٢٩\۴\٢٠١٠
بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان بکوژێکی تریشی تێدایه!
- به بۆنه‌ی هاتنی یه‌کی ئایاره‌وه -
سیروان ئه‌مین
سالار عه‌زیز ئه‌و که‌سه‌یه که فه‌رمانی کوشتنی ڕابه‌ری خه‌ڵکی خانوه
بێ تاپۆکانی حامیه‌ی شاری سلێمانی و شاعیر به‌کر عه‌لی ده‌رکرد له
ساڵی 1994، به ناوه‌که‌ی له سایتی ئاوێنه که وه‌ک قسه‌که‌رێکی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌ندی تر گۆڕان و بزووتنه‌وه‌که‌ی
لای من خسته ژێر پرسیاره‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌ڕای نه‌وشیروان
مسته‌فا و سه‌رکه‌وتی کۆببه و ده‌یانی تر سالار عه‌زیزیشی تێدایه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که لافی گۆڕان و تازه‌گه‌ری لێده‌دا پره له که‌سانی
بکوژ و دیار که خه‌ڵکی ڕوداوه‌کانی زۆر باش له یاده و هێشتا برینه‌کان
ساڕێز نه‌بووه به تایبه‌تی که زۆربه‌ی قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م
بکوژانه زۆر ناڕه‌واو به یه‌خسیری کوژراون.
وا دیسان یه‌کی ئایاره و یه‌کی ئایاریش وته‌کانی به‌کر عه‌لیمان بیر ده‌هێنێته‌وه.
یادی ئه‌و خه‌باتگێڕه ئازیزه‌ی بێ خانه‌ولانه‌کانی سلێمانی، ئه‌و
شاعیره هه‌ست به‌رز و ناسکه له دڵ و ناخمانه‌یه‌و تازه یه‌کێکه له‌و
که‌سانه‌ی که ده‌بێته هێمای ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵک له یه‌کی ئارادا له دژی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌و بکوژانه‌ی که
له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یشدان.
تائێستا زۆریک که خۆیان به خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و نووسه‌ر
ده‌زانن له گه‌ڵ سالار عه‌زیز و سه‌رکه‌وتی کوببه و نه‌وشیروان موسته‌فادا
له یه‌ک بزووتنه‌وه‌دان و هیوایان به‌وه‌یه بکوژانی به‌کر عه‌لی و
کۆمۆنیسته‌کان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گۆڕانکاریان بۆ بکه‌ن.
که‌سانێک که ده‌ستیان بچێته کوشتنی جوانترین سونبوڵه‌کانی خه‌ڵک و
ڕابه‌ر و شاعێره‌کانیان وبه دیلی و له که‌میندا بکوژن، ناتوانن و
لێیان ناوه‌شێته‌وه گۆڕان له ژیانی خه‌ڵکدا بکه‌ن. به‌داخه‌وه تا
ئێستا دادگایه‌کی عادیلانه نیه له کوردستان، ئه‌گینا هیچ
هه‌ق نییه که به‌کر عه‌لی و کۆمۆنیسته‌کان
له ڕۆژی نیوه‌ڕۆدا و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کوژراون و تا ئێستاش که‌مترین
کار نه‌کراوه بۆ سزادانی تاوانباران و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌س و
کاریان.
ماڵپه‌ڕی سیروان ئه‌مین
|