١٣\١١\٢٠١٤
بۆ جاری دووه‌م
بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی داروین
له لایه‌ن پاپای
فاتیكانه‌وه پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.

كارۆڵ گلاتیز |

وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئارام
حه‌مه‌ساڵح |
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌لایه‌ن وه‌رگێره‌وه.
نزیكه‌ی هه‌ژده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌رڕێبه‌ری
ئاینیی كریستیان و سه‌رۆكی فاتیاكن پاپا یۆحه‌ننای دووه‌م په‌یامێكی بۆ
هه‌موو كریستیانه‌كانی جیهان و سه‌نته‌ره‌كانی كریستیان له
سه‌رتاسه‌ری دنیادا بڵاو كرده‌وه، له‌وه په‌یامه‌دا پاپا به
ڕاشكاوانه وتی: (چیتر ناتوانین بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی چارلس داروین
پشتگوێ بخه‌ین و دژایه‌تی بكه‌ین چونكه ئه‌و بیردۆزه
زانسته‌وجێگیربووه خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ و زینده‌وه‌ر به‌پێی ئه‌و
قۆناغانه دروست بوبێ ئه‌وا گیان هه‌ر هی خودایه و خوا گیانی كردووه
به‌به‌ریاندا) ئه‌م په‌یامه گرنگه‌ی پاپا هه‌راوزه‌نایه‌كی زۆری
له‌ناو پیاوانی ئاینی و كڵێسادا به تایبه‌تی له ئەمەریکادا نایه‌وه
چونكه هه‌ندێ له فۆنده‌مێنتاڵه‌كانی مه‌سیحی خۆیان به دۆڕاو ده‌زانی
و ئه‌م په‌یامه‌یان هه‌روا به‌ئاسانی پێ قووت نه‌ده‌چوو، ناهه‌قیشیان
نه‌بوو چونكه ئایینی كریستیان زیاد له ١٥٠ ساڵ دژی بیردۆزی ئیڤۆلوشن
كاریان ده‌كرد و ڕاسته‌وخۆ و مرۆڤ و هه‌موو زینده‌وه‌رێكی تریان به‌م
شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه به كاری خودا ده‌زانی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه
وتارێكم نووسی و له ڕۆژنامه‌ی ژینی نوێ‌دا كه له له‌نده‌ن
ده‌ر‌ده‌چوو بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وا بۆ جاری دووه‌م پاپا فرانسیس
ڕێبه‌ری گشتی كریستیان و سه‌رۆكی فاتیكان هه‌مان په‌یامی دووباره
كرده‌وه جگه له‌مه‌ش پاپا فرانسیس ئیعترافی به بابه‌تێكی تری زانستی
كرد كه له بواری زانستی ئه‌سترۆفیزیكدا ده‌رباره‌ی دروستبوونی
گه‌ردوون هیچی له بیردۆزی ئیڤۆلوشنی داروین كه‌متر نییه ئه‌و
بابه‌ته‌ش بیردۆزی (ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنه).
هه‌ر دوابه‌دوای په‌یامه‌كه‌ی پاپا هه‌ندێك له ئه‌كادیمیست و
مامۆستایانی زانكۆ‌و زانستوانانی سه‌ر به زانكۆی پۆنتیفیكاڵی كاتۆلیكی
بیروبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو بیردۆزه‌كه و په‌یامه‌كه‌ی
پاپا ده‌ربڕی، ئه‌م وتاره كه له ئیگلیزییه‌وه كردوومه به كوردی
پوخته‌ی بیروبۆچوونه‌كانیانه، هه‌روه‌كو له كاتی خوێندنه‌وه‌دا
هه‌ستی پێده‌كرێ بیروڕا و شیكاریی زانستوانان كه‌مێك هه‌ڵبه‌ز و
دابه‌زی تێدایه و جاروبار بڕوبیانووی جیاواز ده‌هێننه‌وه و كورد
واته‌نی له ژێر لێوه‌وه قسه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌لام كۆی گشتی
ڕاوبۆچوونه‌كانیان دان نانه به هه‌ردوو بیردۆزی ناوبراودا و له‌گه‌ڵ
په‌یامه‌كه‌ی پاپادا یه‌كده‌گرنه‌وه و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌كو دان نان به‌م بابه‌ته زانستیانه‌دا له لایه‌ن گه‌وره‌ترین
