١٦\٧\٢٠١٣
بۆ باوکم.
دەریا
١
بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی،
هێندەی هه‌موو دونیا
خۆشمویستووه و خۆشمده‌وێ
کەچی ئێستا... به بێ ویستی
ماڵئاواییم لێ دەکا.
٢
من
دڵنیام...
ئه‌گەر جێم نەهێلیت
ژیان رەنگینتر
ئاسمان شینتر
خەو شیرین‌تر
ده‌ریا ئارامتر دەبێ.
٣
ده‌زانم کاتێک به بێ ویستت
چاره‌نووس یاخه‌ی گرتی،
ویستی تۆ نه‌بوو
ته‌نها ده‌ستم بگری و
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
مالئاواییم لێ بکه‌ی.
٤
جارێکی‌تر...
ده‌ستم بگره
ده‌سته‌کانی تۆ...
به‌رائه‌تیان لێ ده‌تکێ
که‌چی ئه‌مڕۆ...
چاره‌نووس به‌ره‌و
جه‌نگت ده‌بات
ده‌ستم بگره
گه‌رنا هیچ شه‌وێک
چاوه‌کانم به بێ تۆ
خه‌و نایانباته‌وه.
٥
ئه‌گه‌ر ده‌ستم بگری و
فرمێسکه‌کانت بێنه‌خوار
بینینی هه‌ر فرمێسکێ
له ناخه‌وه ده‌مهه‌ژێنێ.
٦
گه‌ر ده‌ستم بگری و
جارێکی ده‌نگی تۆ نه‌بیستمه‌وه
به منداڵیی و گه‌وره‌بوونم
رانایه‌م و
ده‌رگای حه‌وشه‌که‌مان
هه‌ر به کراوه‌یی جێده‌هێلم
نه‌وه‌ک شه‌و دره‌نگانێ
بگه‌ڕێیته‌وه و
هێزی هاتنه ژووره‌وه‌ت نه‌بێ.
٧
گه‌ر هاتیه‌وه
جەسته‌ت شه‌که‌ت
بێ هه‌ست.. بێ ره‌نگ.. بێ ده‌نگ
هه‌ر خۆم ده‌بم
به هێز و تین
هه‌ر خۆم ده‌بم
به هه‌ست و ره‌نگ و ده‌نگ
هاوار ده‌که‌م
دایکی میهره‌بان
جه‌نگ ته‌واو بوو
جه‌سته‌م سوور و
هه‌ستم بریندار
ره‌نگ بزرکاو
زمانم بێ وشه
جه‌سته‌ی سڕت توند ده‌گرم به‌خۆم و
پڕ به ده‌نگم هاوار ده‌که‌م
تۆ ئه‌ی باوکی مه‌زنم
ئەو وشە فەلسەفییەی
ھیچ فەیلەسوفێک
ناتوانێ ته‌فسیری دابڕان و جودایی
تۆ بکات
تۆ ئه‌و باوکه‌ی هیچ زانایه‌ک
ناتوانێ شوێنپێی تۆ
شیکار بکات
ئه‌ی باوکی میهره‌بانم
تۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ی
هیج پاڵەوانێک ناتوانێ
خۆی لە گەڵ تۆ بەراورد بکات.
٨
له‌وه‌ته‌ی رۆیشتووی
ماڵێکمان هه‌یه
له چۆڵیی،
حه‌وشه‌یه‌کمان هه‌یه
له ته‌نیایی
ژوورێکمان هه‌یه
له دڵته‌نگیی
باخێکمان هه‌یه
له خه‌مناکیی
گۆرانییە‌کمان هه‌یه
له بێده‌نگیی
ئاوازێکمان هه‌یه
له تاریکیی
ئاسمانێکمان هه‌یه
بۆ فرمێسک کۆکردنه‌وه
دنیایه‌کمان هه‌یه
به بێ باوک.
٩
ناگه‌ڕێیته‌وه...
چاوه‌ڕوانی رژاوه‌ته
هه‌موو سووچێکی شار
به‌رگی ره‌ش هه‌موو مرۆڤه‌کانی داپۆشیوه
خه‌م، دڵی هه‌موویانی داگیرکردوه
نازانن بۆ...؟
چونکه (جه‌نگ، کوشتن، فه‌نابوون)
هه‌موو جیهانی ته‌نیوه
خودایه..
جه‌نگ شکۆمه‌ندیی و به‌هاکان و میهره‌بانیی
تێکشکاندوه و
شاره‌کانی بێده‌نگ کردوه و
ماڵه‌کانی پڕ له ته‌نیایی کردوه و
چاوه‌کانی به چاوه‌ڕوانیی سپاردوه و
ژیانی مرۆڤی بێ نرخ کردوه.
١٠
ده‌بێ له جه‌نگ کێ براوه بێ
کاتێک مرۆڤه‌کان
له‌ناوده‌چن
خاک چ سوودێکی هه‌یه
که هه‌موومان به‌جێیده‌هێڵین
هه‌موو کات چاوه‌ڕوانین
ده‌نگی ده‌رگا بێ و
بزانین که‌سه‌کانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
یان لاشه‌ی سڕیان دێته‌وه.
١١
باوکم هیچ کات
چاره‌نووس چه‌کی پێدا
ئێستاش به‌م ته‌مه‌نه‌وه
چاوه‌ڕوانم ده‌ستم بگرێت و
بگه‌ڕێته‌وه
دایکم هه‌ر گۆرانییە بێده‌نگه‌کان
به فرمێسکی چاو ده‌چڕێ و
باوکم هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه!
کەنەدا
deriyarewandzi@hotmail.com
|