بۆ به‌رگری له ئازادیی رِۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رنه مه‌یدان.
وه‌بۆ به‌رگرتن به به‌یاسایى بوونى ئه‌و پرِۆژیه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ، له ریَگه‌ى كه‌مپینیَكه‌وه كه له‌م پیَناوه‌دا به‌رِیَمان خستوه خۆشبه‌ختانه توانیمان پشتیوانیه‌كى گه‌وره‌ى رِۆژنامه‌نوسان و ئازادى خوازان بۆ به‌رگرى له ئازادى فكر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بیَنین . دواى ئه‌وه‌ى نارِه‌زایه‌تى ئازادیخوازان كاریَكى كرد كه په‌رِله‌مان نه‌توانیَت ژیَربه‌ژیَر و به‌ئاسانى یاسا بۆ به‌رگرتن به ئازادیى رِۆژنامه‌نوسى بسه‌پیَنیَت , بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به نارِه‌زایه‌تیه‌كان دژى ئه‌و پرِۆژه یاسایه وه‌ك چۆن به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م پرِۆژه‌یه بخریَته به‌رده‌م پارله‌مان ، سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نوسان رِاو پیَشنیارى "ئه‌ندامه‌كانى خۆیى " له‌سه‌ر پرِۆژه‌كه وه‌رگرت و به‌ڵام دواتر به‌هیَند وه‌ری نه‌گرت , ئاوهاش په‌رِله‌مان له‌ژیَر ناوى وه‌رگرتنى رِاو سه‌رنجى رِۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر پرِۆژه یاساكه بانگیَشتى ده‌سته‌یه‌ك له رِۆژنامه‌نوسانى كرد و دواى ئه‌وه‌ى رِاو پیشنیاره‌كانیانى وه‌رگرت, به‌ڵام له دانیشتنه‌كانى په‌رِله‌ماندا ئه‌وانیش به هیَند وه‌رنه‌گیران . و ئه‌گه‌ر گۆرِانكاریه‌كیش كرابیَت گۆرِانكاریه‌كى زمانه‌وانیه و هیچى له دواكه‌وتویى ناوه‌رۆكى پرِۆژه‌یاساكه‌ى نه‌گۆرِیوه , به‌پیَچه‌وانه‌وه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌ماندا رِۆژبه‌رِۆژ پیَشنیارات و به‌ندی خه‌ته‌رتر ده‌چیَته سه‌ر پرِۆژه یاساكه وه‌ك ئه‌مرِۆ بینیمان په‌رِله‌مان ده‌نگیدا به داخستنى رِۆژنامه‌كان و پیَچانه‌وه‌ى ژماره‌كانیان له بازارِدا ئه‌گه‌ر هاتو هه‌واڵى خۆپیشاندان و نارِه‌زایه‌تیه‌كانیان بڵاوكرده‌وه ،یان بانگه‌وازیان بۆ كرد . كه‌ده‌سه‌ڵاتداران به (فه‌وزا ) ناوى ده‌به‌ن كه ئه‌م بیانوانه‌ش زۆر كۆنن ، هیَشتا به‌و قه‌ید و به‌ندانه رِازى نین كه ئه‌و پرِۆژه‌یه بۆ رِه‌وشى رِۆژنامه‌نوسى له كوردستان دروستى ده‌كات . هه‌روه‌ك پیَشتر ده‌سته‌كه‌ى ئیَمه ئه‌مانه‌ى به‌رِۆشنى رِاگه‌یاندبوو . بۆیه ئیَمه پیَماوایه ته‌نها رِیَگه بۆ دیفاع له‌ئازادی رِۆژنامه‌نوسى كه له‌به‌رده‌م رِۆژنامه‌نوسان و ئازادى خوازانى كوردستانداهه‌بوه و هه‌یه هاتنه مه‌یدان و به‌رزتر كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگه‌یه كه پیَشتر بۆ به‌رگرتن به‌و پرِۆژه یاسایه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه به‌رزبویه‌وه , ئه‌م كاره‌ش پیَویستى به كۆبونه‌وه‌ى رِۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازانى كوردستانه له‌ده‌وری یه‌ك و كارى یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگى بۆ به‌رگرى له ئازادیى تابتوانین پاشه‌كشه به پرۆژه یاسایه‌ك بكه‌ین كه رِۆژنامه‌كان داده‌خات و زمان و قه‌ڵه‌مى رِۆژنامه‌نوسان ده‌به‌ستیَت ، وه بتوانین به جوهد و پشتیوانى خۆمان یاسیه‌كى مه‌ده‌نى و پیَشكه‌توخواز له‌جیَگه‌یدا دابنیَین كه ته‌واوى ئازادى بۆ رِه‌وشى رِۆژنامه‌نوسى له كوردستان فه‌راهه‌م بكات .
|