بنووسه کوردم.
شیعری:
عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی

گۆڕینی بۆ کوردی:
تابلۆ حه‌سه‌ن
- نامه‌یه‌ک بۆ فیێل القاسم
-
ئه‌وه منم چاوه‌کانم هه‌ڵدێنم و
ده‌رگاکان واز ده‌که‌م و
سه‌رنج ده‌ده‌م
هه‌رچی کێڵگه و ده‌شت و چۆڵه
ده‌رازێنه‌وه
قوڕ و قامیشی زه‌نگاوه‌کان و خانووه قوڕه‌کانی باشوور
ئه‌وه دیجله‌ی پیتوفه‌ر و زێ و فورات
ئه‌وه به‌ره‌دایه له نێوه‌ندی زه‌ریاکانه‌وه
ده‌ڕژێنه لیتانی و ئه‌رده‌نه‌وه
نیلیش باوه‌ش ده‌کاته‌وه بۆ هۆنراوه تیشکئاساکانم
ئه‌و رۆژه‌ی له سینادا ئاگر خۆش‌بوو گه‌ردوون هه‌ژا
خوێنی به‌زیوو هه‌ر وه‌ک وورده‌لم رژا
ئاو له‌و کاته‌دا بوو به ستران و جۆشیدا
له‌وێشدا ..
ئه‌وه بیابانی مه‌زنتانه ده‌نه‌ڕێنێ
به سه‌ر ئه‌ستۆی شکاومدا
له قودس و سه‌برا و شاتیللا
له هه‌ڵه‌بجه‌دا ..
ئه‌مه منم ،
چاو هه‌ڵدێنم و مێژوو به یه‌ک
ره‌نگ ده‌بینم
تیشکی هه‌تاو بوو وێنه‌ی ئاده‌م کاتێک شه‌رمی تکا
کاتێک ئابرۆی باخچه هه‌راج کرا
کیژۆڵه‌یه‌ک له پانتایی ئه‌م ده‌روونه‌دا
وه‌چه‌کانی قابیل و هابیل وه‌ربوونه‌وه زه‌مین
ئا ئه‌م زه‌مینه ..
وه‌ربگره به ناڵه‌ی ده‌نگ
ناڵه‌ی ده‌نگ مرده‌ڵاوێک نه‌بوو
رۆح فه‌رمووی
نوخشه له کاره‌کۆرپه‌ی بێگوناهی خاوه‌ن زه‌مین
نه شمشێر ، نه ته‌ختوبه‌خت ده‌مێنێته‌وه
له سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه پان و فراوانه
نه گۆی زه‌مین تیکه‌یه‌ک نانه به ده‌م برسی و پێخاوسه‌کان
نه دڵۆپه نه‌وتێک دکارێت
بتێزێنێ تاریکی و
نه شادیش ده‌به‌خشێت به پیت ، به مرۆڤ
نوخشه له دانیشتوانی به‌هه‌شتی به‌رین
وه‌چه‌ی پیاوچاکان !
نوخشه له رۆح ،
کاتێک درمه‌کانی ده‌شواته‌وه
نوخشه له گفتی خۆشه‌ویستی و راستی
گفتی خواوه‌نده به‌رزه‌کان
مژده له‌وه‌ی له‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا
مۆمی شادی هه‌ڵکرد ..
مژده له‌وه‌ی له دڵدا خۆشه‌ویستی بێگوناهی منداڵی هه‌ڵده‌کۆڵی
مژده له‌وانه‌ی
ئاگر به‌رناده‌نه به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌ردوونه
مژده له گفتی خۆشه‌ویستی به‌جێماو له نێوچاوانی سووتاوماندا
ئه‌م زمانه‌م داستانی ده‌نگه و
رووشم پانارۆمای بێرۆحیمه
ئه‌وه پێکی شه‌رابی سه‌ر لێوی خاکه
ئه‌م وه‌چه‌یه ئاو ده‌دات ،،
ئه‌و شووشه‌یه پشکۆگه‌شه‌ی سه‌رسنگی داخراوه
هه‌ردووک پێکه‌وه ده‌یچنین
ژوانه‌کانم تێکئاڵاوی یه‌کترن
چ جیاوازیه‌ک له نێوانی ده‌موچاوه‌کاندا نییه
گوێراگره له ترپه‌ی دڵ ، له خوڕه‌ی ئاوی سۆز
کاتێک ده‌رژێته ناو شه‌رابی ئه‌وین
له پێکی گومان
له دڵه برینداره‌کاندا ئاگر ده‌بارێنێ
له باوه‌شی هۆگرێکدا له دۆندی بڵند
له‌وێدا شنه‌ی باله تاوێره‌کانی خه‌م ده‌فیکێنێ
سیزیف سه‌رله‌نوێ داستانی خۆی ده‌گێرێته‌وه
تاکو دڵ له ژێر باری ئه‌و تاوێره‌دا ده‌حه‌سێته‌وه
ئه‌وه منم
له ئاسۆکاندا هاوار ده‌که‌م
من وێنه‌که‌م به ده‌ستی خۆم نه‌کێشاوه
رۆژێک له رۆژان نه‌منه‌خشاندووه
له چوارچێوه‌شم نه‌گرتووه
گڕ و ره‌نگرێژ و ده‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌که ته‌نها خودایه
ئه‌وه منم ،
له ساتێکی ده‌نگداوه‌دا ئاگادارم بکه
له ئامێزیدا ..
