١٨\٦\٢٠١٠
بۆچی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له به‌رامبه‌ر
ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و
ئازادی سیاسی و
بیروڕا له کوردستان راسته‌وخۆ نادوێ!

نوری به‌شیر
هاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری
کوردستان، به‌دوای ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا، چه‌ند ده‌لایلی
خۆی هه‌بوو له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی و
به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌کان و حزبه‌کان زۆر به‌ئاشکرا خۆی نیشانداوه به‌تایبه‌ت
هه‌م چینی ده‌سه‌ڵاتدار و بۆرژوازی وهه‌م حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی به‌هه‌موو باڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانیه‌وه که‌ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌و
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتدایه‌و له19 ساڵی
ڕابردوودا هیچ گومان و خۆشباوه‌ڕیه‌کیان لای خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه؛ له‌تاڵان و بڕۆ و گه‌نده‌ڵی و کوشتن و تیرۆری
مخالفینی سیاسی و لێدان و تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و برسیکردن و
ڕاونان و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه ناوهێنانه‌کانی فرعه‌وناواو
دۆلاراواو ناساندنی ده‌سه‌ڵاتداران و حزبه‌کانیان به‌نوێنه‌ری کۆنه
جاش و مسته‌شارو عه‌شایه‌ر و فایلدارو میلیشیاو سه‌رمایه‌داران و
ماستاوچیانی ئیسلامیه‌کان و نۆکه‌رانی حکومه‌تانی ناوچه‌که‌و ئه‌مریکا..
ئه‌وه نیشان ئه‌دات که‌کۆمه‌ڵگای کوردستان قوتبی بۆته‌وه وبه‌سه‌ر
دووبه‌ره‌ی ئازادیخوازی وکۆنه‌په‌رستیدا دابه‌شبووه. که‌له‌سه‌رێکیدا
ده‌سه‌ڵاتداران و ناسیونالیزمی کورد‌و حزبه‌کانی و له‌سه‌رێکی تریشیدا
خه‌ڵکی ئازادیخواز وکرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان ڕاوه‌ستاون.. له‌سه‌ری
ده‌سه‌لات وحزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا کارنامه‌یه‌ک ده‌بینرێ
که‌تێیدا هه‌ر حزب و لایه‌ن و که‌سێک که مخالفی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
بێت و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و حکومه‌ته‌که‌یان قسه‌یکردبێت، ئه‌وا که‌وتۆته
به‌رهێرش له‌ڕاونان و زیندان و نانبڕین و لێدانه‌وه بگره تا ده‌گاته
تیرۆر، نمونه‌ی ئه‌م ڕۆژانه، تیرۆری سه‌رده‌شت جارێکی تر لاپه‌ڕه‌ی
میدیاکانی کوردستانی به‌هه‌ندێک له‌و میژووه ئاگادارکرده‌وه که‌له‌ڕابردوودا
به‌ده‌ستی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌نزیکه‌ی دووده‌یه‌ی
ڕابردوودا ئه‌نجامدراون. تیرۆری نه‌زیر عومه‌ر، ره‌وف کامل، ابونێیر،
فرانسیس، به‌کر عه‌لی، محمه‌د حه‌لاق و چه‌ندکه‌س له‌گه‌ڵیدا، شاپور
عبدالقادرو قابیل عادل، فرهاد فه‌ره‌ج، پێنج له‌هاوڕێی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری، کامه‌ران ئه‌سعه‌د، سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و عبدالستار تاهیر شه‌ریف
و تا ده‌گاته سه‌رده‌شت عوسمان..
ئه‌مانه هه‌موویان گۆشه‌یه‌ک له‌میژووی
تیرۆر‌و ئینسان کوژی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ئاشکراده‌کات
و ئه‌و ڕاستیه ده‌سهلمێنێ که‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد وده‌سه‌لاته‌که‌ی
له‌بنه‌ماوه دژی ئازادی سیاسی وڕه‌خنه‌و بیڕورایه. دژی مخالیفینی
سیاسی و هه‌رجۆره به‌یانێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌یه.
