٧\١\٢٠١٩
بزووتەوەی شورایی
کرێکاریی جێگرەوەی سیستەمی چەوسێنەرە.

عەبدولڕەحمان رەسول
لە رۆژی ١١ی بەفرانباری ٢٠١٨ واتە ١ی
کانوونی دووەم لە ماڵپەڕەکان و ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە ١٨٠
کرێکاری کارگەی (قطعه سازی مارلیک سان قزوین) بێکار کران و نێردرانە
ماڵەوە.
ئەم کارگەیە خاوەنی ۳٤۰ کرێکارە و بۆ ماوەی ۱٥ساڵە لەو کارگەیە کار
دەکەن.
بێکار کردنی کردنی کرێکاران بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشە و قەیرانە
بەردەوامەکانی سیستەمی ئیسلامیی ئێرانەوەیە ،کەنەی توانیوە چارەسەرێکی
دروست و سەردەمیانە بۆ هەبوونی کێشە و قەیرانەکانی سیستەمی چەوسێنەر و
نابەرابەری ئیسلامیی ئێران بدۆزێتەوە.
لەگەڵ درێژەدان بە کێشەو قەیرانەکان و بێکار کردنی کرێکاران تەنها
خەڵکی کرێکارو هەژار و زەحمەتکێشی کۆمەڵگایی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی
کوردستان باجی زیاتر و قورستر و ناخۆشتر دەدەن.
هەر بۆیە چارەسەر بۆ کۆتایی هێنانی سەرجەم کێشە و قەیرانەکانی ئێران و
کوردستان ،بەرپاکردنی شۆڕش وڕاپەڕینە بۆ گۆڕانکاری لەسیستەمی چەوسێنەرو
نابەرابەر و سەرکوتگەری ئیسلامیی یە و دامەزراندنی سیستەمێکی شورایی
ئازاد و بەرابەرە.
ئەویش بە بەهێز کردن و گەشەدان بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانەی
بزووتنەوەی شورایی خەڵکی کودستان و ئێران مسۆگەر دەبێت ،پێویستە ئەم
جارە لە ئاڵوگۆڕکردن و گۆڕانی سیستەمەدا خەڵکی بە تاقی کردنەوەی جۆرە
سیستەمێکی جیاوازتر لە جۆرە سیستەم ودەسەڵاتەکانی ڕابردوو لە جۆری
دەسەڵاتی سەرکوتگەری دینی و قەومی ڕوبەڕوویی قۆناغی داهاتووببێتەوە،
ئەویش لە سەرەتایی هەنگاوەکانی بۆ پێشەوەدا دەسەڵات و ئیدارەدانی خەڵک
تاقی بکاتەوە لەجۆری شورایی دا ،کە باشترین هەنگاو و نەخشە ڕێگایە کە
کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەر ئاراستە بکات.
لە قۆناغی ئێستایی ئێران سەردەمێکی هەستیارە بەهۆی هەبوونی ووشیاری
خەڵکی ناڕازی شارەکانی ئێران و کوردستان بەگشتی وکرێکاران و
زەحمەتکێشان بەتایبەتی کە زۆر ئازایانە و تێکۆشەرانە هاتوونەتە مەیدان
بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکانیان ،پێویستە خەڵک ووشیاربێت بەجۆرێک
کە دابینکردن و بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکان و کۆتایی هێنان بە کێشە
وقەیرانەکان بێ ڕاپەڕین و شۆڕش محاڵە هەرگیز بەدی نایە و سیستەمی
تیرۆریستی ئێستا ئیسلامیی بەهیچ جۆرێک مل نادات بەدابینکردنی خواست و
داواکاری یەکانی خەڵکی ناڕازی ئێران وکوردستان ،بۆیە تەنها ڕێگا چارە
ڕێکخرابوونی خەڵکی ناڕازی یە لەجۆری بزووتنەوەی شورایی دا کە
لەنێوخۆیاندا بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و هەڵبژاردنی شوراکانی خۆیان دەست
بە تێکۆشانی جۆراو جۆری سیاسی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بکەن
. لەپێناوی گۆڕانکاری لە سیستەمی چەوسێنەر و نابەرابەروسەرکوتگەر و
گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا بەرەو کۆمەڵگایەکی باشتر و ئازاد و بەرابەردا.
کە ژنان و کرێکاران و زەحمەتکێشان چیتر بێ ماف وبێ ئازادی نەکرێن و
چیتر بەهۆی داواکردنی ماف و ئازادی یەکانیان جوانان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان و ئێران لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە و ئازار و لەسێدارە نەدرێن.
هەموو هاوڵاتیانی گۆمەڵگا بە هەبوونی هەرجیاوازێکی نەتەوەیی و ئایینی و
ڕەگەزیی و نەژادی و بیروباوەڕ و بیرکردنەوەی جیاواز ئازاد بگوزەرێن و
ئازادی ڕێکخراو بوون و ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی لە کۆمەڵگا بچەسپێت
. بۆیە دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا لە ڕوویی کارگێڕی ئیداری و
ئابووری و بەڕێوەری دا بە نەخشە ڕێگایی دەسەڵاتی بزووتنەوەی شورایی
کرێکاری بسپێردرێت بە دڵنییایەوە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و هەژار
قازانج دەکات چونکە باشتر بوون و ئازادبوون بەرابەر بوونی کۆمەڵگا
بەندە بە ئاستی بەشداری کردنی خودی خەڵکی هەژار و کرێکار وزەحمەتکێشی
کۆمەڵگایە ،نەک دوورە پەرێز کردنی.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|