بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد: ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی به‌دوای ڕێپێشوێنه‌كانی ئۆزالی ڕه‌حمه‌تی بگه‌ڕێن باشتره نه‌ك لێدوانه ته‌مومژاویه‌كه‌ی بایكاڵ.
مه‌هدی کاوانی
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌م ، ده‌مه‌وێ : كورته‌ی وته‌كانی دێنیز بایكالی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركیا(CHP) له ئاخاوتنێكیدابۆ ڕۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی وپێشتریش له كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات :
١ – پێویسدته توركیا ئۆپڕاسیۆنی سه‌ربازی خۆی بۆ باكوری عێڕاق ئه‌نجام بدات و ئه‌و جۆره ئۆپڕاسیۆنه سه‌ربازیانه درێژه‌ی هه‌بێت تا په‌كه‌كه له باكوری عیڕاق داڵده بدرێن ٢ – پێویسته توركیا له سه‌روی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی خۆی له گه‌ڵ خه‌لكی باكوری عیڕاق خۆش بكات و بواری خوێندن له زانكۆكانی توركیا بۆیان بڕه‌خسێنێ تاوه‌كو خه‌لكانێكی زۆر به ئاڕاسته‌ی توركی په‌روه‌رده بكرێن و دواتر له بواره جیاوازه‌كان ، له بابه‌ت ئابوریناسی و كۆمه‌ڵگا ناسی و ئی تره‌وه زانیاری وه‌ربگرن و ڕه‌وانه‌ی ئیڕاق بكرێنه‌وه . هه‌روه‌ها پێویسته بۆ كورده‌كانی باشوور ته‌له‌فزیون هه‌بێت به هه‌ردوزمانی توركی و كوردی په‌خش بكرێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت كه كورده‌كان فێری زمانی توركی بكرێن . ٣ – نابێ نوكته‌ی سنوری ئیبڕاهیم خه‌لیل دابخرێت، ده‌بێ به پێچه‌وانه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندی بازرگانی خۆمان له گه‌ڵ باكوری عیڕاق به هێزتر بكه‌ین . ٤ – ده‌بی به‌نداویی تر له سه‌ر دیجله دابنێین و كۆنتڕۆڵی بكه‌ین و ئاو به كۆنتڕۆڵ بده‌ینه ئیڕاقیه‌كان . ٥ – ده‌بی به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌نگانه ببینه‌وه كه ده‌ڵێن په‌كه‌كه له ناوه‌وه‌ش هێرشمان بۆ دێنێ.گوشاری ئاویش گرنگه تاوه‌كو عیڕاق په‌كه‌كه داڵده نه‌دا . ٦ – نابی له بواری كه‌لتوریه‌وه له هێزه‌كوردیه‌كانی لای خۆمان زۆر بچینه پێشه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌ته‌په‌ش له ناو په‌ڕله‌مان ده‌كات كه ده‌یه‌وێ مه‌سه‌له‌ی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان به‌رز بكرێته‌وه ،پێچه‌وانه‌ی سوێند خواردنه‌كانیانه . ٧ – به‌ستنی په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای باكوری عیڕاق نابی ئه‌وها بكه‌وێته‌وه كه ئێمه هێزه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌كانیه‌كانی وێ بناسێنین . ٨ - بایكال نمونه‌ی به سوریا ده‌هێنایه‌وه‌و ده‌یگوت وه‌ختی خۆی ته‌نیا حكومه‌تی سوری داڵده‌ی ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ی ده‌دا به‌ڵام كۆمه‌ڵگایان هیچ هاوكاریه‌كیان له گه‌ڵدا نه‌ده‌كردن و كاتێ كه حكو‌مه‌تیشیان كۆتایی به‌و هاوكاریدانه هێناكێشه‌كه‌مان له گه‌ڵیان بڕایه‌وه. به‌ڵام ئێستاكه كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باكوری عیڕاق نیه ، به‌لكو له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌شیه‌تی ، چونكه ئه‌وان به باوه‌ڕبوونه‌وه په‌كه‌كه له باوه‌ش ده‌گرن و به‌تیڕۆڕستی نازانن ، بۆیه پێویستیمان به قۆناغێكی مامناوه‌ندی له گه‌ڵیان هه‌یه و به نه‌رمی له گه‌لیان بجولێینه‌وه‌و به‌لای خۆمانیان ڕاكێشین و چیتر هاوكاری په‌كه‌كه نه‌كه‌ن .
