په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠٢٣

بۆچی دەبێ جیهان تێبینیی پەیوەندیی

نێوانی سعودیە و چین و هاوپەیمانەکانی بکا و

ئەمە چۆن پەیوەندیی بە تایوانەوە هەیە.

 

     ئاندرو مەکلاود

وەرگێڕانی: زاهیر باهیر 

کابینەی سعودیە لەم دواییانەدا بڕیاری پەیوەستبوون بە شانغائ جۆئۆپەراتۆن ئۆرگانساتۆن (سجۆ) ، ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای بە سەرۆکایەتی چین پەسەند کرد. ئەمەش دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی کە ڕیاز [پایتەختی سعودیە] بە هەموو وزەی یەدەکییەوە لە شەڕی ئۆکرانیا هەڵبژاردنی لایەنەکان دیاری بکات. بەشێکی ئەم کارەی سعودیە بەهۆی ڕەتکردنەوەی مامەڵەکردنە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە لە لایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە برینداری کردووە، لە ڕووسیا و چین نزیک دەبێتەوە، بەتایبەتی کە چینییەکان نێوەندگیری نزیکبوونەوەیان لە نێوان شانشینی سعودییە و ئێراندا کردووە.


سجۆ لە ساڵی ١٩٩٦ هاتە ژیانەوە و خۆی وەک «شەنگەهای پێنج» لە کۆماری گەلیی چین، کازاخستان، گرگیستان، ڕووسیا و تاجیکستان پێکهێنا. لە ساڵی ٢٠٠١ ژمارەکە زیادی کرد بە هاتنی دەوڵەتی ئاسیای ناوەڕاست و ناوی خۆی گۆڕی بۆ سجۆ کە ڕێکخراوێکی هاوکاری سەربازی و سیاسی و ئابوورییە. لەو کاتەوە زۆربەی دەوڵەتانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست پەیوەندییان پێوە کردووە زائیدەن مەنگۆلیا وەک چاودێرێک و هاوکاتیش لە شێوەیەکی ڕەخنەگرانەدا. لە ساڵی ٢٠١٧دا، پاکستان و هیندستانیش هاتنە ناوەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا سجۆ نزیکەی ٥٠%ی دانیشتوانی جیهانی لە دەوڵەتانی ئەندام و دەوڵەتانی چاودێر یاخود هاوبەش/شەریك گرتەوە، هەروەهاو نزیکەی ٣٠%ی ئابووری جیهانیش لە حاڵەتی ئاسایی بە پێوانەی دۆلاری پوخت. کەمێک زیاتریش لە ٤٠% لە پورچاسنگ پۆوەر پارتی (پپپ) ، هاوسانی هێزی کڕین . ئەمەش پێوەرێکە کە هێزی ئابووری دەپێوێت کە بەپێی تێچووی کاڵاکان لە وڵاتێک یان کۆمەڵێک وڵاتدا ڕێکخراوە.

ئەمە لە کاتێکدا گ٧ ، گروپی ٧ ، نوێنەرایەتی ژمارەیەک دانیشتوانی زۆر کەمتر دەکات و تەنها نزیکەی ٢٧%ی ئابووری جیهانی دەگرێتەوە بە گوێرەی پیوەری هاوسانی هێزی کڕین ، پپپ.


. ڕیکخراوی هاوکاری شەنگەهای، سجۆ کاریگەری ئابووری زیاتری هەبووە لە گ٧ و لە ساڵی ٢٠٢١دا نوێترین کۆمەڵەی مانۆڕی سەربازی هاوبەشیی خۆی ئەنجامدا. لە ئێستاشدا سعودیەی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی سامانەکان بەشداری دەکات. سجۆ زۆرجار مانۆڕی سەربازی هاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجام دەدات و مانۆڕی داهاتووش لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا پلانی بۆ دانراوە. ئەم مانۆرەی داهاتوو سەرنجڕاکێش دەبێت بزانین سعودیە چۆن بەشداری سەربازی دەکات.


ئەم نزیکبوونەوەیە لە پەکین بە تایبەتی گرنگە بەو پێیەی کە چین لەم دواییانەدا متمانەی دیپلۆماسی خۆی بەهێزتر کردووە بە کەوتنە نێوانی سعودیە و ئێران و نزیکبوونەوەیان.


ناکۆکییە جۆراوجۆرەکانی ئێرانییەکان و عەرەب یەکێك لەو هۆکارانە بووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بە ناسەقامگیری و پارچەپارچەیی ماونەتەوە و نەتوانن بەخوردێکی ناوچەیی بۆ کێشەکانیان ببیننەوە.


بەشێک لە ستراتیژیی فراوانتر.


شەڕی کارەساتبار لە یەمەن تەنیا نموونەیەکە. ئەو بەیەکادانە شەڕێکی بە وەکالەت بووە لە نێوان سعودییەکان و ئێرانییەکان بۆ پاوانەکردنی ناوچەکە. لە کاتێکدا کە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە لە ئێران کەمترە، بەشێک لە ستراتیژیەتی سعودیە ئەوە بووە کە نرخی نەوت بە شێوەیەکی دەستکرد نزم بهێڵێتەوە، باشترە لە خوار ٦٥ دۆلاری ئەمریکی (٥٢ پاوەند) بۆ هەر بەرمیلێک بێت کە هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەوە ئەو نرخە بێت کە ئێران پێویستی پێیەتی بۆ هاوسەنگکردنی بوجەکەی.


کەواتە، شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە کە ڕاستەوخۆ دوای تێکەوتنی چینییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئێران/سعودیە مامەڵەی ئۆپێک، کارتێلی نەوت، ڕووی دا کە هەردوو وڵات ئەندامین و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕاگەیاند. بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە ئەنجامدا کە فشارەکانی هەڵاوسانی پارە لەسەر ولاتانی ڕۆژئاوا دەهێڵێتەوە بەڵام ئابووری ڕووسیا وەکو ئاو دەڕوات.