کاتێک ده‌نگی شادی پڕ ده‌ڤه‌رێت
له تابلۆدا ، له روومه‌تدا ،
یه‌که‌م هاوار بوو من زمانی خۆشه‌ویستیم گرت
له‌گه‌ڵ تینی هه‌تاودا ڕاکشام
به‌رده‌وامیم دا به حیلله‌ی عیشق
له کۆڵانه روومه‌ت ئاره‌قاویه‌کاندا
بنووسه ، زمانێکی دیکه بنووسه ،
په‌رتووکێک
دێره پیت دره‌وشاوه‌کان ،
خزمان
کۆڵانه‌کان
شه‌قامه‌کان
خوێندگاکان
کتێبخانه‌کان
چاخانه‌کان
من ئه‌م به‌ره جنۆکه‌ییه‌م له کێڵگه‌یه‌کی ته‌لیسماوی تاریک‌دا چنیووه
به‌هه‌شته‌کان به هه‌نگوین ئاوسن
رووبارێک له مه‌ی
بنووسه .. !
خه‌ڵکم بینی به واقی وڕماو
رووتوقووت
له داری که‌شتی نێوان دوکه‌ڵه‌کانی چیای یاخی
مین و ته‌لبه‌ند و ژیله‌مۆی ژێرپێ
یاری به دار و به‌رد و
ئێسکوپروسکی رووت
ئایا تۆ دڕکی چه‌قیوی سه‌رسنگی کیژۆڵه‌یه‌کت بینیووه ؟
ئه‌ی هیچ ترست ناسیووه ؟
له دڵه بچووک و ده‌مه خامۆشه‌کان !
ده‌رگای کتێبه کۆنه‌کانم
ته‌قانده‌وه
تێیاندا نووسرابوو ،
خۆشه‌ویستی له ڕه‌گه‌وه لقه‌کان ئاو ده‌دات
کانیاواکان
ته‌نها له بیابانی شاره داخراوه‌کاندا
ووشک ده بن
ته‌نها له داڕمانی دیوه‌خان و خێوه‌ته‌کان
ته‌نها له تووڵه‌رێی ئاساوه‌ر و کاروانه پڕ چه‌که‌کان
شاعیری تاڕاوگه و وشترله‌وان
بانگه‌واز ده‌کات
من ده‌نگی هۆزه‌که‌مم
ریشه‌ی ڕه‌سه‌نی
ئه‌گه‌رچی له لیستی ریشسپیه‌کاندا
نۆکه‌رێکی زۆردارم
به‌کرێگیراوێکی مشه‌خۆر
بافتی خراپترین سزام ..
بنووسه !!
من کوردم
له قودسدا له ته‌ک سه‌لاحه‌دین بووم
هه‌روا له تکریت
له شام
له قاهیره‌ی سه‌رفرازدا
پشکۆیه‌کی سوورم له نێواویدا بینی
تاس کڵاوی سه‌ری
شمشێر به ده‌ستی
کیتاب و مانگ له سه‌ر سینگ
له پشته‌وی
جمه‌ی مێردان و رمبازکێی ئه‌سپسواران
ئه‌ی گه‌ییوی ناو ده‌ماره‌کان
له ناو پێڵوه‌کاندا
تۆی نادیاری له مێژوودا ده‌گێریته‌وه
له نێوه‌ندی که‌ژه به‌فراویه‌کاندا
په‌ڕێک له باڵه‌کاندا په‌ری
له سه‌ر باڵی هه‌ورێک
له سه‌رچاوان
له هه‌ولێر نیشته‌وه
شنه‌ی قه‌ڵای به‌رنه‌که‌وت
ته‌نها له ئاسمانی سێبه‌ردا ده‌خولایه‌وه
له ناو ورگی په‌رتووکه داخراوه‌کاندا
زۆرانت له گه‌ڵ سه‌مای تارماییه‌کان ده‌کرد
ده‌که‌وێته ناو چاڵایی خاکێک
له سه‌ر سندانی ئاسنگه‌رێک
پێشڕه‌وی برایانی پیرۆز
به‌ره‌و سه‌ری ره‌ش
گڕ و کڵپه ئاوی ده‌دا
چه‌کوشه سووره‌کانیش مه‌شخه‌ڵێک بوون
ئه‌ی پێگه‌ییوی ناو ئامێزه‌کان ،
له کونجێکی هه‌وارگه‌ی سه‌رنشیوان
له نێوانی به‌فر و خوڕه دا
چیرۆکێک ده‌گێرێته‌وه
بۆ پاڵه‌وانێکی عه‌با له سه‌رشان
که نه‌یووت بنووسه ، ئه‌ز کوردم
ده‌سا بنووسه
ئه‌ز کوردم ،
هیچ رۆژێک تابلۆیه‌کی ره‌نگاوڕه‌نگم له‌به‌ر نه‌کرد
یان به‌یداخی وتووێژکه‌رانی سه‌رشه‌قامێک
له‌به‌ر ده‌رگای
سه‌ره‌ک هۆز و پاشایان و قامه‌تبه‌ستی نوێژکه‌ران
بنووسه
من هیچ قووتوویه‌کم له سه‌ر نه‌کرد
ببێته ده‌مامک به روومه‌تمه‌وه
بنووسه ،
من له پێش روومه‌ته سوور و سپیکانه‌وه بانگێشه‌م کرد
به‌ر له برا گه‌واهه‌کان
به‌ر له دوژمنه‌کان
هیچ مێزه‌رێک ،
هیچ که‌وایه‌کم له‌به‌ر نه‌کرد ..
|