په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠٢٠

بۆچی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی

تاوانی کۆمەڵکوژیی پێشمەرگەکانی گوردانی شوانی شاردەوە؟ 


عەلی مەحمود محەمەد  


بەرواری ٩-٣-٢٠٠٦ ، ر ش ر ناسراو بە ر ر سەرکردەیەکی کۆمەڵە، سکاڵا لەسەر حکومەتی ئێرانی بەرامبەر بە تاوانی کۆمەڵکوژی ٧١ پێشمەرگەی گوردانی شوان لە چوارچێوەی تاوانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لای دادوەری لێکۆڵینەوەی لقی سلێمانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی تۆمار دەکات لەسەر ناوی سازمانی کوردستانی حکا ناسراو بە کۆمەڵە" سکاڵاکە لای من پارێزراوە"، بە پێی وتەی وەرگیراوی سکاڵاکەر ٦٠ پێشمەرگەی کۆمەڵە لە میانی تاوانەکە گیان بەخت دە کەن و ١١ەش وەک دیل دەکرێن دواترلە زیندانی شاری سنە ئیعدام دەکرێن، کە بۆخۆی ئیعدام کردنی دیلی جەنگ تاوانێکی دیکەیە بە پێی رێکەوتنامەی جنێف، "پێشتر لە گەڵ دادوەری بەڕێزی ناوبراو ک ع ر گفتوگۆمان لەوبارەیەوە کردبوو وە زانیاری پێویستمان خستبووە بەردەستی"، ئەو تاوانە وەک کات و جوگرافاو ئەکتەرەکانی تاوانی ھەڵەبجە دەچنە چوارچێوەی ھەمان تاوانەوە، پاش وەرگرتنی وتەی ناوبراو لە چوار لاپەڕە بە ژمارەی " ٢٢٠٢،٢٠٣،٢٢٠٤،٢٢٠٥ " لە دۆسیەی ئامادەکراو بۆ دادگای باڵای تاوانەکان ، وەک سکاڵا خرایە ناو دۆسیەی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەوە ، دەبوایا لە کاتی دادگای دۆسیەی ھەڵەبجە بەشێک بوایە لە پرۆسەی دادگاییەکە، لە کاتێکدا تاوانی ناوبراو بە پێچەوانەی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لەسەر زەوی عێراق و لە چوارچێوەی تاوانی ھەڵەبجە لە روی جوگرافیاو کاتەوە روی دابوو،بە ھەموو پێوەرێک دەبوایا سکاڵاکە پەسەند بکرابایا و بچوایەتە دەستوری کاری دادگاوە،کەچی بە پێچەوانە فەرامۆش کرا بەھۆی نا سەربەخۆیی و سیاسی بوونی خودی دادگاکەوە، تەنانەت نەک سکاڵاکەر بانگ نەکرا بۆ دادگا وەک ھەموو سکاڵاکەرانی دی دۆسیەی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە لە کاتی دادگا ، بگرە لە دۆسیەکە دەرکراو وەڵامیش نەدرایەوە بە رەتکردنەوەش ، لەوکاتانەدا بە دواداچوونم بۆی کرد بەڵام بێ ھودە بوو، دیارە ھەمان دۆسیە لە کاتی دادگایکردنی فرانس ڤان ئانرات لە وڵاتی ھۆڵەندا کاک م ب م برد بۆلای داواکاری گشتی ھۆڵەندا بۆ سکاڵاکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەوێش دۆسیەکەیان پەسەند نەکرد، بەھۆی بەرلێکەوتنی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵاتەوە.

تاوانی شەھید کردنی پێشمەرگەکانی رۆژھەڵات " کۆمەڵە ، سوپای رزگاری و حیزبی دیموکرات.." لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی ھەڵەبجە، تاوانێکی نێونەتەوەییە و کات و شوێن ناتوانێت دۆسیەکە دابخات، لە ھەر کات و شوێنێک دەتوانرێت بھێنرێتەوە بەر رۆژەف بۆ نموونە سکاڵاکردن لە دادگایەکی وەک وڵاتی ئەرجەنتین ، ئەم تاوانە بەشێکە لە تاوانی ھەڵەبجە و دەبوایا ئێستا ناوی ئەو قوربانیانە لە پاڵ ناوی قوربانیانی ھەڵەبجە جوت بکرابایا لەناو مۆنمێنتی ھەڵەبجە و ھەمووشیان لە گۆڕستانە رەمزییەکە کێلی تایبەتی خۆیان ھەبوای، وەک ئەو پێشمەرگانەی لایەنە بەشداربووەکانی باشور کە لەو رۆژگارەدا گیانیان بەخت کرد، لە پێناو خەونە ناشرینەکانی سەرکردەکانیان، ھاوکات لایەنە بەشداربووەکانی شەڕی ھەڵەبجە لە " ینک، پدک، حسک، بزوتنەوەی ئیسلامی، مەجلس ئەعلاو حیزبی دەعوە.." ، بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێیان بکردبایا بەھۆی ئەوەی بێ ئاگادارکردنەوەیان خستیانیانە ناو جەھەنەمی شەڕەکەوە، بە تایبەت " کۆمەڵەو رزگاری" بەھیچ شێوەیەک لە بیارە ئاگادار نرکراونەتەوە لە شەڕەکە بە پێچەوانەی ھەندێک بڵاوکراوەی ھەندێک بەرپرسی باشور، وە پێویستە قەرەبووی کەسوکاریانیان بکرێتەوەو وەک شەھیدی ھەڵەبجە لە روی قەرەبووی مەعنەوی مادی تۆمار بکرابانایاو مۆنمێنتێکیش بۆ قوربانیانی رۆژھەڵات لە گۆڕستانی شەھیدانی ھەڵەبجە دروست بکرابایا.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک