په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بۆ بەرگرتن بە خوێنڕێژى !


کاروان نەجمەدین

 
سەرەڕاى هەموو ئەو نەهامەتیانەى لە سایەى نیزامى هەوسارپچڕاوى سەرمایەداریدا بەرۆکى ئینسانە بێشومارەکانى دونیاى گرتوە ، بەجۆرێک کە سەر بکەیت بە هەرگۆشەیەکى ئەم زەمینەدا ئینسانەکان لەدەست بێمافى و نا عەدالەتی برسێتى و سەرکوت و کارى تاقەتپڕوکێن دەناڵێنن ، لەهەمانکاتدا بەرژەوەندیەکانى ئەم نیزامە ئەمڕۆ عیراقى کردۆتە گۆمى خوێن و ئەژدیهاى هەزارسەرەى دەمى تێژەنیوە ، وەک چۆن سەرەتا هەموو ئەو هێز و لایەنە کۆنەپەرستانەى بەرژەوەندیەکانى خۆیان لەگەڵ هێرش و موشەکەکانى ئەمریکا و خوێناى کردنى خەڵکى عیراق دەبینیەوە و بە لەبەرچاوگرتنى ماهیەتى خۆیان و پێگەى جەماوەریان ڕوخانى بەعسى دڕندەیان لەڕێگەى ئیرادەى خەڵکى ستەمدیدەى عیراقەوە بە خەیاڵ دەهاتەبەرچاو ئێستاش بەلەبەرچاوگرتنى ماهیەتى خۆیان ئەسپى قینیان بەناو دەمار و خوێنى ئەم خەڵکەدا تاوداوە و بۆ یەکلاکردنەوەى بەرژەوەندیەکانیان و پچڕینى بەش لاشەو خوێنى ئینسانەکانیان کردۆتە ساترو هەر ڕۆژە شەڕێکى خوێناوى دەکەنە نسیبى خەڵک ، وە هەموو باڵو تاقمەکانى نێو ئەم پرۆسەیە بەدیل و پەیامەکانیان ئاشکرا ڕاگەیاند کەسەرەنجام جگە لە حکومەتێکى تایەفى و مەزهەبى شنێکى دیکە نەبو ، ئەمە تاى بەرداشى باڵى ئیسلامى سیاسى دژى ئەمریکایى و ناسیۆنالزمێکى عەرەبى هاوشێوەشى لەسەربێت کە لەگەڵ تاى بەرداشى ئەمریکا لە پێناو بەردژەوەندیاکانیاندا هەمیشە خەریکە هاڕینى خەڵکى زەحمەتکێش و ئازادیخوازن .

لەم نێوە دا ئەوەى گوزەران و ماف و نان و ئازادیەکانى خەڵکە نەک باسێکى لێناکرێت بەڵکە هەرڕۆژە زیاتر بەر هێرش دەکەون چونکە تەواوى لایەنەکانى نێو ئەم پرۆسە کۆنەپەرستانەیە لەسەر پاشەو پاش گێڕانەوەى کۆمەڵگا نان دەخۆن ، وە کارى ئەوان سەرکوت و کوێرەوەریە نەک باس لە ئازادى و خۆشگوزەرانى ، وەڵام دانەوە بەم هەلومەرجەو کۆتایى هێنان بە نەزیفى خوێن و بەرگرتن بە سەرکوتى حکومەتى تایفى و بەرقەرارکردنى کۆمەڵگایەکى ئازاد و یەکسان و مەدەنى کارى کۆمۆنیستەکان و ئەو ئازادیخوازانیە کە عەوداڵى ئازادی و ئەمنیەتن ئەمەش تەنها بە دەربڕینى ناڕەزایەتیەکان لە جى خۆمانەوە وەڵام نادرێتەوە وەستانەوە بەرانبەر کۆنەپەرستى و بەدیهێنانى خۆشبەختى کارى یەکدەست و ڕێکخراو لە هەموو ئەو ئینسانانە دەخوازێت کە چاویان بڕیوەتە ئاسۆى ئازادى ، نەجاتدانى کۆمەڵگا لەژێر چنگ و نینۆکى ئەحزابى هەمەڕنگەى بۆرجوازى و خولقێنەرانى حەمامى خوێن بەهێزکردنى یەک حیزبى کۆمۆمۆنیستى بێ چەندو چون دەخوازێت ، کۆبەوە و خۆڕێخراو کردن لە ناو حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى چەپى عیراق مەرجى ئەساسیە بۆ ئاڵوگۆڕى ڕیشەى لەکۆمەڵگا و فەراهەم بونى کۆمەڵگایەکى خوازیارى ئینسان ، بەبێ حیزبى سیاسى بڕینى نینۆکى بۆرجوازى ئیمکانى نیە ، بەبێ حیزبى سیاسى ئازادى بەدەست نایەت ، حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى چەپى عیراق وەسیلەى هەمو ئینسانێکى کۆمۆنیست و ئازادیخوازە بۆ بەدەستهێنانى کۆمۆمەڵگایەکى سۆسیالستى دور لەهەموو ئەو کوێرەوەریانەى کە نیزامى سەرمایەدارى کردویە بەنسیبى کۆمەڵگەى بەشەرى ،سەرەڕاى هەمو ئەو ڕگریانەى لەبەردەم کۆمۆنیستەکاندا بوەو هەیە خۆشبەختانە کۆمۆنیزمى کرێکارى ڕیزێکى فراوانى لە ئینسانە کۆمۆنیستەکانى ئەمڕۆى ڕخراوکردوە و لە زۆرێک تەنگوچەڵەمەى نێوخوى خۆى نەجاتداوەو ئەمڕۆ دوابەدواى بەرزڕاگرتنى ئاڵاى کۆمۆنیزمى کرێکارى کە لەلایەن باڵى ڕاستى تێکەڵ بە بزوتنەوەکەوە بەرەو چنگى بۆرژوازى دەچو ئەو فازەى تێپەڕاندو حیزبەکەى بەجۆرێک فراوان بۆتەوە کە کەمشوێنى عیراق هەیە ڕێخستنەکانى خۆى تێدا ساز نەدابێت تا پێى نایە کۆنگرەى دووەمى خۆیەوە ، بەڵام هێشتا دەتوانین ئەمەش وەک سەرەتاى زیاتر ڕۆشنبونەوەى چراى ئومێدى ئەو ملیۆنەها ئینسانە چاولێ بکرێت کە تەواوى ژیانیان نوقمى نەهامەتى بوەو دڵیان بۆژیانێکى شایستەى ئینسانى لێدەدات ، گەورەکردن و بەرزکردنەوەى بڵێسەى ئەم ڕوناکیە بەندە بە ڕیزى فراوانى کرێکاران و ژنان و ئازادیخوازانەوە هەرچەندە خودى حیزب هەڵقوڵاوى نێو خودى ئەوڕیزانە و کێشمەکێشە چینایەتیەکانى کۆمۆڵگایە بەڵام چینى کرێکار و ئازادیخوازان و کۆمۆنیستەکان پێویستیان بە ئازادیە بەنانە بە ئەمنیەتە حیزبى کۆمۆنیستى کرێکایى چەپى عیراق حیزبى بەدەستهێنانى هەموو ئەو ئارەزوانەیە ئەگەر خۆمان دەستى پێوەبگرین و گەورەى بکەین .
 

 

karwanmj@yahoo.com