٢٠\٣\٢٠١٩
بزووتنه‌وه‌ی
شوورایی و بزووتته‌وه‌ی كوردایه‌تی له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆمدا.

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی ٨ی مارسدا له ناو
زیندانی ئه‌منه سوره‌كه ئازاد كرام وبه‌خێزان و هاوڕێ و دۆسته‌كانم
شاد بومه‌وه. ڕووم كرده وه چالاكی نواندن له شووراكاندا، سه‌ردانی
شوورای شیخ محێدین و سه‌رشه‌قام و كانیسكانم كرد زۆربه‌ی هاورێكانی خۆم
دۆزیه‌وه كه پێشتر ده‌مناسین . یادی هه‌ڵه‌جه له ١٦ی مارسدا كرایه‌وه
به ڕێپێو‌ان ده‌ستی پێ كرد كه هه‌زاران كه‌س له شووراكانی گه‌ڕه‌ك و
كارگه‌كانه‌وه ڕوویان ده‌كرده به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له‌وێ هه‌موو
كۆبوونه‌وه به‌رنامه‌یه‌ك دانرا بۆ مه‌راسیمه‌كه له نێو به‌رناماكه‌دا
له لایه‌ن چه‌ند هاورێیه‌كی زیندانی ئه‌منه سوره‌كه و لیژنه ی مه‌راسیمه‌كه‌وه
من دیاری كرام وته‌یه‌ك به ناوی سه‌رجه‌م زیندانه سیاسیه ئازادبووه‌كانه
وه پێشكه‌ش بكه‌م له وته‌كه‌مدا وێرای سوپاس و ستایشی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوم
كرد كه ده‌رگای زیندانیان له ئێمه كرده‌وه وتم خه‌ڵكی شۆڕشگێر هه‌ر
كات ئیراده‌ی یه‌كگرتوانه‌یان هاته مه‌یدان هیچ هێزیه‌ك به‌رگه‌ی
ناگرێ پێشتریش شۆڕشگێران له شۆڕشی فه‌ره‌نسادا توانیان ده‌رگای
زیندانی باستیل بشكێنن و زیندانیه‌كان ئازاد بكه‌ن ..هتد. شایانی وتنه
ئه‌مه ته‌نها یاد كرده‌نه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌و ساڵه‌دا
بزووته‌نه‌وه‌ی كوردایه‌تی وبه‌ره‌ی كوردستانی به‌ره‌سمی ئه‌و یاده‌یان
نه‌كرده‌وه چونكه ئه‌وه‌نده هێزی جه‌ماوه‌ریان نه‌بوو وه‌ك شووراكان
.
ڕۆژانی دواتردرێژه‌م دا به كار‌و چالاكیم له شوورای گه‌ڕه‌كی كانیسكان
كه‌بنكه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی كانیسكانی سه‌ره‌تایی بوو له‌سه‌ر جاده‌ی
كانیسكان خوار فولكه‌ی ئاسكه‌كان .بڵند گۆیه‌ك دانرابووله سه‌ربانی
بنكه بۆ بانگه‌واز وسرووده كرێكاریه‌كان وشیعری شۆڕشگێڕانه . له
پشته‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش هه‌بوو
به‌ڵام خه‌ڵك ڕووی له ئه‌وان نه ده‌كرد زیاتر ڕوویان له بنكه‌كه‌ی
ئێمه ده‌كرد وه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك گوێیان له ئێمه ده‌گرت ئه‌گه‌ر ئه‌وان
ئاگاداری وبانگه‌وازیان هه‌بوایه به ئێمه‌یان ده‌وت ئه‌و ه‌مان بۆ
بخوێننه‌وه له بڵندگۆكه‌ی خۆتانه‌وه ئێمه‌ش یاره‌ماتیمان ده‌دان له‌و
بارانه‌وه . دواتر من پێشنیاری كوۆبونه‌وه‌ی گشتیم كرد بۆ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك
، بانگه‌وازه‌كه‌مان له بڵند گۆوه خوێنده‌وه بۆ ڕۆژی دواتر خه‌ڵكی
گه‌ڕه‌ك به ژن وپیاو و به گه‌نجیانه‌وه ته‌نانه‌ت مه‌لای مزگه‌وتی
بن ته‌به‌قیش هاتن وبه‌شداریان كرد له كۆبوونه‌وه گشتیه‌كه‌دا .