زۆرێک لە ڕۆژئاوا پێیان وایە زۆرینەی جیهان دژی شەڕی پوتینن لە ڕووسیا و دەیانەوێت سزاکانی سەر ڕووسیا کاراییان هەبێت. هەرچەندە یەکەی هەواڵگری ئابووریناس تازە شیکارییەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات پشتگیریکردن لە ڕووسیا لە جیهانی پێشکەوتوودا گەشە دەکات، بەشێکی بەهۆی یادەوەرییەکانی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپیەوەیە.


هەژموونی چینی گەشە دەکات.


لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی چین، خ ژنپنگ ، شی جینپینگ، جەنگی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی ئیرادەی ڕۆژئاوا، بەکارهێنانی تەقەمەنی مەخزەنەکان هەروەها هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ئەو چەکانەی ڕۆژئاوا بە ئۆکراینییەکانی دەدات، هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا نزیک دەبێتەوە لە ئامانجی ڕاگەیەندراوی دەوڵەتەکەی عشیع کە بریتییە لە یەکگرتنەوەی چین لەگەڵ دوورگەی تایوان.


هیندستان وەک ئەندامێکی سجۆ و قوئاد (هاوپەیمانی شل و شێوای ئوسترالیا، هیندستان، ژاپۆن و ئەمریکا)، ئەو کارە دەکات کە بە باشترین شێوە دەیکات – یاری بە هەردوو لای شمشێرەکە دەکات. سەرۆکوەزیران نارێندرا مودی، کاتێک لەم دواییانەدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هیندستان زیاتر بەرەو جەمسەری کاریگەری چین ڕاکێشراوە، یان جەمسەری ئەمریکا، وتی: «ئێمە جەمسەری سێیەم دروست دەکەین.».


وە لەکاتێکدا کە هەموو ئەمانە دەگوزەرێن ئوسترالیا، بەریتانیا و ئەمریکا هاوبەشی نوێی ئەمنی خۆیان لە ئاوکوس (ئائوکوس ) ڕاگەیاند، چاوێکیشیان لەسەر گریمانی ململانێی چین بوو لەسەر تایوان.


فراوانکردنیسجۆ لای چین مەشقکردنی ئەم دواییەی ماسولکەی دیپلۆماسی خۆی، هەمووی بۆ پشتگیری لە ئامانجەکەیەتی کە وەک زلهێزێکی جیهانی سەیر بکرێت – و ئامادەکردنی هاوپەیمانییەکانیەتی بۆ ئامانجە ستراتیژییە ڕاگەیەندراوەکەی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ تایوان.

ئەمە بۆ تایوان مانای چییە.


لەم دواییانەدا پەکین بیری جیهانی خستەوە کە لە ساڵی ١٩٧١، بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەی ئەوی وەک حکومەتی یاسایی چین پشتڕاستکردەوە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکان، پێدەچێت فراوانبوونی سجۆ، و مشتومڕ لەسەر ڕۆڵ و مانای بڕیارنامەی ٢٧٥٨ گرنگتر بێت.


ڕۆژێک پێش پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٢٧٥٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧١، خاکی دانپێدانراوی چین هەردوو چین و تایوانی لەخۆگرتبوو. دەبوو هەردووکی بگرێتەوە چونکە حکومەتی تایوان حکومەتی نێودەوڵەتی دانپێدانراوی هەموو چین بوو. بڕیارنامەی ٢٧٥٨ حکومەتی دانپێدانراوی لە تایپەیەوە [تائپەئ پایتەختی تایوان ] گۆڕی بۆ پەکین، بەڵام هیچ لێدوانێکی لەسەر سنوورەکانی خاکی چین نەدا و هەربۆیە سنوورەکان نەگۆڕاون.


دەستووری تایوان هێشتا ئیدیعای چین دەکات، و هێشتا "بڕگەی ئینتقالی" بۆ هەڵبژاردنەکان تا یەکگرتنەوە لەخۆدەگرێت. یەکگرتنەوە ئامانجێکی دیاریکراوە لە دەستووری تایواندا. دوو پارتە سیاسییەکەی تایوان بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە یەکگرتن لەگەڵ چین، یان سەربەخۆیی لە چین.

چین لە ڕێگەی سجۆ و ئامرازەکانی دیکەوە هاوپەیمانەکانی ڕێكدەخات بۆ پشتگیریکردن لە هەڵوێستی خۆی لەسەر تایوان لەکاتێکدا خیتابەکانی خۆی گرنگتر دەگەیەنێت. لە کۆتایی هەفتەی ٨ی نیسانی ٢٠٢٣دا مەشقی سەربازی لە دەوروبەری دوورگەکەدا ئەنجامدا، دواتر ڕایگەیاند کە لە ١٦ی نیساندا هاتنی کەشتییەکان لە ناوچەیەکی باکووری تایوان قەدەغە دەکات بەهۆی "ئەگەری کەوتنەخوارەوەی داروپەردووی موشەکی".


ئەمریکا هاوپەیمانە سەرەکییەکانی بەهێزتر دەکات کە دەتوانن لە ڕێگەی ناتۆ و ئاوکوسەوە (ئائوکوس ) پشتگیری لە هەڵوێستی خۆیان بکەن لەسەر تایوان بەڵام پشتگیرییەکان لە جیهانی گەشەسەندوودا دزەدەکات ، لە کەمبوونەوەدایە..
ئێستا جیهان زیاتر ئاڵۆزتر بووە.

 

ماڵپەڕی زاهیر باهیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک