بۆچی ده‌يانه‌وێ که‌رکوک بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ!
جه‌لال ده‌باغ
دوێنێ13/12/2008، نيشانه به هه‌واڵه‌که‌ی نيوزويک، عه‌لی هاشم به‌ناوی "به‌ره‌ی تورکمانييه‌وه رايگه‌ياند که داوا له حکومه‌تی عراق ده‌که‌ن که‌رکوکيش بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ! به‌ڵام روونی نه‌کرده‌وه بۆچی وله‌به‌رچی؟
له راستيدا ئه‌م داوايه له ناوه‌رۆکدا دژی هه‌رێمی کوردستانه که که‌رکوک به‌شێکێتی و لێي جيانابێته‌و به‌ره‌ی تورکمانی پتر له‌وه‌ی به‌ره‌يه‌کی تورکمانيی که‌رکوک بێت، به‌ره‌يه‌کی وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکيايه‌و پێده‌چێ نه‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا په‌يوه‌نديی خۆيان چاک بکه‌ن و خۆيان به کوردستانيی بزانن له‌کاتێکدا له‌سه‌ر ده‌می رێژيمه‌که‌ی سه‌دامی ديکتاتۆردا ساڵه‌های ساڵ بوو تورکمانه‌کان بۆيان نه‌بوو له که‌رکوکدا زه‌وی و خانووبه‌ناوی خۆیانه‌وه تاپۆ بکه‌ن و برايانی تورکمان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کران، له‌کاتێکدا رێژیم گوندی تسعينی کاول ده‌کرد و دانيشتوانی له‌ناوده‌برد، له‌کاتێکدا تورکمانه‌کان وه‌کو رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد وکلدانی ئاشوری سريان به‌زۆر ده‌کرانه به‌عسی و عه‌ره‌ب و بێبه‌شبوون له هه‌موو مافێکی رۆشنبيری و نه‌ته‌وه‌يی و سياسی، که‌سێک له ئه‌ندامه‌کانی ئێستای ئه‌م به‌ره‌ی تورکمانييه ورته‌يان لێوه‌نه‌ده‌هات و، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌ره‌يه هه‌ر له‌ناو ناوانيشدا نه‌بوو.خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکوک له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاينێکبن، جگه له هاورده‌کان، هه‌ر کوردستانين، به‌تايبه‌تی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تورکمان مافی ره‌وای خۆيانه تايبه‌تمه‌ندييه کانيان له‌به‌رچاوبگيرێت و، ئه‌مانه‌ش تاراده‌يه‌کی زۆر له‌هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رچاو گيراون و هه‌رێمی کوردستان سياسه‌تی په‌راوێزکردنی تورکمانی په‌يڕه‌ونه‌کردووه. خوێندن به زمانی تورکمانی په‌يڕه‌و کراوه‌و به‌ره‌به‌ره فراوانتر په‌يڕه‌وده‌کرێ و، پۆستی گرنگ دراوه‌به تورکمانه‌کان و پۆستی گرنگی ديکه‌شيان بدرێتێ مافی خۆيانه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسايشی هه‌رێمی کوردستان رۆڵێکی کاريگه‌ريان بووه بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاونيشتيمانيه‌کانی پارێزگای که‌رکوک له تاوانی دڕندانه‌ی تێرۆريستان. چه‌ندان کولێژی زانکۆله که‌رکوکدا کراونه‌ته‌وه‌و له کابينه‌ی پێنجه‌می هه‌رێمی کوردستاندا وه‌زيريان هه‌بووه‌و بێگومان له کابينه‌کانی ئاينده‌شدا ده‌يانبێت.. تاد.
گه‌لی تورکمان سه‌دان ساڵه له‌م کوردستانه‌ی نيشتيمانی خۆيان‌دا ده‌ژين و هه‌موو مافێکی گه‌لی کوردستان ئه‌مانيش ده‌گرێته‌وه. به تايبه‌تي تورکمانه‌کانی پارێزگای که‌رکوک مافی خۆيانه له داهاتي زۆری سامانی نه‌وته‌که پشکی خۆيان به‌رکه‌وێت و باری ژيان و گوزه‌رانيان چاکتر بکرێت. بێ‌کاری له ناوياندا که‌م بکرێته‌وه‌و له هێزه چه‌کداره‌کان و پۆليس و ئاسايشدا وه‌ربگيرێن و خوێندکارانيان به رێژه‌يه‌کی با‌ش له زانکۆکانی کوردستاندا وه‌ربگيرێن.
ئيتر له‌پای چی "به‌ره‌ی تورکمانی" به پێچه‌وانه‌ی خواستی زۆرينه‌ی تورکمان وحزب و رێکخراوه تورکمانييه‌کانی تره‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه داوای هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات!.
باشه ئايا ئه‌مانه ئاماده‌ن داوابکه‌ن هه‌رێمی کوردستانی فيدراڵی بکرێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ؟.
ده‌با له هاوکارانی ئه‌نقه‌ره‌يان بپرسن ئايا ئاماده‌ن چواريه‌کی ئه‌و مافانه‌ی تورکمانی کوردستان بده‌نه گه‌لی چه‌وساوه‌ی باکووری کوردستان؟ ياخود ئايا " به‌ره‌ی تورکمانی" ئاماده‌يه داواله‌و هاوکارانه‌ی بکات شاری ئامه‌د بکه‌نه هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ؟.
"به‌ره‌ی تورکمانی" به هه‌موو ئه‌ندامه‌کانييه‌وه با‌ش ده‌زانێت که که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان و تازه ئيتر سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه هه‌وڵی پچڕاندنی له کوردستان بدرێ. ئه‌گه‌ر ده‌شيانه‌وێ بيروڕای گشتی بزانن با داوای په‌يڕه‌وکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوور بکه‌ن تا له راپرسييه‌کی ديموکراتييانه‌دا ئه‌و راستييه‌يان بۆ ده‌رکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه‌يان ناوی و خۆ له راستی گێل ده‌که‌ن.
به‌راوردکردنی که‌رکوکيش له‌گه‌ڵ به‌سرا نه‌ک هه‌ر راست نييه، به‌ڵکو داوای کردنی به‌سراش به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، ديسان مه‌به‌ستێکی نا دڵسۆزانه‌ی له پشته‌وه‌يه. چونکه به‌سرا ده‌ڤه‌رێکی عه‌ره‌به‌و راستوايه هه‌ر له ناو فيدراڵييه‌که‌ی عه‌ره‌بی عيراقدا بێت نه‌ک سه‌ربه‌خۆ. به‌سرا ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه نه‌ته‌وه‌ييه‌ی نييه که که‌رکوک هه‌يه‌تی. کوردستانی بوونه‌که‌ی که‌رکوک هه‌ل و مه‌رجی باشتری بۆ دابين ده‌کات و له راستيدا داوایه‌که‌ی جه‌نابی عه‌لی هاشم په‌ڕاوێزکردنی تورکمان ده‌گرێته‌وه نه‌ک رزگارکردنی له په‌ڕاوێزبوون. باشتر وايه جه‌نابيشی ئه‌و راستييه دانپێدابنێت که( که‌رکوک شارێکی کوردستانه‌و شاری برايی گه‌لانه) به پێی پێوه‌ری مێژويی و جوگرافی ودانيشتوان و ماف و دادپه‌روه‌ری شارێکی کوردستانه‌و جيابوونه‌وی له ژێر هيچ په‌رده‌و به هيچ بڕوبيانوويه‌ک راست نييه‌و ناگونجێت.
|