كۆبونه‌كه‌مان له حه‌وشه‌ی قوتابخانه كرد مێز و كورسی پۆله‌كانمان
دانابوو بۆ دانیشتن، پاش ئه‌وه‌ی خۆم ناساند وه‌ك یه‌كه‌م قسه‌كه‌ری
كۆبونه‌وه‌كه هات‌مه سه‌ر باسی شوورا چیه؟ ئامانجی چیه؟ باسی ئه‌وه‌م
كرد شوورا بۆ به‌ڕێوه‌یبردنی كۆمه‌ڵگایه و سیسته‌مێكی دیمكراسی ڕاسته‌وخۆی
خه‌ڵكه و نوێنه‌ران له كۆبونه‌وه گشتیه‌كاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن و هه‌ركات
باش نه‌بوون كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئایینده ده‌نگیان پێ نادرێ. له پاش
قسه‌كانی من مه‌لای گه‌ڕه‌ك هات و وتی شوورا شتێكی زۆر باشه و خواش له
قورئاندا باسی كردوه بۆیه ده‌بێ پشتیوانی لێ بكه‌ین ،ده‌نگدان ده‌ستی
پێ كرد له ١١ كاندید ٧ كه‌س هه‌ڵبژێردران و خۆم تێكرای ده‌نگه‌كانم به
ده‌ست هێنا دوای ده‌نگه‌كان سوپاسی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كم كرد و كه‌مێك باسی
به‌رنامه‌ی شوورام به ڕونتر كرد باسی یه‌كسانی ژن و پیاوم كرد باسی
مافی ته‌ڵاقم كرد كه نابێ ته‌نها پیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت ده‌بێ ژنیش
خاوه‌ن ئه‌و مافه بێت ، له كاتی ئه‌م قسانه‌مدا مه‌لاو دوو پیاوی تر
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێ هێشت چونكه زانیان ئه‌مه ئه‌و شوورایه نیه كه
ئه‌وان لێی تێ گه‌یشتوون . دواتر كۆتایمان به كۆبوونه‌نوه گشتیه‌كه
هێنا ،.
ڕۆژانه خه‌ڵك زیاتر ڕووی تێ ده‌كردین وه‌ك تاكه هێزێكی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌ك
بووین چه‌ندین گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكمان چاره‌سه‌ر كرد .چه‌ند ڕۆژ
دواتر به‌ره‌ی كوردستانی به‌یانێكیان بڵاو كرده‌وه كه ده‌بێ شووراكان
داخرێن به‌یانه‌مه‌یان له دیواری بنكه‌كه‌ی ئێمه‌یش هه‌ڵواسی وچه‌ند
چه‌كدارێكی یه‌كێتی به ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند كه ده‌بێ واز له شوورا
بێنین ئێمه‌یش پێمان وتن شوورا به‌رده‌وام ده‌بێ ئێوه ئه‌و مافه‌تان
نیه به ئێمه بڵێن شوورا داخه‌ن به‌یانه‌ماكه‌مان لێ كرده‌وه وبه‌رده‌وام
بووین له سه‌ر كاری خۆمان . ڕۆژی دواتر خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌ركوكه‌وه
ئاواره‌ی سلێمانی بوون به‌هۆی هێرشی ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ كه‌ركوك
وناوچه‌كانیانی داگیر كردبووه وه، ئیتر كاری شوورا بوو به كۆمه‌ك
كۆكردنه‌وه بۆ ئه‌م ئاوارانه ژه‌مه‌كانی خواردن وجلو به‌رگ