مه‌رجه‌عی ئاینی كریستیانه‌وه ده‌بێته هۆی دڵگرانی و زویربوونی
به‌شێكی كه‌م له پیاوانی كڵێسا له هه‌مان كاتدا ده‌بێته دڵخۆشكه‌ر و
مژده‌به‌خش بۆ زۆربه‌ی ئاخێوه‌رانی ئه‌م ئایینه چونكه كێشه‌یه‌كی
فیكری و فه‌لسه‌فی ئاڵۆزیان له كۆڵ ده‌كاته‌وه، گومانی تێدا نییه
كه بیروباوه‌ڕی ئاینیی و فه‌لسه‌فه ده‌ره‌قه‌تی بابه‌ته
زانستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ن بۆیه دید و بۆچوونی نوێ له
لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئاینییه‌وه ده‌بێ به‌رز بنرخێنرێ و به هه‌ند
بگیرێ، چونكه ئه‌گه‌ر بۆچوونی نوێ و ڕێزگرتن له زانست نه‌بووایه
ئاینی كریستیان نه‌یده‌توانی به‌رگه‌ی دنیای سیڤیلایز و پێشكه‌وتوی
ئه‌وروپا و ئەمەریکا بگرێ. جا تۆ بڵێی پیاوانی ئاینی ئیسلامیش ڕۆژێك له
ڕۆژان به دید و بۆچوونێكی تازه‌وه بێنه پێشه‌وه و واز له
سه‌رسه‌ختی و دۆگمای فكری بهێنن و كه‌مێكیش ڕێزی زانست و زانستوانان
بگرن!! یان به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر بیروبۆچوونی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست و هزری چه‌قبه‌ستوو و تاریكپه‌رستانه‌یان!
فه‌رموون له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی پاپادا.
بیردۆزه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن و ئیڤۆلۆشن بوو‌نی خودا ڕه‌ت
ناكه‌نه‌وه، خودا ئه‌و دروستكه‌ره‌یه كه هه‌موو دروستكراوه‌كان
ده‌خاته گه‌ڕ، هه‌روه‌ها بوو‌نی خودا به پێچه‌وانه‌ی دۆزینه‌وه و
داهێنانه زانستییه‌كانه‌وه نییه، كاتێك كه بابه‌تی بوونه‌وه‌رله
كتێبی پیرۆز (بایبڵ)دا ده‌خوێنینه‌وه ده‌ترسێین وا به بیرماندا بێت
كه خودابه‌ته‌واوی جادووگه‌ر بووه و گۆچانی جادوگه‌ریی به‌ده‌سته‌وه
بووه و توانیوێتی هه‌موو شتێك بكات، به‌ڵام وا نییه. خودا ژیانی
هێنایه كایه‌وه‌و وازی لێهێنان تاكو به پێی یاساكانی ناوه‌كی(خۆیی)
په‌ره‌بسێنن و بگه‌نه باڵاترین و كامڵترین قۆناغی شاراوه‌ی خۆیان
هه‌روه‌ها خودا ئازادی ڕه‌های به‌خشی به مه‌خلوقه‌كانی و دڵنیاشی
كردنه‌وه كه خۆی به به‌رده‌وامی له سروشت و ژیانی مرۆڤدا ئاماده‌گی
ده‌بێت. دروستبوونی گه‌ردوون ده‌رئه‌نجامی شڵه‌ژان نه‌بووه به‌ڵكو
ڕاسته‌وخۆ به هۆی باڵاترین پرینسپڵه‌وه بووه كه خودا له
خۆشه‌ویستی خۆیدا بۆ مرۆڤ به‌دیهێناوه.
هه‌روه‌ها بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن كه له‌م ڕۆژه‌دا
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی دروستبوونی گه‌ردوونه نه‌ك هه‌ر ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ
ئاماده‌گی ده‌ستی خوادا له دروستكردنیدا به‌ڵكو پێویتیشی پێیه‌تی.
ئیڤۆلوشن له سروشتدا ناهاوتا نییه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خودایه‌كدا
كه دروستكه‌ره چونكه ئیڤۆلوشن پێشبینی ده‌كات كه دروستكه‌ر
به‌ره‌به‌ره زینده‌روه‌ری تر بهێنێته كایه‌وه.
دید و بۆچونی مرۆڤ سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی ژیان و مانای ژیان
هه‌میشه له ژێر كاریگه‌ری هه‌ر یه‌كه له زانست و فه‌لسه‌فه و
ئاییندا بووه.