تێبینی : ئه‌و به‌ڕێزه ناوی تیڕۆڕی ده‌هێنا له جیاتی په‌كه‌كه‌و زیاتر ده‌سته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی باكووری له جیاتی وشه‌ی كورد بۆ كورده‌كانی باشوور به‌كار ده‌هێنا و كه ناوی په‌خشی ته‌له‌فزیۆن و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگای عیڕاقی ده‌كردو جاروبار ناوی عه‌ره‌ب و توركمانی ده‌هێنایه‌وه زیاتر مه‌به‌ستی كوردی باشوور بوو ، بۆ ئاویش كه ده‌ی گۆت ئێمه كه ده‌مانه‌وێ به‌نداوی ئاو له سه‌ر دیجله دروست بكه‌ین ،مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه‌كه ئاو به ئێڕاق نه‌ده‌ین ، به‌لام هێنانه‌وه‌ی وشه‌ی كۆنتڕۆل ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێ ئاو بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار بهێنرێ . زۆر له لێلۆله‌ره‌و سیاسی و هه‌تا سه‌ركرده‌كانیشمان خاڵی پۆزه‌تیڤی زۆریان له ئاخاوتنه‌كه‌ی بایكاڵ ده‌رده‌هێنا و هه‌شن ئه‌و جۆره لیدوانانه به‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه كه مه‌به‌ستی بایكال ئه‌وه بێت كه كوردستانی باشوور له عیڕاق بكاته‌وه‌و به توركیا وه گری بدرێ . دیاره لێدوانی تری ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیش لیره‌و له‌وێ كه‌وتونه‌ته ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مادامه‌كێ سنوری عیڕاق گۆڕانكاری به قازانجی هه‌رێمایه‌تی لێ ده‌كرێ باشتر وایه ئێمه‌ش پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین كه پشكمان له به‌شێك له‌و سنوره هه‌بێت ، زیاتر مه‌به‌ستیان گه‌ڕانه‌ووه‌ی وڵایه‌تی موسڵه بۆ سه‌ر توركیا .
دیاره كه دێنیز بایكاڵ ده‌یه‌وێ له دوو ڕووه‌وه بچێته ناو باسه‌كانی كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وانی تر پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه . له كاتێكا كه ده‌ڵێ ده‌بێ ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی په‌كه‌كه بجه‌نگێین و ناشبێت له ڕووی كه‌لتوریه‌وه له كورده‌كانی لای خۆمان بێینه پیشه‌وه‌و ئه‌و داوایه‌ی ده‌ته‌په‌ش بۆ ئۆتۆنۆمی ڕه‌تده‌كاته‌وه ، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان به سه‌ره‌داوێكیش نایانه‌وی له كورده‌كانی لای خۆیان بێنه پێشه‌وه . به‌ڵام كاتێ باس له نزیك بونه‌وه‌ی له كورده‌كانی باشوور ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی له‌و هه‌رێمه په‌ره پێ بدات ، مانای دروست كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی له باره بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیری له گه‌ڵیان .
من قسه له سه‌ر ئه‌و ئاخاوتنانه ناكه‌م كه تا چه‌ند ڕاده كۆبه‌ندی كۆمه‌ڵگای توركی و حیزبه‌كانیان پێوه‌یه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه كه توركه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی داڕێژراو و واقیعبینانه‌یان بۆ كیشه‌ی كورد پێ نیه‌و له ڕێگه‌شیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كورد تیا زه‌ره‌ر مه‌ند بووه ،دوو ئه‌وه‌نده‌ش خۆیان . توركیا له سه‌ر سیاسه‌تی دژه كورد‌و نكۆڵی كردن له مافه‌كانیان وڵایه‌تی موسڵی له ده‌ست دا . به هه‌قیقه‌تیش ئه‌گه‌ر وڵایوه‌تی موسڵ به‌شێك بوایه له توركیا به‌و نه‌وته‌یه‌وه ، ئێستاكه توركیا له نزیكی هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌بوو له ڕووی په‌ره سه‌ندنی ئابووریه‌وه‌و ئه‌و كات نه‌ك كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی له دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا ، به‌ربه‌ستیان نه‌ده‌نایه‌وه، به‌ڵكو به ئیمتیازی فراوانیشه‌وه پیشوازیان لێ ده‌كرد ، ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچیان نه‌بوایه له به‌ر نه‌وته‌كه . ئه‌كه‌په‌ش له ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه دایه كه له ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له كوردستانی باكووور ، زاڵ ده‌بن به سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد . به كورتیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك به‌و نیازه‌ن له ڕێگای ڕیفۆرمی ئابووری كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه‌و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان بكه‌ن و ئه‌و زه‌مینه‌ش بڕه‌خسێنن كه كورده‌كانی باشوور له كێشه‌ی كوردی باكوور دوور خه‌نه‌وه .