وپێداویستیكان له خه‌لكی گه‌ڕه‌ك وه‌ر ده‌گرت و ده‌مانگه‌یانده ئه‌وان
(بۆ زانین ئه‌م كاره‌ی ئێمه ده‌مان كرد بۆ ئاواره‌كان به‌ره‌ی كورادیه‌تی
نه‌ی ده‌كرد بۆیان ). كه‌چی به‌ره‌ی كوردستانی سوور بوون له سه‌ر
داخستنی شووراكان تا كار گه‌یشته ئه‌وه وتووێژ ڕاگه‌یانرا له نێوان
وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی و وه‌فدیكی باڵای شوورا له‌و بنكه‌ی ئێمه
كۆبونه‌وه ئه‌وه‌ی له بیرم بێت خه‌سره وسایه له وه‌فده‌كه‌ی شوورا
بوو ، شوورا ته‌سلیم به داواكه‌ی یه‌كێتی نه‌بوو هه‌رچه‌نده چه‌ند
بنكه‌یه داخران بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕوو نه‌دا به‌ڵام ئێمه بنه‌كه‌كه‌مان
دانه‌خست . دوای چه‌ند ڕۆژێك ده‌نگۆی ئه‌وه‌هات كه ڕژێم هێرشی هێناوه
و گه‌یشتوه‌ته چه‌مچه‌ماڵ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ هێزێكی چه‌كداری
شووراكان به‌ره‌و بازیان به‌ڕی كه‌وتن كه به پاسێكی ڕیم خۆیان گه‌یانده
ده‌ربه‌ندی بازیان بۆ وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر له‌شكركێشیه‌كه‌ی به‌عس
ئه‌و كاته خه‌ڵك پێی وابوو هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیش ده‌چن بۆ شه‌ڕ
كردن له گه‌ڵ سوپاكه‌ی به‌عسدا كه‌چی وا ده‌رنه‌چوو ته‌نها هێزه‌كه‌ی
شوورا چوو بوو له‌جیاتی ئه‌وه بینیمان پێشمه‌رگه و مه‌سوله‌كان له
پێش خه‌لك كه‌وتوون به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ڕووه‌و ئه‌زمه‌ڕو عه‌ربه‌ت
ده‌ڕۆن تومه‌ز بڕیاری پاشه‌كشه‌یان داوه . هێشتا تاریك نه‌بوو بوو
ئێمه وه‌ك شوورای كانیسكان بازگه‌مان له به‌رده‌م بنكه وله‌سه‌ر
جاده‌ی كانیسكان دانا خه‌لكێكی زۆر به‌ئۆتۆمبیل به پیاده به‌ڕێ كه‌وتبون
بۆ ده‌رچون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ئێمه‌یش هه‌ر كه‌س گومانمان لێ بكردایه
داوای هه‌ویه‌و ئه‌حوال مه‌ده‌نی جنسیه‌مان لێ ده‌كردن له‌وانه چه‌ندین
به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بوون پێمان ده‌وتن كاكه ئێوه بۆ كوێ
ئه‌چن؟ ده‌یان وت فه‌رمانمان پێ كراوه شه‌ڕ نه‌كه‌ین له گه‌ڵ حكومه‌ت
كه زۆر ی پێ ده‌چوو به ڕێكه‌وتن سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌م
بڕیاره‌ی پاشه‌كشه‌ی دابێت . هه‌رچه‌ند پێمان ده‌وتن كاكه مه‌ڕۆن با
شار ته‌سلیمی به‌عس نه‌كه‌ینه‌وه ده‌یانوت نه‌خێر ناتوانین بمێنینه‌وه
بۆ شه‌ر كردن فه‌رمانمان پێ نییه وتمان باشه چه‌كاكانتان بده‌ن به
ئێمه چونكه ئێمه شار ته‌سلیم ناكه‌ین.
