١٢\٥\٢٠١١
بۆ به‌رده‌م
پارێزگای هه‌ولێر، یه‌ک شیش که‌باب به چوار هه‌زار دیناره.
هێمن حوسێن
ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێگام که‌وته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوتوچۆی هه‌ولێر
بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوفێری . له گۆره‌پانی ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که
که‌باب فرۆشیک هه‌بوو منیش حه‌زم کرد نان و که‌بابێک بخۆم و چوومه
ژووره‌وه و داوای دوو که‌بابم کرد ، دوای چه‌ند خوله‌کێک چوار که‌باب
هاته به‌رده‌مم . منیش گوتم کاکه گیان من داوای دوو که‌بابم کردبوو ،
وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه و رۆیشت ، گوتم دیاره به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون ،
هێشتا که‌بابه‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو بینینم ده‌مه‌قاڵی له نێوان
موشته‌ریه‌ک و خاوه‌نی که‌بابخانه‌که دروست بوو ، موشته‌ریه‌که ده‌یگوت
من داوای سێ که‌بابم کردووه که‌چی شه‌ش که‌بابیان بۆم هێناوه و‌ئێستا
پاره‌ی سێ که‌باب ده‌ده‌م ، ئیتر خه‌ڵک که‌وته نێوانیان و به پاره‌ی
چوار که‌باب کێشه‌که کۆتایی هات، پاشان زانیم ئه‌م که‌باب فرۆشه ئه‌مه
پیشه‌یه‌تی داوای چه‌ند شیش که‌باب بکه‌یت ئه‌و دوو ئه‌وه‌نده‌ت بۆ
داده‌نێت، بۆ رۆژی دواتر هه‌ر له‌وێ توشی براده‌رێک بووم له‌کاتی هاتنه
ده‌ره‌وه گوتی با دوو شیش که‌باب بخۆین ، منیش مه‌سه‌له‌که‌م تێگه‌یاند
گوتی نا بابه شتی وا نیه با بچین . ئیتر ئه‌مجاره چوینه ژووره‌وه
و هه‌ریه‌ک داوای یه‌ک که‌بابمان کرد و سێ جار لێمان دووباره کرده‌وه
که یه‌ک شیش که‌باب بۆ هه‌ر یه‌که‌مان بهێنێت . که‌چی دیسان دوو شیش
بۆ من و دوو شیش بۆ براده‌ره‌که‌م هات . ئێمه‌ش بێ ده‌نگ بووین، له
کاتی رۆیشتن پاره‌ی دوو که‌بابمان دا ، که‌چی خاوه‌ن که‌بابخانه زۆری
نه‌مابوو هاواربکات ئه‌م دزانه بگرن ، دیسان توشی ده‌مه‌قاڵی کردینه‌وه
و ناچار پاره‌ی چوار که‌بابمان دا ...
دوای ده ساڵ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 11 ی ئایار دووباره رێگام که‌وته‌وه
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه . به‌ر له ته‌واو بوونی کاره‌که‌م نیوه‌ڕۆم
به‌سه‌رداهات و جگه له‌م که‌بابه شتێکی ترم ده‌ست نه‌که‌وت و ناچار
چوومه ژووره‌وه و داوای یه‌ک که‌بابم کرد وامزانی هه‌ر وه‌ک جارانه
و دوو که‌بابم بۆ دێنێت . که‌چی ئه‌مجاره یه‌ک که‌باب هاته به‌رده‌مم،
منیش له خه‌یاڵی خۆم گوتم ئێستا ناتوانێ فڕ و فێڵ له خه‌ڵک بکات و خه‌ڵک
هۆشیار بۆته‌وه ، دوای نانخواردن ویستم پاره‌که بده‌م گوتی ده‌کاته
چوار هه‌زار ، گوتم بۆ یه‌ک شیش که‌باب به چه‌نده ؟ گوتی چوار هه‌زار
، گوتم ئاخر ئه‌مه که‌بابێکی ته‌واویش نه‌بوو زۆر بچووک بوو ، زۆر به
توڕه‌ییه‌وه گوتی ئه‌گه‌ر که‌بابی گه‌وره بفرۆشین به شه‌ش هه‌زاریشت
ناده‌مێ... منیش به دوو دڵییه‌وه چوار هه‌زارم پێی دا له بری نیو
شیش که‌باب.
لێره‌دا مه‌به‌ست له بڕی پاره‌که نیه خوا ناکرده بڵێن ئه‌م کابرایه
زۆر ڕه‌زیله بۆ چوار هه‌زار، بیست دێڕی نوسی، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و
به‌ڕه‌ڵاییه‌یه که بازرگانان به‌ناوی بازاڕی ئازاد به‌کاری ده‌هێنن و
تا ئیستا له ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی تێنه‌گه‌یشتوون و له‌هه‌مان کاتدا
لێژنه‌یه‌ک نیه بۆ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بازرگانانه.
له وولاتی ئێران یه‌ک شیش که‌باب به هه‌زار دیناری عیراقی ده‌فرۆشرێت
زۆر له که‌بابی ئێمه پاکتر و ته‌ندروست تره، له تورکیا یه‌ک شیش که‌باب
به دوو هه‌زار دیناری عیراقی ده‌فرۆشرێت زۆر له که‌بابی ئێمه پاکتر
و ته‌ندروست تره، باوه‌ڕ ناکه‌م له دوبه‌ی یه‌ک شیش که‌باب به چوار
هه‌زار دیناربێت، بۆیه پێوسیته لێژنه‌ی چاودێری له پارێزگای هه‌ولێر
به‌کاری خۆی هه‌ڵسێ وسه‌رپێچیکارانیش سزا بدات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر که‌س به‌ناوی
بازاری ئازاد ئه‌م خه‌ڵکه داماوه نه ڕووتێنێته‌وه.....
ماڵپه‌ڕی هێمن
حوسێن
|