له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م توركه‌كان كه كێشه‌یان له گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌بوو له سه‌ر وڵایه‌تی موسڵ ده‌یانه‌ویست له ڕێگای هه‌ندێ به‌ڵێنی درۆزنانه به ئاڕاسته‌ی فیدڕاڵی و كۆنفیدڕاڵی سه‌رنجی ته‌وای كوردان به‌لای خۆیان ڕاكێشن . ئێستاكه‌ش كه ده‌زانن ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ناوچه‌كه‌نه‌ودۆزی كورد به قازانجی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و له ڕێگه‌یه‌وه به پان و به‌رینی كه‌وتونه‌ته خۆیانه‌وه . جارێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی به هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم ده‌ترسێنن و جارێكیش به ناوی په‌یوه‌ندی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیری به پۆزه‌تیث لێیان دێنه پێشه‌وه . جارێك ئه‌مه‌ریكا به ئیران و سوریا‌و حه‌ماس و پێگوازه‌ی هاوپه‌یمانێتیان بۆ لای ڕووسه‌كان ده‌ترسێنن ، جارێك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا جگه له‌وه‌ی هاوكاریمان له مه‌سه‌له‌ی هه‌واڵگری دژی په‌كه‌كه ده‌كا له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانیش له دژی تیڕۆر له گه‌ڵمانن ، جارێك ده‌ڵێن نابێ داوای ئۆتۆنۆمی به سه‌رمان كێڵ كرێته‌وه جارێك باس له سۆزی دینی بۆ كورده‌كانی باكوور ده‌كه‌ن و چاكسازی ئابووریشیان له ناوچه‌كانیان باس و خواسی له سه‌ر ده‌كه‌ن . ئه‌و لێدوانانه بۆ هه‌موانیان هه‌ردوو لایه‌نی نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤی تێدایه‌و یه‌كتری ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
به ڕاستی مرۆڤ كه كاته‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و به‌دوایه‌وه دێنێته‌وه پێش چاوی و به‌راورد ده‌كات له گه‌ڵ كاته‌كانی ئێستا ، ئه‌وه به ده‌ر ده‌خا كه توركه‌كان ده‌یانه‌وی به هه‌مان كه‌رسته‌كانی سه‌رده‌می كۆن مامه‌له له گه‌ڵ كێشه‌كانی ئێستا بكه‌ن به هه‌ندێ كاری پۆشته‌كراوی سه‌رده‌م . من بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌دركینم و بابه‌ته‌كه‌می پێ داده‌خه‌م . چاره‌سه‌ری كیشه‌ی ئیسڕایل له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان ، كێشه‌ی كورد‌و تورك ، كێشه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب به لێكتێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌بێت له نێوان فره نه‌ته‌وه‌كه‌كان نه‌ك به ڕیفۆرمی ئابووری و سۆزی دینی .... ئیسحاق ڕابێنیش بووه قوربانی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامیره‌ی و تۆركۆت ئۆزاڵی ڕه‌حمه‌تیش به هه‌مان ده‌رد گیانی له سه‌ر دانا‌و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش ماوه‌ته‌وه به دوای ڕیگای جێپێشوێنی ڕابین و ئۆزالی ڕه‌حمه‌تی دا بگه‌ڕێن باشتره نه‌ك كاری پینه‌و په‌ڕۆی دێنیز بایكاڵ.
به‌ریتانیا/٠٧/١٢/٢٠٠٧
|