شه‌و به سه‌رداهات و هه‌واڵ گه‌یشته لامان سوپای حكومه‌ت گه‌یشتوه‌ته
ده‌ربه‌ندی بازیان وهێزه‌كه‌ی شووراش له بازیان شكستی هێناوه چونكه
هێزه‌كه زۆر كه‌م بوو له به‌رانبه‌ر سوپاكه‌ی حكومه‌ت كه به‌ده‌یان
ده‌بابه‌و ومودره‌عه‌و ته‌یاره‌ی سه‌متی به‌شدار بوو تێدا به‌داخه‌وه
له‌و شه‌ڕه‌دا نزیك به ده كه‌س له هێزه چه‌كداریه‌كه‌ی شووراكان
گیانیان به‌خت كرد ئه‌وه‌ی له بیرم بێت ناوی نه‌وزاد وشوان له ڕیزی
گیانبه‌ختكرداوندا بوو. به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه جگه له‌وه ی زۆر خه‌مبار
ونیگه‌ران بووین ئێمه‌یش بڕیارمان دا ئه‌و ناوه چۆڵ بكه ین ، من له‌گه‌ڵ
چه‌ند هاورێ یه‌كه‌م له شوورای شیخ محی ا‌لدین وشوورای سه‌رشه‌قام وخه‌بات
به‌ڕێ كه‌وتین به‌ره‌وه ناوشار ڕوو له سه‌یته‌ره‌كه‌ی عىه‌ربه‌ت به‌ڵام
هێشتا بڕیارمان نه‌دابوو شار چۆڵ بكه‌ین به ته‌واوی من چه‌كه كه‌م ده‌مانچه‌یه‌ك
بوو كه هاوڕێم حه‌مه قه‌دۆ پێی دابووم خۆشی له‌گه‌ڵ هاورێكانی تر
كڵاشینكۆفیان پێ بوو ئه‌و شه‌وه پێكه‌وه بووین تا به‌یانی . له كاتی
نیوه شه‌ودا بوو شار چۆڵ ببوو بیستبوومان هێزێكی چه‌كداری موجاهدین خه‌لقی
ئێران دزه‌یان كردوه له ناوشاردان ئێمه‌یش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕاین له
سه‌ر جاده‌ی كاوه كه‌سێكمان بینی له دووره‌وه به‌ره‌و ڕووی ئێمه ده‌هات
له پڕێكدا هاوارمان كرد به سه‌ریدا له جێگایی خۆت نه‌جوڵێی بوه‌سته
میلمان لێ هێنایه‌وه ئه‌ویش وه‌ستا وتمان زه‌لام تۆ كێی ؟ وتی كاكه
من كوردم وخه‌ڵكی قه‌ڵادزه‌م نه‌متوانی بڕۆمه‌وه بۆ قه‌لادزه سه‌یاره
نه‌بوو له گه‌راج .ئه‌ویش وتی : ئه‌ی ئێوه كێن؟ وتمان هێزی چه‌كداری
شووراین ئه‌ویش وتی ده‌ك ئافه‌رین بۆ ئێوه خۆ مه‌سوله‌كانی به‌ره‌ی
كوردستانی گه‌یشتوونه‌ته سنوری ئێران كه‌چی ئێوه هشتا لێره‌ن، ڕێگه‌ماندا
بڕوات، له جاده‌ی كاوه به‌ڕی كه‌وتین به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی خه‌بات و
حاجیاوا كه‌مێك له خوار شار نزیك سه‌یته‌ره‌كه‌ی سلێمانی عه‌ربه‌ت
توشی هێزێكی پێشمه‌ر‌گه‌ی یه‌كێتی بووین نزیك دووی سه‌ر له‌به‌یانی بوو
وتیان ئێوهه كێن ؟ وتمان شووراین مه‌سوله‌كه‌یان وتی یا وه‌رن له گه‌ڵمان
ئه‌چین بۆ شه‌ڕ به‌ره‌و چه‌مجه‌ماڵ یا چه‌كه‌كانتان بده‌ن به ئێمه ده‌مانزانی
درۆ ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیانه چه‌كمان بكه‌ن و چه‌كه‌كانمان لێ بسه‌نن.