له‌سه‌رێکی تری ئه‌م ڕووداوانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
ڕاوه‌ستاوه که ناوه‌رۆکێکی ئازادیخوازانه‌ی هه‌یه‌و بۆ خۆاستی
ئازادی سیاسی و به‌یان وبیروڕاو ڕه‌خنه تێده‌کۆشی و به‌ته‌واوی
توانایه‌وه له‌دژی تیرۆری سیاسی له‌مه‌یداندایه. بۆئه‌م خواستانه‌ش
ده‌یان خۆپیشاندان وکاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر وهه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی
ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌لاتدارانکردۆته‌وه. به‌لام له‌نێوان ئه‌م دوو قوتبه‌دا
له‌م سالانه‌ی دوایدا وبه‌تایبه‌ت به‌دوای ئینشقاقی نه‌وشیروان له‌یه‌کیتی
نیشتمانی وپێکێهنانی ڕه‌وتی گۆڕان و کیتله په‌رله‌مانیه‌که‌ی به‌ناوی"ئۆپۆزسیۆنه‌وه"
لایه‌نێکی نیوبه‌ندی سه‌ری هه‌ڵداوه که‌به‌ڕواله‌ت له‌به‌ره‌ی خه‌ڵکدایه‌و
بۆ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر تێده‌کۆشی، له‌کاتێکدا ماهیه‌تی چینایه‌تی
و کاراکته‌ری سیاسی ئه‌م ڕه‌وته شتێکی جیاواز له‌هه‌رباڵێکی
ناسیونالیستی کورد ناخاته پێشچاو. له‌بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری‌یه‌کانی
ئه‌م دوایانه‌شدا که‌به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان شاره‌کانی کوردستانی
گرته‌وه، ڕه‌وتی گۆڕان وهه‌ڵسوکه‌وتێک که‌له‌خۆی نیشاندا، ده‌ریده‌خات
که‌ئه‌م ڕه‌وته تاچه‌ند شێلگیرانه بۆ دیفاع له‌ئازادی سیاسی و له‌دژی
تیرۆر له‌مه‌یداندایه. ناوه‌رۆکی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ش سه‌ره‌تا به‌هه‌ڵوێستێکی
سنورداری کیتله‌ی په‌رله‌مانی وخۆبه‌یانکردن له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه،
که‌ئیسلامیه‌کان به‌شیکن لێ‌ی ده‌ستی پێ‌کرد وپاشان له‌خواره‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا که‌وتنه جۆڵه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناوی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ببه‌ن و له‌که‌ناریشه‌وه که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن
که‌وته په‌مپکردنی خه‌ڵک له‌دژی پارتی.. ئایا ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه
ده‌توانێ ڕه‌وتی گۆڕان به‌کرده‌وه له‌به‌ره‌ی ئازادیخوازان وخواسته‌کانی
خه‌ڵکدا دابنێ؟
باله‌وه بگه‌رێین که‌سه‌رانی نێو ڕه‌وتی گۆڕان له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه
تاوه‌زیری ناوخۆی دوێنێ ی یه‌کێتی وبه‌رپرسی ئاسایش و پاریزگای
سلێمانی، له‌ڕابردوودا که‌پاریزگارو وه‌زاره‌ت و پۆستی جێگری
سکرتێری یه‌کێتیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، چ مێژوویه‌کی تیرۆر‌و کوشتن وسه‌رکوتی
ئازادیه‌کانیان تێپه‌ڕاندووه، کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان، سه‌رکوتی
خۆپیشاندانی خه‌ڵکی خانوه بێتاپۆکان وتیرۆری به‌کر عه‌لی، تا
شکاندنی عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستفرۆشان ... ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌بوون
که‌له‌کارنامه‌ی ڕابردووی به‌شێک له‌سه‌رانی ڕه‌وتی گۆڕاندایه‌و به‌ڵگه‌ن
بۆئه‌وه‌ی که‌ئه‌م ڕه‌وته تاچه‌ند له‌دژی تیرۆره‌و تاچه‌ندیش
بۆخواستی ئازادی سیاسی وبیروڕا له‌مه‌یداندایه.