ڕه‌فائیل ڤیكوونا كه پرۆفیسۆره له‌بواری بایۆلۆژی و جێنه‌تیكدا وتی:
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌دا كه زانست به‌خۆیه‌وه بینیوه
هێشتاش زۆربابه‌ت به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كه چارلس
داروین تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕه‌چه‌له‌كی جۆره‌كان سه‌رسوڕهێنه‌رترین
پرسیار به‌بێ وه‌لام ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چۆن بنه‌ڕه‌تی
ڕاسته‌قینه‌ی ژیان په‌یدا بووه، یان چۆن توخمێكی بێ گیان وبێ هه‌ست
ژیان له ماده دروست ده‌كات و ده‌بێ به ته‌نێكی زیندوو،یان چۆن
خانه‌یه‌كی زیندوی سه‌ره‌تایی ( ئۆرگانیزم) به‌و شێوه
سه‌رسوڕهێنه‌ره ئاڵۆزه.
زانستی كیمیا‌و بایۆلۆژی و جێنه‌تیك توانیویانه وردترین كه‌ره‌سه‌ی
پێكهاته‌ی خانه‌ی زیندوو(ئۆرگانیزم ) دیاری بكه‌ن به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر
ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و خانه‌یه ژیانی كرا به‌به‌ردا، من به‌ته‌واوی
ده‌زانم كه خانه له چی پێكهاتووه به‌ڵام نازانم ئه‌و داینه‌میكه
چییه كه خانه ده‌بزوێنێ، بۆ نموونه سه‌لاجه‌و ئۆتۆمۆبیل دوو
داڕشته‌ی ئاڵۆزن به‌هۆی وزه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌جوڵێن وكارده‌كه‌ن
كه‌له‌ده‌ره‌وه ده‌خرێته‌سه‌ریان، له بنچینه‌دا ژیان له‌ده‌ست ئێمه
ده‌رده‌چێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان ته‌نها مۆلیكیول نییه‌و یاساكانی
كیمیا‌و فیزیا به‌شی تێگه‌یشتنی ته‌واو له‌ژیان ناكه‌ن.
بابه‌تێكی شاراوه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه چۆن هه‌موو شتێك له‌گه‌ردووندا
له بچوكترین گه‌ردیله‌ی ئه‌تۆمه‌وه بگره تا هه‌موو گالاكسیه‌كان
ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌ده‌وری خولگه‌كاندا خولده‌ده‌ن.
ڕادۆڵف مورادیان كه پرۆفیسۆری بواری ماتماتیك و فیزیای كوانته‌مه و
له بواری كۆسمۆلۆجیدا كارده‌كات ده‌ڵێت ؛ خولانه‌وه گرنگترین كێشه‌ی
ئه‌م گه‌ردوونه‌ی ئێمه‌یه چونكه ئه‌م خولانه‌وه‌یه‌یه كه بۆته هۆی
ڕاگرتن و له‌یه‌ك نه‌ترازانی سه‌رتاسه‌ری گه‌ردوون.
به‌بێ سوڕانه‌وه و چه‌رخه‌له‌كردنی ته‌نه‌كان له‌سه‌ر ته‌وه‌رێك یان
سوڕانه‌وه‌یان به‌ده‌وری خولگه‌كانیاندا هه‌موو شتێك له‌گه‌ردووندا
داده‌ڕمێ و ده‌كه‌وێ، هه‌موو ئه‌ستێره‌كان ده‌ده‌ن به‌یه‌كداو ده‌بن
به كونێكی ڕه‌شی مه‌زن، زه‌وی خۆی ده‌كێشێ به خۆردا، مانگ خۆی
ده‌كێشێ به زه‌ویدا.
كێشه‌ی بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن له‌وه‌دایه كه‌باسی جوڵه له‌سه‌ر
یه‌ك هێڵی ڕاست ده‌كات كاتێ كه‌ده‌ڵێ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌دا
له‌یه‌ك خاڵی هاوبه‌شه‌وه هه‌موو شتێك به‌ره‌وده‌ره‌وه ده‌جوڵێ و
ده‌كشێئیدی باسی خولانه‌وه‌ی ته‌نه ئاسمانیه‌كان ناكات، جگه‌له‌مه‌ش
باسی دروسبوونی گه‌ردوون به‌خولاوه‌یی ناكات.