پێمان وتن نه له‌گه‌ڵ ئێوه دێین بۆ شه‌ڕ نه چه‌كیشتان ئه‌ده‌ینێ .مه‌سوله‌كه
فه‌رمانی كرد به پێشمه‌رگه‌كانی ئاده‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یان لێ بسه‌نن له
پڕێكد میلمان هێنایه‌وه لێیان یه‌كێ له چه‌كداره‌اكانمان ژن بوو
قیژانی وتی هه‌ركامتان بێبێنه پێشه‌وه كوژروان كه‌چی مه‌سوله‌كه وتی
های ئه‌و خۆ ئافره‌تیشه و چه‌كی پێیه كوا ئافره‌ت و چه‌كداریان وتوه
ئاده‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی لێ بسه‌نن ،ئه‌ویش وتی ئێوه ناتوانن ئه‌و چه‌كه
له من به‌بسه‌نن مه‌گه‌ر به سه‌ر لاشه‌كه‌مدا بڕۆن ئه‌و چه‌كه‌م به
خوێن به ده‌ست هێناوه هه‌ر مه‌گه‌ر به خوێنیش دایینێم. كاكی مه‌سولی
پێشمه‌رگه زانی كه ناتوانێ به ئاسانی چه‌كمان بكات ووتی لێیان گه‌ڕێن
با بڕۆن. كات نزیك به‌یانیه‌و من و چه‌ند هاوڕێیه‌ك وه‌ك له بیرم بێت
من وحه‌مه قه‌دۆ و عه‌زیز یادی به‌خێر بڕیاڕمان دا بچینه‌وه بۆ
كانیسكان بۆ ماڵ ئێمه بۆ نان خواردنی به‌یانی نزیك سه‌عات ٨ی به‌یانی
بوو خه‌ریكی نان وه ماست خواردن بووین ته‌قه درا له ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌مان
وتم بوه‌ستن با سه‌یر بكه‌م بزانم كێیه له قاتی سه‌روه ده‌ژیاین
بینیم هه‌ردوو هاوڕێ م سامان كه‌ریم و وه‌ستا سابیره به دوو
كڵاشنكۆفه‌وه دوای چاك و جۆنی وتیان كاكه ئێوه خه‌ریكی چین وا به
ئیسراحه‌ت لێی دانیشتوون وا سوپا گه‌یشتووه‌ته قه‌راخ شار خێرا ئێره
به‌جێ بهێڵن وتیان وه‌رن له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌موو پێكه‌وه ده‌رئه‌چین له
شار وتمان ئێوه بڕۆن ئێمه له لایه‌كی تره‌وه ده‌رئه‌چین ڕوویان له
من كرد وتیان كاكه وه‌رن له‌گه‌ڵ ئێمه سروه‌ی هاوسه‌رت و منداڵكه‌شتان
لای ئێمه‌ن تا ئه‌و كاته‌ش من نه ئه‌مزانی هاوسه‌رم و منداڵه‌كه‌م له
كوێن، ئیتر وا ڕێكه‌وتین من له‌گه‌ڵ ئه‌وان بڕۆم دوو هاوڕێیه‌كه‌ی تر
به‌ره‌و سنوری عه‌ربه‌ت بڕۆن زۆر به په‌له هه‌نگاومان ده‌نا به‌ره‌و
ماڵی هه‌ڵاڵه رافیع كه له نزیك ئه‌زمڕ بوو لای تووی مه‌لیك كاتێ گه‌یشتینه
ماڵكه‌یان پڕ بوو له هاوڕێیانی شوورا و سروه و هێڤی كچم كه ئه‌و
كاته ساوا بوو له‌وێ بوون له هاوڕێیە‌كانی تریش وه‌ك بیرم بێته‌وه
هاورێ جه‌بار موسته‌فا یادی به‌ڕێز بێت و هاورێ ئاسۆ كه‌مال و هه‌ڵاڵه
رافع وج رێنوار و جه‌مالی به‌له‌دیه و سامان كه‌ریم و وه‌ستا سابیر و
سه‌رجه‌م ئه‌م هاوڕێیانه‌ش خێزانەكانیان له‌وێ كۆببوونه‌وه تا پێكه‌وه
له شار ده‌رچین و دواتر به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و چیای ئه‌زمڕ كه گه‌یشتینه
سه‌ر چیا به هێلی كۆپتەر و سه‌متیه‌كانی ڕژێم هێرش كرایه سه‌رمان به
دۆشكه و ڕه‌شاش ده‌سترێژیان لێكردین بێجگه له ئێمه خه‌ڵكی تریشی لێ
بوو چه‌ند ئاربجیه‌ك نرا به كۆپتەرهكانه‌وه كه‌مێك به‌رگری كرا سه‌ره‌نجام
هاوڕێكانی خۆمان هیچ كه‌سمان هیچی لێ نه‌هات.
١٣\٣\٢٠١٩
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|