بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له به‌رده‌م ئه‌زموونێکی
دیکه‌ی سیاسی‌دا.

سالار پاشایی
پێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌مدیتوو و بێ ماف،
پێویستی به گه‌لێک فاکته‌ری دیاریکراوی سیاسی هه‌یه. گه‌شه‌ی
خۆوشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری شوناسخوازانه‌ی
مودێرن، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی
مێژوویی و پارامێتره کولتورییه‌کان و هتد، له زومره‌ی ئه‌و فاکته‌ره
پێویستانه‌ن له‌م بواره‌دا. چه‌نده ئه‌م فاکته‌رانه له هه‌لومه‌رجی
جیاوازی زه‌مه‌نی و شوێن، هاوکات له‌گه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته
گونجاوه‌کان به یارمه‌تی یه‌ک بخه‌مڵێن، ئه‌وه پڕۆسه‌ی به نه‌ته‌وه‌بوون
و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌و گه‌لێک، به شێوه‌یه‌کی خێراتر به‌سه‌ره‌نجام
ده‌گات. گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌به‌رده‌م پڕوسه‌و ئه‌زموونێکی
دیکه‌ی سیاسیدایه. دوو ئاسۆگه‌و رێچکه‌ی هاوته‌ریب له‌خزمه‌ت چاره‌نووسێکی
دیاریکراوی سیاسی و له پێناو رزگاری یه‌کجاریدا له ئارادایه: یه‌که‌م
پڕۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه بوونی ته‌واو و که‌ماڵی گه‌لی کورد و، دووهه‌م:
دینامیک بوونی سیاسی له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئاڵۆزی ئێستای ئێران‌دا و
له‌ناو سه‌رجه‌م بزاڤه دینامیکه‌کانی دیکه که ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه
له هه‌یبه‌تی بزوتنه‌ه‌یه‌کی گشتی ئازادیخوازانه‌دا، به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی زاڵ بۆته‌وه.
بێ شک رۆچوون به ره‌هه‌نده جیاوازاه‌کانی ئه‌م دوو ئاسۆگه‌یه، هه‌ڵگری
گه‌لێک باسی تێروته‌سه‌له که له توانای ئه‌م کورته نوسینه‌دا نییه،
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین رێچکه‌ی یه‌که‌م به ئه‌زموونی مێژوویی و
سیاسی و فاکته‌ره دیاریکراه‌کانی خۆی وئاستێکی به‌رزتر له خۆوشیاری
سیاسی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات، له بڕینی رێگه‌ی خۆی به‌رده‌وامه‌و
بێگومان پێویستیه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش، به پێداچوونه‌وه‌ی رێچکه‌ی
دووهه‌م و دیاریکردنی ئه‌رکه سیاسییه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌توانێ
به‌هێزتر و هاوئاهه‌نگتر بببێت. ئه‌م وردبوونه‌وه‌یش، ده‌بێ له هه‌ناوی
ستراتێژ و تاکتیکی دیاریکراوی بزووتنه‌وه‌که که وه‌ک یه‌کێک له ئه‌کته‌رانی
سه‌ره‌کی بزاوتی ئازادیخوازانه له هه‌موو ئێران سه‌یر ده‌کرێت، هه‌ڵێنجرێت.
پاژه‌کانی گشتییه‌تی ستراتێژێکی نه‌ته‌وه‌یی ئاوایش بۆ گه‌لی کورد، به
گشتی ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی هاوده‌نگی هێزه سیاسییه‌کان و ئۆپۆزسیۆنی کورد
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد بێت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. بێ‌شک
پێویسته خاڵی ده‌سپێکی ره‌هه‌ند و پێویستیه‌کانی ئه‌م پرسه‌یش پێش هه‌موو
شتێک دیاری بکرێت.
ئه‌زمووونی سیاسی بزاوتی رزگاریخوازنه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی
رۆژهه‌ڵات، له بڕگه جیاوازه مێژووییه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخدا، ئه‌وه‌ی
لێی ماوه‌ته‌وه بۆ جیلی نوێ، میراتی ئه‌م سه‌ده پڕهه‌وراز و نشێوه‌یه
که له ژێر چه‌پۆکی دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆییدا، سه‌ره‌ڕای قه‌ڵتوبڕو
داپڵۆسینی تێکۆشه‌رانی سیاسی و خه‌ڵکی بێ تاوان، هه‌نگاوه بریندار و
خوێناوییه‌کانی خۆی به‌ره‌و پێش پاڵده‌نێت. ئاوات و خواسته سه‌رکوتکراو
و پۆنگ خواردووه‌کانی ئه‌م گه‌له‌و خولیای گه‌یشتن به رزگاری یه‌کجاری،
هێشتاو ئه‌گه‌رچی سنوری بێ هیوایی و هیواداری بۆ خه‌ڵکێکی ره‌نجدیتوو
رۆژانه یه‌ک ده‌به‌زێنن، هه‌ر له که‌ف و کوڵی خۆیدایه. کوردستان هه‌میشه
هه‌ڵگری فازێکی جیاوازی سیاسی له ئاست باقی بزاوته‌کانی دیکه‌ی ناوخۆی
ئێران بووه، ئه‌وه‌نده‌ی شوناسخوازی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو
بزوتنه‌وه‌ی کوردستان له دیالێکتیکی «حاشالێکردن» و «به‌رگری» دولایه‌نه
و مێژویی دیکتاتۆرییه‌کان و خه‌باتی گه‌لی کورد سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به
چه‌ند قاتیش پاش راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 57، دژ به سه‌ره‌ڕۆیی
ئایینی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و نرخێکی گران و قوربانییه‌کی فروانی له‌م رێگه‌یه‌دا
داوه.
