٢۴\١\٢٠١٠
بۆ ئازادی خوشکه‌زا،زام.

وشەجاڕ
من ره‌ش نابم،
...
له زولفه سیاکانیشت،
نابمه‌وه
من ره‌ش نابم، ...
له شه‌ویشت نابمه‌وه!
من و به‌فره‌که‌ی «چل‌چه‌مه»*
ساڵ...ﻪ و ساڵ، مه‌نزڵ به مه‌نزڵ
به دواتا دێین
من و ...
من . من
له چله‌یشتا ... ناچمه‌وه ...
من؟!... ره‌ش نابم
له ره‌شه‌مه‌ی چاوانیشت نا بمه وه.
ته‌ک ئه‌سرینا دیسان بۆت هه‌ڵدچمه‌وه
ئه‌مجاره‌یان شه‌پۆ؟! به‌له‌مێکم نه‌رم و
نیان
سپی،سپی ...
گوڵه‌یاسی
به هێوری دێمه پێشێ
په‌ڵه ئه‌ده‌م
ئه‌مجاره‌یان شێخی برۆت
ته‌نگی رێگه‌م بۆ ئه‌چنێ و ... رام ئه‌کێشێ، که‌مه‌ن کێێێشه، که‌مه‌ن!
په‌ڵه ئه‌بڕم...
ته‌ک به‌فره‌که‌ی چل‌چه‌مه‌دا و هه‌مه‌وه‌یلی شێعره‌کانما ...
رچه‌ی عه‌شقت؟
ئه‌یشکێنین
دێینه به‌ر بورجه‌که‌تان و
هه‌ڵه‌زنێین به‌ره‌و گۆنات
پێ هه‌ڵده‌گرین!؟
له سه‌رسینگتا؟؟!!
هه‌ڵده‌خزێم؟! ...
هه‌ڵ، ... ده ... خزێ ... م!!! ...
ئه‌کنیه‌م و
مه‌مکیشت دێ به ده‌سمه‌وه
و
دیسانه‌وەش
ھ
ﻪ
ر
ه
س
ده‌که‌م!
_______________________
*
چل‌چه‌مه:
کێوێکه له رێگای سه‌قز - مه‌ریوان.
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|