فه‌لسه‌فه‌و ئایین پێویسته وریا بن و هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌و شته
شاراونه‌ی له‌گه‌ردووندا هه‌ن و هه‌تا ئێستا مرۆڤ په‌ی پێ نه‌بردوون
بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌كاری خودای بزانن یان بڵێن كه خودا هه‌رخۆی
لێپرسراوی هه‌موو پرۆسێسێكی سروشتییه‌و زانست هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی
بۆیان نییه. بۆ نموونه دیزاینی زیره‌ك په‌سه‌ندی ده‌كات كه ژیان
ورده‌ورده په‌یدابوبێت و ماوه‌یه‌كی ئێجگار دوروودرێژیشی خایاندبێت
به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌زۆر ئاڵۆزه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن كه
گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی له‌لایه‌ن هێزێكی زۆر باڵاوه یان بكه‌رێكی
زیره‌كه‌وه ڕێنومایی كراوه.
لایه‌نگرانی دیزاینی زیره‌ك هه‌ر نكوڵی له ڕه‌هایی سروشت ناكه‌ن
به‌ڵكو باسی جۆرێك له جوامێری و ده‌ستڕۆیشتویی سروشتیش ده‌كه‌ن چونكه
زانست پێشتر پرۆسێسی په‌ره‌سه‌ندنی ڕوونكردۆته‌وه، جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئیجگار ئاڵۆزه ئاسته‌مه به شێوه‌یه‌كی سروشتی رووبدات، هه‌روه‌ها
ئارگومێنتێكیش ده‌رباره‌ی ( دیزاینی ڕواڵه‌ت ) هه‌یه كه‌ده‌ڵێ فه‌رمان
و مه‌به‌ست له سروشتدا تێبینی كراوه به‌لام نابێ له‌گه‌ڵ دیزاینی
زیره‌كدا تێكه‌ڵ بكرێ و بشێوێنرێ چونكه ئه‌مه مانای په‌نا بردنه بۆ
(خوای بۆشایی)، ئه‌م په‌نا بردن بۆ خوای بۆشاییه كاتێك ده‌بێت كه
زانست نه‌توانێ كاری سروشت لێك بداته‌وه ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه.
پیرێ لێنا كه پرۆفیسۆره له‌بواری ئه‌سترۆفیزیكدا ده‌ڵێ: له‌هه‌موو
گه‌ردووندا هه‌ندێ یاسا هه‌ن كه‌وا هه‌میشه‌یین، داهێنه‌رن وهاوشێوه‌ن
وله بۆشاییداكار ده‌كه‌ن و نه‌گۆڕن و به‌ئاسانی پێشبینی ده‌كرێن،
به‌ڵام ئه‌م یاسایانه هه‌ندێ شتی شاراوه‌یان له خۆگرتووه له‌وانه
بۆچی له ئارادن و هه‌ن ؟ ناتوانین ده‌ستیان لێبده‌ین كه‌چی كاری خۆیان
ده‌كه‌ن، ئه‌وانه خودا نین به‌ڵام به‌ڵگه‌ی بوو‌نی شتگه‌لێكن كه
له‌سروشت به‌ده‌ره.
هه‌روه‌ها وتی زاناكان تێبینی هه‌ندێ یاسایان كردووه كه به‌هه‌مان
شێوه له‌كات و بۆشاییدا كارده‌كه‌ن، سیفه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م
یاسایانه‌ش كه هه‌تابڵێی نامۆ و سه‌یرن وای كردووه كه زاناكان
بتوانن پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن كه ملیاره‌ها ساڵ پێش ئێستا چی ڕوویداوه
چ له‌گالاكسیه زۆر دووره‌كانداو چ له‌م ژووره‌دا به‌هه‌مان
ورده‌كارییه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا بهاتایه ئاسته‌م بوو زانست
بێته كایه‌وه، هه‌ندێ له فه‌یله‌سوفه‌كانی پێشوووه‌كوو پلاتۆو تۆماس
ئه‌كیوناس وسه‌ینت ئه‌وگستاین وا هه‌ستیان ده‌كرد كه ڕووداوه
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی سروشت بریتین له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێكه‌موكوڕی
دروستكه‌ره‌كه‌یان.
به هه‌رحاڵ بوو‌نی خودایه‌ك كه بنیاتنه‌ری ژیان و گه‌ردوون بێت
ته‌نها باوه‌ر و قایل‌بوونی شه‌خسیه نه‌ك سه‌لماندنی زانستی به
به‌ڵگه‌وه ، زانست ناتوانێ به تاقیكردنه‌وه بوون و نه‌بوونی
خودایه‌ك بسه‌لمێنێ كه له سه‌روی زانسته سروشتییه‌كانه‌وه بێت.
____________________________
سەرچاوە:
www.catholicnews.com/data/stories/cns/1404445.htm
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|