به‌ڵام کارنامه‌ی ئه‌م ڕه‌وته هه‌رله‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کانی
ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستاندا که‌به‌دوای تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسماندا هاته‌کایه‌وه، ڕۆشنتر ئه‌م ماهیه‌ت وکارنامه‌یه
نیشان ده‌دات. دژایه‌تی کردنی گۆڕان به‌بلاوکردنه‌وه‌ی ئایاتی شه‌یتانی
له‌گۆڤاری خه‌ڵکداو ڕاوه‌ستان له‌که‌نار ئیسلامیه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه،
لایه‌نگری له‌بڕیاره‌کانی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید بۆتوندکردنه‌وه‌ی
فه‌زای ئیسلامی له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوودا، نمونه‌گه‌لێکی
ڕۆشنن که‌چۆن ئازادی بیروڕا له‌لای ڕه‌وته‌که‌ی نه‌وشیروان تێکه‌ڵه
به‌هه‌مان سوننه‌تی ئه‌حزابی ناسیونالیستی، سوننه‌تێک که‌پاڵی داوه
به‌دیبلۆماسی وسازان له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامیه‌کاندا. له‌مه‌ش زیاتر
بێده‌نگبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌رداخستنی گۆڤاری ئیوه و
وێران و قسه‌نه‌کردن له‌سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌لاکانی ده‌ربه‌ندیخان
دیسانه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی که‌ئه‌م ڕه‌وته له‌په‌یوه‌ندیه‌کی
سیاسی له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کاندایه‌و مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی
وبیروڕای وه‌ک بابه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێز له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی
وپارتیدایه. به‌واتایه‌کی‌تر باسی ئازادی سیاسی وڕاوه‌ستانه‌وه به‌دژی
تیرۆر بۆ ده‌ستگرتنی کیتله‌ی په‌رله‌مانی و به‌ده‌ستهێنانی مه‌وقعیه‌تێکی
باشتره بۆڕه‌وتی گۆڕان نه‌ک له‌به‌ره‌ی خه‌ڵک وخواسته‌کانیدا.. هه‌ڵوێسته‌کانی
ڕه‌وتی گۆڕان هه‌ڵوێستی باڵێکی ناسیونالیستی ناڕازیه به‌یه‌کێتی
وپارتی که‌له‌نێوخه‌ڵکه‌وه قسه‌ده‌کات، نه‌ک لایه‌نێکی په‌یگیر
بۆئازادی به‌یان وبیروڕا.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
ئه‌م ده‌وره‌یه که‌ناوه‌رۆکێکی ئازادیخوازانه و ڕادیکالی دژی ده‌سه‌ڵات
و حزبه ناسیونالیستی‌یه‌کانی هه‌یه، ئه‌و ڕێگایه‌ی له‌به‌رده‌م هیچ
هێزیکدا نه‌هێشته‌وه که‌له‌کام به‌ره‌دان، به‌ره‌ی ئازادیخوازان یان
ده‌سه‌لاتداران؟ به‌ڵام ڕه‌وتی گۆڕان که‌له‌ژێر په‌رده‌و به‌ناوی "ناره‌زایه‌تی
خه‌ڵک وڕۆشنبیران ورۆژنامه‌نوسانه‌وه" که‌وته‌قسه وئاماده‌نه‌بوو به‌خاوه‌ندارێتی
لایه‌نێکی سیاسی وبه‌شیعارو هه‌ڵویستی خۆیه‌وه خۆی به‌یان بکات،
بگره به‌رده‌وام له‌زمانی هه‌ڵسوڕاوانیه‌وه ئه‌وه‌یان ته‌بلیغ ده‌کرد
که خۆپیشاندانه‌کان سیاسی نه‌که‌ینه‌وه و ڕێگانه‌ده‌ین به‌ئه‌حزابی
سیاسی به‌شداری تێدابکه‌ن و سه‌ره‌نجام هه‌موو هه‌وڵێکیان ڕووی له‌وه‌بوو
که‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کان سنورداربکه‌نه‌وه به‌ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرانه‌وه..
