‌ی سیاسی‌دا که چینه دارا‌کان
قوتیان کردۆته‌وه خه‌ڵکی ده‌نگ نابێ بده‌ن به یه‌کێکیان؟! ئه‌مه ئه‌گه‌ر
داتا‌و به‌ڵگه‌ی پووچیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نیه ئه‌بێ چی بێت؟! ئه‌گه‌ر
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئازاد بوون، وه کوللی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن
که جێگای شانازی ئێوه‌و لیسته‌کانی حه‌ریفیشتانه، ئێستا بۆچی باسی
کڕین‌و ترسان‌و چه‌واشه‌کردن ئه‌هێننه پێشه‌وه؟ ئه‌م وێنایه گاڵته‌جاڕیی
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنتان نیشان نادات؟!
له شوێنێکی تردا له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: "ئێمه له‌خه‌ونی گۆڕان ده‌ستهه‌ڵناگرین،
به‌ڵام جارێکی تریش ئه‌وه دوباره ئه‌که‌ینه‌وه که نامانه‌وێت هیچ
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنین و له رێگه‌ی ناشه‌رعیه‌وه وه‌ک هه‌ندێک
هێزی سیاسی ئه‌یکه‌ن، خه‌ڵک ناچار به ده‌نگدان بۆخۆمان بکه‌ین.".
باشه ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خه‌ڵک ناچار به ده‌نگدان به خۆتان ناکه‌ن، ئه‌ی
ئه‌مه ناو ئه‌نێن چی که ئه‌یانبوغزێنن‌و ئه‌یانکوفرێنن‌و فشاری ئه‌خلاقی‌و
مه‌عنه‌وی ئه‌خه‌نه سه‌ریان‌و پێیان ئه‌ڵێن؛ ئێوه کڕراون، ترساون وه
چه‌واشه‌کراون؟!ئه‌مڕۆ وایان پێئه‌ڵێن که هێشتا ده‌سه‌ڵاتتان نیه. ئه‌گه‌ر
بۆتان بکرێت ناچاریان ئه‌که‌ن وه‌کو هاوچینه‌کانتان له لیست‌و قه‌واره‌کانی
تر به کڕین‌و ترساندن‌و چه‌واشه‌کردن ده‌نگ به ئێوه بده‌ن!
له به‌شێکی تری‌دا په‌یامه‌که ده‌نووسێت: "سڵاوی تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان به‌تایبه‌ت پێشکه‌ش به پارێزگای سلێمانی ئه‌که‌ین ئه‌م شاره
که هه‌میشه لانکه‌ی تازه‌بونه‌وه‌ی سیاسی، رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی
بوه شارێک که تا ئیرهابی زیاتری به‌رامبه‌ر بکه‌یت، سه‌رسه‌ختانه‌تر
و بوێرانه‌تر و ئازایانه‌تر هاوار ئه‌کات نا.
شانازیه‌کی گه‌وره‌یه بۆئێمه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که متمانه‌ی ئه‌م
شاره‌مان به‌ده‌ستهێناوه و زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌کانمان له‌م
پارێزگا بوێر و یاخی و تازه‌گه‌ره به‌ده‌ستهێناوه". ئه‌م پاراگرافه‌ی
لێره‌دا هێناومه‌ته‌وه، تێڕوانینێکی لۆکا‌ڵی سرف‌و ناوچه‌گه‌ریه‌کی
کورتبینانه‌و هه‌ژار به‌سه‌ریدا ئه‌ڕوانێت. گۆڕان له قسه‌و
ئیدیعاکانیدا گوێت لێی ئه‌بێت هه‌ندێ جار خۆی به ئینته‌رناسیونالیش له‌قه‌ڵه‌م
ئه‌دات، که‌چی هێشتا سنووری ناوچه‌گه‌ری‌و سلێمانچیتیشی نه‌به‌زاندووه!
ئه‌م په‌نابردنه بۆ ئه‌م وێنای جیاکاری‌و هه‌ڵاواردنه‌ی نێوان
هاوڵاتیانی شاره‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، ئیتر چۆن
میسداقیه‌تی بزوووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به ته‌حه‌دای گێڕانه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی هاوڵاتیبوون بۆ خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر به حیزبگه‌ری‌و تیره‌گه‌ری‌و
ته‌نانه‌ت ده‌سته‌گه‌ریش ناباته ژێر نیشانه‌ی پرسیارێکی قه‌به‌وه؟
30ی
مارسی2010
|