٢٥\٦\٢٠١٣
بۆ باوکم.*

هاوار تەیب
ئەو
دەمەی بێدەنگیی سەفەرێک
هاوار هاواری وشەیەکی ماڵئاوایی
دا بە گوێی
تەمەنا
ئیدی ئەو هەڵیکێشاین لە تەنیایی خۆی
ئێمەشی بە مەوجی گریان نووسییەوە
سیحری وجوودی ئەو حەقیقەتێکی سوور بوو،
کە کۆتاییەکەی چیرۆکێکی خۆڵەمێشی
لە سەغڵەتی تۆفانا بوو
بە ناچاریی لە
دەسپێکی سەفەرێکدا یەک پارچە ئێمەی سپارد بە
ڕەحمەتی تەنیایی و
خۆشی دەست لەملانێی خەوێکی مێژوویی بوو
چەتری موحیبەتی ئەو
مۆسیقیایەکی سپی بوو
لەوێ بوونیشی پرسیارێکی گیرۆدەیی و
پەنجە لەرزۆکی ئێمە، و
جەنگی سەفەر و... باڵەفڕکێی گوللەکانی عاشقن بە
ژیان
سێبەری سەروەریی سەر سەری قەدەرن
واژۆی بە پەپوولە کرد و
ئێمەشی بە رەهاییترین
بوونەوەر لە عەشقدا.
_____________________________
*
لە
رێکەوتی (٢٥\٦\١٩٩٤)دا
بوو بە قوربانی شەڕی براکوژیی.
hawarteyb@gmail.com
|