ئه‌مانه هه‌مووی نیشانی ده‌دات که‌ئه‌م ڕه‌وته بۆئامانجێکی گروپی
خۆی تێکه‌ڵ به‌بزوتنه‌وه‌کانی خه‌ڵککردووه. هه‌ربۆیه به‌دوای به‌یاننامه‌ی
مه‌کته‌بی سیاسی پارتی که‌وته‌پاشه‌کشه‌کردنه‌وه و ئه‌م پاشه‌کشه‌کردنه‌شی
به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌دا داسه‌پاند. چونکه ره‌وتی گۆڕان نه‌یویست شه‌ڕی
خۆی له‌گه‌ڵ پارتی‌یدا به‌ناوی خۆیه‌وه و بۆخۆاستی خه‌ڵک درێژه‌پێبدات.
ئگه‌ر لێره‌وه جێگاوڕێگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و جۆری هه‌ڵوێست و
خۆنواندنه‌که‌ی له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا وه‌ربگرین ئه‌وا نمونه‌ی
هه‌مان دیفاعکردن له ئازادی وه‌رده‌گرین که پێشتر له‌لایه‌ن حزبه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر. نمونه‌یه‌ک که‌داکۆکی
کردن له‌ئازادی به‌مه‌رجی به‌هێزبوونی گروپه‌که‌ی خۆ‌و بۆ به‌ده‌ستهینانی
جێگاوڕێگای زیاتر له‌به‌رامبه‌ر حه‌ریفه‌کاندا. له‌ڕاستیدا گۆڕان
نایه‌وێت به‌ناوی خۆیه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ بێته مه‌یدان ویه‌خه‌ی پارتی
بگرێ، چونکه له‌م که‌یسه‌دا بودجه و ئیمتیازاتی په‌رله‌مان و ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه له‌ئارادایه که‌له‌ئیئتلافاتی لیسته‌کان وبه‌شداری
له‌په‌رله‌ماندا چاوه‌ڕوانی لێده‌کری.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا به‌هه‌ڵوێستی کتله په‌رله‌مانیه‌که‌ی
مه‌حکومی تیرۆر ده‌کات، ده‌یه‌وێت له‌لایه‌ک درێژه به‌چاوبه‌ستی خه‌ڵکی
بدات که‌پێستر کردویه‌تی و به‌تایبه‌ت کرێکاران و زه‌حمتکێشان له‌ئاسۆ
وئامانجی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ناره‌زایه‌تیه‌کاندا دوربخاته‌وه و له‌بازنه‌ی
سیاسه‌تی ناسیونالیستی وکێشمه‌کێشی باڵه‌کانیدا ڕایانبگرێ، تاهه‌رکات
بۆی لوا سازشی له‌سه‌ر بکات. له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه ترس له
رادیکاڵبوونه‌وه و هاتنه‌مه‌یدانی کرێکاران و ڕۆیشتنی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان
له‌مه‌وقعیه‌تی ئێستاوه به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆرشگیرانه‌ی وا
که‌سه‌رتاپای ده‌سه‌لات وسیاسه‌تی ناسیونالیستی ده‌پێچیته‌وه، خۆی
نیگه‌رانیه‌کی جدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و هه‌رئه‌مه‌ش وای کردووه
که‌نه‌توانێ وه‌ک لایه‌نێکی ڕاسته‌وخۆ به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌ڵوێستبگری.
خه‌ڵکی کوردستان بۆئه‌وه‌ی به‌خواسته‌کانی خۆیان بگه‌ن، ته‌نانه‌ت
بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریان تاسه‌ر له‌مه‌یداندا
بمێنیته‌وه و ئه‌وتوانایه بگرێ که‌ده‌سه‌لاتداران ناچاربکات به‌خواستی
ئازادی سیاسی و بیروڕا و سنورێکیش بۆ کارنامه‌ی تیرۆر‌و سه‌رکوتگه‌ری
وئینسان کوژیان دابنێ، ده‌بێ ڕیزی خۆیان له‌ره‌وتی گۆڕان و هه‌رهێزێکی
ناپه‌یگیر جیابکه‌نه‌وه وته‌سلیم به‌سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته‌کانی نه‌بن.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|