بۆچی حیزبی شیوعی
کوردستان ده‌نگی نه‌هێنا؟
- ڕه‌خنه و ڕاستی -

ئاسۆ بیاره‌یی
له ده‌می چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگرێکی حیزبی شیوعی کوردستان: ئێمه ده‌نگی
خۆمان نه‌دا به حیزبی شیوعی کوردستان، چونکه سه‌رکردایه‌تی حیزب گوێی
له ئێمه نه‌گرت و چه‌ند ساڵێکه خۆی خزاندوه‌ته‌وه باوه‌شی پارتی و
یه‌کێتیه‌وه و چاوی له ڕاستیه‌کان نوقاندوه، له حیزبێکی پێشڕه‌وه
وه بووه‌ته حیزبێکی پاشڕه‌و هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی گه‌نده‌ڵن و به‌سه‌ر
خوێنی شه‌هێدانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ئه‌وانیش وه‌ک سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی
تاڵه‌بانی و بارزانی به‌شی شێری ئه‌و حیزبه ده‌که‌نه گیرفانی خۆیان و
ته‌لار و مۆنیکای پێ ده‌کڕن. شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی ئه‌و
حیزبه بژێوێکی نزم و که‌میان هه‌یه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاش و که‌سانی
ماستاوچییان کردوه‌ته خه‌باتگێڕو مووچه‌یه‌کی خه‌یاڵیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
به‌ڵی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره(بۆچی حیزبی شیوعی کوردستان ده‌نگی نه‌هێنا؟)
ڕون و ئاشکرایه..و له‌م باسه‌ی کورته‌ی خواره‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته
ده‌کات:
ئه‌وه ووته‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی حیزبی شیوعی کوردستانه،،که به حیزبی
شه‌هیدان و ئاشتی ناسراوه. ئه‌و حیزبه‌ی که ده‌بوو له مێژه جڵه‌وی
گۆڕانی له ده‌ست نه‌دایا و خۆی نه‌کردایه‌ته دارمه‌چه‌کی خواسته‌کانی
سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی. سه‌رکردایه‌تی
ئه‌و حیزبه ده‌بوو داینه‌مۆی ئازاری گه‌لی ژێر ده‌سته‌ی کوردی له
باشووری کوردستان بگرتاێته ده‌ست و بواری به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و
وورده بۆژوای به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست، نه‌دایه، که ئامانجه باڵاکانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بکاته قوربانی گه‌نده‌ڵی. بواری نه‌دایه که گیانی
قوربانیانی ئه‌نفال و ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بکرێنه کارتی بازرگانی و
به سه‌ده‌ها عه‌ره‌ب له عێراقه‌وه سه‌رله‌نوێ باشووری کوردستان ته‌عریب
بکه‌نه‌وه و ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان دیسان بلکێنرێته‌وه به خاکی
عه‌ره‌بی داگیرکه‌ره‌وه.
ده‌نگ نه‌دانی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ
حیزبه‌که‌یان، باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌و سه‌رکرده به ناو شیوعیانه که
کورسی ده‌سه‌ڵات به‌رنا ده‌ن و ڕێز له خه‌باتی خۆیان و حیزبه‌که‌یان
ناگرن، بگره ده‌بنه مشه‌خۆرێک و قوربانیه‌کانی ئه‌و حیزبه ده‌که‌نه
قورگی دوو بنه‌ماڵه‌ی پاشکه‌وتووه‌وه. ده‌نگ نه‌دان نیشانه‌ی
هوشیاریییه و ووریابوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه که ڕۆژانه
ئازاری میلله‌ته‌که‌یان نیگه‌رانیان ده‌کات و حیزبه‌که‌یان ڕێگره له
به‌رده‌م رابوونیان.
ده‌نگ نه‌دان، وه‌ڵامێکه بۆ گوێ نه‌دانی سه‌رکرادیه‌تی ئه‌و حیزبه بۆ
دابه‌زینی ئاستی خزمه‌تگوزاری و هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و کوشتنی ژنان و کۆمه‌ڵێکی قه‌یرانی تر له باشووری کوردستان، که ئه‌ندام
و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه به په‌رۆشه‌وه بوون بۆ ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ر
هاتنه سه‌رجاده.
ده‌نگ نه‌دان وه‌ڵامێکه دژی بێ ده‌نگی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه به
هێنانی سوپای داگیرکه‌رانی کوردستان له‌لایه‌ن ینک و پدکه‌وه، که
تائێستاش بنکه سه‌ربازییه‌کانیان نه‌کشاونه‌ته‌وه و ڕۆژانه باشووری
کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن.
ده‌نگ نه‌دان بو حیزبی شیوعی کوردستان، زه‌نگێکه بۆ چاڵاکبوونه‌وه‌ی
ئه‌و حیزبه وه‌کو پارتێکی چه‌پی توکمه که له‌نزیکه‌وه چاودێری
سامانی کوردستان بێت و دژی به‌فیڕۆدانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بێت. ده‌نگ
نه‌دان زه‌نگێکی به‌هێزه که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه به خۆیدا
بجێته‌وه‌و چیتر بنکه و خوشه‌ویستی ئه‌و حیزبه له ناو جه‌ماوه‌ردا
نه‌ڕوخێنێت و خه‌بات بۆ یه‌کسانی چینه‌کانی گه‌لی کورد بکاته‌وه سه‌رگۆی
کاره‌کانی.
__________________________
تێبینی:
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که پارتی و ینک کورسێک له کابینه‌وی ئه‌م جاره
ده‌ده‌نه حیزبی شیوعی کوردستان بۆ دژایه‌تیکردنی ئیسلامیه‌کان. ئه‌مه‌ش
دیسان بۆ به‌کار‌هێنانی ووزه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ پاشکۆبوونێکی تر. بۆیه
گرنگه هاوڕێیان ئه‌و کورسیه وه‌ک ده‌ست که‌وت سه‌یرنه‌که‌ن، لێ ده‌که‌ونه‌وه
هه‌مان هه‌ڵه‌ی ساڵانی پێش‌و.
5/8/2009
سوێد
|