٢٨\٦\٢٠١١
بۆ ئاگاداری،
کۆمپانیایه‌کی فرۆکه‌وانی گومان لێکراو ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان؟
پێش چه‌ند رۆژێک کۆمپانیایه‌کی "کۆن و تازه‌ی" گومان لێکراو له بواری
فرۆکه‌وانی بۆ کوردستان و عێراق "به ناو‌و ده‌سته‌جلێکی تازه" ده‌ستی
به کارکردن کرد، به هیوای ئه‌وه‌ی جارێکی تر بتوانێت جێی پێی خۆی
بکاته‌وه‌و خه‌ڵکی ساده‌و بێ توانا و نه‌زان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ و یه‌که‌م
گه‌شتیان بۆ هه‌ولێر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام درا. ناوی
کۆمپانیاکه‌ش – FLYSTOCKHOLM ه...
شایانی باسه ئه‌م کۆمپانیایه له لایه‌ن جه‌ند که‌سانێک به‌ڕێوه ده‌برێت
که ڕابردوویه‌کی تاریک و ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه له ساخته‌کاری و
قۆڵبڕین وفێڵ له‌خه‌ڵک کردن و سه‌دان هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانیان و
زیانی زۆری مادی و ده‌روونی یان پێ که‌وتووه...
ئه‌مانه‌ش، ناویان میکایل کارلسۆن (ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوێدی) و کۆستاس (ڕه‌گه‌زنامه‌ی
یۆنانی) ه.. بێ گومان خه‌ڵکی تریشیان له‌دواوه‌یه و ئه‌وانیش تا راده‌یه‌ک
له ناو خه‌ڵک ناسراون و جه‌ندین جار ڕسوا کراون.
هه‌ر ئه‌م که‌سانه، پێش ماوه‌یه‌کی نه‌زۆر دوور ڕابه‌ڕایه‌تی
کۆمپانیای – MCA و FLYSWEDISH یان ده‌کردو پاش ئیفلاسکردنیان پاره‌یه‌کی
زۆری خه‌ڵکیان خواردوو بۆ ماوه‌یه‌ک خۆیان ده‌شارده‌وه...
جێی ئاماژه پێکردنه، ئه‌مجاره‌یان ده‌گه‌ڕینه‌وه بازار له ڕێگای
کۆمپانیایه‌کی عێراقی "تازه ملیونێر" به پاره‌ی دزراو له موڵکی گشتی
و ده‌ست به‌سه‌رگرتنی پارچه‌کانی که‌لاوه‌ی "کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی
عێراقی" شکه‌ستی خواردوو دامه‌زراوه...
واته ئه‌مجاره‌یان "به دوو قۆڵی قۆڵبڕ" چه‌قۆیان تیژ کردوه و به ته‌مان
بکه‌ونه گیانی خه‌ڵک و له ڕێگای "شه‌لم کوێرم، که‌س نابوێرم" و چه‌واشه‌کردنی
خه‌ڵک چه‌ندین ملیۆنی تریش قووت بده‌ن..!؟
بۆیه، زۆر به پێویستم زانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی
ئاگادار بکه‌مه‌وه که زۆر زۆر وریا بن له نزیک بوونه‌وه له‌م
کۆمپانیایه و بۆ چه‌ندین جار نه‌بنه خۆراک بۆ ئه‌م گورگه هارانه و
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو پاره‌وپووڵیان خوراوه
سکاڵایان له سه‌ر تۆمار بکه‌ن و داوای مافی خۆیانیان لێ بکه‌ن و هه‌روه‌ها
زانیاری ته‌واو له سه‌ریان له هه‌موو نووسینگه‌کان داوا بکه‌ن...
http://www.flygtorget.se/Aktuellt/Artikel/?Id=7607
http://www.reseforum.se/forum/flygrelaterat/28182-air-sweden-aviation-flyswedish.html
_______________________________
تێبینیی: ئه‌م ئاگادارییه له لایه‌ن به‌ڕێز کاک (ئازاد)ه‌وه بۆ
ئه‌مڕۆ ناردراوه.
|