٨\١٢\٢٠١٢
بۆچى دەگریت؟

بورهان جۆڵا
لە دووریی من، بۆ
دووریی من
بە دڵ بگریت یان نەگریت
هەر دەگریت،
لە شەوانى تەنیایتا
ئێشک بگریت یان نەگریت
هەر دەگریت،
بە غەمزەى ناز، لە دڵى من
نیشان بگریت یان نەگریت
هەر دەگریت،
وەک شۆڕەبى سەر چەمى خەم
خەم دابگریت یان نەگریت
هەر دەگریت،
مەلێکى هێندە رۆح سووکى
لە هێلانەى دڵى منا
ئارام بگریت یان نەگریت
هەر دەگریت،
بۆ ئازارى دڵەکەى من
کە خەندەیێ ساڕێژم بێ
بۆچى دەگریت؟
پایزى
٢٠١٢
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|