٢٨\٨\٢٠١٠
بۆ بهرگری له
ئازادی رادهربڕین له کوردستان و یهکاڵاکردنهوهی کهیسی سهردهشت
عوسمان.
کۆمهڵێک ڕێکخراو نامهیهکی هاوبهش بۆ سهرۆکی
سۆسیال دیموکراتی سوید دهنێرن.
دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و هێزانە دەچیت کە
پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
نامهیهکی سهرئاوهڵا
بۆ بەڕێز خاتوو مۆنا سالین لێدهری حیزبی سۆسیال دیمکراتی سوید.
وەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا
بەڕێزتان سەفەری کوردستانی عیراقتان کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. ئێوە سەفەرەکەتان لە کاتێکدا کرد کە خەڵکی
بەشخوراو و ئازادیخوازی کوردستانو خێزانێکی هەژاری ئەو وڵاتە بە هۆی
کارەساتی ئیختیتاف و کوشتنی گەنجێکی خوێندکارو ڕۆژنامەنووسی ٢٣ ساڵە،
لە ناخەوە بریندار بوونو هەژا بوون. ئێوە لەو سەفەرەتاندا تەنها
دەسەڵاتدارانی کوردستانتان بەسەر کردەوە و بە ناکۆک لەگەڵ بەڵینو
دروشمە ڕاگەیەنراوەکانتان هیچتان بۆ دۆستایەتی خەڵکی هەژار و
بێمافکراوی ئەو ناوچەیە نیشان نەدا.
ناکرێتو ناشێت لە بەڕیزتان شاراوە بێت. کە دوو حزبی دەسەڵاتداری
کوردستان ماوەی چەندین ساڵە لە دوای ڕزگاربوونی کوردستان لە دەسەڵاتی
حکومەتی بەعسو ڕووخانی ئەو ڕژێمە، ڕێک بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی
خەڵکی کوردستانەوە، تەواوی سەروەتو دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیان پاوان
کردووەو خەڵکیان لە دواکەوتووییو هەژاریو بێکاریو بێئایندەییدا
ڕاگرتووە. لە کاتێکدا کە لەسایەی سەروەتی پاوانکراوی بەردەستی خۆیان
ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیانو دارودەستەکەیان فەراهەم کردووە، خەڵک
هێشتا لە خەمی دەستڕاگەیشتن بە سادەترین پێداویستیەکانی وەک کارەباو
ئاوی پاکی خواردنەوەدان. هەرکاتێکیش دەنگی خەڵک دەرهاتبێ و داوای مافی
خۆیان کردبێت بە توندو تیژی وەڵام دراونەتەوەو تاوانیان لەبەرامبەردا
ئەنجام دراوە. کوشتنی سەردەشت عوسمان کە ڕۆژنامەنووسو گەنجێکی
ڕەخنەگری دەسەڵات بوو، تازەترین قوربانی ئەو تیرۆریزمەی دەسەڵاتدارانی
کوردستانە.
سەردەشت عوسمان دانیشتووی شاری هەولێر بوو و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی
ئینگلیزی کۆلیجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین بوو. ئەو لەسەر ئەو وتارانەی
کە لە ڕەخنە لە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانو بنەماڵەی سەرۆکی
ئەو پارتە مەسعود بارزانی نووسیبوونی، ڕۆژی ٤/٥/٢٠١٠ لەبەردەم
کۆلیجەکەی خۆی دەڕفێنرێتو دواتر پاش دوو ڕۆژ لە شاری موسڵ تەرمەکەی
دەدۆزرێتەوە. بە نیشانەکەی سەر جەستەی سەردەشتدا دیارە کە ئەو پاش
ئەشکەنجەیەکی زۆرو بە هۆی گولهیەک کە نرابوو بە ناو دەمیەوە گیانی
لەدەست دابوو. بکوژان مەبەستیان بووە بەو کردەوەیە بە ڕەخنەگرانی
دەسەڵات بڵێن کە ئەگەری ئەوە هەیە لە حاڵەتی درێژەدانی ڕەخنەیان لە
دەسەڵات ئەوانیش هەمان چارەنووسیان هەبێت.
سەردەشت ئەمڕۆ بۆ خەڵکی کوردستانو بە تایبەت بۆ ئەوانەی ڕەخنەگرو
ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتن، سیمبولی ناڕەزایەتیو ئازادیخوازیە. ئێمە وەک
بەشێک لەو خەڵکە کە بەشی هەرەزۆرمان بەهۆی ناڕەزایەتیو بەرەنگاری
بێمافی لە کوردستانەوە ڕوومان کردۆتە دەرەوەی وڵاتو لە سوید دەژین،
زۆر بە بایەخەوە بۆ ئەم مەسەلەیە دەڕوانین. ئێمە وەک نوێنەرانی
ڕێکخراوە کەلتورییو کۆمەڵایەتیەکان لە سوید، بەو ئەندازەیە متمانە بە
بەڵێنی حزبەکانی سوید بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی ئازادیو مافەکانی مرۆڤ
لە کوردستان دەکەین کە بە کردەوە لە بەرانبەر دەسەڵاتی حزبەکانی
کوردستان بەرگری لە ئازادیەکان بکاتو ناڕەزایەتی لە تاوانو کوشتاری
ئازادیخوازان دەربڕێت. دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و
هێزانە دەچیت کە پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان
دەکەن.
ڕێکخراوەکان:
1- P-O Flodström för، ـ پ ـ ئۆ فلودستریۆم له ڕێکخراوی دژی
راسیستی له یاڤلا
Gävles Antirasistiska Kulturförening [GARK]
2- Sherzad Fatih för، ـ سهنتهری پاریزگاری مناڵان له عێراق
Centret för försvar av bernens rättigheter i Iraq- Sv.
3- Iranska Flyktingars Riksorganisation-sektion Göteborg ـ شورای پهنابهرانی
ئێرانی له یۆتۆبۆری
ifr_goteborg@yahoo.se
4- Iranska Kvinnors Frigörelse ـ سازمانی ڕههایی ژنان
rahai_zan@yahoo.com
5- Internationella sköna konster .Göteborg
d.hasttyar@gmail.com
ـ کۆمهڵهی هونهره جوانهکان له یۆتۆبۆری
6- Matin Förening ،kontakt person Adnan Hassan
،adnan68@live.se ـ کۆمهڵهی
مهتین
7- Youth of change ،ordförande peshraw sherwan peshraw_sherwan@hotmail.comـ
گهنجانی گۆڕان
8- Kurdistan idrottsklubb ordförande qani delewi ـ تیپی وهرزشی
کوردستان
9- Madusa Förening،
madusa@telia.comـ ڕێکخراوی مهدوسا
10- Irakiska Flyktingarnas Förbund،
iff@telia.comـ یهکێتی پهنابهرانی
عێراقی
11- Irakiska Flyktings Förråd، flyktinrodet@gmail.comـ شورای پهنابهرانی
عێراقی
12- Radio Hawpshti i Göteborg، hawpshti@gmail.com ـ ڕادیۆ هاوپشتی
13- Irakiska kommitten för Kvinnors Rättigheterـ کۆمیتهی
عێراقی بۆ مافهکانی ژنان
14- Kvinnojouren NINAـ نینا بۆ پارێزگاری ژنان
15. Kurdiska Ungdomsföreningen i Göteborg، k.ungdom@spray.seـ کۆمهڵهی
لاوانی کورد له یۆتۆبۆری
sardashtkomite@yahoo.com
|