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له ده‌وره‌ی ئه‌خیری خۆیدا، سڵی کردووه
له هاتنه سه‌رشه‌قامی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانه و ئازادیخوازانه‌ی هه‌ندێ له‌شاره
گه‌وره‌کان، ئه‌وه له قووڵایی بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا هێشتا سوور
بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات بۆ نه‌مانی کۆماری ئیسلامی به ئاشکرا
دیاره‌و هه‌ربۆیه‌ش، ده‌سه‌ڵات به بڕوبیانوی بێ ناوه‌رۆک و داتاشراوه‌وه،
تێکۆشه‌رانی سیاسی(وه‌ک ئیحسان فه‌تاحییان) ده‌گرێ و ئێعدام‌یان ده‌کات
و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌و حوکمی درێژماوه به‌سه‌ر چالاکانی بواره
جیاوازه‌کاندا ده‌سه‌پێنێ. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به وردی توانایی هێزه‌کی
بزوتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌ناسێ و له ترسا هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر تێکۆشه‌ران
و به‌ته‌مایه خه‌ڵکی پێ چاوترسێن بکات و به خه‌یاڵی خۆی، له ئه‌گه‌ری
هه‌ر هه‌ستانێکی جه‌ماوه‌ری پێشگیری بکات. هاوکات بۆشایی گوتارێکی
شوناسخوازانه‌ی به‌هێز و هاوبه‌ش، به‌ر له هه‌ر شتێک له‌به‌ر په‌ڕته‌وازه‌یی
هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و له لایه‌کی دیکه‌وه، نه‌بوونی یه‌کگرتووییه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز له‌م ده‌وره‌یه‌دا، کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌به‌رده‌م
ئازادکردنی سه‌رجه‌م پۆتانسیه‌له‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بۆ به‌شداری
جه‌ماوه‌ریی به‌رچاو له رووداوه سیاسییه‌کانی ئه‌م چه‌ندمانگه‌ی ئه‌خیردا
به جێ هێشتووه، ئه‌م واقعییه‌ته تاڵه، هه‌لی بۆ ده‌سه‌ڵات ره‌خساندووه
که گوشارێکی زیاتر بخاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کوردستان و چالاکانی سیاسی
و مه‌ده‌نی به تایبه‌ت.
ره‌نگه گۆڕانێکی نوێ که له‌م ده‌وره‌ی ئه‌خیردا چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی
و بواری مافی مرۆڤ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان توانیان له
بواری راگه‌یاندن و چالاکی راگه‌یاندنی وه‌ک داهێنانێک بیهێننه کایه‌وه،
وه‌گه‌ڕ خستنی شه‌پۆلێکی گه‌وره له له‌قاودانی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی
پێشێلکاری دژه ئینسانی مافی مرۆڤ له کوردستان له لایه‌ن ده‌زگای سه‌رکوتی
کۆماری ئیسلامی روو به کۆمه‌ڵگای جیهانی و ریکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
دیفاع له مافی مرۆڤه. ئه‌مه ده‌توانین وه‌ک ده‌سکه‌وتێک و خاڵی ده‌سپێکێک
چاو لێبکه‌ین بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر زیندوو راگرتنی پڕۆژه‌ی
سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها بوار ره‌خساندن
بۆ پرۆژه عه‌مه‌لییه‌کانی دیکه. ئاگادار کردنه‌وه‌ی رای جیهانی و ده‌وڵه‌تانی
دونیا له ئاستی به‌ربڵاوی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و له‌وه واوه‌تر،
ناساندنی کێشه‌ی گه‌لی کورد له کانتێکستێکی (context) جیهانیدا، وه‌ک
ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نێکی به‌رپرس له‌م
پانتایه‌دا، پێویستییه‌کی مێژووییه که ده‌توانێ رای گشتی باقی گه‌لانی
ئێران و پاشماوه‌ی کولتوری پان ئێرانیستی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریش
بخاته ژێر کاریگه‌ری پۆزێتیڤی خۆیه‌وه.
جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رهه‌مهێنانی گوتارێکی شوناسخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌ش، هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنی سیاسه‌تی رادیکاڵ و
رزگاریده‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ریی، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی حه‌قیقه‌تی سیاسی هه‌موو
بزاڤه ره‌سه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هاوکات یه‌کگرتوویی هێزه
سیاسییه ره‌سه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌که له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، ده‌توانێ
له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گوتاره و راکێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری
کوردستان بۆ به‌شداری و پشتیوانی کردن له بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی سه‌راسه‌ریی،
به راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و شوناسی سیاسی گه‌لی کورده‌وه، رۆڵێکی
کاریگه‌ر بگێڕێت و ئه‌مه‌ش، پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌م قۆناغه له خه‌باتی
رزگاریخوازانه و دێمۆکراسیخوازانه‌یه له ئێران. هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌می
ئه‌گه‌ره‌کان بۆ ئێستا و داهاتووی سیاسی ئه‌م خه‌باته و هه‌ڵێنجاندنی
ستراتێژێکی دیاریکراو و روونی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی کورد، به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی
له‌و پێویستییه سه‌ره‌کییانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی کوردستان.
02/12/2009
salarpashai@yahoo.com
|