بلۆکبارانکردنی دوعا ، سێکوچکه‌ی داب و دین و ده‌سه‌ڵات.
پایزه ئه‌حمه‌د
خۆ تۆ شتێکی ناشایسته‌ت نه‌کرد ..ته‌نها ویستت ژیانیێکی ئاسووده بۆ خۆت بنیات بنێی، ویستت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانت بێنیته دی ، خۆت خاوه‌نی خۆت بی و چیتر مافه‌کانت پێشێل نه‌کرێن.. که‌چی به‌ردباران کرای.
دوعا گیان مه‌رگی تۆ کاره‌سه‌ته.. مه‌رگی تۆ دڵ ته‌زێنه.. مه‌رگی تۆ هه‌زاران ژن ڕاده‌په‌ڕێنێ. دوعا گیان له‌و کاته‌ی که تۆ دیل بووی به ده‌ست دڕنده‌کان.. ده‌سه‌ڵات له‌کوێ بوو !؟ دوعا گیان خۆ تۆ بێ ئاگا.. تازه پێده‌گه‌یشتی..فه‌ریکه کچ بووی، به‌ڵام کوا ماف کوا ویژدان !؟ کۆمه‌ڵگای ئیمه چه‌ند ئازایه ! توانای خۆی به نواندنی دڕنده‌یی ده‌رده‌خا - بلۆکبارانکردن - ! کێ هه‌یه گومان له پاکیی حه‌زه‌کانی تۆ و بکا و نه‌زانێ ئه‌وان چه‌ند پیس و پووچن.. هه‌موو ده‌زانین که تۆ چه‌ند پاک و بێگه‌رد بووی که‌چی ئه‌و کۆمه‌ڵه پیاوسالاره نامرۆڤانه پێیان وایه به شه‌هیدکردنی تۆ ئابڕووی خۆیان پاککرده‌وه.. پێیان وایه ویژدانی خۆیان پاککرده‌وه. دوعا گیان تۆ رۆیشتی گیانی خۆت سپارد به‌ڵام ناوت هه‌رگیز نابڕێته‌وه و هه‌زاران ژن ده‌هه‌ژێنێ، دوعا گیان له‌ژێر سایه‌ی دین و ده‌سه‌ڵات هه‌ر ئه‌مه‌یه خۆشترین رۆژگاری ئێمه و دوا چاره‌نووسمان.
دوعای دڵ و گیان.. له کۆتایی ده‌بێژم : خه‌مت نه‌بێ .. تێکڕای جیهان تێده‌گه‌ینم که هه‌ڵوه‌راندنی تۆ هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵوه‌رینی ئه‌ڤین نییه به‌ڵکه ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وت و دابونه‌ریتی و یه‌کبه‌یه‌کی دینه‌کان و ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه‌که‌ی کوردیشه.
payzeehmed@hotmail.co.uk
|