٢٠\٩\٢٠١٤
بۆچی هەمیشە کورد
ترسی تیرۆری لێ دەکرێ.
دەریا
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی توانیومه به‌راورد له نێوان دڕک و گوڵ و وەفا و
بێ وەفا بکەم، چه‌ندین جار ئه‌وه‌م گوێ لێبووه که کورد دوژمنی زۆره
و هه‌موو جیهان دوژمنمانه! ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌ربڕینه له سه‌رده‌می
سه‌رکرده‌کانی کورد بووه به (ته‌نیا شاخه‌کان دۆستی کوردن).
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هیچ کارێکی تری گرنگی نییه جگه له دژایه‌تیکردنی
کورد نه‌بێت؟ ئایا ئێمه وەک ووڵاتانی تر خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی چکیی
ناوکیین؟ بۆچی هەمیشە کورد ترسی تیرۆری لێ دەکرێ یاخود دەزگایه‌کی
مافیای کوردیمان هه‌یه و کاری مافیائاسایی له جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
یاخود هه‌بوونی هێز و توانای تەکنەلۆژیای کوردیی به‌ره‌وڕووی ئه‌و
دژایه‌تییکردنه‌مان ده‌کاته‌وه؟ خۆ ئێمه‌ی کورد نە بووینه‌ته هۆی
هۆلۆکۆست و هێرۆشێما و ناکازاکی و نه میلیۆنان مرۆڤیشمان به کوشت
داوه، وه‌ک ئه‌ڵمانیا هەموو جیهانی د‌اگیر کرد ملیۆنان کەسی کوشت، وه‌ک
به‌ریتانیا داگیرکردنی نیوزلاند و ئوستورالیا، کوشتنی ئه‌رمه‌نی، نه
خه‌ڵکی ئه‌فریقا و ئەمەریکای لاتینمان کۆیله و د‌اگیر کردووه و
کوشتووه، نه نیشتمانی هیندییه سووره‌کانی کەنەدا و ئه‌مەریکامان د‌اگیر
کردوە و خه‌ڵکه‌که‌یمان پاکتاو کردووه، نە فەرەنسا و یەک ملیۆن لە
جەزائیر، به کورتیی؛ ئایا ئێمه وه‌ک ئینگلیزی و ئیسپانی و پۆرتۆگالی
فەرەنسی و ئه‌ڵمانی، هۆله‌ندی و رووس، ئه‌وجا تورک و عاره‌ب و فارس،
خاکی که‌سمان د‌اگیر و دابه‌ش کردووه؟! تاکو جیهان و سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی
ببنه دوژمنمان؟!
باشه مرۆڤی کورد بێجگه له داوای ژیانێکی ساده و ئازاد له
نیشتمانی خۆیدا، داوای شتێکی تری کردووه، تا هه‌مووان ببنه
دوژمنمان؟
که‌نه‌دا /
ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|