بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و
قه‌یرانی لاسه‌نگبوونی
هاوکێشه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا!

موحسین که‌ریم
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کێشمه‌کێشیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئیسلامی
سیاسی پان عێراقی و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا که به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و
بوژانه‌وه ده‌چێت، تا ئێستا توانیبووی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌کانی
له‌ژێر چه‌ترێکی سیاسی‌دا کۆبکاته‌وه، بگره توانبیبووی سه‌رجه‌م گروپه‌کانی
ئیسلامی سیاسی کوردستانیش به‌دوای خۆیدا رابکێشی و هه‌موی له‌چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌و ئه‌جندای سیاسی ناسیۆنالیستی کورددا یه‌کانگیر بکات. ئاکامی
ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و به تایبه‌تی
هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کی، یه‌کێتی وپارتی بوو به‌سه‌ر کوردستانی عیراقدا
له چوارچیوه‌ی فیدراڵیزمی نه‌ته‌وه‌ییدا که ئه‌و لایه‌نه
ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه عێراقیانه‌ش ملیان پێدابوو.
ئه‌م یه‌کده‌ستیه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی کوردایه‌تی به ئیسلامی سیاسی
کوردیشه‌وه به‌رامبه‌ر به‌هێزه عێراقیه‌کان( ئیسلامی و ناسیۆنالیستی
عه‌ره‌بی)، هاوسه‌نگیه‌کی سیاسی له عیراقدا له قازانجی ناسیۆنالیزمی
کورد هێنابووه کایه‌وه، به‌ڵام پاش لێکترازانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
و جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان له یه‌کێتی، ئه‌م یه‌کده‌ستیه‌ی
ناسیۆنالیزمی کوردیش له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ناوه‌ند ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا
هاتوه و ده‌بێت دووباره پێناسه بکرێته‌وه، به تایبه‌تی که باڵی
نه‌وشیروان وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنی یه‌کێتی و پارتی خۆی پێناسه ده‌کات و
هه‌واداران و هێزه‌که‌شی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کۆکردۆته‌وه و هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌توانێ رای بگرێ.
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی وه‌کو دوو هێزی نه‌یاری یه‌کتر توانیبویان له‌سه‌ر
بنه‌مای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی کوردستان له‌نێوان خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر
هێزه‌کانی ناوه‌ندا یه‌کده‌ست بن و به‌ناوی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه‌باقی
هێزه‌کانی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی کوردستان بخه‌نه‌دوای
خۆیان، ئه‌وا ده‌رکه‌وتنی هێزێکی تازه‌ی ناسیۆنالیست که‌پێناسه‌ی بوونی
خۆی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتیو پارتیدا ده‌بینێته‌وه، ئیتر ئیمکانی ئه‌وه
ناهێڵێته‌وه که ئه‌و یه‌کده‌ستیه به‌و جۆره و به‌شیوازی جارانی و
بێ دووباره پێناسه‌کردنه‌وه بچێته‌پێشه‌وه، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که‌له‌م نیوه‌دا فاکته‌ری هێزه‌کانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامی
سیاسی پرۆعێراقی و هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان بۆ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
هاوکێشه‌یه‌ی نێوان خۆیان و ناسیۆنالیزمی کوردیش دێنه‌ناوه‌وه.
دوای لێکترازانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا،
که بزوتنه‌وه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی و دواتریش یه‌کێتی وپارتی لێکه‌وته‌وه‌و
بۆماوه‌ی زیاتر له40 ساڵه‌درێژه‌ی هه‌یه، جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان
له‌یه‌کێتی و بردنی به‌شێک له‌هێزی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌بۆخۆی، گه‌وره‌ترین
لێکترازان و پارچه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و دابه‌شبوونی هێزه‌کانیه‌تی
که‌ده‌رگا له‌سه‌ر کێشمه‌کێشێکی دیکه‌ی ناوخێزانی ناسیۆنالیزمی کورد ده‌کاته‌وه‌و
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌خاته جێگاورێگایه‌کی لاوازتر له‌هاوکێشه
سیاسیه‌کانی کوردستان و عێراقدا. له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر
لایه‌ن و بزوتنه‌وه‌بۆرژواییه‌ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه‌عێراقی و عه‌ره‌بیه‌کاندا
ده‌خاته پله‌یه‌کی خوارتر له هاوکێشه‌ی سیاسی و ململانێی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵیاندا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌رچی زیاتر ره‌وایی نوێنه‌رایه‌تیکردنی
خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌نددا له‌چاوی خه‌ڵکه‌وه
له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌مه‌ش توانای مانۆڕکردنیان له‌گه‌ڵ هێزه
بۆرژواییه‌کانی ناوه‌ندا به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
له‌رزۆک ده‌بێ!
له‌به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سیاسی پرۆعێراقیدا، که‌رۆژ
دوای رۆژ خۆیان زیاتر ساز و کۆده‌که‌نه‌وه و بانگه‌شه‌کانیان بۆ خاوه‌ندارێتی
عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق زیاتر راشکاوتر و بڵندتر ده‌بێته‌وه‌و
بگره‌پێبه‌پێی ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه کرده‌ییه‌کانیان بۆئه‌م مه‌به‌سته‌چروپڕترو
بینراوتر ده‌بێت، بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌چه‌ند باڵ و لقێکه‌وه‌ده‌چێته‌ململانێی
ده‌سه‌ڵات و پچڕینی به‌شه‌سامان و ده‌سه‌ڵاته‌وه که خۆشیان له‌سه‌ر
دابه‌شکردنی ئه‌و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان که‌ئێستا پێی گه‌یشتوون
کێشه‌یان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش که له‌به‌غدای داوا ده‌که‌ن کێشه‌یان
هه‌یه! گومانی تێدا نیه‌که‌هێزه بۆرژواییه عێراقیه مونافیسه‌کانی
ناسیۆنالیزمی کورد هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی که‌ڵک له‌م که‌لێن و
درزه‌ی نێوان هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وه‌ربگرن و هاوکێشه
سیاسیه له‌رزۆک و ناسه‌قامگیره‌که‌ی عێراق به‌قازانجی خۆیان بگۆڕن و
دواتریش یه‌کلایی بکه‌نه‌وه!
ئه‌گه‌ر لێکترازانی یه‌که‌می بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ماوه‌ی ده‌یان
ساڵدا هه‌زاران که‌سی له‌خه‌ڵکی کوردزمان کرده‌خۆراکی شه‌ڕی نێوخۆی
بزووتنه‌وه‌که‌و نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی قۆناغێک خه‌ڵکی کوردستان له‌رزگاری
له‌سته‌می میللی نزیک بکاته‌وه، به‌ڵکو خۆیان هه‌رتاوناتاوێ له‌دژی
یه‌کتری ده‌بونه‌دارده‌ستی رژێمه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌ته
سه‌رکوتگه‌ر و چه‌وسێنه‌ره‌کانی ناوچه‌که که خه‌ڵکی کوردزمان ده‌چه‌وسێننه‌وه،
ئه‌وا ئه‌م درزبردن و لێکترازانه نوێیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
پرۆسه‌ی کۆتایی هاتنی ئه‌و نازونیعمه‌ته‌ی ئێستای کوردایه‌تی خێرا ده‌کاته‌وه
که دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌ستیان که‌وتووه!
28/09/2009
|