له وڵاتی بێ نازییم دا
بریارم دا
کۆتایی به به‌ناز بێنم
چیم له ده‌ست هات
ته‌نها ئه‌وه‌نده
ئاگر له جه‌سته‌ی خۆم به‌رده‌م
جه‌سته‌ی (به‌ناز) بسووتێنم
بارگه‌ی بێ نازییم له کۆڵ
نا
بۆ شاری بێ نازان رێم کرد..
جه‌سته‌یه‌کی پڕ له ئاوات
هه‌ر به لاویی
به سۆتماکیی
وه‌کو جوانترین دیاریی
گڵکۆیه‌کم
پێشکه‌ش به دایکی
وڵات کرد
ناز بۆ ئێمه‌ی هه‌ژار نییه
ته‌نها
ئارامگای یه‌کجاریی
دایکمانه
گڵ و خۆڵی گڵکۆیه‌که‌م
بۆ چاوی پڕ حه‌سره‌ت و ئاوات
هه‌ر هه‌توانه
هه‌ر هه‌توانه
|
با پیرۆز بێ
ژینی پڕ له ئاسووده‌یی
کۆشک و ته‌لار
بۆ کوڕ و کچی
گه‌وره‌کان
ده‌سه‌ڵاتدار
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار
ئێمه‌ی هه‌ژار
بۆ کوڕه‌کان سه‌رهه‌ڵگرتن
بۆ هه‌نده‌ران
یان چه‌کداریی
و کرێکاریی
یان سووڕانه‌وه‌ی
بێکاریی
بۆ کچانیش
یان مه‌ینه‌تیی
یان بێبه‌ش له خۆشیی
ژیان
یان گڵکۆیه‌کی سارد و سڕ
یا رازاندنه‌وه‌ی مێزی وان.
١٢\٩\٢٠١١
-
هه‌ولێر
جه‌بار
سابیر قادر
|